شوبات 9, 2010
ستراتیژه‌کانی ژیان
به‌شی دووه‌م
د . فازیل جاف
ڕاوێژکار له‌وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
ده‌بێ هه‌ر خۆت پڕۆژه‌ی ژیانی خۆت دابڕێژیت:
كه‌س وه‌كو خۆت له‌ژیان و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ژیانت ناگات، بۆیه هه‌ر ده‌بێت خۆت مه‌به‌ست و ئامانجه‌كانی ژیانت ده‌ستنیشان بكه‌یت، چوارچێوه‌یه‌ك بۆ پڕۆژه‌ی ژیانت دابڕێژیت، گه‌ر كه‌سێكی دیكه ئه‌م كاره‌ت بۆ ئه‌نجام بدات، یان لاسایی كه‌سێكی دیكه بكه‌یته‌وه، ئیدی خۆیه‌یی و تاكه كه‌سی وتایبه‌تمه‌ندی خۆت له‌ده‌ست ده‌ده‌یت، چونكه ده‌بێت له‌هه‌موو هه‌نگاو و قۆناغ ووێستگه‌یه‌كدا هه‌ر خۆت و خودی خۆت بیت و هه‌وڵ نه‌ده‌ی ببی به‌كه‌سێكی دیكه، یان لاسایی كه‌سێكی دیكه بكه‌یته‌وه، ئه‌مه‌ش ته‌نیا به‌وه دێته ئه‌نجام، كه له‌خۆت تێبگه‌یت و ئاشنای تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خودی خۆت بیت.
خاڵی یه‌كه‌می ستراتیژه‌كانی ژیان له‌خۆتێگه‌یشتنه، له‌خۆتێگه‌یشتن به‌ردی بناغه‌ی كه‌سایه‌تییه، ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ی كه ه‌ی خۆته و ڕه‌سه‌نه و فۆتۆكۆپی كه‌سایه‌تی كه‌سێكی دیكه نییه. خۆ ئه‌گه‌ر وانه‌بێت، هه‌موو گه‌ڕان وسۆراخێكت بێ هوده‌یه.
داهێنه‌ران: هه‌موو ئه‌و داهێنه‌رانه‌ی كه داهێنانه‌كانیان بێ هاوتایه كه‌سانێكن خاوه‌نی كه‌سایه‌تی جیاهه‌ڵكه‌وتوو و تایبه‌تن.
ئه‌و داهێنه‌رانه سه‌رتاپای گه‌شتی ژیانیان بریتیه له سۆراخ وگه‌ڕان به دوای خوددا و تێگه‌یشتن له خودی خۆیان.
گه‌ر بته‌وێ جیاهه‌ڵكه‌توو بیت وخاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی خۆت بیت، له‌هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا ده‌بێت خۆت پی قبوڵ بێت، جارێ ئه‌وه‌نده‌ت به‌سه كه‌سێكی دیكه نه‌بیت، هه‌وڵ مه‌ده ببی به فۆتۆكۆپی كه‌سێكی دیكه، هه‌وڵ بده ته‌نیا خۆت بیت. پاشان ده‌توانی له جیهانی ده‌وروبه‌ریش تێبگه‌ی.
من كێم؟
تاكه شتێك بتوانیت له‌م جیهانه‌دا بیگۆڕیت خودی خۆته. ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا گرنگه.
(چێری،گۆرانی بێژێكی ئه‌مریكاییه)
من كێم؟ وه‌ڵامت بۆ ئه‌م پرسیاره هه‌ر چییه‌ك بێت، ده‌بێت سه‌دای ده‌نگی ناوه‌وه‌ت بێت. وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره شوناسنامه‌و ڕه‌سه‌نایه‌تی خۆت له‌گه‌ڵ خودی خۆتدا ده‌گه‌ێنێت.
گه‌ر له من بپرسیت: تۆ كێیت؟ بێ سێ و دوو پێت ده‌ڵێم من شانۆكارم. یه‌كێكی دیكه اڕه‌نگه بڵێت: مامۆستا‌م، پزیشكم، كرێكارم.
به‌ڵام ئه‌مانه هیچیان وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره نییه.
خودی ڕاسته‌قینه‌ی خۆت، (من)ی ڕاسته‌قینه‌ت كه‌خاوه‌ن و هه‌ڵگری حه‌قیقه‌تی خۆته، ئه‌مه وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌یه. واته تۆی ڕاسته‌قینه ئه‌و (كه‌سه)ی، ئه‌و(من)ه‌ی كه له‌ناخی خۆتدا هه‌یه و نابینرێت. ئه‌و به‌شه‌یه كه‌ته‌نیا خۆت ده‌توانیت په‌ی پێ به‌ریت و بیناسیت، كه‌سێكی دیكه ناتوانیێت ئاشنای بێت و له‌خۆت چاكتر بیناسێت.
