دیارده‌ی ترس و که‌سایه‌تی کوردی
دیارده‌ی ترس و كه‌سایه‌تی كوردی
بیلال ئه‌بوبه‌كر موحه‌مه‌د
توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی
له كۆمه‌ڵگایه‌كی پر له نه‌هامه‌تی و كه‌م و كوڕیدا گه‌ر مرۆڤ بژی ئه‌و تاكه‌ی لێبه‌رهه‌م دێت كه پێی ده‌وترێت “كورد” ، ئه‌گه‌ر چی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه زۆر ناخۆش و جۆرێك له ره‌قی پێوه دیاره به‌ڵام ئه‌مه راستیه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره، ئه‌مه واقعێكی تاڵه‌و هه‌مومان به‌رهه‌م هاتوی پرۆسه‌یه‌كی سه‌رتاپا له سه‌قه‌تین، لیره‌دا باس له دیارده‌یه‌كی زۆر زیندوی ناو سه‌رجه‌م كایه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان ده‌كه‌م ،هه‌رله‌یه‌كه‌م ژینگه‌وه كه “خێزانه” و پاشان ژینگه‌ی دووم كه “قوتابخانه” ه‌یه ، ، له‌م زه‌مه‌نی پێش كه‌وتن و به‌جیهانی بونه‌ی سه‌رجه‌م سیسته‌مه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ده‌زگا كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی له‌گه‌ڵ خۆی گۆری، به‌ڵام ئێمه هه‌ر له‌شوێنی خۆمانین، ته‌نها” گۆران” لای ئێمه مانشێت و قسه‌ی زل هیچی تر نیه، بگره تێگه‌شتنی ئێمه له‌خودی ئه‌م چه‌مكه هه‌ر له بنه‌ره‌ته‌وه هه‌ڵه‌یه(گۆران)، به‌هه‌ر حاڵ دیاده‌ی ترس بونی هه‌یه‌و تائێستاش په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ناو خێزان و قوتابخانه‌و خوێندنگا‌و بگره زانكۆ‌و ناوه‌نده‌كانی تر هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ده‌روات به‌رێوه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م دیارده‌یه‌و سه‌رجه‌م دیارده‌یه‌ك هۆكارو فاكته‌ری خۆی هه‌یه ، به‌كورتی باس له فاكته‌ره‌كانی دروست بونی ئه‌م دیارده‌و بونی به ئاراسته‌یه‌كی ده‌رونی ، ده‌كه‌ین، له‌هه‌مان كاتدائه‌مه ئه‌مه ئه‌وه‌ناگه‌یه‌نێت ئێمه شه‌رعه‌یت بده‌ین به‌م دیارده‌یه ، فاكته‌ره‌كانی دیارده‌ی ترس له مرۆڤدا:
1- په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه ئه‌مه به‌فاكته‌رێكیده‌ره‌كی ده‌ژمێرێت، وه‌ك باسمان كرد ، به‌گشتی ئو نه‌وه‌یه‌ی له ماڵ و قوتابخه‌نه‌و ژینگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی خێزان په‌ره‌وه‌رده ده‌كات ، خۆی به‌رهه‌م هاتوی كاتێكی له ترسا ژیا‌و له ترسا په‌روه‌رده‌كراوه، بۆیه ئه‌ویش هه‌مان موماره‌سه‌ی هه‌مان میكانیزم ده‌كاته‌وه.
2- فاكته‌رێكی دی توندوتیژیه و به‌كارهێنانیه‌تی به‌تایبه‌تی له ناسك ترین كاتدا و ته‌مه‌نی مرۆڤدا ، ئه‌ویش ته‌مه‌نی نێوان 5-7 ساڵیه‌و پاشان ماوه‌ی هه‌ستیاری هه‌رزه‌كاریه، به‌گشتی له‌م دووماوه‌یه‌دا په‌روه‌ردو مامه‌ڵه‌كردن زۆرهه‌له‌یه‌و هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی نیه، له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌له‌یه‌كی تۆدا به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی توند‌و تیژی راسته‌و خۆ به‌سه‌رته‌وه ئاماده‌یه، وه‌ك ئه‌وه‌ی تۆ مرۆڤبیت مرۆڤیش به‌هیج جۆرێك هه‌له ناكات، به‌گشتی هیچ كاتێك روون كردنه‌وه پێشكه‌ش ناكرێت به‌ر له‌وه‌ی تۆ هه‌له بكه‌یت ، ئێمه كۆمه‌ڵگایه‌كین هه‌له قبوڵ ناكه‌ین .
3- ئه‌و پرۆسه سیاسیانه‌ی كۆمه‌ڵگای پێدا تێپه‌ریوه، هه‌ر له حكومه‌ته یه‌ك له دوایه‌كه‌كانه‌وه تا ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش ، ترسی ئێستا به‌رهه‌م هاتوی ترسی ئاینده‌یه‌و ترسه له نه‌گۆران.
له‌م به‌شه‌دا باس له جۆره‌كانی ترس ده‌كه‌م: چه‌ند جۆرێكی ترسمان هه‌یه‌و پابه‌ندی كات و شوێنی دیاری كراوی خۆیه‌تی :
1- ترس له مامۆستا ، هه‌رده‌م مامۆستا ئه‌و مانشێته به‌كارده‌هێنێت له گه‌ڵ قوتابیدا كه ” ده‌بێت لێم بترسن ئه‌و جا رێزم ده‌گرن” كه ئه‌مه بروایه یان وته‌یه 180 پله پێچه‌وانه‌ی هه‌موو بنه‌ما ئه‌خلاقه‌یه‌كان و به‌هاییه‌كان و په‌روه‌رده‌ییه‌كانه .
2- ترس له ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر” كور” یان كچ” گه‌ر فراوانتر بڵێین “نێر ” و مێ ، به‌رده‌وام فێركراوین كه ئه‌و مه‌ترسیه بۆم و هه‌موو كاتێك نزیك بونه‌وه له‌و كێشه دروست ده‌كات ، ئێمه فێر نه‌كرواین گفتگۆ له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ین به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كات زیانێكمان پێبگات ، به‌تایبه‌تی ره‌گه‌زی مێ، تاوانی هه‌ره‌گه‌وره‌ی ئه‌م ترسه ده‌كه‌ویته سه‌ر ده‌زگای په‌روه‌رده‌یی ره‌سمی واته “خوێندن” به هه‌موو ئاسته‌كانیه‌وه، بگره له پاش تێكه‌ڵ بونه‌وه‌ی ئه‌م دوو ره‌گه‌زه باره‌كه زیاتر ئالۆزتر ده‌بێت، ئه‌توانم بڵێم تا ئه‌م ساته‌ش ئه‌م دو ره‌گه‌زه لێك نه‌گه‌شتوون .
ده‌رئه‌نجامه‌كانی : به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌ره‌نجامی ئه‌م دیارده‌یه سه‌لبیه، چونكه خودی دیارده‌كه سلبیه، سه‌ره‌نجام مرۆڤێكی باوه‌ر نه‌بوو به‌خود و به‌ده‌وروبه‌ر به‌رهه‌م دێت، ئیتر دیارده‌كانی تر هه‌موو ده‌برینی ئه‌م مرۆڤه متمانه نه‌بوه یه به‌خود، ناتوانێت به‌راشكاوی رای خۆی ده‌رێت ، داوای مافی خۆی بكات، به‌ش خوراو ده‌بێت، توانای نوسینی نابێت ، …هتد
ئایار 19, 2009

