نوێترین ١٠ بابەت

هاوپۆلەکان

ئەرشیف

گەڕان لەماڵپەڕ

چوونه‌ژووره‌وه‌




دواهەمین ١٠ بۆچوون

دراوسێکان

گه‌شه‌ی هه‌ڵچوون

ئازار 10, 2010

گەشەی هەڵچوون
ئاماده‌کردنی: توێژه‌ری ده‌روونی
ته‌لار که‌مال مه‌دحه‌ت

لێكۆلێنەوەكان دەریانخستوە، كەهەڵچونەكان رۆڵی گرنگیان لەژیانماندا هەیە، لەزۆربەی چالاكیەكانی رۆژانەمان رەنگدەداتەوە، خۆشی ،غەمباری، هیواو خۆشەویستی‌و ترس، هەموو ئەمانە‌و زۆری دیكەی هەڵچونەكان لەژیانی رۆژانەماندا دەردەكەون، هەڵچونەكان بەوەدەناسرێن، كە بارێكی بەگاریگەربوونی گشتییە‌و دەردەكەوێت جەستەییێوەی گۆرانگاری لەتوندی هەستەكان‌و هاوكات بارێكی جەستەیییی تایبەتی لەگەڵدایە، توندی هەڵچونەكان لەكەسێكەوە بۆ یەكێكی دیكە دەگۆرێت، جیاوازی لەنێوان تاكەكاندا بۆ شێوازی دەربرینی هەڵچونەكان هەیە، منداڵی كچ پەنادەباتە بەرگریان لەكاتی هەڵچونی نێگەتیفدا، هەروەها منداڵی كور پەنادەباتە بەر عەبوسی‌و لۆچكردنی ناوچەوانی لەكاتی دەربرینی تورەبونەكانیدا، هەڵچونەكانی منداڵ كاریگەردەبێت بەوەڵامدانەوەی كەسەگرنگەكانی دەوروبەر بەرامبەر بەهەڵسوكەوتە هەڵچونیەكەی لەبەرئەوە، گرنگە ئەو كەسانەی لەدەوروبەری منداڵن، هیچ قسەیەكی ناخۆش‌و بەئازار دەربارەی هەڵچونی منداڵ
نەكەن، چونكە گاریگەری گەورەی لەسەردەرونی منداڵەكە دەبێت، هەروەها گرنگە منداڵ هانبدرێت بۆ دەربرینی هەڵچونەكانی‌و ڕاو بیروبۆچونەكانی لەپێش چاوی هەریەك لەدایك‌و باوك‌و مامۆستایە، ئەوكاتە منداڵەكە ئەو كەسانەبەسەرچاوەی ئاسایش لەچیانی خۆیدا دادەنێت، بۆنمونە شێوەی خوێندن لەقوتابخانە سەرەتاییەكانی بریتانیا، مامۆستای پۆل رۆژانە وانەی یەكەمی تەرخان دەكات بۆ گوێگرتن لەبیرورای قوتابیەكان، بەمەبەستی ئاشكراكردنی هەڵچونەكانیان‌و مامۆستا وەڵامی پرسیارەكانیان دەداتەوە‌و هانیاندەدات بۆ دەربرین، بەمەش منداڵەكان هەست بەخۆشی‌و هێمنی دەكەن .

