یونی 7, 2008
لێکۆڵینەوەى سایکۆلۆژى وتیۆریەکانى گەشەکردنى دەرونى لە لایەن سێ زاناى سایکۆلۆژییەوە ئامادەکردنى :
عهزیز ئالانی
بهشی یهکهم
هەروەکە لەشى مرۆڤ لە ڕووى فەسیۆلۆژیەوە بە چەند قۆناغێکیدا تێپەڕ دەبێ هەتا پێدەگاتو کامڵ دەبێت ، هەربەو جۆرەش پێویستى بە چەند قۆناغێکە تاکو لە ڕووى سایکۆلۆژییەوە گەشەیەکى سروشتى بکات ،گومان لەوە دانییە کە پاڵنەرە جۆراو جۆرەکانى گەشەى دەروونى و هۆکارەکانى ناوەندى ژینکەیى و تا ڕادەیەک بۆ ماوەو چەندین فاکتەرى دیکە کاردەکەنە سەر جۆرى پوتانى نەخشەوەهێڵەکانى گەشەى دەرونى لە مرۆژدا ، لە کۆرپەلەییەوە تا دوا ساتەکانى تەمەن.
گەلێک لە زانایانو لێکۆڵینەوەى وردو کتێبى زل زلین نوسیوە دەربارەى قۆ ناغەکانى گشەکردنى سایکۆلۆژى مرۆڤ وکامل بونى لایەنى (کەسێتى) و باوەکانى دیکە .
هەر یەکەیان ڕاو بۆچونى خۆى شیکردۆتەوە ، ڕاستە شێوازەکانیان جیاوازن ، بەڵام هەموویان لەو خاڵە سەرەکیانەدا یەکترى دەگرنەوە کە هەردوو جۆرە گەشەکە .
گشەى جەستەیو گەشەى دەرونى هێڵى هاوبەشیان هەیەو هەردوکیشیان بە پێى قۆناغ تێدەپەڕن ،واتە هیچ کەسێک بە جەستەى کامل و پیچگەیشتوە لە دایک نابێت و هیچ کەسێکیش بەدەرونێکى تێرو تەسەلو پێگەیشتوەوە نایەتە ئەم جیهانەوە .
یەکێک لە زانایانى سایکۆلۆژى کەناوى (ئێریکسۆن) ە ERCKSON لەو باوەڕەدایە کە مرۆڤ هەروەکو چۆن لە زاماڵى (تەقم) دایکیدا هەڵدەپێچرێ و بە چەند ڕێگەو میکانیزمێکى پەیوەندیدار بەیەکترى یەوە گەشە دەکات وئەندامەکانى کۆرپەلە دروست دەبن و بەشێک لە گەشەکردنە بەرایى یەکەى هەر لە زاماڵدا تەواو دەکات ، بە هەمان چەشن لە رەوانگەى تێورى (من) ى (فرۆید) ەوە زنجیرەى گەشەى کەسێتیش بەردەوام دەبێ ، گەرچى ERICKSON وەک زانایەکى سایکۆلۆژى سەر بە قوتابخانەى دەروونشیکاریانەى (سیگمۆن فرۆسد) ە ،بەڵام ئەم لە ئاستى کارتێکەرەکانى رەمەکى سێکسى کەم تر کردوەتەوە و بایەخى زیاترى داوە بە لایەنى کۆمەڵایەتى لە گەشەى مرۆییدا ، ئەم گەشەى مرۆیى یەش لەلارى ERCKSON بریتیە لە زنجیرە خاڵێکى گۆڕانکاریانەو دەکرێت لە تەوەرەیەکى دوو خانەیى دا وەسفىیسفەتە چاکەکانیانو سیفەتە ناکۆکەکانیان بە بەراورد لەگەڵ قۆناغى تەمەن دا لە خشتەیەکدا بخەینە ڕوو ، ناوبراو بە پێویستى دەزانێ کە مرۆڤ لە هەوڵو کۆششى بەردەوام دابێت بۆ ئەوەى گەشەکردنێکى ڕاست و دروست بگرێتە بەر لەڕووى گەشەى سایکۆلۆژیانەى خودى خۆیەوە،تا بەلایەنى کەمیەوە وا لە خۆى دەکات کە ئەدگارە (خێلە) باشە پەسەندەکانى زیاتر دەبێت لەو نیشانە ترسناکانەى کە هەڕەشە لە کەسێتییەکەى دەکەن ،خۆ ئەگەر سیفەتە نەخوازراوودزێوەکان زاڵ بوون بەسەر سیفەتە پەسەندو چاکەکاندا ،ئەوا گرفتو کێشەى جۆراو جۆر رووبەروى گەشەکردنەکە دەبنەوە.
