سایکۆلۆژیای به‌خته‌وه‌ری
سایکۆلۆژیای به‌خته‌وه‌ری
توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
ئایا تۆ که‌سێکی به‌خته‌وه‌ریت؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه که‌ده‌بێت له‌خۆتی بکه‌یت، له‌وانه‌یه تۆ که‌سێک بیت خاوه‌ن سه‌رمایه‌یه‌کی زۆر بیت، یان هه‌ر ماوه‌یه‌و سه‌ردانی وڵاتێک بکه‌یت، یان خاوه‌ن پۆستێکی باڵای حکومی یان حیزبی بیت، یان په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانت زۆر و له‌ئاستێکی باڵادابن، یان… یان… . به‌ڵام ئایا به‌خته‌وه‌ریت؟ ڕه‌نگه ئه‌وانه‌ی ئاماژه‌مان پێدان هه‌موویانت هه‌بێت به‌ڵام به‌خته‌وه‌ر نه‌بیت. که‌واته به‌خته‌وه‌ری له‌و شتانه‌دا نییه که‌تۆ بۆی چوویت.
ئه‌وه‌ی به‌خته‌وه‌ری به‌شته مادییه‌کانی ده‌و‌روبه‌رییه‌وه ببه‌ستێته‌وه که‌وتۆته هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌وه، هه‌میشه وێڵه به‌دوایدا به‌ڵام نایگاتێ، که‌واته بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئامانجێک بگه‌یت دروست وایه ماهیه‌تی ئه‌و ئامانجه بناسیت که‌ده‌ته‌وێت پێی بگه‌یت، بۆئه‌وه‌ی بتوانیت و بزانیت چۆن هه‌نگاوی بۆ ده‌هاوێژیت؟، کام ڕێگایانه ده‌تگه‌یه‌ننه ئه‌و ئامانجه؟، میکانیزمه‌کان کامانه‌ن که‌ده‌تگه‌یه‌نن؟ به‌ته‌نها ده‌توانیت ڕێ بکه‌یت به‌ره‌و ئامانجه‌که‌ت یان هاوکاری که‌سانی ترت پێویسته؟.
ئه‌وه‌ی ئێمه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ین له‌م وتاره‌دا به‌خته‌وه‌رییه، واته ئامانجه‌که لێره‌دا به‌خته‌وه‌رییه. که‌واته ده‌بێت بزانین به‌خته‌وه‌ری چییه؟ ڤێللا و ئۆتۆمبێل و پاره و پۆستی به‌رزه تا هه‌ر که‌سێک پێی بگات ئیتر به‌خته‌وه‌ر بێت یان شتی تر؟.
ماهیه‌تی به‌خته‌وه‌ری ده‌روونییه نه‌ک مادی، به‌خته‌وه‌ری هێزێکی ده‌روونییه، هه‌ستێکی قوڵه به‌ئاسووده‌یی، که‌لوپه‌ل نییه تاکو له‌بازاڕ بکڕدرێت به‌ڵکو ده‌بێت له‌ناخدا چه‌که‌ره بکات ئه‌وجا نه‌شونما ده‌کات، به‌خته‌وه‌ری ته‌نها خۆشی وه‌رگرتن نییه به‌ڵکو له‌هه‌مان کاتیش‌دا خۆشی کردنه دڵی که‌سانی تریشه، واته هه‌ر وه‌رگرتن نییه به‌ڵکو به‌خشینیشه. بۆنموونه ئه‌گه‌ر بگه‌یته پله‌ی زانایی هه‌ست به‌به‌خته‌وه‌ری ناکه‌یت تا ئه‌و زانست و زاناییه‌ی خۆت نه‌گه‌یه‌نیته که‌سانی تر. به‌خته‌وه‌ری له‌وه‌دا نییه که تۆ بێ گرفت و کێشه زینده‌گی بکه‌یت، به‌ڵکو به‌خته‌وه‌ری له‌وه‌دایه په‌ی به‌میکانیزمه‌کانی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانت ببه‌یت، توانای ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی فشاره ده‌روونییه‌کانت هه‌بێت، ئه‌مانه‌ش هێزێکی دیکه‌یان پێویسته که‌ناوی (بڕوابه‌خۆبوونه)، ئایا تۆ بڕوات به‌خۆت هه‌یه؟. به‌خته‌وه‌ری سنوورێک یان ئاستێکی دیاریکراوی نییه تاکو که‌سانێک پێی