نوێترین ١٠ بابەت

هاوپۆلەکان

ئەرشیف

گەڕان لەماڵپەڕ

چوونه‌ژووره‌وه‌




دواهەمین ١٠ بۆچوون

دراوسێکان

چۆن ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ مناڵه‌کانماندا بکه‌ین وه‌ک دایک و باوک و مامۆستا

حوزه‌یران 21, 2008

2121.jpgچۆن ڕەفتار لەگەڵ منداڵەکانماندا بکەین وەک دایک و باوک و مامۆستا ؟
نووسینی : عه‌زیز ئالانی
چالاکوان له‌بواری په‌روه‌رده‌دا

گەلێک جار ، وارێدەکەوێ کە گوێمان لە دەنگى قریشکەو هاوارى دایکێک دەبێت ، کە بە بێزاری و توڕەبوونەوە بەسەر منداڵەکەیدا دەنگى بەرز دەکاتەوە ، ئەو کەسەى گوێى لەم دەنگەبێت ، یەکێک لەم دوو بۆچونەى لا دروست دەبێت ،لەلایەن خۆیەوە دەبێتە لایەنگرى یەکێک لەو دوو ڕاڤەیە ، دەکرێت بڵێین ئەم هەڵچوونەى دایکەکە دوو ئەگەرى سەرەکى هەڵدەگرێت ، کە ئەمانەن :
1. دایکەکە نەزان و ناهۆشیارە و ئاستى هۆشیارى کەمە بەرامبەر بە پەروەردەکردنى منداڵ ، چونکە نەیتوانیوە ڕێگەچارەیەکى گونجاو و شیاو بۆ هەڵوێست وەرگرتنى سەبارەت بە ڕەفتارى منداڵەکەى بدۆزێتەوە و پراکتیزەى بکات و یاخوج دایکەکە ئاستى هۆشیارى بەرزەو شارەزایى هەیە ، بڵام کت و مت ناتوانێ لەم کاتەدا بچێتەوە سەر هێڵى ڕاستەقینەى چاره‌سەرە شیاوەکە .
2. منداڵەکە منداڵێکى لە ڕادەبەدەر لاسارو بێ گوێ ونەبیستە و هەرگیز ئامادە نیە گوێ بگرێ بۆ دایکەکەى خۆى و سوورە لەسەر داواکاریەکەى بە شێوەیەکى خێرا و هەنووکەیى ، دیارە هەموو منداڵێک بەشێوەیەکى ئاسایى و سروشتى لەم جۆرەیە ، بەڵام ئەم منداڵە لەمەشیاندا دەگمەن و بێ هاوتایە و منداڵەکە تاوانبارە .
لە ڕووى لۆژیکیشەوە هەڵەیە کە منداڵ مۆرى تاوانبارى لە ناوچاوانى بدرێت ڕێژەیەکى زۆر ى ئەمەشیان هەر دەگەڕێتەوە بۆ دایکەکەو پاشان باوکەکەو ئینجا مامۆستاو پەروەردەکارەکەى .
بەهەرحاڵ دایکەکە هاوار دەکات و بەسەر منداڵەکەى دا دەنگ بەرز دەکاتەوە ، بەڵام منداڵەکە داناچڵەکآ و سلڕ ناکاتەوە و لەگەڵ ئەو هاوارەى دایکیدا ڕاهاتوە و بەلایەوە بووە بە شتێکى ئاسایى و دڵنیاشە کە پاش کەمێکى تر دایکەکە هێمن و خاو دەبێتەوە و هیچ دەرئەنجامێکى خراپیشى لێناکەوێتەوە ، ئەمەش پێوەرێکى نەگۆڕى لاى منداڵەکە دروست بووە ، بەپێى ئەم پێوەرەش دەنگە دەنگى دایک و توڕەبوون هیچ دەورێکى نییە بگرە بگرە زیانى هەیە بۆ ئاڵۆزکردنى پرۆسەى پەروەردەکردنى منداڵەکەو بارى دەروونى دایکەکە .