لەروانگەى ئەم بۆچونەى ئێریکسۆنەوە ،مرۆڤ لە قۆناغە گرنگەکانى تەمەنى خۆیدا، دەتوانێت کۆنترۆڵى بارى دەروونى و گەشەى دەروونى خۆى بکات و ئازاد بێت لە جڵەوگیرى و خۆ پەروەردە کردنى خودى خۆى لەسەر ڕەوشى دەروون و کەسەتیەکى سەرکەوتوانەى خوازراو.
ئەم بۆچونەى ERCKSON کردنەوەى دەروازەیەکى نوێ بوو بەروى کۆمەڵێک پرسیارى ئەوتۆداکە تاکو ئەو سەردەمە بآ وەڵام قەتیس مابوو بۆیە گەلێک لە هۆکارەکانى خراپ بونى لایەنى سایکۆلۆژى و زاڵ بونى ئارو ڕوشتە دزێوەکانیان دەدایە پاڵ بۆ ماوە پەروەردە ، ناوەندى ژینگەیى ، نەریتەکانى کۆمەڵ ، ڕیسا باوەکانى کۆمەلچگەو خێزان .
ERCKSON لەلایەن خۆیەوە قۆناغەکانى گەشەى دەروونى کۆمەڵایەتى لەڕوانگەى کەسێتى مرۆڤەوە دابەش کردوە بۆ هەشت قۆناغ ، بۆ هەریەکە لەو قۆناغانەش سیفەتە زاڵە تایبەتەکانى نوسیوە :
# قۆناغ سنورى تەمەن /ساڵ گرنگترین خەسڵەتە دیارەکانى ئەو قۆناغە
1 متمانە ، بەرامبەر بە بێ متمانەیى سالى یەکەمى دواى لە دایک بوون یەکانگیر بونى مناڵ وە بەردەوام بون لە چاودێرى کردن ، وە ڕێکخستنى ئەوەش بەرەو متمانەدارى دەبات ، بەڵام چاودێرى نا هەوارانەو خراپپو ناتەواو ناڕێک ئەبێتە هۆى دروست نەبوونى متمانە.
2
سەربەخۆیى گومان
2-3 ساڵ دەرفەت بدرێت بە مناڵ تاکو شارەزاییەکانى خۆى لە لایەن خۆیەوە تاقى بکاتەوە ،. ئەویش بەپێى شێوازو ڕێگەى تایبەت بە خۆیو بەو خێرایى یەى کە خۆى لەتوانایدایە بەم چەشنە بەرەو سەربەخۆیى دەچێت ، چاودێرى کردنى زۆرى و کەم یارمەتى دانیش ئەبنە مایەى دروست بونى گومان تیایدا بەرامبەر بە تواناکانى خودى خۆى وکۆنترۆڵکردنى دەوروبەرەکەى لەلایەن خۆیەوە .
3
دەستپێکردن /تاوان
4 – 5 ساڵ ئازادى لە دەربڕینى تعبیرى بێژەیى و کردارى سەبارەت بە چەمکە تازەکانى ئەو مناڵە ، ئەبنە هۆى دەست پێشخەرى گردن وە دانانى کۆسپا تەگەرەو سنور لەلایەن باوانەوە وا لەمناڵەکەى ئەکەن کە هەست بەتاوانبارى خۆى بکات ئەگەر وەزعى پرسیارو داخوازیەکانى نەدەنەوە لە کاتى خۆیدا.
