تشرینی یه‌كه‌م 5, 2007
که‌سێتی شیزۆیدی
Schizoid P.D
ووشه‌ی شیزۆید بۆ یه‌که‌م جار له‌ساڵی 1936 له‌لایه‌ن زانای به‌ناوبانگ ( کریشمه‌ر )-ه‌وه به‌کارهێنرا که‌بڕوای وابوو ئه‌م جۆره که‌سێتیه به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ وابه‌سته‌یه به نه‌خۆشی شیزۆفرینیاوه . ئه‌م که‌سێتیه له نێردا زۆرتره وه‌ک له مێ . ئه‌وانه‌ی که‌که‌سی پله یه‌کیان تووشی شیزۆفینیا هاتوون له‌مه‌ترسیدان و ژماره‌یه‌کی زۆر له‌و که‌سانه که‌سێتی شیزۆیدیان هه‌یه. ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌م جۆره که‌سایه‌تیه‌یان هه‌یه : سارد و سڕن له‌ڕووی هه‌ڵچوون و په‌رچه‌کرداره‌وه ، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ئه‌و ژووره‌ی که تیایدان گڕ بگرێت و هه‌موو که‌سه‌کان خه‌ریکی ئاگر کوژانه‌وه و ده‌رباز بوون بن ، ئه‌م زۆر له‌سه‌رخۆ هه‌ڵ‌ده‌ستێت و ده‌چێته ده‌ره‌وه خۆی به‌ئاگر کوژانه‌وه‌که‌وه خه‌ریک ناکات و فه‌رامۆشی ده‌کات هه‌روه‌ک هیچ ڕووی نه‌دابێت . هه‌میشه حه‌ز له‌و یاری و کارانه ده‌کات که‌مرۆڤ ده‌توانێت به‌ته‌نها ئه‌نجامی بدات ، بۆ نموونه مناڵانی تر خه‌ریکی یاریه به‌کۆمه‌ڵه‌کانن وه‌ک خه‌تخه‌تێن و تۆپ تۆپێن که‌چی ئه‌م خه‌ریکی ئه‌و یاریانه ده‌بێت که‌به‌ته‌نها ئه‌نجام ده‌درێن وه‌ک ڕێکخستنی میکانۆ و وێنه کێشان . له‌گه‌وره‌ییشدا هاوڕێکانی خه‌ریکی دووگۆڵین به‌ڵام ئه‌م له‌ژووره‌وه ده‌رگا له‌خۆی داده‌خات و خه‌ریکی وێنه کێشان ( بۆ نموونه ) ده‌بێت ، یان هاوڕێکانی کۆنکه‌ن ده‌که‌ن ( چوار که‌سی ) به‌ڵام ئه‌م هه‌میشه ناپلیۆن ده‌کات ( یه‌ک که‌سی ) . هه‌رگیز حه‌ز له‌وه ناکات تێکه‌ڵی خه‌ڵکی بکات ، بۆ نموونه زۆر ڕقی له‌وه ده‌بێته‌وه که پێی بڵێیت بابچین بۆ پرسه‌یه‌ک له فڵانه مزگه‌وت ، یان بۆ ئاهه‌نگێک یان هه‌ر هه‌ڵوێستێکی کۆمه‌ڵایه‌تی تر . زۆر متمانه‌ی به‌خه‌ڵکی نیه که قسه‌یه‌ک ده‌کات ( هه‌رچه‌ند قسه‌که‌ش ئاسایی بێت ) که‌چی هه‌ر سه‌یری ئه‌ملاولا ده‌کات نه‌بادا که‌سێک گوێی لێبێت ، له‌کاتی تووڕه‌بووندا نازانێت چۆن ده‌ریببڕێت ، بۆنموونه کاتێک کاتێک که‌شتێک په‌ستی ده‌کات ئه‌وا ئازاری جه‌سته‌ی خۆی ده‌دات یان شتێک ده‌شکێنێت و هیچ قسه ناکات .
