شوبات 7, 2010
ستراتیژه‌کانی ژیان
به‌شی یه‌که‌م
د . فازیل جاف
ڕاوێژکار له‌وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
ژیان پڕۆژه‌یه‌كه به ده‌ستی خۆت دایده‌ڕێژیت:
بۆ یه‌كه‌م جار له ده‌ورانی هه‌رزه‌كاریدا، له‌فه‌یله‌سووف و نووسه‌ر فه‌ره‌نسایی ،جان پۆل سارته‌ره‌وه فێری ئه‌وه بووم كه‌ژیان پڕۆژه‌یه‌كه خۆت ئاراسته‌ی ده‌كه‌ی، تۆ خۆت سه‌نته‌ریت و بایارده‌ده‌ریشیت هه‌بێ، تۆ خۆت له هه‌ڵبژارندا سه‌رپشكی و هه‌ڵده‌بژێریت، تۆ خۆت هه‌ڵوێست ده‌ستنیشان ده‌كه‌یت، خه‌ون و هیوا و ئامانج ومه‌به‌سته‌كانت ده‌خۆڵقێنی. هه‌ر بۆیه تۆ له هه‌موو ساتێك‌دا داهێنه‌ری، داهێنه‌ری یه‌كه‌می ژیانی خۆتی، واته تۆ خۆت ژیانی خۆت ده‌خوڵقینی، چۆنت بوێت، به‌و شێوه‌یه ده‌بێت، به‌زمانی فه‌لسفه ده‌ڵێن: تۆ خۆت ماهیه‌تی خۆت دروست ده‌كه‌یت. به‌ڵام ئه‌مه‌ش په‌یوه‌نده‌ی به هۆشمه‌ندی و پله‌ی زانینی خۆت و په‌یوه‌ندیت به ده‌ورو به‌رو جیهانه‌وه هه‌یه.
به كورتی له هه‌موو ساتێك‌دا وێستگه‌كانی ژیانت ده‌ستنیشان ده‌كه‌یت. كردار ده‌نوێنیت، به پاداشتی كرداره‌كانت شاد ده‌بیت.
ستراتیژه‌كانی ژیان له‌وه‌ش ساده‌ترن:
به‌ڵام هه‌رچی دكتۆر فیله، له ده كۆڵه‌كه‌كه‌ی خۆیدا، ستراتیژه‌كانی ژیانی ساده‌تر ڕونتر و عه‌مه‌لی تر داڕشتووه، پوخته‌ی پڕۆژه‌ی ژیانی له زمان و چه‌مكی فه‌لسه‌فه‌وه دابه‌زاندۆته خوارێ، وه‌ك چۆن شتێك له ئاسمانه‌وه داده‌به‌زێنیته سه‌ر زه‌وی، ئه‌و ده‌یه‌وێ كه‌سانی ئاسایی و ساده له سه‌ر ئه‌رزی واقیعدا زۆر به ئاسانی پیاده‌ی بكه‌ن. واته هه‌مان پره‌نسیپ و هه‌مان په‌یام كه له‌فه‌لسه‌فه‌دا هه‌یه، به‌ڵام به‌زمانێكی ساده‌تر و خه‌ڵكێكی زۆرتر.
زمانی فه‌لسه‌فه‌ی سه‌رده‌می نوێ
New Age
ئه‌م زمانه نوێیه، له‌جیهانی ڕۆژئاوای ئه‌مڕۆماندا گه‌لێ باو و به بره‌وه، زمانێكه پێی ده‌گوترێت، فه‌لسه‌فه‌ی سه‌رده‌می نوێ، نیو ئه‌یج.
اڕێبه‌رانی فه‌لسه‌فه‌ی نوێ، تێده‌كۆشن بۆ به‌شداریكردنێكی ئه‌كتێڤ له بینای ئینساندا، ئینسانێك كه بتوانێت له‌ئێستا و لێره‌دا بژێت،به‌خته‌وه‌ر بێت و به‌شادی بژێت و چێژ له ژیان وه‌ربگرێت. مه‌گه‌ر ئه‌مه ئه‌ركی سه‌ره‌كی هه‌موو كه‌سێك نییه له سه‌ر ئه‌م زه‌مینه‌دا ومایه وموتیڤی بوونمان نییه له‌م جیهانه‌دا.
یه‌ك جار ده‌ژین.. ده‌بێ به‌خته‌وه‌ر بین وتا بۆمان ده‌كرێت شاد بین.