دایکى بەڕێز:
دڵنیبە ئەو کارو هەڵوێستەى تۆ ، بەرامبەر بە منداڵەکەت هەڵەیە ، نەک هەڵەیەکى ساکاریش بەڵکو هەڵەیەکى کوشندەیە، ڕەنگە زیان و شوێنەوارى ئەم هە ڵەیەش پاش دەیان ساڵى تر بەتەواوەتى لەسەر بارى دەروونی و کۆمەڵایەتى منداڵەکەت دەربکەوێت کە ئەوسا دەبێتە لاوێک یان کەسێکى کامڵ وبەتەمەن و پێگەیشتوو .
پێویستە بەر لەوەى هیچ هەنگاوێک بنێیت ، بزانیت ئاکامەکەى چى دەبێت ؟هەڵوێستى منداڵەکەت بەرامبەر بەو هەنگاوە تۆ چى دەبێت ؟ ئایا دەرئەنجامى کارەکە باشە ؟ یان خراپە ؟ باش وایە کاغەزێکى سپى دابنێیت ، هەموو هەنگاوو ڕەفتارەکانى خۆت بەرامبەر منداڵەکەت بنوسیت و چەند رۆژێک ئەم کارە دووبارە بکەرەوە ، پاشان لە ئێوارانى هەموو ڕۆژەکاندا بە تەواوەتى بۆت رووندەبێتەوە کە هەڵەو ناتەواویەکانى تۆچەند زۆرن بەرامبەر بەو مناڵەت کەتۆ نزیکترین پەروەردەکارى ئەویت ، بەڵام چونکە رۆژانە هەڵەو هەڵوێستەکانى خۆت تۆمار نەکردووە ،نازانیت کە چ هەڵەیەکت بەرامبەر منداڵەکەت کردووە ،بگرە منداڵەکە قەرزار بار دەکەى بەوەى کە گوایە ئەو هەڵەو تاوانى زۆر بەرامبەر تۆ کردووە ، باش ولیە بەتەنها خۆت بڕیار نەدەى لەسەر ئەوەى ئاخۆ تۆ هەڵەیت ، یان مناڵەکەت بەڵکو پێویستە پرس و ڕا و ڕوێژ بەچەند کەسێکى شارەزا بکەیت و وەڵامەکان بەراورد بکەیت .
پێویستە بۆ ماوەى یەک هەفتە تەنها هەڵسەکەوتى ڕەفتارەمانى مداڵەکە بنوسیتوو تۆماریان بکەیت،بەبێوەى جارێ هیچ بریاروو هەڵوێستەیەک بەرامبەریان بەشێوەى کردارى ئەنجام بدەیت ، چونکە ئەم کارە تەنها بۆ ناسینى شێوازى ڕەفتاریانەى مناڵەکەتە، دواى ئەوەى ڕەفتارە تۆمارکراوەکانت بهێنەو دابەشیان بکە بۆ چەن د تەوەرەیەکى جیاجیا ، دیارە هۆکارى هەریەکەیان جیاوازە ، ئینجا لە قۆناغى دواتردا بڕیار لەسەر هەڵبژاردنى هەڵوێستەکان دەدەیت ، جا لەبەر ئەوەى مناڵەکە نەیزانیوە هەڵوێستى تۆى دایک چۆن دەبێت ، زوو زوو هەمان کار و ڕفتار دووبارە دەکەنەوە بەمەبەستى زانینى هەڵوێستەکە ، ئەوسا کە مناڵکە لە هەڵوێستى (جدى) تۆ دڵنابوو ، ئەویش لایەنى ڕاستەقینەو ناخى خۆى واڵادەکاتو هیچ لاریو تەمێکى پێوەنابێت .
