Mallperrî Derunnasy

گه‌شه‌ی هه‌ڵچوون
گەشەی هەڵچوون

ئاماده‌کردنی: توێژه‌ری ده‌روونی

ته‌لار که‌مال مه‌دحه‌ت

لێكۆلێنەوەكان دەریانخستوە، كەهەڵچونەكان رۆڵی گرنگیان لەژیانماندا هەیە، لەزۆربەی چالاكیەكانی رۆژانەمان رەنگدەداتەوە، خۆشی ،غەمباری، هیواو خۆشەویستی‌و ترس، هەموو ئەمانە‌و زۆری دیكەی هەڵچونەكان لەژیانی رۆژانەماندا دەردەكەون، هەڵچونەكان بەوەدەناسرێن، كە بارێكی بەگاریگەربوونی گشتییە‌و دەردەكەوێت جەستەییێوەی گۆرانگاری لەتوندی هەستەكان‌و هاوكات بارێكی جەستەیییی تایبەتی لەگەڵدایە، توندی هەڵچونەكان لەكەسێكەوە بۆ یەكێكی دیكە دەگۆرێت، جیاوازی لەنێوان تاكەكاندا بۆ شێوازی دەربرینی هەڵچونەكان هەیە، منداڵی كچ پەنادەباتە بەرگریان لەكاتی هەڵچونی نێگەتیفدا، هەروەها منداڵی كور پەنادەباتە بەر عەبوسی‌و لۆچكردنی ناوچەوانی لەكاتی دەربرینی تورەبونەكانیدا، هەڵچونەكانی منداڵ كاریگەردەبێت بەوەڵامدانەوەی كەسەگرنگەكانی دەوروبەر بەرامبەر بەهەڵسوكەوتە هەڵچونیەكەی لەبەرئەوە، گرنگە ئەو كەسانەی لەدەوروبەری منداڵن، هیچ قسەیەكی ناخۆش‌و بەئازار دەربارەی هەڵچونی منداڵ

نەكەن، چونكە گاریگەری گەورەی لەسەردەرونی منداڵەكە دەبێت، هەروەها گرنگە منداڵ هانبدرێت بۆ دەربرینی هەڵچونەكانی‌و ڕاو بیروبۆچونەكانی لەپێش چاوی هەریەك لەدایك‌و باوك‌و مامۆستایە، ئەوكاتە منداڵەكە ئەو كەسانەبەسەرچاوەی ئاسایش لەچیانی خۆیدا دادەنێت، بۆنمونە شێوەی خوێندن لەقوتابخانە سەرەتاییەكانی بریتانیا، مامۆستای پۆل رۆژانە وانەی یەكەمی تەرخان دەكات بۆ گوێگرتن لەبیرورای قوتابیەكان، بەمەبەستی ئاشكراكردنی هەڵچونەكانیان‌و مامۆستا وەڵامی پرسیارەكانیان دەداتەوە‌و هانیاندەدات بۆ دەربرین، بەمەش منداڵەكان هەست بەخۆشی‌و هێمنی دەكەن .

هەڵچوونەكان چۆن گەشەدەكەن ؟

منداڵی تازەلەدایكبوو، لەرۆژانی یەكەمی ژیانیدا، وەڵامدانەوەی هەڵچونی لێدەردەكەوێت، پێویستی بەفێركردن نییە، واتە حاڵەتێكە لەگرژبوون، یاخود بەگاریگەربون (الاستپارە)ی گشتی جیانەكراوە، پاشان بەبەرەوپێشچونی تەمەن هەڵچونەكانی جیادەكرێنەوە، لەمانگی (3) ی تەمەنی منداڵ  زیادبوون بەگاریگەربونی گشتیدا لەدوجۆردا دەردەكەوێت ئەوانیش، بێتاقەتی‌و هەستكردن بە مرتاحی، ولەكۆتایی تەمەنی (2)ساڵیدا هەڵچونەكان جیادەبنەوە (تتمایز الانفعالات)، لەقۆناغەكانی گەشەی هەڵچوندا منداڵان هەمویان چونیەكن، بەڵام جیاوازی جەستەییێوازی دەربرینی هەڵچونەكانیان‌و ئەو هەڵوێستانەی، كەكاردەكەنە سەرهەڵچون، ئەمەش بۆ ژینگە‌و شارەزایی پێشینەیەكەی مندال دەگەرێتەوە، بەمشێوەیە هەڵچونەكان لەگەڵ لەدایكبونەوە بوونیان هەیە، بەڵام گەشەكردنی دەگەرێتەوە بۆ هەریەك لە ،پێگەیشتن، گەورەبوون‌و فێربوون، پێگەیشتن‌و فێربوون تێكەڵ بەیەكتری دەبن بەشێوەیەك زۆرگرانە گرنگی هەریەكێكیان لەگەشەی هەڵچونەكاندا دەربخەین.

1-	رۆڵی پێگەیشتن :

گەشەی مێشك، دەبێتەهۆی بەرزركردنەوەی توانای منداڵ، لەدركپێكرنی ماناو واتاكان، كەلەوەوپێش تەیدەزانی، هەروەها سەرنجدان لەسەر(منبە)بۆماوەیەكی درێژ، هەروەها دەبێتە هۆی گەشەكردنی تێگەیشتن‌و زیادبوونی توانای لەسەریادكرنەوە‌و پێشبینیكردن، هەروەها ئەم گەشەكردنە كاردەكاتەسەر وەڵامدانەوە هەڵچونیەكان‌و منداڵ بەتواناتردەبێت بۆ وەڵامدانەوەی بۆ ئاگاداركەروەكان (منبهات) كەلەوەوپێش ئەو تواناتیەی نەبوو .

2-	رۆڵی فێربوون :

فێربوون لەقۆناغی منداڵیدا بەسێ‌ رێگا رۆڵ دەبینێت لەگەشەی هەڵچوندا ئەوانیش بریین لە:

أ‌-	فێربون بەهەوڵدان‌و هەڵە، منداڵ بەهۆی ئەم رێگایەوە، فێری دەربرینی هەڵچونەكانی دەبێت، بەوشێوازەی كەگەورەترین تێربوونی پێببەخشێت، ئەگەر فێربووببێت، كەمەزاجی توند سوودی هەیە، لەتێربوونی پێویستستیەكانی بەشێوەیەكی باشتر، ئەوابەردەوام دەبێت لەسەری، بەڵام كەفێربوو گەورەكان‌و كەسەكانی دەوروبەری ئەوشێوازە پەسەندناكەن، ئەوا هەوڵدەدات شێوازێكی دیكە لەتورەبوون‌و دەربڕین بەكاربهێنێت، كەپێوستیەكەی تێربكات‌و لەهەمانكاتدا لەڕووی كۆمەڵایەتیەوە پەسەند بكرێت.

ب‌-	فێربوون بەلاسایی كردنەوە، منداڵ بەزۆری فێری دەربرینی هەڵچونەكانی دەبێت بەتێبینیككردنی دەوروبەر‌و لاسایكردنەوەیان، ئەمەش واتای ئەوەیە، كەهەڵچونەكان لەكەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە لەڕێگای لاسایكردنەوە دەگوێزرێتەوە، ئەگەر منداڵێك بینی دایكی بەبینیی مشكێك هاواردەكات، لەوانەیە هەمان هەڵسوكەوت بكات لەدوارۆژدا .

ت‌-	فێربوونی مەرجی، ئەو هەڵوێستانەی، كەلەسەرەتاوە وەڵامدانەوەی هەڵچونی نەوروژاندوە لەلای منداڵ، لەئەنجامدا دەبێتە مەرجدار، یاخود فێربوون بەپەیوەندی (التعلم بالارتباگ)وەك لەتاقیكردنەوەكەی (واتسن) كەئەنجامیدا لەسەرئەو منداڵەی ناوی (البرت) بوو، ئەو هەڵچوونانەی لەرێگای مەجداری دروستدەبن، گشتگیردەبێت لەسەر خەڵك‌و هەڵوێستی چوونیەك بەهەڵوێستی پەیوەندیدارە، هەروەها لەتاقیكردنەوەكەی (واتسن)دا دەركەوت، كەمنداڵەكە وایلێهات لەمشك‌و سەگ‌و هەرشتێك كە لە فەر‌و یاخود لەخوری بچێت بترسێت.

گرنگی هەڵچونەكان

1-هەڵچونەكان چێژی زیاتر بەئەزموونەكانی رۆژانە دەبەخشن:

بوونی هەڵچونەكان چێژ بۆژیانی منداڵ زیادەكەن، ئەمەش تەنها خۆشی ناگرێتەوە، بەڵكو لەسەر تورەبوون‌و ترسیش جێبەجێدەبێت، چونكە خۆشی لەم جۆرە هەڵچونانەدا دوای نەمانی روودەدات (مرح) بەباشترین جۆری چارەسەری سروشتی دادەنرێت، چونكە دڵەراوكێ‌ كەمدەكاتەوە‌و دەبێتەهۆی خاوبوونەوەی جەستەیی .

2-هەڵچون جۆرێكە لەجۆرەكانیگەیاندن:

منداڵ دەتوانێت هەستەكانی بگەیەنێت بەدەوروبەرلەرێگای دەربرین، لەدەموچاو‌و جەستەییدا، كەهاوشانی هەڵچونەكانە، هەڵونەكانیش بەئامرازی دەربرینی گرنگ لەلای منداڵ دادەنرێت، بەتایبەتی لەلای ئەوانەی كە ئاخاوتنیان سنوردارە‌و ناتوانن بەقسە هەموو شتێك بدركێنن .