گه‌ر له ڕوانگه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی نوێوه بڕوانینه بابه‌ته‌كانی فه‌لسه‌فه‌و ئه‌ده‌ب وهونه‌ر وهه‌موو بواره‌كانی دیكه‌ی زانست وژیان، ده‌بینین باشترین و به‌پیتترین سه‌رچاوه‌ن بۆ داهێنان. له سه‌رووی هه‌موانه‌وه، داهێنانی ژیانێكی ئاسووده‌تر وئه‌كتیڤ وكاریگه‌رتر.
به‌ڵام ئه‌م ده بنه‌مایه‌ی ستراتیژی ژیان هه‌روا به‌ئاسانی پیاده ناكرێن، له لایه‌ن خۆته‌وه پێویستی به هۆشمه‌ندی و د‌رك پێكردن هه‌یه، وله‌لایه‌ن ئه‌وانی دیكه‌شه‌وه، واته له‌لایه‌ن ده‌وروبه‌ره‌وه، دایك وباب ومامۆستا وده‌وروبه‌ر به گشتی به‌رنگاریت ده‌كرێت. تۆش گله‌یی وگازنده ده‌كه‌یت، ڕه‌نگه ووره به‌رده‌ی وكۆڵ بده‌یت. یان هه‌ر به جارێك متمانه وباوه‌ڕت به خۆت نه‌مێنێت. له ئه‌نجامدا ده‌ست له‌هه‌موو خه‌ون وئامانج وئاره‌زووه‌كانی ژیانت هه‌ڵگریت. ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا سامناكترین زیانه له ته‌مه‌نتدا. ژیان واته پڕۆژه .. ئه‌گه‌ر ده‌ست له پڕۆژه‌كه‌ت هه‌ڵگریت، هیچ موتیڤ وپاكانه‌یه‌ك بۆ ژیانت نامێنێت.
چه‌ند دیالۆگێك
ده‌فه‌رموو با گوێ له‌م دیالۆگانه بگرین:
ئازاد : بابه … دایه گیان…گوێم لێ‌بگرن… لێم تێبگه‌ن… تكایه.. تكایه قسه‌م پێ مه‌بڕن… ده‌مه‌وێ یه‌ك تۆز بایه‌خ به قسه‌كانم بده‌ن.
باوك: نه‌خێر…گوێت لێ ناگرین… ده‌بێ تۆ گوێ له ئێمه بگریت، چونكه ئێمه له‌خۆت چاكتر سوود وبه‌رژه‌وه‌ندیت ده‌زانین.
ئازاد: ئاخر بۆ جارێك ته‌نانه‌ت بۆ جارێك لێم گه‌ڕێن با قسه‌كانم ته‌واو بكه‌م.. خۆ ده‌بێ ته‌نانه‌ت بۆ جارێكیش بێت، ڕاست بم.
_____________________
هیوا: من ئه‌مه‌وێ دایك وباوكم چیدی پێم نه‌ڵێن ده‌بێ چی بكه‌م وچی نه‌كه‌م، چیدی نه‌ڵێن ئه‌وان له تافی لاوی‌دا چۆن بوون. ئێمه له جیهانێكی جودا وسه‌رده‌مێكی دیكه‌دا ده‌ژین. كێشه‌كانی ئه‌م جیهانه‌ی ئێمه له گه‌ڵ كێشه‌كانی جیهانی سه‌رده‌می لاوێتی ئه‌وان جیاوازن، ئێستا كاتی ئه‌وه هاتوو ئه‌وانیش چیدی له ڕابردودا نه‌ژین.
____________________________
سارا: من ده‌مه‌وێ بزانم پێویسته چی له ژیانی خۆم بكه‌م. من بێزار و وه‌ڕسم له‌م ژیانه. هیچ پرۆگرامێكم نییه وهیچ پلانێكیشم بۆ وداڕشتنی جۆره پرۆگرامێك نییه.
_________________________
هێمن: من فشه‌م به هه‌موو شتێك دێت. هیچ شادییه‌ك له‌م ژیانه‌مدا به دی ناكه‌م، گاڵته‌م به قوتابخانه‌و خوێندن دێت، به‌لاشمه‌وه گرنگ نییه، گه ر ده‌رچم یان ده‌رنه‌چم.
______________________________
هۆزان: هه‌ر گه‌وره‌یه‌ك ده‌گریت واده‌زانێ من هێشتا منداڵه دوو ساڵانه‌كه‌ی جارانم، باشه من دانی پێدا ده‌نێم كه هه‌ڵه‌م كرد، به‌ڵێ من هه‌ڵه‌م كرد، به‌ڵام خۆ نابێ ئێوه‌ش تا هه‌تا هه‌تایه سزام بده‌ن ولێم نه‌بوورن.
