نوێترین ١٠ بابەت

هاوپۆلەکان

ئەرشیف

گەڕان لەماڵپەڕ

چوونه‌ژووره‌وه‌




دواهەمین ١٠ بۆچوون

دراوسێکان

ده‌ستدرێژی سێکسی بۆ سه‌ر مناڵ

مای 4, 2008

child.jpgدەست درێژی سێکسی بۆ سه‌ر منداڵ
نووسینی : د . ئه‌فرام محه‌مه‌د حه‌سه‌ن
پسپۆری نه‌خۆشییه‌ ده‌روونیه‌کان

وەک دەزانین هەندێ جار حەزەکانی مرۆڤ بەوەوە ناوەستێ تەنها داست درێژی بکاتە سەر تاکێکی پێگەشتوو بەلکو پەنا دەباتە بەرپەلاماردانی منداڵ ومێرد منداڵ بۆ تێر کردنی حەزەکانی تاوێک زمانی هەرەشە و تاوێَکی تر زمانی پیاهەڵدان بەکاردێنێ و هەرکاتێ گەشتە مەرامە بۆگەنەکانی زمانێکی تر بەکاردێنێ.
بێگەمان ئەم کارە کاریگەری گەورەی هەیە لەسەر ژیانی مندالڕ گرنگترینین بریتیییەلەوەی دەشێ منداڵ چێژ لەم بارە وەرگرێ و بەردەوام بێت لەسەر ئەم کارە و بەرەو لادان بروات، هەروەها لە نێوان دوو فشاری بەردەوامدا ژیان دەباتە سەر لەلایەک فشاری ترس لە باوان گەر بەم کارە بزانن و لە لایەکی ترەوە ترس لە دەستدرێژیکار کە بەردەوام هەرەشەى لێدەکات ن بەردەوام هەست بە سوکایەتی پێکردن دەکات و دەشێ ئەمە رقێک لە ناخیدا بروێنی بەرامبەر دەوروبەر و هەول بدات هەمان رەفتار لەگەڵ دووبارە بکاتەوە وکەسێکی توندوتیژی لێدەرچێت بەرامبەر کەسانی تر، یان تاکێکی دوورەپەرێزى لێدەرچێت و توشی خەمۆکی و دلەراوکێ ببێت وئەگەری خۆکوشتن دوور نییە، نەمانی باوەر بە خۆی ودەوروبەری ، لۆمەکدرنی خۆی بەشێوەیەکی توند و زاڵ بوونی خەونی بە ئاگایی بەسەریدا. لێرەدا پرسیارێک سەرهەلدەدات چۆن منداڵەکانمان بپارێزین ؟
دەتوانین بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە بدەینەوە بەوەی پێویستە مندالەکانمان هۆشیاربکەینەوە بە شێوەیەکی گونجاو دوور لە توندرەوى بەپێی تەمەنی مندالەکانمان رەفتاریان لەگەل بکەین. جیاکردنەوەی جێگەى نوستنی منداڵ و چاودێری کردنیان لە کاتی یاری کردندا و بەدوور گرتنی مندال لەو پەیوەندیە جنسیانەی لە نێوان باواندا روودەدات چونکە مندال ئارەزووی لە ئاسایی کردنەوە دەکات و هەروەها بە ئاگابوون لەو بابەتانەی مندال تەماشای دەکات لە کەنالەکانی تەلەفزیۆنەوە بەتایبەتی کەنالە ئاسمانیەکان.هەندێ دایک یاری بە ئەندامەکانی زاوزێ مندالەکەی دەکات بە ناوێ دەست بازی وبۆ پێکەنین بەلام نازانێ ئەمە کاریگەری گەورەی هەیە لەسەر ژیانی مندالەکەی.
پێویستە لەسەر دایبابەکان هێندە سۆزو خۆشەویستی و متمانە بدەنە مندالەکانیان تاکو هەر رووداوێک لە ژیانیاندا روویدات ئاگاداریان بکەنەوە و دەبێ دایک هێندە لە کچەکەیەوە نزیک بێت و وەکو هاورێیەک رەفتاری لەگەلدا بکات بێگومان لەگەل پاراستنی رێزی دایکێتی وهەمان پەیوەندی بۆ باوک و کوریش پێویستە سەرەرای گێرانەوەی چیرۆکی ئەو بایبەتانەی باس لە دلسۆزی و پاکی دەکات وهاندانی مندالەکان بۆ رادەربرین لەمەر ئەو بابەتانە.
بێگومان ئەمانە رێگری سەد لە سەدی دەست درێژی ناکەن بۆیە پێویستە باوان بزانن چۆن رەفتار لەگەل ئەو مندالەدا دەکەن کە توشی ئەم بارە ببێت :
1- پێویست لەسەر باوان سەرزەنشتی مندالەکەیان نەکەن و هەوڵ بدەن بارەکەی لەسەر ئاسان بکەن نەک گرانترکردن ونارەحەتکردنی زیاتری.
2- سەردانی پزیشکی ودەروونی وجەستەیی پێبکەن.
3- رێگرتن لە مندالەکە لە پەیوەندی کردن بەو کەسەی ئەم کارەی لەگەلدا کردووە ، گەر کەسەکە نەدەناسرا رێگرتن لە پەیوەندی کردنی بەو کۆمەلەیەی لەگەلیدا بوون و هەلبژاردنی هاورێی گونجاو بۆی.
4- هۆشیارکردنەوەى سەبارەت بە ترسناکی و ئاکامەکانی ئەم کارە تاگکو دووبارەی نەکاتەوە.
5- تەماشانەکردنی وەکو تاوانبارێک کە دەبێ سزا بدرێت بەلکو وەکو ئەمە قوربانیەکە پێویستی بە چاودێری ویارمەتی دان هەیە.
6- یارمەتی دانی بۆ ئەوەی باوەری بەخۆی بگەرێتەوە.
7- سزادانی تاوانبارەکە بە پێ یاسا تاکو دەروونی قوربانییە برێک هەست بە ئارامی بکات.
8- یارمەتی دانی بۆ زال بوون بەسەر رووداوەەدا وبیرچوونەوەى.
9- سوکایەتی پێنەکردنی و پیاهەلنەدانی ناو ناتۆرە لێی رێز گرتنی وەک هەر تاکێکی تری خێزانز

لەهاوپۆلی: ده‌روونناسی مناڵ

2 وەڵام بۆ “ده‌ستدرێژی سێکسی بۆ سه‌ر مناڵ”

  1. شه پۆل | فەرموی:
    09-05, 2008 كاتژمێر 11:36 ئێواره‌

    هه ربژین ، کۆمه ڵگه ی ئێمه پێویستی به ڕۆشنبیری هه یه له هه موو بواره کانی ژیاندا!!

  2. aras | فەرموی:
    16-05, 2008 كاتژمێر 9:48 به‌یانی

    dastan xoshbet mandwnabn lablawkrdnawai am hoshyaryana kazor pewista bo komalgakaman . harbzhin

بۆچوونەکان


« دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ توێژه‌ر خاتوو خه‌ندان جه‌زا / به‌شی یه‌که‌م | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | ئاگاداریه‌ک له‌ ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسیه‌وه‌ »

Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
designe-by-germeser
Valid CSS! Valid XHTML 1.0 Transitional