3-هەڵچونەكان تێكەڵی چالاكیە هزریەكان دەبن .

سەرنج‌و نێگەیشتن‌و یادەوەری لەچالاكیە هزرییەكان بەشێوەەیكی نێگەتیف كاریگەردەبن بەهەڵچونە ناخۆشەكان ،لەئەنجامی ئەمەش كردەی منداڵەكەلەخوار ئاستی توانا هزریەكانیەوە دەبێت، ئەگەر منداڵەكە كێشەی دڵەراوكێ‌و خەفەكردن وئیرەیكردنی هەبێت، بەبەردەوامی كاردەكاتەسەر ئاستی فێربوون لەقوتابخانە.

4-هەڵچونەكان سەرچاوەن بۆ هەڵسەنگاندنیخۆیی وكۆمەڵایەتی.

هەڵچونەباوەكانی منداڵ‌و شێوازی دەربرین بەشێوەیەكی پەسەند، یاخود ناپەسەندی كۆمەڵایەتی، بنچینەیەكە بۆ هەڵسەنگاندنی دەوروبەربۆ ئەو منداڵە‌و هەڵسەنگاندنی خودی تاك بۆ خۆی .

5-هەڵچونەكان كاردەكەنە سەر تێروانینی منداڵ بۆ ژیان .

تێڕوانینی خودی منداڵ بۆ رۆڵی لەژیان‌و جێگای لەناو كۆمەڵەكەیدا، بەشێوەیەكی دیار كاریگەری دەبێت بەجۆری هەڵچونی زاڵ لەسەری لەترس، یاخود خۆشی، یاخود شەرم‌و… هتد، ئەگەر هەستی بەشەرمكرد، ئەوا گونجاندنی كۆمەڵایەتی لاواز دەبێت .

6-هەڵچونەكان  كاردەكەنە سەر ئاوێتەبوونی كۆمەڵایەتی .

هەڵچونە خۆشەكان وەك سۆزی هانی منداڵ دەدەن بۆ كارلێكردنی كۆمەڵایەتی، بەڵام هەڵچونە ناخۆشەكان، وەك تورەبوون، ئیرەیبردن، حەسودی، لەرێگایانەوە منداڵ فێردەبێت، كەپێویستە هەڵسوكەوتی بگۆرێت بۆئەوەی پەسەندبێت لەلای كەسانی دەوروبەری .

7-وەڵامدانەوە هەڵچونیەكان بەدوبارەبوونەوەیان دەگۆڕێن بۆ خوو.

دوبارەكردنەوە دەربرینی هەڵچون، لەلایەن منداڵ كەدەبێتە هۆی تێربوون، گەەشەدەكات بەشێوەیەك ئەو دەربرینە ببێتە خولای منداڵەكە، ئەو منداڵەی كەدەزانێت مەزاجی توند، ئامرازێكی ئاسان‌و خێرایە بۆ دەستكەوتنی مەەبەستەكەی، لەوانەیە دوبارەی بكاتەوە لەهەڵوێستێكی هاوسێوەدا، ئەمەش دەبێتەهۆی بەخوبونی ئەم هەڵسەكەوتە‌و لابردنی گران دەبێت .

8-هەڵچونەكان شوێنەوار لەسەر دەربرینەكانیروخسار بەجێدەهێڵن.

هەڵچونەخۆشەكان شێوەی دەموچاو جوان دەكەن، خۆشی دەبێتەهَوی دەربرینی دەموچاو لەرازیبون .

9-هەڵچونەكان گاریگەریان لەسەرباری دەرونی هەیە .

هەڵچونەكان گاریگەری لەسەرباری دەرونی دەبێت لەناو ماڵ، قوتابخانە، گەرەك، هاورێ یاریكردن، ئەومنداڵەی مەزاجی توندە، كاردەكاتەسەر دەوروبەرەكەی‌و خوشك‌و براكانی بێزاردەكات، ئەمانەش هەمووی دەبێتە بوونی هەستێكی گشتی بەنائارامی .

ڕۆڵی دایكان و باوكان   و مامۆستایان، لەگەشەكردنی هەڵچوون

پێگەیشتن‌و فێربون، رۆڵێكی سەرەكی دەبینن لە گەشەسەندنی هەڵچونەكانی منداڵ، بەڵام پرۆسەی فێربون كارێكی مەزن دەكاتەسەر گەشەی هەڵچوونەكان، چونكە دەتوانین كۆنترۆڵی بكەین، بەپێچەوانەی پێگەیشتنەوە، كەبەگران كۆنترۆڵ دەكرێت، دایكان‌و باوكان‌و مامۆستایان دەتوانن بەم رێگایانەی خوارەوە منداڵ فێری چۆنێتی كۆنترۆڵكردنی هەڵچوونەكانیان بكەن :

1-رێگای فێربوون‌و ئارەستەكردنی ڕاستەوخۆ.

2-بەرێكخستن‌و لەباركردنی ژینگەی منداڵ .

3- بەبەكارهێنانی چارەسەری جەستەییی‌و دەروونی بۆ منداڵ، هەروەها باوكان‌و دایكان‌و مامۆستایان دەتوانن منداڵ فێری وەڵامدانەوە هەڵچونیەكان بكەن، بەتایبەتی فێربون، لەڕێگای لاسایكردنەوە‌و مەرجداریەوە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كەپێویستە ئەو كەسانەی بەرپرسن لەپەروەردەكردنی منداڵان، خۆیان ببن بەنمونەی ڕەوشتی پەسەندكراوی ئەوان‌و ڕەنگدانەوەی هەبێت بۆ سەر ڕەوشتی منداڵان، بەشێوەیەكی دروست هەڵچونەكان دەرببڕن،لەئاستی منداڵەكانیان، چونكە منداڵ بەردەوام لاسای گەورەدەكاتەوە، لەڕوی دەربڕینی هەڵچونەكان، هەروەها پێویستە ژینگەی لەبارو گونجاو بڕەخسێنرێت بۆ ،پێكهێنانی سیفاتی هەڵچونی پەسەندكراو لەلای منداڵ ،پێویستە ئەوەش بزانن، كەئەو هەڵچونانەی كەمنداڵ دەریدەبڕێت جیاوازی لەگەڵ هەڵچونەكانی كەسێكی گەورەدا هەیە، كەدەریدەبڕێت، ئەو منداڵانەی كەهاوتەمەنی یەكترین وەكو یەك، وەڵامی هەڵوێستە هەڵچوونەكان نادەنەوە، ‌وجیاوازی تاكایەتی، لەوەڵامدانەوەی هەڵوێستە هەڵچونەكان دەردەكەوێت، بەهۆی جیاوازی لەئاستی پێگەیشتن‌و فێربوونەوە.

گونجانی ده‌روونی
گونجانی دەروونی

پسپۆری ده‌روونی

یوسف عوسمان حه‌مه‌د

گونجانی دەروونی پرۆسەیەكی دینامیكی بەردەوامی ڕەوشت وژینگەیە,یاخود سروشت وكۆمەڵایەتیە كەڕەوشتی مرۆڤ دەست بەگۆڕان وچاك بوونەوە دەكات تادەگاتە پلەی پارسەنگ لەنێوان تاك وژینگە.

هەندێ‌ لەزانایانی دەروونزانی وا لەگونجانی دەروونی گەیشتوون كەوا تەندروستی دەروونیە, وەبۆ دیاریكردنی هێڵی بەیانی ( كێرڤ ) سلبی یان ئیجابی ئەم خۆ گونجانە دەوەستێتە سەر ئەو شێوازانەی كەئەو كەسە دەیگرێتەبەر بۆ گەیشتن بەپارسەنگی رێژەیی لەگەڵ ژینگە.

ئاسۆیەكانی خۆ گونجاندنی دەروونی :

گونجانی كەسی ( شخصی ) ئەمەش بەختیاری لەگەڵ خود دەبێت ڕازی بوون لەخودی خۆت, تێربوونی رەمەك ( الغرائز ) وپێویستیە بنچینەییەكان وزگماكی وفسیۆلۆجی وەكو ( خواردن ونووستن وسێكس وهەبوون و وجود وسۆز وهەڵچوون و ترسان وخۆپاراستن وسەقامگیری كۆمەڵایەتی) هەروەها پێویستیەكانی ناوەندی دەوروبەر وەكو هەست كردن بەتێكەڵ بوونی كۆمەڵ بەشداری كردنی خێزان وسەقامگیری دەروونی وئاسایش ورێزی خەڵك بۆ تاك.

گونجانی كۆمەڵایەتی: بەختیاری لەگەڵ كەسانی تری ناو كۆمەڵ دەگرێتەوە, واتە گونجانی تاك لەگەڵ كۆمەڵ وە ئیلتیزام  كردن ورێزگرتن وقبوڵكردنی گۆرانكاری كۆمەڵ, تاك هەمیشە هەوڵی ئەوە دەدات كەوا لەگەڵ خودی خۆی خۆی بگونجێنێ‌, وەبۆ ئەم كارەش پەنا دەباتە بەر شێوازی ڕاستەوخۆ وناڕاستەوخۆ .