ئه‌مه ئه‌و به‌شه‌یه كه‌ناكرێت له ڕێگای پیشه‌و وكاری ڕۆژانه‌ته‌وه، به هۆی ڕۆڵت له‌ناو كۆمه‌ڵگادا پێناسه بكرێت. ئه‌وه‌ی كه پێناسه‌ی تۆ ده‌كات ئه‌و به‌شه‌یه كه‌نابینرێت، ئه‌و به‌هره و خه‌لاقییه‌ت و توانا و شاره‌زایی و ئاره‌زووه شاراوانه‌ن كه‌ده‌بێت خۆت بۆ سه‌رچاوه‌كانی بگه‌ڕێیت و ئاشنایان بیت.
سه‌رجه‌می ئه‌م ڕه‌هه‌ندانه ده‌كاته شوناسنامه‌ی تۆ. واته بوونت.
هه‌موو ئه‌م پێكهاتانه له چوار ڕه‌هه‌نددا جیاده‌كرێنه‌وه، ڕه‌هه‌ندی ڕۆحی، ڕه‌هه‌ندی زه‌ینی، ڕه‌هه‌ندی هه‌ست و نه‌ست و ڕه‌هه‌ندی جه‌سته‌یی.
له‌نێو ئه‌م ڕه‌هه‌ندانه‌دا ته‌نیا ڕه‌هه‌ندی جه‌سته‌یی به‌چاو ده‌بینرێت، سێ ڕه‌هه‌نده‌كه‌ی دیكه نابینرێن. تۆ خۆت تاكه كه‌سی كه‌ده‌توانیت به‌قووڵترین شێوه ئاشنایان بیت و كاریان له‌سه‌ر بكه‌یت، چونكه له‌هه‌موو كه‌سێك باشتر له‌ناخی خۆت ده‌گه‌ی.
له ڕاستیدا ده‌كرێت بڵێین وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كه‌ممان( تۆ كێی؟) ده‌كاته تێكچابوونی هه‌ر چوار ڕه‌هه‌نده‌كه، بۆیه هه‌ر وه‌ڵامێكی قوڵ و پڕاوپڕ بده‌ینه‌وه، ئاوێنه‌یه‌كی بێگه‌ردی هارمۆنیای چوار ڕه‌هه‌نده‌كه‌یه.
ڕه‌هه‌ندی ڕۆحی:
اڕه‌هه‌ندی ڕۆحیمان كرۆكی ناخمانه، بنه‌مای ده‌روون و جه‌وهه‌ری وجودمانه، كه ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی زه‌مان وشوێن. ئه‌م كرۆكه ده‌مانبه‌ستێته‌وه به سه‌رچاوه‌ی گه‌ردوون و ژیان، هه‌ستی ئینتیمامان بۆ گه‌ردوون و ئه‌م جیهانه به‌رینه لادروست ده‌كات. قوڵبوونه‌وه و وردبوونه‌وه له‌م ڕه‌هه‌نده ده‌مانگه‌یه‌نێته مانا شاراوه‌كانی ژیان و هۆی بوونمان. هاوكات كات كۆنتاكت وپه‌یوه‌ندیت به‌خۆته‌وه پته‌وتر ده‌بێت.
زۆربه‌مان له‌م ڕه‌هه‌نده سڵ ده‌كه‌ینه‌وه، واده‌زانین ڕۆح ته‌نیا ئایینه، نه‌خێر ئه‌مه وا نییه، بێگومان ئایین جێگایه‌كی گه‌وره له ڕه‌هه‌ندی ڕۆحی‌دا داگیر ده‌كات، به‌ڵام هه‌ر به‌وه‌وه ناوه‌ستێت، بگره ڕه‌هه‌ندێكی ئه‌وه‌نده فراوانه كه‌هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كت له‌گه‌ڵ خۆتدا، هه‌موو جۆره هارمۆنی و ئاسووده‌ییه‌ك له‌گه‌ڵ ناخت‌دا ده‌گرێته‌وه، ته‌نانه‌ت ساته‌كانی بێده‌نگی و شۆڕبوونه‌وه به‌ناخی خۆتدا، ده‌كه‌وێته ناو ده‌ریای به‌رینی ڕۆحته‌وه و ده‌بێته بنامه‌یه‌كی هێمن و ئاسووده بۆ هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانی دیكه.