4
کۆشش / کەمێتى
6 – 11 ساڵ رآ بدرێ کە مناڵ خۆى شتەکانى خۆى بکات پیا هەڵدانیش لەسەر کارەکانى هانى ئەدات بۆ ئەرک کێشانى زیاتر و بەردەوام بونى ، بەڵێ سنوردار کردنى چالاکیەکانى رەخنە لێگرتنى واى لێدەکات ئەو مناڵە هەست بەکەمى خۆى بکات و دەستەوستان بیچت لە ئاستى گۆرانکاریەکاندا.
5
نلسنامە / ئاڵۆزى ناسنامە
12 – 8 ساڵ هەست بە سەربە خۆیى ناسنامەکەى خۆى دەکات ، تەنانەت لە هەڵوێستە جیاوازەکانیش دا ، بەبونى کەسانى جیاوازیش واى لێدەکات هەست بە ناسنامەى خۆى بکات ،وەناتوانێ بە شێوەیەکى بەردەوام لەسەر یەک بارى نەگۆردا بمێنێتەوە (بە تایبەتیش کاتێک لەخولى سێکسى دایە ، یان لەخولى پیشەیى دایە ).ئەمانەش واى لێدەکات ناسنامەى خۆى وون بکات.
6 هۆگرى / دابڕان پێگەیشتنى سەرەتایى بەیەکاچونى ناسنامەو توانەوەى لەگەڵ کەسێکى تردا ، هانى دەدات بۆ هۆگر بوون .کەچى ململانێکردنى خەڵکانى ترلە گەڵیدا ئەبێتە هۆى دابڕنى .
7 بەرهەم هێنان / سارد بوونەوە ناوەندى تەمەن هاندانى بەرەى داهاتوو ،هانى دەدات بۆ هەستکردن بەبەرهەم هێنان کەچى بایەخدانى زیاتر بە خود ئەبێتە هۆى دروست بونى خۆپەرستى و ساردبونەوە .
8 کامڵ بوون / نا ئومێدى ساڵانى کۆتایى تەمەن رازى بوون بە زنجیرەیى ژیان و پلەکانى ، مرۆڤ هان دەدات بۆ بەرەو کامڵ بوون ، بەڵام ئەگەر لەو باوەڕەدابێ کە تازە ناتوانێ دەرفەت لە کات وەر بگرێَ ، ئەوا بەرەو نا ئومێدى و رووخانى دەبات .
بەڵام زاناى سایکۆلۆژى (هاڤجهێرست) HAV – IGHURST بۆچونى ترى دەربارەى گەشەى دەرونى هەیە ئەو شتلنەى کە ERCKSON بە سیفەتى باشو ناباش لە رووى ئاکاریەوە لە دوتەوەرى نەخشەیى دا و بە (8 ) قۆناغى تەمەن جیاى کردبوو نەوە ، ئەم زانایەى تریان بە ( بنەما گەشەییەکان )نابان دەبات کە بۆ هەریەکە لە قۆناغەکانى تەمەن پێوسیت ، HAV – IGHURST جەخت لەوە دەکاتەوە ، کە ئەگەر تێروانین ERCKSON بە هەند وەربگرینو مناڵ شکست پێ لەوەدا کە ڕواڵەتێکى بەرایى پەرەسەندن تیایدا ئەبێتە گرفتو کێشە لە قۆناغى گەشەکردنە دەرونییەکانى ئایندەیدا ،ئەم بیرۆکەیەش لە پاناتایى پێناسەى ، HAV – IGHURST دەردەکەوێت کە دەڵێت :