شێوازی ڕاستەوخۆ زیاتر فسیۆلۆجیە واتە گۆرانكاری گەشەی لەش لەقۆناغە جیاوازەكان كەهەر قۆناغێكی گەشە ڕەوشتی جیاو گونجانی دەروونی جیاوازی لەگەڵ دەبێت وەك قۆناغی منداڵی وهەرزەكاری گەنجیەتی وپیری.

شێوازە ڕاستەوخۆكانی گەیشتن بەگونجانی دەروونی ئەمانەن :

1.	گەشەكردنی توانای لەش : هەوڵدان بۆ لەش ساغی وتەندروستی باش لە رێگای خۆپاراستن ووەرزش كردن وگرنگی دان بەخواردنی دروست.

2.	گەشەكردنی هێزی تێگەیشتن: واتە بەكارهێنانی توانای بیركردنەوە بۆ دەسگیر بوونی بەشێكی گەورە لەزانست وڕۆشنبیری گشتی وبیر ڕوناكی وزمان رێكی.

3.	گەشەكردنی كۆمەڵایەتی: وەكو رازی بوون لەخود وەباوەڕ بەخۆبوون لەسەر واقیعی كۆمەڵایەتی ودروست بوونی رێبازگەی فكرو, وە هەبوونی هزری بەهێز كەتوانای لێكدانەوەی ڕووداوەكانی دەوروبەرمان هەبێت وقبوڵی گۆڕانكاری كۆمەڵ بكەین وە بەشداری چالاكی كۆمەڵایەتی بكەین وبەشداری رێكخراوە جەماوەری وخێزانی وكۆمەڵایەتیەكان بكەین بۆ بەدەستهێنانی پارسەنگی كۆمەڵایەتی.

4.	گەشەكردنی سۆز وهەڵچونەكان: تەندروستی كۆمەڵ وتێربوونی پێویستیە سەرەكی وناوەندیەكان وحەزكردن بەسەركەوتن وگەیشتن بەپلەی زانیاری وسەقامگیربوون ورێزی كۆمەڵایەتی وبەرگری كردن لەخود وسەربەستی تاك ئەگرێتەوە.

شێوازە ناڕاستەوخۆكانی گەیشتن بەگونجانی دەروونی بریتیەلە:

فێڵی بەرگری دەروونی: شێوازێكی ناهەستیە لەتاكدا ڕوودەدات بۆ تەمومژاوی كردنی ڕاستیەكان وشاردنەوەی كارە نادروستەكانی خۆی وداپۆشینی كەم‌وكورتیەكانی خۆی دژی پەژارە ( قلق) وسەرنەكەوتن ( اڵاحباگ ) وململانێ‌ لەگەڵ خود, ئەمەش بەكاردێ‌ بۆ بەرگری كردن لەخود وگەرانەوەی باوەڕ بەخۆبوون وەمانەوە لەسەر پارسەنگی دەروونی كۆمەڵایەتی, وەك دەرنەچوونی خوێندكارێك لەتاقیكردنەوەكان وشاردنەوەی راستی لەنێوان كۆمەڵ وهۆیەكەشی دەگەرێنێتەوە بۆ باری كۆمەڵایەتی وئابووری وگرانی پرسیارەكان وكەمتەرخەمی مامۆستا بۆئەوەی لەناو كۆمەڵ فشاری لەسەر كەم بێت وشەرمەزار نەبێت وئازاری دەروونی خۆی نەدات وە پارسەنگی خۆی لەنێوان برادەران ڕابگرێت. ئەم كارە فێڵی بەرگری دەروونیە هەموو كەسێك پەنای بۆ دەبات, چونكە وەك چەكێكە بۆ بەرگری كردن لەخودی خۆی.

فێڵی بەرگری دەروونی سێ‌ جۆرە :

1.	فێڵی بەرگری دەروونی خۆ كێشانەوە/ هەڵاتن: وەك ( خۆكێشانەوە,گەڕانەوە بۆ ڕابوردوو, هەڵوەشانەوەی كەسایەتی و وازهێنان, نكۆڵی كردن وهۆ هێنانەوە)

هۆ هێنانەوە لێكدانەوەی ڕەوشتی فاشل وهەڵە بەچەند هۆیەكی ڕاست, ئەمەش جیاوازی هەیە لەگەڵ درۆ, چونكە بەهۆ هێنانەوە فێڵ لەخۆت دەكەیت بەڵام بەدرۆ فێڵ لەكەسانی تر دەكەیت.

2.	فێڵی بەرگری دەروونی دژایەتی / هێوش كردن : وەكو ( دژایەتی , هەڵمژینی رەوشتی كەسانی تر ) هەڵمژین وەرگرتن / واتە هەڵگرتنی خو و ڕەوشت وسۆز وبەها وئاكاری كەسانی تر وەك ئەوەی هی خۆت بێت, واتە نزیك بونەوە لەخو وڕەوشتی كەسانی تر.

3.	فێڵی دەروونی بەلەجیاتی : وەكو لەجیاتی دانان, لابردن, تێهەڵكێشان, بەرزبونەوە)

بەرزبونەوە ( اڵاعلا‌و ) واتە بەرزبونەوەی رەمەك ( غەریزە) لەلایەن تاك كە كۆمەڵ پەسەندی ناكات, جا دەربڕینی ئەو ڕەمەكە بەشتی تر وەكو بەرزبونەوەی ڕەمەكی سێكسی زۆر كە كۆمەڵ رێگا نادات بەجێبەجێ‌ كردنی ,لەبەرئەوە تاك هەڵدەستێت بەنووسینی شیعری ڕووت ودڵداری … هتد یاخود بەرزبونەوەی دژایەتی لەلایەن تاك وەدەربڕینی بەفێربوونی وەرزشی بۆكسێن واتە ئەو كەسانەی بەرزبونەوەی دژایەتیان هەبێت هەردەم حەز بەیاری توند وتیژی دەكەن بۆ شاردنەوەی هێزی دژایەتی ناو دەروونی.

قوتابخانه‌ و مامۆستا و ده‌رووندروستی
قوتابخانە و مامۆستا و ده‌رووندروستی

توێژه‌ری ده‌روونی

ته‌لار که‌مال مه‌دحه‌ت

رۆڵی قوتابخانە تەنها لەفێركردندا خۆی نابینێتەوە، بەڵكوگوزەردەكات بەرەو پەرورەدەو رۆشنبیریش، بێگومان فێركردنی زانیاری یەكێكە لەڕۆڵە بنچینەییەكان، گەرچی لەم ساڵانەی دوایدا رۆڵی قوتابخانە بریتیبووە لەفێركردن لەچوارچێوەی ژوورە داخراوەكانی بینایی قوتابخانەكاندا، كەهەمووكاتەكانی منداڵی داگیركردوە .بەجۆرێك هیچ روبەرێكی كات‌و سەردەم بۆ قوتابیەكان نەمابووە، لەبەرنامەی دیاریكراوی خوێندن زیاتر نەبێت، هەروەها زۆری ژمارەی خوێندكاران بووەهۆی لابردنی ژووری مۆسیقاو وێنەو ئیشی دەست‌و شانۆ‌و تەنانەت وەرزەش، وانەكانی تر جێگایان گرتنەوە، لەگەڵ ئەمانەشدا قوتابخانە هەر رۆڵی رۆشنبیری خۆی هەبوە، بەڵام بەشێوەیەكی سلبی، پرۆسەی جیابوونەوەی منداڵ لەدایك‌و خێزان، گەورەترین رەنگدانەوەی لەسەرگەشەكردنی كۆمەڵایەتی بوون‌و كاردانەوەكانی كەسێتی منداڵ دەبێت، لەبەرئەوە هەستكردنی بە دڵنیایی لەقوتابخانەدا زۆر گرنگە، بۆیە ئەو منداڵەی لە خێزانێكەوە دێت، كەخۆشەویستی‌و باوەری تێدایە زیاتر توانای وەرگرتنی ئەم بارودۆخە نوێیە دەكەن، ئەمە لەلایەكەوە لەلایەكی تریشەوە هۆكاری خێزانی لەسەرئاستی وەرگرتندا، بۆیە ئەو منداڵانەی توشی دڵەڕاوكێ‌ بووە‌و بەكێشەكانی خۆیەوە خەریكە، منداڵەكە هۆشی لای ئەمانەیە، ئەمەش دەبێتە هۆكاری لەدەستدانی تواناكانی‌و بەوردی ناتوانێت بۆ وانەكانی هەوڵبدات‌و سەركەوتونابێت‌و توشی دڵەڕاوكێ‌‌و گرژی زیاتری دەكات، كەواتە لێرەوەبۆمان دەردەكەوێت كەپەیوەندی نێوان قوتابخانەو تەندروستی دەرونیەوە چەند بەهێزە، لێرەدا ئەوبابەتانە باسدەكەین، كەڕۆڵی قوتابخانە لەتەندروستی دەرونی منداڵدا روندەكاتەوە :

1-	بینای  قوتابخانە :

بینای قوتابخانە كاریگەرییەكی زۆری لەسەرتەندروستی دەرونی منداڵ هەیە، لەبەرئەوە لەدروستكردنی قوتابخانەدا، هەڵبژاردنی شوێنی گونجاو‌و دروستكردنێكی جوان، یاریگای باش، ژوری خوێندنی تەندروست لەروی هەواگۆرگێ‌‌و روناكی‌و شوێنی كورسی‌و مێزەكانی قوتبیان لەسەری دادەنیشن، جگەلەراگرتنی پاك‌و خاوێنی‌و هەبوونی باخچە بەگشتی، هەمووئەمانە ئاسودەیی بەمنداڵ دەبەخشێت.