هه‌ندێ جار که نائارامی ڕووی تێده‌کات له‌وکاتانه‌دا له‌وانه‌یه تێکبچێت و لێی بکات به سایکۆس ( تێکچوونی بیر و ویژدان و ڕه‌فتار ) . که‌سێکه که‌هه‌میشه ڕامانی هه‌یه له خود . زۆر به‌که‌می حه‌ز له‌کاری سێکسی ده‌کات و ته‌نانه‌ت به‌بیریشیدا نایه‌ت ، ئه‌گه‌ر کاری سێکسیش ببینێت له‌وانه‌یه هیچ زه‌وقی نه‌جوڵێت یان سه‌یری نه‌کات .
کاتێک که‌حاڵه‌ته‌که زۆر به‌هێز بوو ئه‌وا هیچ ئاگای له ده‌وروبه‌ری خۆی نامێنێت و گرنگی به‌که‌سانی ده‌وروبه‌ری نادات و بێ هه‌ست ده‌بێت . هیچ بایه‌خ به ڕا و بیری که‌سانی تر ناده‌ن ، بۆنموونه ئه‌م خه‌ریکی سه‌یرکردن و گوێگرتنه له‌به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فیزیۆن یان ڕادیۆ به‌ده‌نگی به‌رز له‌کاتێکدا خوشک و براکانی خه‌ریکی کۆشش کردنن و کاتی تاقیکردنه‌وه‌یانه وێڕای ئه‌وه‌ی ئاگاداری ده‌که‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌که نزم بکات که‌چی ئه‌م هه‌ر گوێیان ناداتێ و گوێ به قسه‌ی ئه‌وان و دایک و باوکی نادات .
که‌س ناکات به‌هاوڕێی گیانی به‌گیانی خۆی ( چ کوڕ بێت یان کچ ) و هه‌ر به‌سه‌رزاره‌کی چاکوچۆنیان لێده‌کات و هه‌وڵئه‌دات هه‌ر ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی خۆی بناسێت .
زۆربه‌ی کات گۆشه‌گیرن و زۆرێکیان ده‌مێننه‌وه به قه‌یره‌یی و ته‌نهایی ( واته نه شوو ده‌که‌ن نه ژن ده‌هێنن ) . هاوته‌مه‌نه‌کانیان زۆر چێژ ده‌بینن له‌هه‌ندێ یاری وه‌ک دوو گۆڵی ، باسکه . پله‌ی ستیشن ، … هتد که‌چی ئه‌م هیچ چێژێک نابینێت لێیان و حه‌زیان لێ‌ناکات . جیهانێکی ئاڵۆز و داخراوی له‌ناو خودی خۆیدا دروست کردووه که‌هه‌مووی پێکهاته‌ی خه‌یاڵن . به‌خه‌یاڵ خۆی ده‌کاته ( بۆ نموونه ) جوانترین .. ده‌سه‌ڵاترین .. به‌هێزترین .. ده‌نگ خۆشترین .. ده‌وڵه‌مه‌ندترین که‌سی جیهان و هه‌میشه له‌م خه‌یاڵانه‌دا ده‌ژی و نایه‌ته جیهانی واقیع .
ئه‌گه‌ر هاتوو له‌سه‌ر کارێک که ئه‌نجامی داوه زۆر ستایش بکرێت یان زۆر سه‌رزه‌نشت بکرێت له‌لای ئه‌م وه‌ک یه‌ک وایه ، نه‌گوێ ده‌داته ستایش و پێی دڵشاد نابێت و نه‌گوێ ده‌داته سه‌زه‌نشتیش و پێی بێزار و نائارام نابێت .
سه‌رچاوه‌کان :
1- Companion To Psychiatric saudies . 7th Edition – 2004
2- Shorter Oxford Textbook of Psychiatry . 4th Edition – 2001
3- Nursing of Psychiatry .2002.
4- www.psych.net Internet
5- Diagnsostic Curteria from DSMAT-TR .2005
6- pocket psychiatry 1997 4printing
لەهاوپۆلی: که‌سێتی
« که‌سێتی 2-1 که‌سێتی شیزۆپیتاڵ | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | ئاژاوه‌ی خێزانی و کاریگه‌ری له‌سه‌ر باری ده‌روونی مناڵ »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