بگه‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌پێشبڕکێی ڕاکردندا که‌سی براوه پێش هه‌مووان ده‌گاته هێڵی بردنه‌وه، به‌ڵکو هه‌موو تاکێک ئه‌گه‌ر بتوانێت به‌ڕێژه‌یه‌کی سروشتی پێی بگات ئه‌وا به‌خته‌وه‌ره. له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌خته‌وه‌ری هێزێکی مه‌عنه‌وی ناوه‌کییه له‌مرۆڤدا که‌واته په‌یوه‌ندییه‌کی تۆکمه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی ڕۆحانییه‌تدا هه‌یه، هه‌ر له‌م پێودانگه‌یه‌وه ده‌کرێت بڵێین که‌سانی باوه‌ڕدار زووتر و زیاتر ده‌توانن په‌ی به‌به‌خته‌وه‌ری ببه‌ن ئه‌گه‌ر خاوه‌نی هۆشیاریی دروست بن. به‌خته‌وه‌ری ڕاناکات به‌دوای تۆدا به‌ڵکو ده‌بێت تۆ ڕابکه‌یت به‌دوای ئه‌ودا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌زانیت له‌کوێوه ده‌ستپێده‌که‌یت و به‌ره‌وکوێ هه‌نگاو ده‌نێیت ئه‌وا دووچاری شکست دێیت ئه‌وسا پێچه‌وانه‌ی به‌خته‌وه‌ری ده‌بێته یاوه‌رت. ڕێگه‌کانی گه‌یشتن به‌به‌خته‌وه‌ری هه‌ندێکیان تاریکن پێویستییان به‌ڕۆشنکردنه‌وه هه‌یه، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش پێویستی به‌ڕۆشنکه‌ره‌وه هه‌یه. که‌واته بۆئه‌وه‌ی تۆ بگه‌یته به‌خته‌وه‌ری پێویسته له‌سه‌رت:
1- خۆت بناسه.
2- باوه‌ڕت به‌خۆت هه‌بێت.
3- باوه‌ڕت به‌وه هه‌بێت که‌ده‌بێت و که‌ده‌توانیت چاره‌سه‌ری گرفته‌کانت بکه‌یت و کاروباره‌کانت ده‌به‌یت به‌ڕێوه.
4- هه‌موو ڕۆژێک خۆت، ته‌نها خۆت، له‌گه‌ڵ خۆت دابنیشه، ته‌نها بیر له‌دیالۆگ کردن له‌گه‌ڵ که‌سانی تر مه‌که‌ره‌وه، به‌ڵکو پێش خه‌ڵکی له‌گه‌ڵ خۆتدا گفتوگۆ بکه.
5- گرفته‌کانت جێ مه‌هێڵه بۆ ڕۆژگار به‌ڵکو له‌کات و ساتی خۆیدا چاره‌سه‌ریان بکه.
6- ده‌سته‌واژه‌ی باش و هانده‌ر بده به‌خۆت، له‌خۆته‌وه بڕیاری پێشوه‌خت مه‌ده له‌سه‌ر خۆت به‌وه‌ی بێده‌سه‌ڵاتیت، نا‌توانیت سه‌رکه‌وتوو بیت، نا‌توانیت فڵان پرۆژه ئه‌نجام بده‌یت، نا‌توانیت… نا‌توانیت…. . چونکه ئه‌م ده‌سته‌واژه‌دانه به‌خود به‌م شێوه خراپه دووچاری ئیفلیجی ده‌روونیت ده‌کات.
7- کاریگه‌ر مه‌به به‌ڕه‌شبینی که‌سانی تر و لاساییان مه‌که‌ره‌وه.
8- مه‌رج نییه به‌درێژایی ژیان به‌یه‌ک ڕێڕه‌و بیر بکه‌یته‌وه، ڕێڕه‌وی بیکردنه‌وه‌ت بگۆڕه ژیانت ده‌گۆڕێت.
9- په‌له مه‌که له‌ئه‌نجامدانی کاروباره‌کانتدا، له‌هه‌مان کاتدا فه‌رامۆشکاریش مه‌به، به‌ڵکو هه‌ر کاره له‌کاتی خۆیدا ئاکامی ده‌بێت، واته ڕێز له‌کات بگره.
10- هه‌میشه جه‌خت له‌خاڵه لاوازه‌کانت مه‌که‌ره‌وه به‌ڵکو شانازی به‌خاڵه به‌هێزه‌کانیشته‌وه بکه، ته‌نها ئه‌وه‌نده ئاوڕ له‌خاڵه لاوازه‌کانت بکه‌ره‌وه که‌دووباره‌یان نه‌که‌یته‌وه و په‌ندیان لێوه‌ربگریت.
11- به‌ڕه‌شبینییه‌وه له‌شت مه‌ڕوانه، هه‌میشه به‌گه‌شبینییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێشهاته‌کاندا بکه.