2-	رێكخستن و یاسالەناو قوتابخانەدا :

لەپێناو پاپەندبوونی منداڵ بەیاساوە، دەبێت لەژیانیاندا هەست بەگرنگیەكەی بكات، بۆئەوەی لەسەری رابێت لەڕێگای دروستكردنی خشتەیەكەوە، یاخود بەدووبارەبوونەوەیەكی ڕۆژانە بەڕێكوپێكی بۆیان، چەسپاندن‌و پێكهێنانی یاسا،  پێویستی بەپرۆسەی روون‌و ئاسان‌و ڕاست‌و یەكسان هەیە، وێرای ئاماژەكردن بۆ هۆكار‌و ئەنجامەكان، دەبێت هەمووئەمانە بەشێوازێكی نەرم‌و نیان‌و بەدڵنیاییەوە كەسوربێت لەسەر ئەنجام گەیاندن پێكبێت، چونكە بەناچاركردن‌و توندو تیژی خزمەتی یاسا، بۆمنداڵ پێچەوانەدەكاتەوە‌و منداڵێكی مل كەچ‌و شەرخوازی لێدەردەچێت .

پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكان لەناو قوتابخانەدا

پەیوەندی مرۆڤ دۆستی لەقوتابخانەكاندا تاچەند لەسەرەوە بۆ خوارەوە پڕبێت لەنەرمی و بەخشندەیی، ئەوەندەش كاریگەریەكانی كۆمەڵگەی قوتابخانە دەبێت، هەرلەمامۆستاو بەرێوەبەرو خوێندكارەكان خۆیان لەنێوان یەكتریدا، رەنگدانەوەی ئەمەش لەسەرگەشەو و پێشكەوتن‌و جێگیری كۆمەڵگەی قوتابخانە بەشێوەیەكی گشتی هەیە، بۆیە پێویستەبەرێوبەر بەدیموكراسی مامەڵەبكات‌و راوبۆچونی مامۆستایان وەربگرێت، ئەمەش والەهەموان دەكات، كەهەستن بەلێپرسراوێتی‌و ئینتما بكەن، بەرامبەر قوتابخانەو خۆشەویستی‌و رێزو هاوكاریكردنیان زیاتربێت بۆ كاركردن لەگەڵ یەكتری.

3-	تەندروستی دەرونی و پرۆگرام :

پێویستە لەپرۆگرامدا، چەند پرنسپێك رەچاوبكرێت، تەندروستی دەرونی بۆ منداڵ لەقوتابخانەكاندا پێك بێت .

1-	پێویستەلەپرۆگرامدا بەژمارەیەكی زۆر وانەكان‌و بەپەرەگرافی كورتكورت دانەنرابێت، چونكە ئەم جۆرە پەرەگرافانە، زیاتر گرنگی بەلایەنی زانابوون دەدات وەك زانیاری سودوەرگرتن لەژیانی ئاساییدا، بەمەش پرۆگرام نابێتە یاریدەدەری چارەسەری هیچ كێشەیەكی واقعی خوێندكار .

2-	نزكیترین پرۆگرامی گونجاو بۆ دەرونی منداڵ، پرۆگرامی تەوەرەیی‌و پرۆگرامی چالاكیەكانە .

3-	نەرمبوون لەرێبازی وانەوتنەوەو بەكارهێنانی شێوازی نوێ‌‌و چالاكی كاری گروپ.

4-	پێویستە پرۆگرام بەتەنیا لەسەر شارەزایی دیوارەكانی قوتابخانە سنوردارنەكرێت، بەڵكو پێویستە لەپرۆگرامدا بابەتی وەهای تێدابێت كە قوتابیاكان ئەو زانیاریانە بەرێتە ژینگەی دەرەوەی قوتابخانەو سوودی لێوەربگرێت بۆ ژیانی رۆژانەی .

5-	پێویستە پرۆگرام بابەتی رۆشنبیری تەندروستی دەرونی‌و جەستەیییی تێدابێت .

بەگشتی پێویستە پرۆگرام گونجاو بێت لەگەڵ تواناكانی خوێندكارەكاندا‌و، ئامادەباشی‌و ئارەزوو خولیاكانیاندا بەشێوازێكی ئاسان‌و رەنگا‌و رەنگ‌و تەندروستی دەرونیان ئاسودە‌و دەوڵەمەند بكات.

4-	تەندروستی دەرونی مامۆستا

تواناو لێهاتوی مامۆستاو پەیوەندی لەگەڵ قوتابیەكاندا هەمووی رەنگدانەوەی هەیە لەسەر هەڵسوكەوتی قوتابیەكان‌و خۆگونجاندنیان لەناو قوتابخانەو دەرەوەی قوتابخانە، رۆڵی مامۆستا تەنها وانەوتنەوەنییە، بەڵكو دەبێت پەروەردەكار بێت‌و توانای چارەسەركردنی كێشەكانی قوتابیانی هەبێت، بەشێوەیەكی راست‌و دروست‌و هەلڕەخساندنی بوار بۆ قوتابیان لەپێناو گوزارشت كردن لەخودی خۆیان، لەرێگای چالاكیە جۆراوجۆرەكان وەك یاریكردن، یاخود لایەنی هونەر ..هتد

سیفەتەكانی دەروندروستی مامۆستا بریتیەلە:

	هاوكاریكردن بەچەمكی دیموكراسی .

	سۆزدار بێت‌و چاودێری هەستی كەسانی دەوروبەری بكات .

	كەیف خۆش‌و كراوە  نەرم بێت .

	گرنگیدان بەكێشەی قوتابیان .

	لێهاتو بێت لەوانە وتنەوەدا .

	كەسێكی دادوەرو بەسەبر بێت .

	توانای ئەوەی هەبێت، كەچەند رۆڵێك ببینێت بەیەكەوە، چونكە ئەو نمونەی رێنیشاندەر‌و مامۆستا‌و هاوڕێیە‌و شیكردنەوەی فەرهەنگی لایە، سەركردەیە، نمونەی بەرزی كەسی پێگەیشتوە، هەوەها بۆچونەكانی مامۆستا گاریگەری لەسەر سەركەوتنی قوتابی دەكات، لەگەڵ تێگەیشتنی قوتابی لەخودی خۆی، گشت ئەم بۆچونانە بەهەندێك هۆكارەوە پەیوەستن  بەكەسێتی مامۆستا  گرنگترینیان بریتیەلە:

تەمەنی مامۆستا، تەمەنی زەمەنی مامۆستاو پێگەیشتن‌و كارامەیی هزری‌و كاریگەری لەسەر ئاستی تێگەیشتن‌و هەستپێكردنی مامۆستا بۆ قوتابیەكان هەیە، كەبتوانێت وەك منداڵی خۆی مامەڵەیان لەگەڵدا بكات، ئەمەش بێگومان توانای قوتابی بۆ سەركەوتن زیادەكات  .

رەگەزی مامۆستا:

توانای مامۆستا بۆ مامەڵەكردن لەكاتی كێشەكانی ناو پۆلدا، هەندێك مامۆستا سزایی جەستەیییی بەباشترین ڕێگا چارە دادەنێت، بۆ روبوروبونەوەی كێشەكانی پۆل بەگشتی، بۆیە زۆرپەنای بۆدەبەن، لەگەڵ ئەوەی پەرورەدەیی نیە، باوەڕی ئەم مامۆستایە بەچاكبونی منداڵان تەنیا لەڕێگای سزادانەوە دەبێت، ئەویش شكاندن‌و هەستكردن بەكەمی‌و نەبونی باوەڕبەخۆبوون لەلای منداڵ دروستدەكات .

5-توانای مامۆستا بۆسۆز بەخشین:

بەرپرسیاری مامۆستا پەرورەدەو فێركردن، لایەنی پەروەردە پێش فێركردنە، فێركردنی منداڵیش پێویستی بەسەبرو لێبوردن هەیە، نەك پەلەكردن‌و بەكارهێنانی شێوازەكانی سزادان، هەرمامۆستایەك رەفتاری شەرانگێزی منداڵ بەدژایەتی بەرپەچبداتەوە، كەواتە مامۆستایەكی پێگەیشتوو نیە‌و ناتوانێت سۆز بە قوتابیان ببەخشێت‌و وەك منداڵی خۆی مامەڵەیان لەگەڵدابكات، كەواتە بۆچونەكانی مامۆستا بۆ قوتابی پەیوستە بەپلەیەكی بەرز بەگەشەكردنی خودی لەلایان، بۆچوونی هەرەمەكی كەپشت بەهیچ ئیدراكێك‌و شێوازێكی زانستی نابەستێت، بەڵكو زیان لەچەمكی خود دەدات لای قوتابیەكان، بۆنمونە كاتێك مامۆستا بەقوتابیەك دەڵێت تۆ زیرەك نیت، یاخود تۆ بێگوێ‌و لاساریت، یاخود هەرقسەو رەفتارێك بێت، ئەمە وا لەقوتابی دەكات كەبۆچونێكی خراپی بەرامبەربەخودی خۆی هەبێت‌و باوەڕی بەتواناكانی خۆی نامێنێت، لەبەرئەوە پێویستە مامۆستا زۆر وریا‌و جدی بێت لەدۆزینەوەی بۆ چوونی گونجاو، لەگەڵ توانای قوتابیەكاندا، لەگەڵ ئەمانەشدا مادەكانی خوێندن‌و پرۆگرامی فێركردن هەموو ئامانجەكانی منداڵان ناپێكێنن، لەبەرئەوە هەمیشە دەپرسین چۆن بتوانین ئەوەبگەیەنینە ئەنجام، كەببێتە پارچەیەكی جیانەكراوە لەفەرهەنگی منداڵان چ لەناو قوتابخانە، یاخود لەدەروەی قوتابخانە، لێرەدا دووكێشە وەك كارەسات دەبینرێت كەبریتیەلە:

كێشەی یەكەم

سوربونی گەورەكان كەتەنیا زانست‌و زانیاری بەمنداڵان بدرێت، بێگومان ئەمەش كارێكی پەروەردەیی نیە‌و نابێت .

