ستراتیژه‌کانی ژیان / به‌شی سێیه‌م و کۆتایی
ستراتیژه‌کانی ژیان
به‌شی سێیه‌م و کۆتایی
د . فازیل جاف
ڕاوێژکار له‌وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
ڕه‌هه‌ندی زه‌ینی… ئاسته‌كانی بیركردنه‌وه‌ت… فه‌لسه‌فه‌ی ژیانت:
بیركردنه‌وه‌ت، هزرو بۆچوونه‌كانت، هه‌ڵوێسته‌كانت، لێكدانه‌وه‌و ڕامان و مه‌زه‌نده و به‌ها و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانت، ئاستی ڕۆشنبیریی و فه‌لسه‌فیت، هه‌موو ئه‌و پێكهاتانه‌ی كه یارمه‌تیت ده‌ده‌ن باشتر و ڕونتر بیر بكه‌یته‌وه و له‌خۆت و له‌جیهان تێبگه‌یت، ده‌ڕژێته ناو چوارچێوه ڕه‌هه‌ندی زه‌ینییه‌وه..
گه‌شه‌كردن و نه‌شونماكردنی باری زه‌ینیت گه‌لێ گرنگه بۆ تێگه‌یشتن له‌خۆت و ده‌روبه‌ر و جیهان له سه‌ر بنامه‌ی عه‌قڵانییه‌ت…
گه‌لێ ڕێگا و كه‌ره‌سته هه‌ن كه‌یارمه‌تیت ده‌ده‌ن گه‌شه به زه‌ینت بده‌ی، له‌وانه خوێندن و خۆ پێگه‌یاندن… خوێندنه‌وه و سه‌فه‌رو گه‌شت و په‌یوه‌ندی و خه‌ڵكناسین…سه‌رجه‌می هه‌موو شاره‌زایی و ئه‌زموونه‌كانی ژیانت تادێت پتر ده‌خه‌مڵێن و گه‌ڵاڵه ده‌كه‌ن و ده‌بنه كرۆك و ناوه‌رۆكی ڕه‌هه‌ندی عه‌قڵیت، هه‌روه‌ها فه‌لسه‌فه‌ی ژیانت لاده‌خه‌مڵێنێت.
بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره به‌فه‌لسه‌فه‌ی ژیانمان بده‌ین پێویسته كار له‌سه‌ر زه‌ینمان بكه‌ین. بۆیه به‌رده‌وام پێویستیمان به‌بیری نوێ و بۆچوون و ده‌ستكه‌وته فیكرییه‌كانی هاوچه‌رخمان هه‌یه. بیر‌و بۆچوون و لێكدانه‌وه‌كانمان ده‌رباره‌ی ده‌وروبه‌رو جیهان یارمه‌تیمان ده‌دات باشتر له خۆمان تێبگه‌ین.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێت وایه ڕاسته!
ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌مڕۆ ده‌گونجێت!
كام پێكهاته‌ی فیكری و فه‌لسه‌فی ڕوون وپوخته‌یه، كام به‌های زه‌ینیی ڕوونتره، پتر یارمه‌تیت ده‌دات بۆ تێگه‌یشتنی ژیان، به‌مه‌رجێك پێت وانه‌بێت چه‌قبه‌ستوو و نه‌گۆڕن. قه‌ناعه‌ت و بۆچوونه‌كانمان ته‌نیا لای ئێمه ساخ بۆته‌وه. باش بزانه كه‌سانی دیكه وه‌كو تۆ بیر ناكه‌نه‌وه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش گه‌لێك زۆرن. بۆیه به یه‌ك چاو و یه‌ك ڕه‌هه‌ند ته‌ماشای جیهان مه‌كه.
ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌مڕۆ ده‌گونجێت وبه‌ڕاستی ده‌زانیت، ڕه‌نگه بۆ سبه‌ینێ ده‌ست نه‌دات و واقیع بیسه‌لمێنێت كه هه‌ڵه‌یه.