ئەمەش سەرەتایەکە بۆناسینى مناڵەکەت ، دەشزانێت هەموو مناڵێک بەلاى دایکەکەیەوە بوونەوەرێکى نامۆو نەناسراوە ،ژوورێکى داخراوەو هێشتا دەرگاى نەکراوەتەوە ،کاتێک منداڵەکە بەتەواوەتى لاى دایکى ناسرا ، ئیتر ئەو دایکە هەموو دەروازەکانى گۆرینى مناڵەکەى بەڕوودا ئەکرێتەوە ، بەداخەوە هەندێک دایک وباوک لەو باوەڕەدان کە مناڵەکانیان لە سەداسەد دێنەوە سەر خۆیان کەسو کاریان لە رووى ڕەفتارەوە ، لە کلتێکدا شێوازى پەروەردەکردنى باوى ناو خێزانو کۆمەڵ هۆکارى سەرەکى و کارتێکەرى هەرە گەورەن بۆ دانیشتنى تانو پۆى نەخشەى پەروەردەیى و ڕەفتارکارى .
پێش ئەوەى دەست بکەیت بە هەر کارێکى پراکتیزەیى بەرامبەر بە منداڵەکەت پێویستە ڕەچاوى دووخاڵ بکەیت :
1. دەروونى خۆت وافێر بکەو ڕاى بهێنە لەسەر ئەوەى کە دەبێت هەموو کارێک لە پێناوى ئەنجامێکدا کە ئەنجامێکى دڵنیاو ڕاستو دروست بێت.
2. پێویستە پێش هەموو شتێ بەڕوونى ئەنجامەکە دیارى بکەیت ، وە نابێ چارەنووسى ئەو ئەنجامە دیارى بکەیت ،وە نابێت چارەنووسى ئەنجامەکە بدەیتە دەست ڕەوتى ڕێکەوتانەى هەنگاوەکان .
پێویستە دیکتاتۆر نەبین لە یەپاندنى ڕاو بۆچوونەکانى خۆماندا بەسەر منداڵەکانماندا چوونکە گوشار خستنەسەر منداڵ ، واى لێدەکات کە کە سروشتى ڕەفتاریانەى خۆى پەردەپۆشى بکات ،کەواتە بە شێوەیەکى ناڕاستەوخۆ منداڵانمان فێرى درۆو ڕووپامایى و دەمامک کارایى دەکەین ، بگرە فیچرى جووت ڕەوى (ازدواجیە)دەکەین ، لە لایەنى ترەوە منداڵ حەز دەکات بە تەواوەتی نهێنى و شتە شاراوەکانى دەوروبەرى خۆى بزانێت ، کاتێک شتێکى لێ قەدەغە دەکرێت .مناڵەکە زیاتر لە بارى ئاسایى خۆى سروەتى لێ هەڵدەگیرێو زۆر بە گەرمى و بێ پەروایانە دەکەوێتە جم و جۆڵى و گەڕان بۆ دۆزینەوەى ناخى ئەو شتە کە لێى قەدەغە کراوە ، یا خود ئەم گەرشانەى مناڵەکە بە شێوەى بەربەرەکانێ (تحدى)دەردەکەوێ یان جارى وا هەیە ئەو بەربەرەکانێ کردنە لەلاى مناڵەى دەبێنە گاڵتەو گەپێک و مناڵەکە چیژ لەوە دەکات کە دایکى ببزێوێیتەوە و تووڕەى بکات ، بەتایبەتیش ئەو مناڵەى کە دایکیان بە (جدى)گوێیان لێناگرێ بەدەمیانەوە نایات ، مەگەر تەنها لەو کاتانەدا کە مناڵەکە دەیەوێ کەتنێک بکات ، دیارە مناڵ دەکات دڵنیابێ لەوەى کە دایکى گوێى بۆ دەگرێً و لاى لێ دەکاتەوە و فەرامۆشى نەکردوە ، بەزۆریش لەو کاتەدا منداڵ بانگى دایکى دەکات و پرسیارى ئاراستەدەکات کە دایکەکە زۆر سەرقاڵە بە کارێکەوە، چونکە منداڵ ئیشى