كێشەی دووەم

هەوڵدانی منداڵانە بۆ لەبەركردنی ئەو زانست‌و زانیاریانەیە، كەئەمەش كارێكی بێسودە .

كەواتە پێویستە یارمەتی منداڵان بدەین، كە خۆیان رۆشنبیربكەن لەرێگای كارو چالاكیەكانی ناو قوتابخانە‌و ئاراستەكردنی منداڵان، كەبتوانن كێشەكانیان چارەسەر بكەن .

قوتابخانەو پەیوەندی خێزان:

قوتابخانە دووەمین دامەزراوەی  كۆمەڵایەتیە بۆ منداڵ، لەدوای دامەزراوەی یەكەمین كەخێزانە، بەرپرسە لەپێگەیشتنی منداڵ، رۆڵی قوتابخانەتەواوكەری پەروەدەكردنی منداڵە، هەربۆیە رێكخستنی پەیوەندی نێوان قوتابخانەو خێزان ئامانجی سەرەكی پەروەردەی كۆمەڵایەتیە، چونكە قوتابخانە پشت بە ژینگەی دەوروپشتی دەبەستێت بۆ بڵاوكردنەوەی پەیامەكانی پەروەردەی كۆمەڵایەتی، لێرەدا پێویستە قوتابخانە لەگەڵ پێشكەوتنەكانی سەردەم رێبكات‌و بەرپرسیارەتی خۆی فراوان‌و چاكتر بكات، كاریگەری لەسەر كۆمەڵگەش بەجێبهێڵێت لەڕێگەی فێركردنی تاكەكانیان‌و بەشێوەیەكی تێگەیشتوانە لە كێشەكانی كۆمەڵگە‌و ووڵات بەگشتی، پێویستە سود لەخاوەن منداڵەكان‌و دامودەزگا كۆمەڵایەتیەكانی تریش وەربگرێت‌و لەگەڵ دامودەزگا كۆمەڵایەتیەكانی تردا هاوكار بێت بۆئەوەی سوود لەتواناكانیان وەربگرێت.

گرنگی كاردانەوەی نێوان قوتابخانەو خێزان

گرنگترین بەرژەوەندی منداڵ كاردانەوەی نێوان قوتابخانەو خێزانە، چونكە هەردوكیان بەرپرسیار سەرەكی پەروەردەی منداڵن‌و یەكتری تەواو دەكەن، ئەوەی لەسەرئەم كاردانەوەیەباڵادەست دەبێت بریتیەلە:

1-	ژمارەی زۆری قوتابیان لەناوپۆلەكاندا، ئەمەش بەشداریكردنی قوتابی لەوانەكاندا كەمدەكاتەوە .

2-	لەپێناو جێگیركردنی بەهرەمەندییەكانی منداڵ، كە لەقوتابخانەدا فێردەكرێت، پێویستە لەماڵەوە لێپرسینەوە لەلایەن دایك وباوكی قوتابیەكەوە هەبێت.

3-	پێویستە بەبەردەوامی سەرپەرشتیكردن هەبێت، چ لەقوتابخانەو چ لەماڵەوە بۆ رێگاگرتن لە دووركەوتنەوە لەقوتابخانە‌و نەچوونەوە .

4-	گاریكەری كێشەكانی خێزان لەسەر ئاستی خوێندنی قوتابی، لەپێناو بەرژەوەندی منداڵەكەدا، پێویستە شێوەی پەیوەندی لەنێوان خێزان‌و قوتابخانە لەسەرئەم بنەمایانەی خوارەوە بێت :

أ‌	هاوكاریكردن لەپێناو ئامانجە پەروەردەییەكاندا، گرنگی هاوكاری نێوان قوتابخانەوخێزان لەڕێگای تەنسیقكردنی هۆكارەپەروەردەییەكان لەپێگەیشتن، رێككەوتن، دیاریكردنی روون بۆ ئامانجە پەرورەدەیییەكان لەچوارچێوەی گشتكیریدا .

ب‌	هاوكاریكردن لەپێناو گەشەكردنێكی تەواودا، چ قوتابخانە‌و چ خێزان، ناتوانن بەتەنیا پەرورەدەیەكی گشتگیر بۆ هەموولایەنەكانی گەشەكردنی جۆراوجۆر پێكبهێنن، چونكە گەشەكردن پرۆسەیەكی بەردەوامە، بۆیە هاوكاریكردن لەگەڵ یەكتردا لەوچوارچێوەیەدا بێت، كەبوارپێدانی گەشەكردن‌و جۆراوجۆركردنی بەشێوەیەكی گونجاو لەگەڵ تواناكانی منداڵەكەو ئامادەكاریی بەپێی قۆناغەكانی گەشەكردن، بۆ دەستەبەربكرێت، ئەم هاوكاریە پێویستە بۆیەكتر تەواوكردنی گەشەكردن لەقۆناغە جیاجیاكاندا، لەگەڵیشدا لایەنی پەرورەدەی تەواوبكات، لەپێناو تەواكردنی كەسایەیتەكی فرەتوانایی‌و فرەبانگەشە، ئەویش پێی دەوترێت پەرورەدەی هاوسەنگ .

ت‌	هاوكاریكردن لەپێناو چارەسەركردنی ناكۆكیەكان، زۆرجار منداڵ دەبێتە قوربانی ئەو ناكۆكیەی كەلەبۆچون‌و هەڵوێستی جیاواز لەنێوان قوتابخانەو خێزاندا دروستدەبێت بۆیە پێویستە تەنسیق لەنێوان هەردولادا هەبێت‌و منداڵ لەو ناكۆكیانە دوربخرێتەوە، كە گاریگەری لەسەر دروستدەكات‌و لەوانەیەتوشی نەخۆشی دەرونی جەستەیییی بكات .

پ‌	هاوكاری لەپێناو گونجاندن لەگەڵ گۆرانگارییە فەرهەنگیەكاندا، وەك دەزانرێت گۆرانگاریییەكانی ئەم سەدەیە زۆر‌و خێراییە، چ لەچۆنیاتی یاخود چەندایەتی، ئەمەش بۆ پەرورەدە هۆكارێكە كەهەماهەنگی لەنێوان گۆرانگاریە فەرهەنگیەكان دروستدەكات، بۆ دروستبوونی بۆچونی عەقلانیەتی نوێخواز، كەبتوانێت گۆرانگارییە فەرهەنگیەكان پەسەندبكات، واتا هاوكاری نێوان قوتابخانەوخێزان بۆ نزیكردنەوەی بوچَونەكان بەیەك ئاراستەو هەڵوێستی نزیك وەرگرتن بەرامبەر گۆرانگاریە رۆشنبیریەكانی ئەم سەردەمە .

سەبارەت بەئاستی پەیوەستبوونی دایكان و باوكان بە سەردانیان بۆ قوتابخانەوە ،دەتوانرێت دابەشبكرێن بەسەر پێنچ بەشەوە كەبریتیەلە:

1-باوكان كەخۆیان بەدووردەگرن لەقوتابخانە .

2-باوكان پێویستیان بەهاندان هەیە كەسەردانی قوتابخانە بكەن .

3-باوكان دەچن سەردانی قوتابخانەدەكەن، كاتێك داوایان لێبكرێت .

4-باوكان لەسەردانی قوتابخانەدا، هەست بە ئیسراحەت دەكەن و دڵیان خۆش دەبێت .

5- باوكان هەستێكی بەهێزیان هەیە لەسەر قواتابخانەكان، بەوەی زۆر سەردان دەكەن، زۆر پرسیار دەكەن لەبەرێوەبەرو مامۆستا .

كۆمەڵەی یەكەم ئاراستەیەكی نەرێیان بەرامبەر قوتابخانەكان هەیە، بەڵام كۆمەڵەی (2،3،4)ئامادەن بۆهاوكاریكردن لەگەڵ قوتابخانەدا دەكرێت بەسوودبن، بەڵام كۆمەڵەی (5)دەبنە زویربوونی بەرێوەبەری قوتابخانەكان‌و مامۆستایان.

شێوازی پەیوەندی نێوان قوتابخانەو ماڵ :

هاوكاری لەنێوان قوتابخانەو خێزان، لەرێگای چاوپێككەوتن لەنێوان دایكان‌و باوكان‌و مامۆستایان، ئەویش لەرێگای :

1-ئەنجومەنی باوكان‌ودایكان، ئەركیان بەدواداچوون‌و لێكۆڵینەوەی كێشەكانە، كەروبەروی قوتابی دەبنەوە لەهەر بوارێكدا بێـت .