هەڵچوونەكان چۆن گەشەدەكەن ؟
منداڵی تازەلەدایكبوو، لەرۆژانی یەكەمی ژیانیدا، وەڵامدانەوەی هەڵچونی لێدەردەكەوێت، پێویستی بەفێركردن نییە، واتە حاڵەتێكە لەگرژبوون، یاخود بەگاریگەربون (الاستپارە)ی گشتی جیانەكراوە، پاشان بەبەرەوپێشچونی تەمەن هەڵچونەكانی جیادەكرێنەوە، لەمانگی (3) ی تەمەنی منداڵ زیادبوون بەگاریگەربونی گشتیدا لەدوجۆردا دەردەكەوێت ئەوانیش، بێتاقەتی‌و هەستكردن بە مرتاحی، ولەكۆتایی تەمەنی (2)ساڵیدا هەڵچونەكان جیادەبنەوە (تتمایز الانفعالات)، لەقۆناغەكانی گەشەی هەڵچوندا منداڵان هەمویان چونیەكن، بەڵام جیاوازی جەستەییێوازی دەربرینی هەڵچونەكانیان‌و ئەو هەڵوێستانەی، كەكاردەكەنە سەرهەڵچون، ئەمەش بۆ ژینگە‌و شارەزایی پێشینەیەكەی مندال دەگەرێتەوە، بەمشێوەیە هەڵچونەكان لەگەڵ لەدایكبونەوە بوونیان هەیە، بەڵام گەشەكردنی دەگەرێتەوە بۆ هەریەك لە ،پێگەیشتن، گەورەبوون‌و فێربوون، پێگەیشتن‌و فێربوون تێكەڵ بەیەكتری دەبن بەشێوەیەك زۆرگرانە گرنگی هەریەكێكیان لەگەشەی هەڵچونەكاندا دەربخەین.
1- رۆڵی پێگەیشتن :
گەشەی مێشك، دەبێتەهۆی بەرزركردنەوەی توانای منداڵ، لەدركپێكرنی ماناو واتاكان، كەلەوەوپێش تەیدەزانی، هەروەها سەرنجدان لەسەر(منبە)بۆماوەیەكی درێژ، هەروەها دەبێتە هۆی گەشەكردنی تێگەیشتن‌و زیادبوونی توانای لەسەریادكرنەوە‌و پێشبینیكردن، هەروەها ئەم گەشەكردنە كاردەكاتەسەر وەڵامدانەوە هەڵچونیەكان‌و منداڵ بەتواناتردەبێت بۆ وەڵامدانەوەی بۆ ئاگاداركەروەكان (منبهات) كەلەوەوپێش ئەو تواناتیەی نەبوو .

2- رۆڵی فێربوون :
فێربوون لەقۆناغی منداڵیدا بەسێ‌ رێگا رۆڵ دەبینێت لەگەشەی هەڵچوندا ئەوانیش بریین لە:
أ‌- فێربون بەهەوڵدان‌و هەڵە، منداڵ بەهۆی ئەم رێگایەوە، فێری دەربرینی هەڵچونەكانی دەبێت، بەوشێوازەی كەگەورەترین تێربوونی پێببەخشێت، ئەگەر فێربووببێت، كەمەزاجی توند سوودی هەیە، لەتێربوونی پێویستستیەكانی بەشێوەیەكی باشتر، ئەوابەردەوام دەبێت لەسەری، بەڵام كەفێربوو گەورەكان‌و كەسەكانی دەوروبەری ئەوشێوازە پەسەندناكەن، ئەوا هەوڵدەدات شێوازێكی دیكە لەتورەبوون‌و دەربڕین بەكاربهێنێت، كەپێوستیەكەی تێربكات‌و لەهەمانكاتدا لەڕووی كۆمەڵایەتیەوە پەسەند بكرێت.
ب‌- فێربوون بەلاسایی كردنەوە، منداڵ بەزۆری فێری دەربرینی هەڵچونەكانی دەبێت بەتێبینیككردنی دەوروبەر‌و لاسایكردنەوەیان، ئەمەش واتای ئەوەیە، كەهەڵچونەكان لەكەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە لەڕێگای لاسایكردنەوە دەگوێزرێتەوە، ئەگەر منداڵێك بینی دایكی بەبینیی مشكێك هاواردەكات، لەوانەیە هەمان هەڵسوكەوت بكات لەدوارۆژدا .
ت‌- فێربوونی مەرجی، ئەو هەڵوێستانەی، كەلەسەرەتاوە وەڵامدانەوەی هەڵچونی نەوروژاندوە لەلای منداڵ، لەئەنجامدا دەبێتە مەرجدار، یاخود فێربوون بەپەیوەندی (التعلم بالارتباگ)وەك لەتاقیكردنەوەكەی (واتسن) كەئەنجامیدا لەسەرئەو منداڵەی ناوی (البرت) بوو، ئەو هەڵچوونانەی لەرێگای مەجداری دروستدەبن، گشتگیردەبێت لەسەر خەڵك‌و هەڵوێستی چوونیەك بەهەڵوێستی پەیوەندیدارە، هەروەها لەتاقیكردنەوەكەی (واتسن)دا دەركەوت، كەمنداڵەكە وایلێهات لەمشك‌و سەگ‌و هەرشتێك كە لە فەر‌و یاخود لەخوری بچێت بترسێت.

