ئازار 23, 2008
گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی مناڵ
نووسینی : توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
ئاشکرایه کاتێک مناڵ له‌دایک ده‌بێت هیچ ده‌رباره‌ی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی نازانێت و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆ پێداویستیه‌کانی کتوپڕه و ڕه‌چاوی ده‌وروبه‌ر و ژینگه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ی ناکات ، که‌ی برسی بوو ده‌بێت بخوات که‌ی خه‌وی هات ده‌خه‌وێت و که‌ی پاشه‌ڕۆی دانا دایده‌نێت . به‌ڵام له‌ڕێگه‌ی پرۆسه‌ی گۆشکردنی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه مناڵ له‌تاکێکی بایۆلۆژیه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ که‌سێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ، یه‌که‌م که‌س له‌ژیانی مناڵ‌دا به‌شدار ده‌بێت له‌م پرۆسه‌یه‌دا دایکه پاشان باوک و ئه‌ندامانی تری خێزان . ئامێزی گه‌رمی دایک و پرۆسه‌ی شیر پێدان و لای لایه کردن و ئیمائاتهکانی دایک به‌ڕووی مناڵ‌دا تێکڕا ئه‌و وروژێنه‌رانه‌ن که مناڵ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆیان ده‌بێت . ده‌روونناسان له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن که پێنج یان شه‌ش ساڵی سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی مناڵ قۆناغێکی زۆر گرنگ و هه‌ستیاره له‌ژیانی تاکدا ، چونکه له‌م قۆناغه‌دا مناڵ به‌ئاسانی کاری لێده‌کرێت و توانای فێربوونی زۆره ، شاره‌زایی و فێڵی که‌مه . بۆیه ئه‌م قۆناغه به‌به‌ردی بناغه‌ی که‌سێتی مرۆڤ داده‌نرێت بۆ پاشه‌ڕۆژ ، ده‌روون دروستی و نه‌خۆشی ، خێرخوازی و شه‌ڕه‌نگێزی ، گۆشگیری و کراوه‌یی ، له‌ژیانی که‌سه‌کاندا تاڕاده‌یه‌کی زۆر به‌نده به‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ی سه‌ره‌تای ژیانی مناڵی . هه‌ر له‌م قۆناغه‌دا به‌شێکی زۆر له نه‌ریت و بیروباوه‌ڕ و سۆزه‌کان و ڕێباز و ئاڕاسته‌کان داده‌مه‌زرێن ، ئه‌م ڕاستیانه‌ش لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه کلینیکی و ئهنثرۆپۆلۆژیهکان سه‌لماندوویانه ، بۆنموونه : خێڵی ( ئهرابش ) که‌یه‌کێکه له‌خێڵه سه‌ره‌تاییه‌کانی ئه‌فه‌ریقیا ، که‌سه‌کانی ئه‌م خێڵه به‌وه ناسراون که لێبورده‌ن و هێمن و له‌سه‌رخۆن و هاوڕێیه‌تی و گیانی یارمه‌تی زۆره له‌نێوانیاندا .. ڕقیان لهخۆزاڵکردن و کێبه‌رکێیه ، خۆبه‌زلزان و شه‌ڕه‌نگێز نین ، هۆکاری ئه‌م خه‌سڵه‌ته پۆزهتیفانانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که‌مناڵ له‌م خێڵه‌دا جێگای خۆشه‌ویستی و سۆزی خێزانه ، هه‌رکاتێک برسی بوو دایکی شیری