ئەوەیە کە بزانێت دایکى تا چ ڕادەیەک گوێ بۆ ئەم دەگرێ لەکاتى سەرقاڵیدا ، بەکورتى مناڵ وا هەستدەکات کە دایکى پەراوێز کردوەو بە پلەى دووەمى بایەخ دێت ، ئەگەر کت و پڕ دەست بەردارى کارەکەى خۆى ئەبێ و نەیەت بەلاى مناڵەکەیەوە ، ئەوەى جێگاى سەرنجە مناڵ بەو پێیەى دڵنیادەبىًَ لەوەى ئاخۆ دایکى خۆشى دەوێ و حساب بۆ کەسێت ئەم دەکات یان .. نا
خۆ ئەگەر دایکى لە بارودۆخێکدا وەڵامى نەدایەوە ، ئەوا مناڵەکەش بە لایەنى کەمەوە ئەو دەستەواژەیەى لا دروست دەبێت کەبە پلەى یەکەم لە هەندێ کاتدا لاى دایکى خۆشەویست نى یە ، لێرەوە گیانى ڕکە بەرایەتى و سەرکەشى و کەللەڕەقى تێدا گەشە دەکات .
لەبەر ئەوەى پێویستە دایک نەهێڵىًَ ئەو گیانى ڕەکەبەرایەتیە لە مناڵەکەیدا گەشە بکات ، ئەمەش بە چەند خاڵێک دەبێت :
1. هەرگیز دایک وا خۆى نیشانى منداڵەکەى نەدات کە لە ئەو زاناتر و بە تواناترە لە ڕووى هزرو ژیرییەوە .
2. هەرگیز دایک دەسەڵاتى خۆی و ڕاو بۆچوونى خۆى بەزۆر بەسەر منداڵەکەیدا نەسەپێنێ .
3. لەهەموو جۆرە کێشەیەکدا واى دابنێ کە کێشەکە هەیەو پێویستنى بە چارەسەر کردنى و ئەوەش بە هاوکارى دایک و مناڵەکە پێکەوە چارەسەر دەکرێ و دایکەکە بەتەنیا تواناى چارەسەرى نى یە .
4. بە ئەنقەست دایکەکە لە جاروبار پرس و ڕاو ڕاوێژ بە مناڵەکەى دەکات و خۆى وانیشان دەدات کە مناڵەکەى جێگەى پرسو ڕایە دایکەکە سەربەخۆ هیچ شتێ بە بێ بڕیارو بەشدارى منداڵەکەى ناکات .
بەڕاستى زۆرکردنو تۆپزى کردن لە منداڵدا ڕەنگ دانەوەى خراپى دەبێت هاوکات ئامانجێکى باشیشى لێناکەوێتەوە .
کاتى گەمەو یارى کردن لەگەڵ منداڵ باشترین شیاوە بۆ هەنگاونان سەبارەت بە گۆرانکارى رەفتارى منداڵدا ،چونکە منداڵ یەچاوى گەمەو یارى دەڕوانێتە هەموو شتێک و ئەم جیهانە گەورەیەش یاریگایەکى گەورەیەو خەڵکیش بە گشتى ، هەموویان یاریزانن ، یاریش دەستورو یاساو ڕەوشت و ڕەفتارى تایبەتى هەیەو بێ سنور و بێ سەروبەر نى یە ، هەموو هەنگاوێکیش بە شێوەى هاندان و خۆشى بەرنان دەبێت و هەرگیز ترساندن و تۆقاندن هانى منداڵ نادەن بۆ گۆرانکارى ، کاتێک هەستت کرد مناڵەکەت ڕِەفتارێکى نالەباروو ناپەسەند هەڵە دەکات .یەکسەر گازندەى ئاڕاستە مەکەو لە ڕێى ئامۆژگاریکردنەوە سەرزەنشتى مەکە ، بەڵکو بە شێوەى کردارى خۆت ڕەفتارو هەنگاوە ڕاستەکە چەند جارێک دووبارە کەرەوە لەبەر چاوى ،وە وە دووبارەکردنەوەکەش وامەکە ، کە منداڵەکە هەست بکات ، تۆ بۆ ڕقە بەرایەتى ئەو دەکەیت ، بەڵکو وا نیشانى بدە کە گومانت لەو ڕەفتارە هەیە و بە چەند جالا دوبارە کردنەوەى ڕەفتارەکە دەتەوێت خۆت دلچنیا بکەیتەوە لە ڕەفتارە ڕاستەکە .