2-كۆمەڵەی چالاكیەكان، دروستكردنی كۆمەڵەی چالاكی جۆراوجۆر لەمامۆستایان‌و قوتابیان لەپێناو چارەسەری كێشەی قوتابیان .

2-رێكخستنی كۆبونەوەی خولی بۆ خاوەن منداڵەكان، كەتیایدا قوتابیەكان لەگەڵ باوكەكانیاندا چاویان بەیەك دەكەوێت، دەكرێت مانگی جارێك بێت، یاخود زیاتر، تیایدا باوكان ئاگاداری ئاستی پێشكەوتنی منداڵەكانیان دەبن.

4- رێكخستنی رۆژێكی كراوە، لەم رۆژەدا هەریەكێك لەخێزان‌و قوتابخانە بیروباوەرو بۆچونەكان ئاڵوگۆردەكەن، لەڕێگەی زانینی چالاكیەكانی منداڵەكانیان لەقوتابخانەكاندا .

5-هاندانی قوتابیان بەئەنجامدانی هەندێك ئەركی قوتابخانە كەلەماڵەوە جێبەجێبكەن .

6-ئامادەكردنی بەرنامەی رۆشنبیری بۆ دایكان‌وباوكان، ئەویش بەبەستنی كۆڕو سمنار لەسەر بابەتی جۆربەجۆری ئەدەبی‌و زانستی‌و رۆشنبیری .

7-دروستكردنی ئەنجومەنی راوێژكاری لەباوكان بۆ سود ورەگرتن جەستەییارەزاییەكانی ژمارەیەك لەباوكان بۆ لێكۆڵینەوە لەكێشەی قوتابخانەو كاركردن بۆ چارەسەری‌و پێشخستنی قوتابخانە.

8- بڵاوكراوە، ئەمەش بریتیەلەبەرنامەی كاری تایبەت بۆ پێكهێنانی هەندێك ئامانجی تایبەت كەبۆخاوەن منداڵەكان دەنێرێت، پێویستە ئەم بڵاوكراوانە روون وئاشكراو كورت بن.

9-چاوپێككەوتنی تاكی، ئەمەش بۆ لێكۆڵینەوەی كاری تاك، نەك شتی گشتی، وەك پێشخستنی خوێندن، یاخود نزمبوونەوەی پلەكان، راكردن لەقوتابخانە، ئەم چاوپێككەوتنانە یارمەتی باوك‌و دایك‌و مامۆستاش  دەدات كە، وێنەیەكی ئاشكرا لەسەر منداڵەكە وەربگرێت، چ لە قوتابخانە، یاخود لەماڵەوە‌و تێبینكردنی هەر رەفتارێكی نەشاز كە كەلەمنداڵەكەدا دەردەكەوێت .

گوشاری ده‌روونی دوای زه‌بر
گوشاری دەروونی دوای زەبر

به‌رنامه‌ی ده‌رووندروستی ڕێکخراوی ئای ئار دی

كاریگەریە دەروونیەكانی ململانێ،خراپ مامەڵەكردن و توندوتیژی دەبنە هۆی چەند گۆرانكاریەك لە هەڵس وكەوت و رەفتارو هەستكردن بە ترس و بێ ئومێد بوون لە یارمەتی و بەهانا هاتن،ئەمانەش دەبنە هۆی گرفت و نارەحەتی و نەتوانینی ئەنجامدانی كاری ئەركی كۆمەڵایەتی  یان هەر بوارێكی تری گرنگ لە ژیانی مرۆڤ.

لە گوشاری دەروونی دوای زەبر،مرۆڤەكە رووبەرووی رووداوێكی كاریگەر بۆتەوە كەوا هەردووك لە مانەی خوارەوە دەبێت هەبن،كەسەكە هەستی پێكردووە،بینیویەتی،یاخود رووبەرووی رووداوێك یان چەند رووداوێك بۆتەوە كەوا هەرەشەی لە ژیان یان ئازارێكی زۆری جەستەیی بەخۆی یان چەند كەسانێكی دەوروبەری گەیاندوە،كاردانەوەی ئەم كەسەش بریتی بووە لە ترسێكی زۆر،تۆقین یان هەست كردن بە بێ ئومێد بوون لە بەهانا هاتن و یارمەتی دان.

دەرەنجامی ئەم رووداوە كاریگەرە بۆتە هۆی ئەوەی بەردەوام بێتەوە بەرچاوی و لەگەڵی بژیت،هەوڵبدات خۆی لێ لابدات و بەبەردەوامی هەبوونی نیشانەكانی هۆشیاری و ئامادەگی وەك (دڵەراوكێ،دڵەكوتێ،چاوئەبڵەق بوون،ماسولكەگرژبوون……هتد) هەستكردن بە رووداوی كاریگەر بەشێوەیەكی بەردەوام بەیەك یان زیاتر لەو شێوازانەی خوارەوە دەبێت.

- دووبارەبونەوەی هەستكردن بە رووداوەكە بە بێ حەزی خۆی،چ لە رێگای بیركردنەوە،وێنە یاخود بینینی دیمەنی روداوەكە.

- دوبارە بینینی خەونی ناخۆش لەسەر رووداوەكە.

- وا هەست بكات یاخود هەڵس و كەوت بكات كەوا رووداوەكە دیسان دووبارە دەبێتەوە لە رێگەی هەستكردن )،هالۆسەی بۆ دروست دەبێت،یاخود بەشێوەی illusion) بەوەی لە ناو رووداوەكە دەژێت،تارمایی یان

فلاش باك.

- هەست كردن بە نارەحەتیەكی دەروونی ناخۆش،كاتێك  لە ناخەوە یان بەهەر هۆكارێكی دەوروبەر،

ئاماژەیەك هەیە كەوا بە رووداوەكە دەچێت.

- چەند كاردانەوەیەكی جەستەیی نارێك،كاتێك لە ناخەوە،یان بەهەر هۆكارێكی دەوروبەر،ئاماژەیەك هەیە كەوا بە رووداوەكە دەچێت.

- بەبەردەوام دووركەوتنەوە لەو فاكتەرانەی پەیوەستن بە رووداوەكەو سربوونێكی گشتی جەستە (كەوا بەر لە زەبرەكە بوونی نەبووە) بەم شێوازانەی خوارەوە دەبینرێن:

1- هەوڵدان بۆ دووركەوتنەوە لەو بیركردنەوەو هەستكردن و گفتوگۆیانەی پەیوەستن بە رووداوەكە.

2- هەوڵدان بۆ دووركەوتنەوە لەو چالاكی و،خەڵك و شوێنانەی رووداوەكەی دەهێننەوە یاد.

3- لەیادكردن،یان نەتوانینی یادكردنەوەی چەند لایەنێكی گرنگی رووداوەكە.

4- كەمبوونەوەی ئارەزوو یان بەشدارینەكردنێكی بەرچاو لە چەند چالاكیەكی گرنگ.

5- هەستكردن بەوەی نامۆیە لە خەڵك.

6- تەسك بوونەوەی بازنەی سۆزو هەڵچوون(نموونە:ناتوانێت هەستی خۆشەویستی دەربرێت).

7- هەستكردن بەوەی دوارۆژێكی كورت و رەشی هەیە (نموونە:هەست ناكات لە داهاتوو پیشەی دەست بكەوێت،هاوسەرگیری بكات،منداڵی هەبێت یاخود ژیانێكی ئاسایی بباتە سەر).

8- بەردەوام هەبوونی نیشانەكانی هۆشیاری و ئامادەگی وەك (دڵەراوكێ،دڵەكوتێ،چاوئەبڵەق بوون …..هتد)كەوا بەر لە رووداوەكە بوونی نەبووە،ئەوا بەم شێوازانەی خوارەوە دەبینرێن.

- بەزەحمەت خەولێكەوتن یان لە ناو جێگەمانەوە.

- گرژبوون و هەڵچوون و تورەبوون .

- بوونی گرفت لە تێرامان و تەركیزكردن.

- بەردەوام لە حاڵەتی ئامادەگی و هۆشیاربوون.

- لە رادەبەر راچڵەكین.

- ئەم نیشانانە رەنگە لە هەر كەسێك هەبن كەوا تووشی رووداوێكی بەزەبر بووە،بەڵام لەگەڵ تێپەربوونی كات نەماون.بەڵام بۆ ئەو نەخۆشانەی بە بەردەوام ئەم نیشانانەیان هەیەو كاریگەری لەسەر زۆر لایەنی گرنگ لە ژیانیان كردووە ،ئەوا چارەسەری پزیشكی پێویستە.

منداڵ:ئەو منداڵانەی رووبەرووی رووداوی بە زەبر بۆتەوە،لەوانەیە نیشانەكانیان زۆر جیاوازبێت لەهی گەوران وەك رەفتاری نارێك و جووڵەی بەردەوام،دووبارە نمایش كردنەوەی رووداوەكەو بەردەوام یاریكردن بەو ئامرازانەی دەبنە هۆی دەربرینی رووداوەكە.هەر منداڵێك كەوا رووبەرووی رووداوی بە زەبر بۆتەوە،پێویستە لە لایەن پزیشكی منداڵەوە ببینرێت بۆ چاودێری كردنی هەر گۆرانكاریەك لە رەفتار.