ده‌داتێ و شیرپێدانه‌که‌ی دایکیشی بۆ ماوه‌ی درێژ ده‌بێت ، دایک بۆ هه‌رشوێنێک بڕوات مناڵه‌که‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌بات ، واته په‌یوه‌ندیه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی تۆکمه و توندوتۆڵ مناڵ گرێ ده‌دات به‌دایک و خێزانه‌وه بۆیه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی لادروست ده‌بێت که دونیا خێر و چاکه‌یه .. خه‌ڵکی هه‌موو چاکن . پێچه‌وانه‌ی ئه‌م خێڵه ، خێڵی ( مودوگومر ) که هاوسێی ئه‌م خێڵی ( ئهرابش )ه ، که‌سه‌کانی ئه‌م خێڵه شه‌ڕه‌نگێز و توندڕه‌و و توندوتیژن ته‌نانه‌ت ئافره‌ته‌کانیشیان چونکه به‌مناڵی مامه‌ڵه‌ی زۆر توندوتیژیان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت ، بۆنموونه له‌دایک بوونی مناڵ به‌ڕووداوێکی بێزراو له‌قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن چونکه هه‌ر له‌وساته‌ی دایک دووگیان ده‌بێت ئیتر باوک له‌په‌یوه‌ندی ده‌وه‌ستێت به هاوسه‌ره‌که‌یه‌وه ئه‌مه‌ش په‌رچه‌کردارێکی خراپ دروست ده‌کات لای ئافره‌ته‌که به‌تایبه‌تی و خێزان به‌گشتی بۆیه تێڕوانینێکی خراپیان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌رامبه‌ر به‌هاتنه دنیای مناڵه‌وه لادروست ده‌بێت ، مناڵ له‌م خێڵه‌دا له‌سه‌ر سه‌به‌ته‌یه‌کی زبر داده‌نرێت و به‌زه‌حمه‌ت به‌ده‌م داواکانیهوه ده‌چن به‌تایبه‌تی برسێتی ، دایک بۆماوه‌ی کورت شیر ده‌دات به کۆرپه و له‌که‌شێکی توندوتیژدا ده‌یداتێ ، لێدان و جنێودان و ئازاردان پانتاییه‌کی گه‌وره ده‌گرێت له‌مامه‌ڵه‌کانی گه‌وره‌کان به‌تایبه‌ت دایک به‌رامبه‌ر مناڵ ، هه‌ربۆیه هه‌ر له‌مناڵیه‌وه مناڵ هه‌ست ده‌کات له‌دونیایه‌کی توندوتیژ و بێبه‌زه‌یی و بێسۆزدایه له‌پاشه‌ڕۆژدا ئه‌میش هه‌روا هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات .
لێکۆڵینه‌وه کلینیکیهکانیش به‌هه‌مان شێوه گه‌لێک ڕاستییان خستۆته ڕوو له‌وانه : په‌یوه‌ندی دایک به‌مناڵه‌وه به‌تایبه‌تی له‌قۆناغی شیره‌خۆریدا کاریگه‌ریه‌کی زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر مناڵ چونکه دایک و مناڵ له‌کاتی شیرپێداندا هه‌ڵوێستێکی کۆمه‌ڵایه‌تیه ، هه‌تا ئه‌م هه‌ڵوێسته پۆزه‌تیفانه به‌ڕێوه بچێت هێنده کاریگه‌ری باشی ده‌بێت له‌سه‌ر باری ده‌روونی و گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی مناڵ ، پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش ڕاسته . هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیه‌کانی مناڵ به‌باوک و ئه‌ندامانی تری خێزانه‌وه ڕۆڵی گه‌وره ده‌گێڕێت له دیاریکردنی خاڵه لاواز و به‌هێزه‌کانی که‌سێتی مرۆڤ له‌پاشه‌ڕۆژدا .