____________________________
دیلان: ئاگام لێیه چۆن هاوه‌ڵه‌كانم به پله‌ی به‌رز قوتابخانه ته‌واو ده‌كه‌ن، منیش هه‌میشه به‌خۆم ده‌ڵێم: به‌چی ده‌چێ؟ من هه‌رچی بكه‌م به‌وان ناگه‌م. ئیدی هه‌وڵدانم بێ سووده.
___________________________
ئاواز: ده‌مه‌وێ به دڵی خۆم هاوسه‌ری ژیانم هه‌ڵبژێرم، به‌ڵام دایكم باوه‌ڕی به پیاو نییه، هه‌موو پیاوێكی به‌لاوه خراپه، چوونكه بابم كاتی خۆی زۆر دڕندانه ڕه‌فتاری له گه‌ڵدا كردوه.
______________
نازانم چه‌ند ئه‌م ده‌نگانه،یان ئه‌م گه‌له‌یی وگازاندانه ده‌ناسیته‌وه؟
له ڕاستیدا ئه‌مانه گله‌یی وگازه‌نده‌ی گه‌نج وهه‌رزه‌كارانی ئه‌مریكان، من له كتێبی ستراتیژه‌كانی ژیان، بۆ هه‌زره‌كاران، ی جه‌ی مه‌ك گره‌وی كوای دوكتۆر فیل ماك گه‌ره‌وم وه‌رگرتووه.
پڕۆژه‌یه‌ك كه به‌ره‌نگاری ده‌كرێت:
ئه‌م ده‌نگانه ده‌نگی چه‌ند گه‌نجێكی ئه‌مریكایین، به‌ڵام من به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست ناوه‌كانیانم گۆڕی، له كیم و ده‌فنی و بیللی و كیری وجیمی و شارونه‌وه بۆ : ئازاد ، هیوا، سارا،هێمن، هۆزان، دیلان،ئاواز.
وه‌كو ده‌بینی ئه‌م قسه وگوزارشتانه ده‌كرێ قسه‌و گوزارشتی هه‌ر گه‌نج وهه‌رزه‌كارێك بێت له كوردستان یان له ئه‌مركا یان له ئه‌وروپادا، چونكه به ته‌واوتی گوزارشت له دنیای كه‌سانێك ده‌كه‌ن كه له سه‌ره‌تای پڕۆژه‌ی ژیناندان، پرۆژه‌یه‌ك كه پێویستی به‌ستراتیژ هه‌یه، ده‌نا له هێڵ و سكه و ڕێگاوبانی خۆی ده‌ترازێت، و ده‌بێته مایه‌ی زیانێكی گه‌وه‌ره و هه‌ندێ جاریش به زه‌حمه‌ت چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
منیش كه له ته‌مه‌نی تۆدام، گه‌ر كه‌سێك هاتباو باسی ستیراتیژه‌كانی ژیانی بۆ كردبام لێم وه‌رنه‌ده‌گرت، منیش نه‌مده‌ویست كه‌سێكی به ساڵداچوو باسی پڕۆژه‌و ستیراتیژه‌كانی ژیانم بۆ بكات. منیش پێم وابوو ئێمه له‌وان زیره‌كترو شاره‌زاترین، له‌مه‌دا سه‌د له سه‌د له گه‌ڵتدام ، به مه‌رجێك تۆ خۆت گه‌یشتبێتیت به‌و باوه‌ڕه‌ی كه ژیان به تایبه‌تی له تافی لاوی‌دا پێویسته له سه‌ر بنه‌ماو پره‌نیسیپه‌كانی ستراتیژ بڕوات. نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده، بگره ئه‌و ستراتیژانه ده‌بێ هه‌ر خۆت دایان بڕێژیت، ده‌نا له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی ژیانتدا ناگونجێن.
لەهاوپۆلی: که‌سێتی یەک بۆچوون »
« محرومون یا سادة من بکاء | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | په‌ککه‌وته‌یی سێکسیی لای پیاوان »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964

دكتۆر فازیڵ جاف سڵاو
لە زۆر شوێن نوسینەكانی بەرێزتان دەبینم، گەشاوەیی و بیر ڕوونی بەرێزتان سەرنج راكێشە. سوپاست دەكەم كەبەو شێوەیە دەنوسیت و هەوڵەدەیت یارمەتی خەڵك بدەیت، خەڵكێك كە بە گومانن لە بوونی راستەقینەی خۆیان و تواناكانیان. دیسان بەناوی بوونەوە سوپاست دەكەم و هیوام رووناكی تەواوتە.
هاوبیر-مامۆستای یۆگا