فه‌لسه‌فه‌ی ژیان و بۆچوونه فیكریه‌كانمان ژیانمان به‌ڕێوه ده‌به‌ن و به‌و ئاڕاستانه‌ی لێی ده‌خوڕن كه له‌و باوه‌ڕه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن. ئێمه له‌هه‌موو ساتێكی ژیانماندا بۆچوونه‌كانمان تاووتوێ ده‌كه‌ین و لێكیان ده‌ده‌ینه‌وه، تاگۆڕانیان به‌سه‌ردا دێت، جا دره‌نگ یان زوو، ئه‌مه وایه، ته‌نانه‌ت لای ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌كه‌متر بیر ده‌كه‌نه‌وه، یان ڕه‌هه‌ندی زه‌ینییان لاوازه.
بۆچوونه‌كانت له تافی گه‌نجیدا به‌رده‌وام له‌خه‌مڵین و گۆڕاندان، تافی لاوێتی قۆناغێكی گه‌لێ گرنگی فیكره..لای زۆربه‌ی هه‌ره زۆری بیرمه‌ند و فه‌یله‌سوفه‌كانیش بناغه‌ی كار و به‌رهه‌م و داهێنانه‌كانی ته‌مه‌نیانه.
بۆیه تاووتوێكردن و پێداچوونه‌وه و به‌قوڵی تێگه‌یشتنی بیر و هزره‌كانت، گه‌ڕان به‌دوای سه‌رچاوه‌كانی ئه‌و فه‌لسفه‌یه‌ی كه باوه‌ڕت پێیه‌تی كارێكی گرنگه و ڕێپیشانده‌رته بۆ تێگه‌یشتنی باشتر و قوڵتر.
گۆرانكارییه‌كانی ..بیری كۆن. .. بیری نوێ:
به‌داخه‌وه زۆرینه‌ی خه‌ڵك زۆر ده‌مارگیرانه به‌رگری له‌بیروبۆچوونه‌كانیان ده‌كه‌ن.. ئه‌مه‌ش ده‌رگای گه‌شه‌و پێشكه‌و‌تنیان له ڕوو داده‌خات.. ئه‌وه‌ی له قۆناغی گه‌نجیدا كاریگه‌ره له‌بواری فیكردا ته‌نیا فیكر‌و بۆچوونه‌كان نییه، بگره جۆری تێڕوانینمانه بۆیان. فیكر‌و بۆچوونه‌كان چه‌ند به‌كراوه‌یی و به‌شه‌فافیه‌ت و فره‌ڕه‌هه‌ندییه‌وه ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵدا بكه‌یت، ئه‌وه‌نده خزمه‌تت ده‌كه‌ن و له‌ئینسانیه‌تت نزیك ده‌كه‌نه‌وه. به پێچه‌وانه‌ش هه‌موو جۆره ده‌مارگیرییه‌ك و یه‌ك ڕه‌هه‌ندی له‌بیركردنه‌وه‌دا كاره‌ساتی بۆ خۆت و كۆمه‌ڵگا به‌دواوه‌یه. چونكه ده‌مارگیر كام فیكر و ئایدۆلۆژیا ئه‌وپه‌ڕی ئینسانی بێت ده‌یكات به‌ئامرازێكی دژ به‌مرۆڤایه‌تی.
واشمه‌زانه سه‌رتاسه‌ری ژیانت هه‌ر ده‌بێت هه‌مان هزرو بیری ئێستات له‌مێشكدا بێت.
هه‌ر بۆیه كراوه‌یی و شه‌فافیه‌ته یارمه‌تی لایه‌نی زه‌ینیت ده‌دا كه له‌گه‌ڵ ڕۆح و ده‌روونتدا هاوته‌ریب گه‌شه بكات. كه‌سی ده‌مارگیریش هه‌میشه په‌ست و گومراو شه‌رانگێز و ڕووخێنه‌ره. فیكر‌و بۆچوونه‌كانیشی به‌ر له‌هه‌موو كه‌سێك دژ به‌خۆیه‌تی، ئه‌و كه‌سانه ئاماده‌ن شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێك بكه‌ن، به‌ڵام گه‌وره‌ترین شه‌ڕیان له‌ناوه‌وه‌ی خۆیانه و دژ به‌خۆیانه.
كراوه‌یی و شه‌فافیه‌ت هه‌رده‌م به‌ره‌و پانتاییه‌كانی بیری نوێت ده‌با و زه‌ینت سه‌ر له‌نۆی گه‌نج ده‌كاته‌وه، به‌وه‌ی كه‌سانی دیكه‌ت پێ قبوڵه و ئه‌وانیش تۆیان پێ قبوڵه. ده‌مارگیری و ته‌نیا خۆبه‌ڕاست زانینیش به‌ره‌و نه‌مان وخۆدۆڕاندنت ده‌بات.