له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێش چوونی ته‌مه‌نی مناڵ هه‌روه‌ک چۆن له‌ڕووی جه‌سته‌یی و ژیری و ده‌روونیه‌وه گه‌شه ده‌کات به‌و شێوه‌یه‌ش له‌ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت و گه‌شه ده‌کات دوای ئه‌وه‌ی ته‌نها دایک له‌ژیانیدا بوونی هه‌بوو ورده ورده که‌سانی تریش دێنه ناو بازنه‌ی بایه‌خپێدانه‌کانی مناڵه‌وه وه‌ک باوک و خوشک و برا و خزمی نزیک و ئه‌و که‌سانه‌ی په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی پته‌ویان هه‌یه به‌خێزانه‌وه ، به‌ڵام له‌که‌سانی نامۆ و میوان ده‌سڵه‌مێته‌وه و به‌گریان و هاوار و دوورکه‌وتنه‌وه وه‌ڵامی ده‌ستپێشخه‌ریه‌کانی ئه‌م جۆره که‌سانه ئه‌داته‌وه ، پاشان له‌گه‌ڵ زیادبوونی توانا جه‌سته‌ییه‌کانی و ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی له‌ڕووی وشه و فێربوونی زمانی ئاخاوتنه‌وه په‌یوه‌ندی تر په‌یدا ده‌کات که‌بریتیه له په‌یوه‌ندی بهمناڵانی دراوسێ و گه‌ڕه‌که‌وه یان مناڵانی خزم و که‌س و کاره‌وه ، له‌م قۆناغه‌دا مناڵ کێشه‌ی زۆرده‌بێت چونکه ناتوانێت هێڵه‌کانی مافی خودی و مافی مناڵه‌کانی تر له‌یه‌ک جیابکاته‌وه ، خۆپه‌رست ده‌بێت و ده‌ستدرێژی ده‌کاته سه‌ر مافی که‌سانی تر ، بۆ نموونه پڕ ده‌داته که‌ل و په‌لی یاری هاوڕێکانی و چاو له‌سه‌ر که‌ل و په‌لی مناڵی تر داده‌نێت ، کینه‌کێشی ( الغیرة ) پانتاییه‌کی گه‌وره ده‌گرێت له‌ڕه‌فتار و گوفتاریدا بۆیه ئه‌رکی دایک و باوکه ژیرانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ی مناڵ بکه‌ن و چاره‌سه‌ری بکه‌ن نه‌ک به‌توند و تیژی ڕوبه‌ڕووی ببنه‌وه و گرێی ده‌روونی بۆ مناڵ دروست بکه‌ن و تووشی ئاڵۆزی ده‌روونی و ڕه‌فتاری بکه‌ن .
مناڵ له‌ژێر ساباتی خێزاندا و له‌ناو ئه‌و په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی ناو خێزاندا تا ئاستێکی سنووردار گه‌شه ده‌کات ، به‌ڵام هێنده‌ی پێناچێت و له‌ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵیدا مناڵ ڕوو ده‌کاته قوتابخانه و له‌و جیهانه‌ی که ناز و خۆشه‌ویستی زۆری پێده‌به‌خشرێت ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی چه‌ند کاژێرێک داده‌بڕێت و ده‌چێته جیهانێکی کۆمه‌ڵایه‌تی نوێوه که ده‌موچاوه‌کان و مامه‌ڵه‌کان و یاسا و ڕێساکان جیاوازن له‌وانه‌ی ئه‌م له‌سه‌ریان ڕاهاتووه . قوتابخانه ئه‌و ژینگه کۆمه‌ڵایه‌تیه تازه‌یه ده‌بێت بۆ مناڵ که په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان زیاتر په‌ره‌ده‌ستێنێت و گه‌شه ده‌کات ، مناڵ ڕوبه‌ڕووی کۆمه‌ڵێک ئه‌رکی نوێ ده‌بێته‌وه ، چیتر ئه‌و پێگه دیاره‌ی نامێنێت که له‌ماڵه‌وه هه‌یبووه چونکه له‌قوتابخانه‌دا ئه‌و مناڵێکه وه‌ک هه‌موو ئه‌و مناڵانه‌ی تر که تێکڕا قوتابین و به‌یه‌ک چاو ته‌ماشا ده‌کرێن ، هه‌ربۆیه یه‌کێک له‌هه‌ره سووده‌کانی قوتابخانه بۆ مناڵ لێسه‌ندنه‌وه‌ی خودگه‌رایی ( مرکزیة الذات ) ه که زاڵه له‌سه‌ر ڕه‌فتار و گوفتاری و له خۆپه‌رستیدا به‌رجه‌سته بووه ، هه‌میشه پیتی ( م ) به‌زه‌قی له گوفتاری مناڵ پێش چوونه قوتابخانه ده‌رده‌که‌وێت ، وه‌ک ( خۆم .. هی خۆمه .. و..هتد ) ، به‌ڵام دواتر له‌قوتابخانه تێده‌گات که هه‌ر تۆ نیت به‌ڵکو ئێوه‌ن ، بۆ نموونه تۆپ له قوتابخانه‌دا ته‌نها موڵکی یه‌ک مناڵ نیه به‌ڵکو موڵکی هه‌مووانه .. به‌هه‌مان شێوه شته‌کانی تریش ، مناڵ له‌قوتابخانه ناچار ده‌بێت مل بدات بۆ ڕێسا و یاساکانی ئه‌و ژینگه‌یه ، فێری ئه‌وه ده‌بێت که مافی که‌سانی تر پێشێل نه‌کات و ژماره‌ی هاوڕێکانی زیاتر ده‌بن و یاریه‌کان زیاتر به‌کۆمه‌ڵ ده‌کرێن ، ئه‌گه‌رچی ئه‌م قۆناغه‌ش هه‌وراز و نشێوی زۆر ڕووده‌دات له‌په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی مناڵ‌دا به‌ڵام دواجار ئه‌م ژینگه نوێیه به‌خاڵێکی وه‌رچه‌رخانی گه‌وره داده‌نرێت له‌ژیانی مناڵ‌دا و کاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر که‌سێتی مناڵ .