خاڵێکى گرنگ هەیە کە پێویستە ئاماژەى بۆ بکەیت، ئەویش ئەوەیە کە هەمیچک دایک و باوک یان مامۆستا خەڵات و بە خشیش دەدەن بەو مناڵەى کەکارێکى چاکى ئەنجام داوە ، ئەمە هەڵەیەکى گەورەیە هەرگیز نابێ مناڵ پاداشت بکرێت لە بەرامبەر چاکەکانیدا ،چونگە ئەم کارە چەند دەستەواژەیەکى هەڵە لاى مناڵەکە دروست دەکەن ، بۆ نموونە :
دواى هەموو کارێکى چاک چاوەرشوانى خەڵاتێکى خێراو بە نرخە .
ئەگەر کارێکى کردو خەڵات نەکرا ، دوور نیە بۆ جارێکى تر هەمان بەو شێوە باشە دووبارە بکاتەوە .
چاکەکاریو رەفتار جوانى وەک شتێکى ئاسایى وەرناگرآ ، بگرە بۆچونى پێچەوانەى لەلا دروست دەبێت و دەڵێت : کەواتە شێوازى بنەڕەتى ئەوەیە کەمن ئەو کارە چاکە نەکەم ، بۆیە کە کردوومە ، واتا شتێکى گرنگم ئەنجامداوەو شایستەى خەڵاتم ، ڕاستە وایە مناڵ بە شێوە ئاسایى یەکەى وەک وەک ئەرکى ئاسایى و سروشتى سەر شانى خۆى کارى کارى چاکە بکات بەبێ ئەوەى چاوەڕوانى خەڵات و بەرات بآ.
ڕەفتارکردن ، گفتوگۆکردن ،یارى و گەمەکردنى دایک و باوک لەگەڵ مناڵەکەیاندا. بەتایبەتیش لە قۆناغى هەرزەکاریدا هاندەرێکى گەورەیە بۆ دروستکردنى کەسێتى سەرکەوتوو لە ئایندەى منداڵەکەداو بەرەو کرانەوەو ئازادى ووریایى دەیبات ،هاوکات پەیوەندى کۆمەڵایەتى پتەو ترو دامەزراوتر دەکات لە نێو ئەندامانى خێزانەکەیداو پەیوەندى تۆکمەو پەسەند دروست دەبێ مناڵەکەش بە ناڕاستەوخۆ فێرى فێرى هاوکێشەى پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان دەبآ.
مناڵانى هەرزەکار بە هەردوو ڕەگەزەوە گرفت و کێشەى جۆراوجۆریان هەیە ، دەبێت دایکو باوک گوێیان بۆ بگرن هاوبەشى ڕێنومایى ناڕاستەوخۆیان بن بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانیان ،چونکە ئەگەر دایک و باوک و مامۆستایان خۆیان لە کێشەى مناڵە هەرزەکارەکان دزیەوە ، ئەوا ئەو مناڵانە لەگەڵ هاو ئاست و هاو تەمەنەکانى خۆیان کۆدەبنەوەو لەنێوان خۆیاندا کێشەکانیان باس دەکەن و بە دواى چارەسەردا دەگەڕێن ، جا لەبەر ئەوەى هەموویان لە یەک ئاستوو تەمەندان دوور نى یە پێکەوە هەر هەموویان نەکەونە هەڵەیەکى ترسناکەوە .