گرنگی هەڵچونەكان
1-هەڵچونەكان چێژی زیاتر بەئەزموونەكانی رۆژانە دەبەخشن:
بوونی هەڵچونەكان چێژ بۆژیانی منداڵ زیادەكەن، ئەمەش تەنها خۆشی ناگرێتەوە، بەڵكو لەسەر تورەبوون‌و ترسیش جێبەجێدەبێت، چونكە خۆشی لەم جۆرە هەڵچونانەدا دوای نەمانی روودەدات (مرح) بەباشترین جۆری چارەسەری سروشتی دادەنرێت، چونكە دڵەراوكێ‌ كەمدەكاتەوە‌و دەبێتەهۆی خاوبوونەوەی جەستەیی .
2-هەڵچون جۆرێكە لەجۆرەكانیگەیاندن:
منداڵ دەتوانێت هەستەكانی بگەیەنێت بەدەوروبەرلەرێگای دەربرین، لەدەموچاو‌و جەستەییدا، كەهاوشانی هەڵچونەكانە، هەڵونەكانیش بەئامرازی دەربرینی گرنگ لەلای منداڵ دادەنرێت، بەتایبەتی لەلای ئەوانەی كە ئاخاوتنیان سنوردارە‌و ناتوانن بەقسە هەموو شتێك بدركێنن .
3-هەڵچونەكان تێكەڵی چالاكیە هزریەكان دەبن .
سەرنج‌و نێگەیشتن‌و یادەوەری لەچالاكیە هزرییەكان بەشێوەەیكی نێگەتیف كاریگەردەبن بەهەڵچونە ناخۆشەكان ،لەئەنجامی ئەمەش كردەی منداڵەكەلەخوار ئاستی توانا هزریەكانیەوە دەبێت، ئەگەر منداڵەكە كێشەی دڵەراوكێ‌و خەفەكردن وئیرەیكردنی هەبێت، بەبەردەوامی كاردەكاتەسەر ئاستی فێربوون لەقوتابخانە.
4-هەڵچونەكان سەرچاوەن بۆ هەڵسەنگاندنیخۆیی وكۆمەڵایەتی.
هەڵچونەباوەكانی منداڵ‌و شێوازی دەربرین بەشێوەیەكی پەسەند، یاخود ناپەسەندی كۆمەڵایەتی، بنچینەیەكە بۆ هەڵسەنگاندنی دەوروبەربۆ ئەو منداڵە‌و هەڵسەنگاندنی خودی تاك بۆ خۆی .
5-هەڵچونەكان كاردەكەنە سەر تێروانینی منداڵ بۆ ژیان .
تێڕوانینی خودی منداڵ بۆ رۆڵی لەژیان‌و جێگای لەناو كۆمەڵەكەیدا، بەشێوەیەكی دیار كاریگەری دەبێت بەجۆری هەڵچونی زاڵ لەسەری لەترس، یاخود خۆشی، یاخود شەرم‌و… هتد، ئەگەر هەستی بەشەرمكرد، ئەوا گونجاندنی كۆمەڵایەتی لاواز دەبێت .
6-هەڵچونەكان كاردەكەنە سەر ئاوێتەبوونی كۆمەڵایەتی .
هەڵچونە خۆشەكان وەك سۆزی هانی منداڵ دەدەن بۆ كارلێكردنی كۆمەڵایەتی، بەڵام هەڵچونە ناخۆشەكان، وەك تورەبوون، ئیرەیبردن، حەسودی، لەرێگایانەوە منداڵ فێردەبێت، كەپێویستە هەڵسوكەوتی بگۆرێت بۆئەوەی پەسەندبێت لەلای كەسانی دەوروبەری .
7-وەڵامدانەوە هەڵچونیەكان بەدوبارەبوونەوەیان دەگۆڕێن بۆ خوو.
دوبارەكردنەوە دەربرینی هەڵچون، لەلایەن منداڵ كەدەبێتە هۆی تێربوون، گەەشەدەكات بەشێوەیەك ئەو دەربرینە ببێتە خولای منداڵەكە، ئەو منداڵەی كەدەزانێت مەزاجی توند، ئامرازێكی ئاسان‌و خێرایە بۆ دەستكەوتنی مەەبەستەكەی، لەوانەیە دوبارەی بكاتەوە لەهەڵوێستێكی هاوسێوەدا، ئەمەش دەبێتەهۆی بەخوبونی ئەم هەڵسەكەوتە‌و لابردنی گران دەبێت .
8-هەڵچونەكان شوێنەوار لەسەر دەربرینەكانیروخسار بەجێدەهێڵن.
هەڵچونەخۆشەكان شێوەی دەموچاو جوان دەكەن، خۆشی دەبێتەهَوی دەربرینی دەموچاو لەرازیبون .
9-هەڵچونەكان گاریگەریان لەسەرباری دەرونی هەیە .
هەڵچونەكان گاریگەری لەسەرباری دەرونی دەبێت لەناو ماڵ، قوتابخانە، گەرەك، هاورێ یاریكردن، ئەومنداڵەی مەزاجی توندە، كاردەكاتەسەر دەوروبەرەكەی‌و خوشك‌و براكانی بێزاردەكات، ئەمانەش هەمووی دەبێتە بوونی هەستێكی گشتی بەنائارامی .