بیركردنه‌وه‌ی نێگه‌تیڤ … بیركردنه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤ
بیركردنه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی نێگه‌تیڤ ( سه‌لبی) له‌ئه‌نجامدا ده‌بێته هۆی گیروگرفت وكێشه وبێئومێدی و ئاڵوزی ده‌روونی. ئه‌مانه‌ش هه‌موو ڕێگ‌ر وكۆسپن له‌ڕووی بیركردنه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤ و سوودبه‌خشدا، كه سه‌رچاوه‌ی وزه و هێزه و شاڕێگاشه بۆ گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتنت وه‌كو گه‌نجێك.
بیركردنه‌وه‌ی نێگه‌تیڤ ڕێگات نادات بگه‌ی به‌ئامانجه‌كانت، بگره وات لێده‌كات بێ هیوا، بێ ئامانج و بێ پرۆژه بژیت.
گه‌ر له‌باری كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه بڕوانینه كه‌سێكی پۆزه‌تیڤ پێی شاد ده‌بین و حه‌ز به دۆسته‌یاتی و هاریكاریی ده‌كه‌ین. بۆچی؟ چونكه مرۆڤی پۆزه‌تیڤ نه‌ك هه‌ر شادی و كراوه‌یی و ڕوناكبینی بۆ خۆی و له‌سنووری جیهانی خۆیدا دابین ده‌كات، بگره ئه‌م هه‌ست و نه‌سته جوان و ناسكانه‌ی خۆی به‌چوارده‌وردا په‌خش و بڵاو ده‌كات، وامان لێده‌كه‌ن خۆشمان بوێت و به‌دیده‌نی شاد بین.
ئێمه به‌خه‌ڵكی پۆزه‌تیڤ شاد ده‌بین، چونكه خۆمان سۆراغی شادی و به‌خته‌وه‌ری ده‌كه‌ین و لای ئه‌وان پێی ده‌گه‌ین.
فه‌لسه‌فه‌ی نوێی ئه‌م سه‌رده‌مه زۆر جه‌خت له‌سه‌ر بیركرنه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤانه ده‌كات، چونكه ده‌ركه‌وتووه كه شاڕێگایه بۆ گۆڕان و بۆ جیهانێكی ئاسووده‌تر و ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر تر. هه‌ربۆیه بیرمه‌ندان و سایكۆلۆژه‌كان میتۆدی جۆراوجۆریان بۆم ئه‌م مه‌به‌سته هێناوه‌ته كایه‌وه.
خاوه‌نی بیركردنه‌وه‌ی نێگه‌تیڤ هه‌ر ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات. بۆ نموونه مرۆڤی پۆزه‌تیڤ به‌ربه‌ست و كۆسپ و له‌مپه‌ر به‌ری پێ ناگرێت، هه‌ڵبه‌ته واقیع بێ كۆسپ و كێشه نییه له‌لای، به‌ڵام هاوكات لایه‌نی ڕوناكی ژیان و دیاری و ده‌ستكه‌وته‌كان ده‌كات و به‌به‌ڵگه و مۆتیڤی ژیان و داهێنان و به‌خته‌وه‌ری.
هه‌ڵوێست و جیهانبینی نێگه‌تیڤانه، هیچ تروسكایی و ڕوناكییه‌ك بۆ پێشكه‌وتن و ئه‌گه‌ری به‌دیهێنانی خه‌ون و ئاره‌زووه‌كانمان ناهێڵێته‌وه،
نووسه‌رێكی نه‌رویجی كه‌ناوی بیۆرن رینگۆمه، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی گه‌لێ ئاسان كردۆته‌وه، ده‌ڵێت: هه‌ركاتێك په‌نجه به‌سویچی ڕوناكییدا بنێیت و دایگیرسێنیت، كاتێك كه پۆزه‌تیڤانه بیر ده‌كه‌یته‌وه ده‌بینیت چه‌ند به‌فراوانی توانای بێ سنووری مێشك به‌كار دێنیت، له‌كاتێكدا بیركردنه‌وه‌ی نێگه‌تیڤانه ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌ی مێشك و خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌ت به‌ڕوودا ده‌ده‌خات.
شوبات 14, 2010