رێژەی بڵاوبوونەوە: رێژەی بڵاوبوونەوەی سەرتاپای ژیان بۆ گوشاری دەروونی دوای زەبر بریتیە لە 8% لە ناو كۆمەڵگەدا،30% لە ناو سەربازەكانی شەری ڤێتنام،36%لە رزگاربوانی ژێر ئازارو ئەشكەنجە.

جوگرافیای خەڵك (دیمۆگرافی)

- لە 10-20%ی ئافرەت بەزۆری بە هۆی لێدان و ئەتك كردن.

- لە 5-6%پیاوان بە زۆریی بەهۆی هەرەشەكردن.

- بەزۆری گەنجی پێگەیشتوو،چونكە ئەوان ئەگەری زیاتریان هەیە بۆ رووبەرووبونەوە لەگەڵ ئەو بارودۆخانەی ئەم حاڵەتە دروست دەكەن.

- فاكتەرە مەترسیدارەكان.سەڵت (رەبەن)،تەڵاقدراو،بێوەمێردو بێوەژن،گۆشەگیر لە كۆمەڵگا،باری نزمی ئابووری.

- فاكتەری بۆماوەیی: خزمی پلە یەك كەوا خەمۆكی هەبێت ئەوا ئەگەری تووشبوون بەم حاڵەتە زیاتر دەبێت.

دەبن،PTSD هۆكارەكانی نەخۆشی :35% خەڵك كەوا رووبەرووی رووداوی گەورە بوونەتەوە تووشی

كە لەوانەیە دوای چەند مانگێك یان چەند ساڵێك رووبدات.

(Differential diagnosis) جیاوازیەكانی دەست نیشان كردن

بریتین لە : دەچن PTSD ئەو نەخۆشییانەی كە لە

- گرفتەكانی گونجاندن.

- گرفتی دێوانە بوونی كاتی.

- باری خەمۆكی گەورە.

-گرفتی گوشاری توند.

-گرفتی وەسواسی-ناچاری

- بە ئەنقەست رەفتاركردن

- گرفتەكانی بە ئەنقەست درووستكردنی نەخۆشی

- كەوتنە بەر ماددەی ژەهراوی،كەوا كاریگەری لەسەر دەمارەخانە هەیە

- زەبركەوتنە بەر مێشك

- گەشكە

- ماددە هۆشبەرەكان

- گرفتەكانی لەتبوون (جیابوونەوە)

- گرفتەكانی میزاج

بوونی گرفتی هاوكات لەگەڵ ئەم نەخۆشیە

1- خەمۆكی

2- ماددەی هۆشبەر

3- وەسواسی –ناچاری

4- دڵەراوكێ و میزاجی دوو جەمسەرە

پێداچوونەوەی مێژووی نەخۆش لە وانەیە ئەمانەی خوارەوە نیشان بدات

1- ماندووبوون و هیلاكی

2- هەناسەبركێ

3- دڵەكورتێ

4- سەرئێشە

5- ئارەقەكردن

6- سەرسوران و لەهۆشچوون

7- ژانی ماسولكەو جومگە

پێشبینی كردن       ئەگەر  چارەسەر نەكرێت ئەوا30% بە تەواوی چاك دەبنەوە،40% چەند نیشانەیەكی سووكیان دەبێت،30%نیشانەی مام ناوەندو 10%هەمان نیشانەیان بەبەردەوامی دەبێت یان بەرەو خراپی دەچن.ئەو نەخۆشانەی كە پێشبینی بەرەو باشتریان لێ دەكرێت ئەوانەن كە نیشانەكانیان بە خێرا و بە ماوەیەكی كەم دەست پێدەكات و بەر لە رووداوەكە توانای كاركردنی باشیان هەبووە،پاڵپشتی خێزانی بەهێزیان هەبووە،هەروەها هیچ لە فاكتەرە مەترسیدارەكانیان نەبووە.

چارەسەركردن

1- چارەسەركردن بە دەرمانی دەروونی و رێگرەكانی وەرگرەوەی سیرۆتۆنین وەك فلۆكسیتین،سێرترالین،

ئیستالۆپرام.ئەم دەرمانانە هەڵبژاردنی یەكەمن بۆ گوشاری دەروونی دوای زەبر چونكە

- هەرسێ نیشانەكەی گوشاری دەروونی دوای زەبر لادەبەن كە بریتین لە دووبارە ژیان لەگەڵ رووداو،خۆلادان لە رووداو سربوون،نیشانەكانی ئاگابوون و هۆشیاری.

- چارەسەری كاریگەرن بۆ ئەو نەخۆشیە دەروونیانەی كەوا لەگەڵ گوشاری دەروونی دوای زەبر هەن وەك خەمۆكی،تۆقین،فۆبیای كۆمەڵایەتی و وەسواسی-ناچاری.

- لەوانەیە نیشانەكانی وەك هەڵچوون و رەفتاری دوژمنكاری و بیری خۆكوشتن كەم بكەنەوە،كەوا چارەسەری گوشاری دەروونی دوای زەبر ئاڵۆزتر دەكەن.

- زیانە لاوەكیەكانیان كەمە.

وەك ئیمپرامین،ئەمیتریپتیلین. Tricyclics2- سێ بزنییەكان

3- مۆنۆ ئەماین ئۆكسیدەیس وەك فینیزیلین و سلیگلین.

4- بەنزۆ دایەزیپین وەك كلۆنازەپام،ئەلپرازۆلام كەوا بەسوودن بۆ كەمكردنەوەی دڵەراوكێ و رێكخستنی خەو.

-ئاگاداریەكی تەواو لە كاتی بەكارهێنانی بەنزۆدایەزیپین لەو كەسانەی تووشی ئالودەبوون بە دەرمان بوونە،چونكە ئەمیش مرۆڤ تووشی ئالودەبوون دەكات.

- خراپ بوونی نیشانەكان دوای وازهێنان لە بەكارهێنانی بەنزۆدایەزیپین.

- دەرمانەكانی دژە گەشكە(وەك ڤالپرۆكس،كاربەمەزیپین،ئۆپێرەمایت،لەمۆتریگین) كە رەنگە بەسوود بن لە كەمكردنەوەی دووبارە ژیان لەگەڵ زەبرەكە.

- نەوەی دووەمی دەرمانەكانی دژی سایكۆسس وەك (كلۆزاپین،كویتاپین،ریسپێریدۆن) بە تایبەتی لەو كەسانەی نیشانەی سایكۆسسیان هەیە وەك هێڵی دووەمی چارەسەری بەكاردێت.

- بێتا بلۆكەرو ئەلفا ئەگۆنیست وەك (كلۆنیدین و پرۆپرانۆلۆل)

دووەم چارەسەری دەروونی

چارەسەر بە پەیبردن و رەفتارگۆرین

- ئەو هەرەشەیە دەستنیشان بكە كە نەخۆشەكە بەهۆیەوە نیشانەكانی سەرهەڵدەداتەوە بۆ نموونە (لە رێگای نیشاندانی رووداوەكە بە نەخۆشەكە بەبەردەوامی) ئەمەش بەمەبەستی راهاتنی نەخۆشەكە لەگەڵ ئەو ئاماژانەی رووداوەكەی دەهێننەوە یاد.

- لەوانەیە پرۆسەی چاك بوونەوە خێراتر بكات و بەرگرێت لەسەرهەڵدانی گوشاری دەروونی دوای زەبركاتێك چارەسەرەكە بۆ ماوەی 3-4 هەفتە دوای رووداوەكە دەدرێت.

- راهاتن لە رێگەی چاوبزاوندن و دووبارەكردنەوە.

- چارەسەركردن لە رێگای بەركەوتن (دووبارە بەركەوتن بۆ ماوەیەكی كەم) جوڵاندنی چاوو یادكردنەوە و باسكردنی رووداوەكە.

چارەسەری دەروونی لە رێگەی سایكۆداینامیك

– تیشك خستنە سەر گرنگی زەبرەكە بۆ نەخۆشەكە لە رێگای خستنە رووی ململانێیەكۆنەكان و ئەزموون و پەیوەندیە تاكە كەسیەكان.

- تیشك خستنەسەر كاریگەری زەبر لەسەر ئەزموونە رابردووەكانی تاكەكەس،رێزی خود،گۆران لە دەرككردن بە لایەنی سەلامەتی خود،هەستكردن بە دارمانی یەكگرتووی خود و هەست كردن بە گۆران لە فەرمانەكانی ئەندامەكانی لەش.

گێرانەوەی رووداو

- فێری چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ زەبرەكان دەكات،هەروەها باس لە ماوەی ئاسایی سەرهەڵدانی

گوشاری دەروونی دوای زەبرو ئەو هەڵچونانە دەكات كە بەهۆی زەبرەكە سەرهەڵدەدەن.

- هیچ ئاماژەیەك نیە كەوا گێرانەوەی رووداو،كاریگەرە لە رێگەگرتن لە سەر هەڵدانی گوشاری دەروونی دوای زەبر یان چاككردن و باشكردنی توانای كاركردن.

- لە وانەیە نیشانەكان خراپتر بكات،بەتایبەتی كاتێك لەگەڵ كەسانێك بەكاردەهێنرێت كەوا نەناسراون و بەر چەندین جۆری جیاواز لە زەبر كەوتوونە،یاخود كاتێك یەكسەر دوای زەبرەكە بەكاردێت بەر لەوەی هیچ ئامادەگیەكی سەلامەتی بوونی هەبێت یان دروست بووبێت.