((ئەو ئەلرکە گەشەییانەى کە پێویستە مرۆڤ فێریان بێت واتە ئەرکەکانى ژیان خۆیان بریتین لەو شتانەى کە گەشەى ڕاست و دروستى دەروونى لە کۆمەڵگادا پیچک دەهێنن ، ئەم شتانە پێویستە مرۆڤ فێریا بیبَت ، ئەگەر بیەوێَت حوکم بەسەر دەروونى خۆیدا بدات یان ، خەڵکى وا مکومى بەسەردا بدەن و دان بەوەدا بنێن کە ئەم کەسە کەسێکى دڵخۆشو سەرکەوتووە ، ئەو ئەرکو نیشنە گەشەییەکان ، لە هەر ساتێک لە ساتەکانى ژیاندابێت هەر دەردەکەون ،بە چەشنىچ کەسەر کەوتنى ئەو مرۆڤە دەستە بەر ئەکەن لە بەدەست هێنانى ئاسودەیى و دڵخۆشى لە چوار چێوەى ئەرکەکانى داهاتویدا ،کەچى شکست هێنانى لە هێنانەوەى ئەم ئەرکانەدا بەرەو سستى دەیبەن ، بە جۆرێک کە کۆ مەڵگا کەس لەو چەشنەى نە گەرەکە ، وە دوچارى ئەرکى گرانى پڕ لە کێشەو سەخڵەتى ژیاتى داهاتوى دەبێتەوە )).
Repple biehler jaquish ، 1982 p53.
(هاڤجهێرست) چەند نموونەیەکیش لەسەر قۆناغەکانى گەشەى دەروونى هێناوەتەوە کە هەریەکەیان لە قۆناغێکى دیاریکراوى تەمەندا دەردەکەون ،لەو نمونانەش ئەمانەن :
*قۆناغى شیرە خۆریو ساوایى (5 ساڵ ) infancy eary child hood
1. فێربوونى رۆیشتن (پێ گرتن )
2. فیربوونى خواردنى خۆراکى ڕەق
3. فێربوونى قسە (زمان پژان )
4. فێربونى خۆ ڕزگارکردن لو پاسەڕۆکانى لەش .
5. فێربوونى جیاوازیە سێکسییەکان و شەرمى سێکسى .
6. هاوسەنگ بوونى جەستەیى .
7. پێکهێنانى چەمکى سادەو ساکار دەربارەى فیزیاو کۆمەڵایەتى .
8. فێربوونى پێکهێنانى پەیوەندى یە ویژدانیەکان لەگەڵ باوان و خەڵکانى تردا.
9. فێربوونى جیاکرنەوەى ڕاستو هەڵەو پەرەسەندنى ویژدان.
قۆناغى ناوەندى مناڵى ( 6 -12 ساڵ ) middle child hood
1. فێربوونى شارەزایى جەستەى پێویست بۆ یاریە ساکارەکان
2. پێکهێنانو بنیاتنانى ئاراستەیەکى تەواوەتى سەبارەت بە خود ، وەک وەک بونەوەرێکى زیندووى گەشەدار.
3. فێربوونى خۆ ڕاهێنانوو خۆ گونجاندن لە گەڵ خەڵکى جۆراو جۆرد ا .
4. فێربوونى ڕۆڵێکى کۆمەڵایەتیانەى گونجاو بە نێرو مێ وە .
5. پەرە پێدانى شارەزایى یە بنە رەتیەکان لە خوێندنەوەو نوسینو بیرکارى .
6. پەرە پێدانى چەمکە پێویستەکانى ژیانى ئاسایى رۆژانە .
7. پەرەپێدانى شێوەیەک لە ویژدان و ڕەوشت و پێوانەکاریەک بۆ رەِووشت و بەها.
8. هیچنانەدى سەربەخۆیى خودو کەسێتى .
پەرەپێدانى ئاڕاستەکانى پەرەسەندنى کۆمەلچگەو
لەهاوپۆلی: دهروونناسی مناڵ
« ئاگاداریهک له ماڵپهڕی دهروونناسیهوه | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | ئهگهر کهس نهبێت گوێم لێبگرێت ئهوا خۆم دهسوتێنم ”’ »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