ڕۆڵی دایكان و باوكان و مامۆستایان، لەگەشەكردنی هەڵچوون
پێگەیشتن‌و فێربون، رۆڵێكی سەرەكی دەبینن لە گەشەسەندنی هەڵچونەكانی منداڵ، بەڵام پرۆسەی فێربون كارێكی مەزن دەكاتەسەر گەشەی هەڵچوونەكان، چونكە دەتوانین كۆنترۆڵی بكەین، بەپێچەوانەی پێگەیشتنەوە، كەبەگران كۆنترۆڵ دەكرێت، دایكان‌و باوكان‌و مامۆستایان دەتوانن بەم رێگایانەی خوارەوە منداڵ فێری چۆنێتی كۆنترۆڵكردنی هەڵچوونەكانیان بكەن :
1-رێگای فێربوون‌و ئارەستەكردنی ڕاستەوخۆ.
2-بەرێكخستن‌و لەباركردنی ژینگەی منداڵ .
3- بەبەكارهێنانی چارەسەری جەستەییی‌و دەروونی بۆ منداڵ، هەروەها باوكان‌و دایكان‌و مامۆستایان دەتوانن منداڵ فێری وەڵامدانەوە هەڵچونیەكان بكەن، بەتایبەتی فێربون، لەڕێگای لاسایكردنەوە‌و مەرجداریەوە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كەپێویستە ئەو كەسانەی بەرپرسن لەپەروەردەكردنی منداڵان، خۆیان ببن بەنمونەی ڕەوشتی پەسەندكراوی ئەوان‌و ڕەنگدانەوەی هەبێت بۆ سەر ڕەوشتی منداڵان، بەشێوەیەكی دروست هەڵچونەكان دەرببڕن،لەئاستی منداڵەكانیان، چونكە منداڵ بەردەوام لاسای گەورەدەكاتەوە، لەڕوی دەربڕینی هەڵچونەكان، هەروەها پێویستە ژینگەی لەبارو گونجاو بڕەخسێنرێت بۆ ،پێكهێنانی سیفاتی هەڵچونی پەسەندكراو لەلای منداڵ ،پێویستە ئەوەش بزانن، كەئەو هەڵچونانەی كەمنداڵ دەریدەبڕێت جیاوازی لەگەڵ هەڵچونەكانی كەسێكی گەورەدا هەیە، كەدەریدەبڕێت، ئەو منداڵانەی كەهاوتەمەنی یەكترین وەكو یەك، وەڵامی هەڵوێستە هەڵچوونەكان نادەنەوە، ‌وجیاوازی تاكایەتی، لەوەڵامدانەوەی هەڵوێستە هەڵچونەكان دەردەكەوێت، بەهۆی جیاوازی لەئاستی پێگەیشتن‌و فێربوونەوە.

لەهاوپۆلی: که‌سێتی 2 بۆچوون »

2 وەڵام بۆ “گه‌شه‌ی هه‌ڵچوون”

  1. nawroz | فەرموی:
    14-03, 2010 كاتژمێر 9:36 am

    dastxosh talar xan babateky gwan u grng bw

  2. ئاڤان عبدالله‌ عوسمان | فەرموی:
    15-03, 2010 كاتژمێر 12:17 am

    هه‌ڵچون به‌شێکه‌ له‌ژیان ….پێمان ده‌ڵێ ئه‌وه‌ تامی ژیانه‌ ….به‌لام له‌ولاتی ئێمه‌ نازانین چ کات پێویسته‌ هلچین …..

بۆچوونەکان


« | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | »

Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
designe-by-germeser
Valid CSS! Valid XHTML 1.0 Transitional