ئەو مناڵانە هەرزەکارانە کە لە ناو کێشەو ژیانى پڕ لە خێزانیدا دەژین ، ئەگەرچى گەلێک جار دەم گەرم و قسەزان دەردەچن ،بەڵام زۆربەیان سەرکەوتوونابن لە چارەسەر کردنى کێشەى خود خۆیان یان هاوتەمەنەکانیان بێگومان کارى گوێگرتن لە قسەو باس و کێشەى هەرزەکاران هەروا سادەو ئاسان نیە ،بگرە یەکێک لە هۆکارى ئاڵۆزبوونى کێشەى هەرزەکاران لەنلو خێزانەکەیاندا ئەوەیە کە دایک و باوک لێزان و کارامە نین لە چۆنیەتى گوێگرتنلە منداڵە هەرزەکارەکانیان و گەڕان بە دواى چارەسەردا، هەرزەکار کار لە خۆیو هاوتەمەنەکانى دەوروبەرى دەکات ، هەروەها ئەوانیش کار لەم دەکەن ،بەم پێیە کاریگەرە جەمسەرو ئاڕاستەى پێچەوانە وەردەگرنو سەرەنجام کەڵەکەبوونى ڕەفتارو هەڵوێستە دژوارەکانى باوان لە منداڵەکەیاندا کەڵەکە دەبێو گیانى ململانێ ڕکەبەرایەتى و کەللەڕەقى تێدا دروست دەکات ،بەڕادەیەکى وا کەمناڵەکە (هەرزەکارەکە)هەمیشە لەو سەنگەرە دەوەستێتەوە کە دژى خواستى دایک و باوکى یەتى ، بەواتایەکى تر (مناڵەکە) توڕەبوونى خۆى دەخواتەوە و بە ئاشکرا دەرى نابڕێت ،بە ڵام لەنلخەوە پڕە لە سەرکەشی و تووڕەیى دەیەوێ بە هەموو ڕەفتارو کردارێک دایک و باوکى توڕە بکات ،.لەم بارەشدا دایک و باوک وا هەست ئەکەن کە گوایە مناڵەکەیان بە دایکو باوکى ڕادەبوێرآ بێ گوێو کللە ڕەقە .
بۆیە دایکەکە دەکەوێتە لێدانو تەریق کردنەوە و شکاندنى مناڵەکەیو بە زۆر دەیخاتە ژێر بارى گرانى کاروبارى ناوماڵ و خڵەفاندنى ،تاکو بیسەلمێنێ کە تواناو دەسەڵاتى خۆى بەسەردا بسەپێنێ و بەوەش چاو ترسێنى دەکات ، لێرەدا نەک کێشەکە چارەسەر ناکرێت ،بەڵکو زۆرزۆر ئاڵۆزتر دەکرآ.
چارەسەرى هەموو کێشەکانیش بەوە دەکرآ کە دایک و باوک وەک هاوڕێیەکى بچکۆڵەى خۆیان ڕەفتارى لە گەڵدا بکەن.

لەهاوپۆلی: ده‌روونناسی مناڵ

بۆچوونەکان


« کاریگه‌ری ترس به‌سه‌ر که‌سێتی مرۆڤه‌وه‌ / به‌شی یه‌که‌م | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | له‌دیدگای سۆسیۆلۆژیاوه‌ پێناسه‌یه‌ک بۆ بێئومێدی و نامۆیی مرۆڤ له‌کۆمه‌ڵگه‌دا »

Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
designe-by-germeser
Valid CSS! Valid XHTML 1.0 Transitional