تشرینی یه‌كه‌م 5, 2007
که‌سێتی شیزۆپیتاڵ
Schizopital P.D
ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌م جۆره‌ی که‌سێتی هه‌یه زۆر گۆشه‌گیره و به‌زه‌حمه‌ت ئه‌توانێ هاوه‌ڵی که‌سی تر بکات ، له‌و کاته‌دا هه‌ست به‌شپرزه‌یی و دڵه‌ڕاوکێ ده‌کات ، له‌به‌ر ئه‌وه ناتوانێت هاوڕێ په‌یدا بکات و که‌سی نزیکی هه‌بێت ، هه‌ست به‌جیاوازی خۆی ده‌کات له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی تر له‌به‌ر ئه‌وه تێکه‌ڵیان ناکات و نایانگرێ به هاوڕێ . هه‌ندێ جار بیری وادێ به‌مێشکیدا که‌هه‌ست ده‌کات لایه‌نێک یان که‌سێک ده‌یخاته مێشکی . باوه‌ڕی زۆر سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی هه‌یه ، بۆنموونه باوه‌ڕی وایه هه‌ندێ ڕووداو که له‌ده‌وریدا ڕووده‌ده‌ن ئه‌وه جادووه ( سیحر ) ، یان به‌جادوو هه‌ندێ هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌م گۆڕاوه یان که ئه‌م هه‌ستاوه به‌کارێکی دیاری کراو ئه‌وا له‌لایه‌ن یه‌کێکی تره‌وه جادووی لێکراوه بۆیه ئه‌و به‌و کاره هه‌ستاوه ، زۆر نائارام ده‌بێت ئه‌گه‌ر یه‌کێکیش بیه‌وێت هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ ببه‌ستێت ( گۆشه‌گیره ) و هه‌ڵسوکه‌وت و کاره‌کانی زۆر که‌نارگیرانه‌یه . بیرکردنه‌وه‌کانی نائاساییه ، بۆ نموونه ڕووداوێکی سروشتی ڕووده‌دات هه‌موو خه‌ڵکی شتێک ده‌ڵێن و هه‌مان ڕایان هه‌یه ، ئه‌م به‌ته‌نها ڕایه‌کی جیاواز و سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی هه‌یه . ڕووداوه‌کان که ڕووده‌دات به‌ئاسایی وه‌ک خۆی وه‌ریانناگرێت ، به‌ڵکو ده‌یانبه‌ستێته‌وه به‌شتی تره‌وه ، بۆ نموونه ده‌ڵێت که‌شتیه‌ک له‌ئاسمانه‌وه هاتووه چه‌ند مه‌خلوقێکی تیایه و ئه‌وان زه‌مین له‌رزه‌که‌ی تسونامی ( ئه‌ندونیسیا )-یان دروست کرد یان بارانی لافاویان له کرواتیا باراند یان.. به‌مجۆره . بیری پارانۆییان هه‌یه و هه‌میشه به‌گومانه‌وه ڕه‌فتار ده‌که‌ن و به‌دگومانن به‌رامبه‌ر هه‌موو که‌س و ڕووداوێک . هه‌ڵچوون و سۆز و کارتێکردنیان نه‌گونجاوه له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کان ، بۆ نموونه که پێی ده‌ڵێیت برا ته‌مه‌ن بیست ساڵه‌که‌ت به‌ڕووداوی ئۆتۆمبیل گیانی له‌ده‌ستدا و مرد ، زۆر ئاسایی ده‌بێت له‌لای و ده‌موچاو کرژ ناکات یان زۆر به‌که‌می ، که‌پێی ده‌ڵێیت له‌خۆشترین گه‌ڕه‌کی شاردا زه‌ویه‌کی ( 600 ) مه‌تر دووجات بۆ ده‌رچووه ئه‌وا زۆر ئاسایی ده‌بێت له‌لای یان له‌وانه‌یه ناوچاوان کرژ بکات .
هه‌ڵسوکه‌وت و جل و به‌رگی زۆر سه‌یر و سه‌رنج ڕاکێشه . بۆ نموونه له‌ته‌مه‌نی ( 55 – 60 ) ساڵیدا ده‌بێت به‌ڵام به‌بازاڕدا ده‌ڕوات بنێشت ده‌جووێت و پێڵاوی سپی و پانتۆڵی پرته‌قاڵی و کراسی گوڵ گوڵین و بۆینباخی زه‌ق ده‌پۆشێت و زۆر به‌ئاسایی ده‌زانێت له‌کاتێکدا له‌کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا بۆ ته‌مه‌نی له‌و جۆره زۆر نائاساییه .
وا هه‌ست ده‌کات که ده‌ستێکی قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کات یان کرمێک له‌له‌شیدا هه‌یه و به‌پێستیدا هه‌ڵده‌گه‌ڕێت . یان قاچێکی نیه ( که له‌ڕاستیدا هه‌یه‌تی ) یان سێ چاوی هه‌یه . ووشه‌ی زۆر سه‌یه به‌کارده‌هێنێت و هه‌میشه به‌دوای ووشه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ردا ده‌گه‌ڕێت بۆئه‌وه‌ی باسی بکات له‌ناو خه‌ڵکیدا ، یان باسی ئه‌وه بکات که‌ئه‌م هه‌ستی ( حاسة ) شه‌شه‌می هه‌یه و شت پێش ڕوودانی ئه‌م ده‌یزانێت ، یان زۆر قسه به‌ڕوونی ده‌کات یان به‌پێچه‌وانه‌وه زۆر ته‌مومژاویانه قسه ده‌کات . له‌کاتی ئاخاوتندا باس له‌بابه‌تێک ده‌کات باس له‌بابه‌تێک ده‌که‌ن که‌هیچ په‌یوه‌ندی به بابه‌ته سه‌ره‌کیه‌که‌وه نیه ، کاری شه‌رمهێنه‌ر ده‌که‌ن . به‌زۆری پیاوان ده‌ستنیشان ده‌کرێن که‌ئه‌م که‌سێتیه‌ی هه‌بێت وه‌ک له‌ژنان . ئه‌و خێزانانه‌ی که ئه‌ندامێک یان چه‌ند ئه‌ندامێکیان نه‌خۆشی شیزۆفرینایان هه‌یه یان که‌سێتی شیزۆتیپاڵیان هه‌یه ئه‌وا ئه‌ندامه‌کانی تریان له‌مه‌ترسیدان که زیاتر تووشی ئه‌م حاڵه‌ته ببن .
لەهاوپۆلی: که‌سێتی
« که‌سێتی 1-1 که‌سێتی پارانۆیی | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | که‌سێتی 3-1 که‌سێتی شیزۆیدی »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