12- کاتێک ده‌ست ده‌ده‌یته کارێک یان پرۆژه‌یه‌ک، هه‌موو هه‌وڵه‌کانی خۆتی بۆ بخه‌ره گه‌ڕ، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کان له‌به‌رچاو بگره، چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی باشی نه‌بوو بانه‌بێته شۆکێکی ده‌روونی بۆت.
13- بیرکردنه‌وه له‌سه‌رکه‌وتن خۆی له‌خۆیدا سه‌رکه‌وتنه، که‌واته پلان داڕێژه بۆ ئه‌وه‌ی پێی بگه‌یت.
14- خۆت جه‌نجاڵ و سه‌رقاڵ مه‌که به وتی وتی که‌سانی ده‌وروبه‌رته‌وه، ته‌نها گوێ به‌و قسانه بده که‌به‌که‌ڵک و بنیاتنه‌رن بۆ تۆ.
15- وامه‌زانه که‌تۆ ته‌نها که‌سیت که‌گرفتت هه‌بێت، ئه‌م بۆچوونه هه‌ڵه‌یه و تووشی ڕه‌شبینیت ده‌کات، ئه‌وه‌نده‌ی بیر له‌وه ده‌که‌یته‌وه که بێبه‌ختیت یان چاره‌ڕه‌شیت، ئه‌وه‌نده خه‌بات بکه بۆ ژیان، بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌کانت.
16- گرنگی به‌لایه‌نی ڕۆحانی خۆت بده، هه‌موو دنیا له‌چاوی ماده‌وه مه‌بینه.
17- قه‌ناعه‌ت باشترین په‌ناگه‌یه که‌مرۆڤ له‌سایه‌یدا هه‌ست به‌ئاسووده‌یی بکات، بۆیه هه‌وڵ بده خۆت له‌و په‌ناگه‌یه نزیک بکه‌ره‌وه نه‌ک لێی ڕابکه‌یت.
18- گرنگی به‌ته‌ندروستی و ده‌رووندروستی خۆت بده.
* * * * *
ئه‌گه‌ر تۆ له‌و که‌سانه‌ی کاتێک که‌سانی ده‌وروبه‌رت ده‌بینیت له‌وانه‌یه ئیره‌ییان پێببه‌یت یان هه‌ست به‌که‌می بکه‌یت له‌ئاستیاندا چونکه لای تۆ به‌خته‌وه‌ر ده‌رده‌که‌ون، ئه‌وا ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ت له‌جێی خۆیدا نییه، چونکه تۆ که‌سه‌کان به‌ده‌مامکه‌کانی سه‌ریانه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت، گرنگ ده‌مامکه پۆشراوه‌کان نییه، گرنگ ژێر ده‌مامکه‌کانه. گرنگ ڕووکه‌ش نییه، گرنگ گه‌وهه‌ری ئینسانه‌کانه. هه‌رگیز ئیره‌یی به‌پێکه‌نینه دروستکراوه‌کانی که‌سانی ده‌وروبه‌رت مه‌به، ئه‌وان خۆیان ده‌خه‌ڵه‌تێنن، تۆ به‌دوای ڕێگه ڕاسته‌قینه‌کانی به‌خته‌وه‌ریدا بگه‌ڕێ. خۆشبه‌ختی بۆ به‌خته‌وه‌ره ڕاسته‌قینه‌کانه نه‌ک بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌مامکی به‌خته‌وه‌ری ده‌پۆشن و نمایش ده‌که‌ن. به‌ڵام ئاسانه، ئاسانه و هیچ گران نییه، گه‌ر ده‌ته‌وێ به‌خته‌وه‌ربیت، ئه‌وا ده‌توانیت پێی بگه‌یت.
تشرینی دووه‌م 18, 2009


am katat shad mamostai darwnnas mamosta saman siwaily: babatakat komalek renmaee zor zor grngn , har kasek btwanet paerawy lebkat begwman baxtawar dabet. boya mn hiway baxtawary bo toi barez daxwazm mamosta saman
snwr hamid
Germany
dastxoshe bo mamosta saman bo am babata baswd u bakalka heway bardawaet bo daxwazm har sarkawtw bet.
sarko salih
slemany
dast xose la mamosta saman siwayle dakam bo nusene am babata grengana bahi way bardawame
SLAW MAMOSTA GIAN DASTXOSHET LE DAKAM SUPAS
dast xosh. bo aw nwsena jwana
slaw dast xosh mamwsta gyan
سلاو دةست خوش بو نوسينى ئةم بابةتة بةراستى شايستةى دة ست خؤشيت به هيواى بة ردةوامى و سةر كةوتن