رۆشنبیركردنی دەروونی و پاڵپشتیكردن

- هەردوو شێواز بەسوودن وەك چارەسەری سەرەتایی،بۆ كەمكردنەوەی كاریگەریە دەروونیەكانی زەبروكارەساتەكان.

– كاتێك پسپۆران و شارەزایان بەردەست نین بەهۆی بارودۆخ یان كەمی كادیران،ئەوا رۆشنبیری دەروونی یارمەتی زۆر خەڵك دەدات مامەڵەی دروست لەگەڵ رووداوەكان بكەن.

- دەستەبەركردنی پاڵپشتی زوو،رۆشنبیركردنی دەروونی و چارەسەركردنی حاڵەتەكان ئەوا زۆر بە سوودن لە چارەسەركردنی ئەو كەسانەی بەر زەبری لەناكاو كەوتوون،چونكە ئەم جۆرە چارەسەریانە هانی دەستەبەركردنی چارەسەری دواتر دەدەن و رێگا خۆش دەكەن بۆ چارەسەری بە دەرمان و چارەسەری دەروونی

- هاندانی ئەو كەسانەی بەتوندی بەر زەبر كەوتوون،تاكو لەسەرەتا متمانەو پشت بە هێزی خۆیان ببەستن و دانایی و هۆشی خۆیان بەكاربهێنن،كەوا كاریگەرە لە كەمكردنەوەی چارەسەری زیاتر.

سایکۆلۆژیه‌تی دواکه‌وتن له‌خوێندن
سایكۆلۆژیەتی دواكەوتن لە خوێندن

پسپۆری ده‌روونی

یوسف عوسمان حه‌مه‌د

دواكەوتن لەخوێندن دوو جۆرە :

1. دواكەوتنی گشتی : كەلەهەموو لایەنەكانی فێربوون وانەكان دوا دەكەوێت وسەرناكەوێ‌ كە هۆیەكەی دەگەڕێتەوە بۆ مێشك كەپلەی زیرەكی لەنێوان ( 70-85) دایە بەپێی پلەی هێڵی كێرڤی زیرەكی كەلە(20 پلەوە تا 140) دەست پێدەكات, رێژەی زیرەكی 020) پلە واتە گێل بەڵام (130 یان 140 ) واتە بلیمەت( عبقری ) لەهەمان كاتدا زیرەكی منداڵی ئاسایی لەنێوان (95-110) پلە دایە.

2. دواكەوتنی تایبەتی: كەئەمەش لەیەك ڕووەوە دوا دەكەوێت وەكو تەنها لەبیركاری تەمەڵ بێت بەڵام لەوانەی ڕاڤە كردن ( شرح   ) ئاسایی بێت هۆیەكەی دەگەرێتەوە بۆ كەمی توانای مێشك لەم وانەیەدا.

هۆیەكانی دواكەوتن لەخوێندن ئەمانە :

1. هۆی فسیۆلۆژی: بریتیە لەهێزی گەشەی لەش وتەلەفی دەماغ ولاوازی هەستیارەكان وەك لاوازی بیستن وبینین وەلاوازی تەندروستی گشتی و بەدخۆراكی و أنیمیا و تەتەڵەی قسەكردن و باری خراپی دایك لەكاتی دووگیانیدا, كەكاردەكاتە سەر كۆرپەكەی.

2. هۆی دەروونی ( عوامل نفسیە ) كە دەگەڕێتەوە بۆ بێ‌ ئاگایی وناوشیاری وخاو خلیجی لەكارەكانی, كۆنەكردنەوەی تێبینی دەوروبەر ولەبیرچونەوەی بەردەوام, باوەڕ بەخۆنەبوون وهەست كردن بەكەم‌وكوڕی ونەگونجان لەگەڵ دەوروبەردا یاخود تێكچوونی سۆز یان هەڵچوونی  نێوان دایك وباوك, كەئەمانە هەموو منداڵ تووشی گیرو گرفتی دەروونی دەكات.

3. هۆی كۆمەڵایەتی : تێكچوونی شیرازەی باری ئابووری وكۆمەڵایەتی,دابەزینی ئاستی پەروەردە و ژمارەی زۆری خێزان یاخود خێزانی پەرپوت ولێك هەڵوەشاوە.

4. هۆكاری پەروەردەیی: وەكو نەبوونی راوێژكاری پەروەردە ونەبوونی یەكسانی لەنێوان پەیڕەو وپرۆگرامی خوێندن ‌وئاستی وشیاری كۆمەڵ, نارێكی شێوازی تاقیكردنەوە, وەنەبوونی نەخشەی دابەشكردنی مامۆستایان بایەخ نەدان بەوانەكانی رۆژانە زیاتر پشت بەستن بەوانەی تایبەتی لەكاتی قۆناغی كۆتایی.

چارەسەریەكانی دواكەوتنی خوێندن:

زیاتر بۆ چارەسەركردنی دواكەوتن لەخوێندن دەبیت پسپۆری دەروونی ورابەری دەروونی وپسپۆری كۆمەڵایەتی وپەروەردە ودایك وباوك هاریكاری یەكتر بكەن بۆ پاراستنی ئاستی خوێندنی منداڵ, وە بەگشتی چارەسەرەكان بریتین لە:

1. چارەسەری پزیشكی : چارەسەركردنی كەمی بیستن و بینین و چارەسەری گشتی لەش.

2. چارەسەری دەروونی: پەروەردەیەكی چاك و رێكو پێك, دروست كردنی ژیانێكی هێمن ولەسەر خۆ لەماڵەوە وە پەەردان لەسەر یاری كردن و تێكەڵاوبوونی هاورێكانی, چونكە باری خێزان ڕاستەوخۆ كاردەكاتە سەر گەشەسەندنی هزر و توانای بەهێز بوون, تێبینی لەسەر دەوروبەردا.

ئەگەر پەیوەندی نێوان ئەندامانی خێزان شێوەیەكی دیموكراسی بەخۆیەوە بینی لەكاری هەڵسوكەوتی رۆژانە دەبێتە هۆی پەرەدان بەتوانای مێشك وە گەشەی مەهاراتی وەزیفی, بەڵام ئەگەر پەیوەندی نێوان ئەندامەكانی خێزان گرژی و توڕەیی زۆری تێدا بێت ئەوا بەشێوەیەكی نەریتی نەگەتیڤ كاردەكاتە سەر خەفە كردنی ئارەزووە شاراوەكانی , منداڵ تووشی گەڕانەوەی هزری ( نكوص فكری ) دەبێت وە دژایەتی دایك و باوك زیاتر ناڕاستەوخۆ لەسەر یاری كردنی منداڵ ڕەنگ دەداتەوە و بەرەو یاری شەراوی دەچێت وەك چەك , دارلاستیك, شەرەشەق و ئارەزووی شكاندنی یاریەكانی, بەڵام لەپەیوەندی دیموكراسی منداڵ زیاتر حەز لەیاری هزری دەكات وەكو میكانۆ و وێنەكێشان ومۆسیقا و  وەرزش و شتی تر.

ئاگادارییه‌ک له‌ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسییه‌وه‌
ئاگادارییه‌ک له‌ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسییه‌وه‌

ئاگاداری خوێنه‌رانی ئازیز ده‌که‌ینه‌وه‌ هه‌تا ‌ڕۆژی (9/3)  ماڵپه‌ڕه‌که‌مان نوێ ناکرێته‌وه‌، بۆیه‌ له‌ڕۆژی (9/3)وه‌ به‌کۆمه‌ڵێ ‌بابه‌ت و وتاری نوێ و پرسیار و وه‌ڵام ده‌رباره‌ی سێکس ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ لای خوێنه‌ره‌ به‌ڕێزه‌کانمان، دڵنیاتان ده‌که‌ین که‌ درێغی ناکه‌ین له‌ خزمه‌تی خوێنه‌رانی به‌ڕێزدا.

هیوای ده‌رووندروستی بۆ هه‌مووان ده‌خوازین، شاد و سه‌رفرازبن.

ئاگاداری
ئاگاداری

چاوپێکه‌وتن

ئاگاداریه‌ك له‌ ماڵپه‌ڕی (وه‌رزشی ده‌روونی) بۆ هه‌وادارانی ڕاهێنانه‌ ده‌روونیه‌کان و میوانه‌ به‌ڕێزه‌کانی ماڵپه‌ڕ. له‌ که‌ناڵی نه‌ورۆز تیڤی له‌ ڕۆژی پێنج شه‌مه‌ 25/2 کاتژمێر 15.30 به‌ کاتی ئه‌وروپا یه‌که‌مین دیداری ڕاسته‌وخۆی عه‌بدوڵا تۆفیق ده‌بینن. ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ نه‌ورۆز تیڤی زنجیره‌ دیدارێك له‌گه‌ڵ ناوبراو سازده‌کات. ئه‌مه‌ش‌ به‌ مه‌به‌ستی تێگه‌یشتنێکی باشتر و سه‌رنج ڕاکێشانی بینه‌رانی به‌ڕێز بۆ بابه‌ت و شیکردنه‌وه‌ زانستی و ئه‌کادیمیه‌کان سه‌باره‌ت به‌م زانسته‌ی که‌ هێشتا له‌ کوردستاندا تاڕاده‌یه‌ك نامۆیه. ئه‌گه‌ر هه‌رپرسیارێکتان هه‌یه‌ ئه‌‌توانن ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ به‌رنامه‌که‌وه‌ بکه‌ن.