به‌رفراوانی ڕه‌هه‌ندی ڕۆحی له‌وه‌دایه كه‌هه‌موو بۆچوون وئایدیایه‌كمان ده‌رباره‌ی ئه‌م گه‌ردوونه گه‌وره‌یه ده‌گرێته‌وه.
ئه‌م سه‌رده‌مه جه‌نجاڵه‌ی ئێمه سه‌رده‌مێكه تادێت زیاتر له‌ئاسوودیی ڕۆحی دوورمان ده‌كاته‌وه، هه‌ڵپه‌ی ژیان، خه‌می پێداویستیه زۆره‌كانی ڕۆژ، پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆژیا به‌خێراییه‌كی ئه‌و تۆیه، كه فریای تێگه‌یشتنی ناكه‌وین، زاڵبوونی لایه‌نی مادیی و ده‌سه‌ڵاتی مه‌تریالیستانه‌یه‌َ به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه ئینسانییه‌كان، هه‌روه‌ها گه‌لێ فاكتۆری دیكه‌ی ژیانی شارستانی ئه‌مڕۆ، وامان لێده‌كات له‌سه‌رچاوه ڕۆحییه‌كانمان دوور بكه‌وینه‌وه. له‌ئه‌نجامی هه‌موو ئه‌مانه‌دا هه‌ست به ته‌نیایی و بۆشایی ودابڕان ده‌كه‌ین، چونكه په‌یوه‌ندییه‌كان له‌یه‌ك ده‌ترازێن و مه‌ترسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان لێده‌كرێت. لاوازیی مه‌ودای ڕۆحی ده‌بێته مایه‌ی لاوازی ئینتیمامان بۆ گه‌ردوون.
ئه‌م پرسیارانه له خۆت بكه
_ هه‌ست ده‌كه‌یت كۆنتاكت و په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌ی ڕۆحی خۆتدا هه‌یه؟
_ ده‌توانیت ته‌نهابیت و هه‌رخۆت بیت و ته‌نیا هه‌ست به‌بوونی خۆت بكه‌ی؟
_ هه‌ست ده‌كه‌یت به‌وه‌ی كه تۆ سه‌ر به پێكهاته‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌تری و به‌شێكی له‌جیهان و گه‌ردوون؟
ڕه‌هه‌ندی ڕۆحی و په‌یوه‌ندیت به‌ناوه‌وه‌ی خۆت:
بۆمن ڕه‌هه‌ندی ڕۆحی ده‌كاته په‌یوه‌ندی ناوه‌وه‌ی خۆم به‌گه‌ردوونه‌وه. بۆ یه‌كێكی دیكه نوێژكردن و چوونه مزگه‌وته، ڕه‌نگه بۆ کریستیانێک چوونه كڵێسا و داناپێنان بێت له‌پێش هێزێكی خواییدا.
ڕه‌هه‌ندی ڕۆحی گه‌لێك قوڵ و فراوانه. به‌زۆری و به‌درێژایی مێژوو په‌یوه‌ندی به‌ئایینه‌وه هه‌بووه. كه‌سانێكی زۆریش هه‌ن كه ڕه‌هه‌ندی ڕۆحی خۆیان له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ئایینه‌كان زاخاو ده‌ده‌ن. بۆ هه‌ندێك سروشت خۆی سه‌رچاوه‌ی ئارامی ڕۆحییه. چونكه له‌سروشت خۆیدا سه‌رچاوه‌ی ووزه‌و وهێزی ژیان به دیده‌كه‌ن. كه‌سانی دیكه به‌تایبه‌ت له‌كولتوری ئاسیاییدا هێزی ئارامی و هارمۆنیای ژیان له‌ته‌نیاییدا به‌دی ده‌كه‌ن.
ته‌ماشا بكه هه‌موو سیماكانی ڕه‌هه‌ندی ڕۆحی له‌ته‌نیایی و بێده‌نگی و دووركه‌وتنه‌وهی خۆیان له قه‌ره‌باڵغیدا ده‌نوێنن، ئه‌مه به‌و مه‌به‌سته‌یه كه كۆنتاكتت له‌گه‌ڵ خودی خۆتدا به‌هێز بێت، كه مه‌به‌ستی گه‌وره‌ی ڕه‌هه‌ندی ڕۆحییه.
لەهاوپۆلی: که‌سێتی هیچ بۆچوونێک نییە »
« په‌ککه‌وته‌یی سێکسیی لای پیاوان | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | ئاگادارییه‌ک له‌سه‌ندیکای کارمه‌ندانی ته‌ندروستی کورد له‌ئه‌وروپا »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