ئه‌وه‌ی شایانی ئاماژه بۆکردنه ده‌بێت په‌یوه‌ندیه‌کی توندوتۆڵ هه‌بێت له‌نێوان خێزان و قوتابخانه‌دا ، هه‌روه‌ها توێژه‌ره ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌بێت ڕۆڵی به‌رچاو بگێڕن ، بۆئه‌وه‌ی مناڵ به ئاڕاسته‌یه‌کی له‌بار و باش‌دا بڕوات و گرفته‌کانی ژیانی ڕۆژانه‌ی چاره‌سه‌ر بکرێت . هه‌روه‌ها مامۆستایان ده‌بێت وه‌ک پهروهدهکارێکی دڵسۆز ڕۆڵی خۆیان ببینن له ڕواندنی بیر و باوه‌ڕ و بۆچوونی باش و پۆزه‌تیفانه له هزری مناڵ‌دا .
ئه‌ومناڵانه‌ی کێشه‌ی ڕه‌فتاریان هه‌یه و توانای هه‌ڵکردن و گونجاندنی کۆمه‌ڵایه‌تیان که‌مه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا به‌تایبه‌تی له قوتابخانه‌دا ده‌بێت توێژه‌ری ده‌روونی یان کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ووردی له‌و ڕه‌فتاره‌ی بکۆڵێته‌وه و له‌مێژووی ژیانی .. ژینگه‌ی ماڵه‌وه .. شێواز و مامه‌ڵه‌ی دایک و باوکی له‌ماڵه‌وه تاکو بگاته سه‌ره‌داوی هۆکاره‌کان و چاره‌سه‌ر و ڕێنمایی گونجاویان پێشکه‌ش بکات .
بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی مناڵ به‌شێوه‌یه‌کی دروست به‌ڕێوه بچێت ده‌بێت خۆمان له‌توندوتیژی و مامه‌ڵه‌ی نه‌شیاو به‌دوور بگرین ، له‌جێی ئه‌مانه سۆز و خۆشه‌ویستی و میهره‌بانی باڵ به‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا بکێشێت . ئه‌و مناڵانه‌ی له ڕه‌وشی دژوار و ئاڵۆز و خراپی په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا گه‌شه ده‌که‌ن ، نه له‌مناڵی و له گه‌وره‌ییاندا ناتوانن په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی دروست و هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ که‌سانی تر و ده‌وروبه‌ردا ببه‌ستن .
زۆر جار ڕووده‌دات له‌ئه‌نجامی شێوازی په‌روه‌رده‌یی هه‌ڵه‌ی دایک و باوک یان مامۆستا له‌قوتابخانه مناڵ دووچاری کرێی که‌مسه‌ری ( عقدة النقص ) که وای لێدێت له‌هه‌ڵوێسته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بسڵه‌مێته‌وه و که‌سێکی گۆشه‌گیر بێت ، بۆیه ئه‌و مناڵانه‌ی دووچاری ئه‌م کێشانه دێن نایانه‌وێت له چالاکیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا به‌شداری بکه‌ن و هه‌رجاره به بیانوویه‌ک خۆیان ده‌دزنه‌وه ، له‌مبارانه‌دا دایک و باوکان یان مامۆستایان ده‌که‌ونه لۆمه و سه‌رزه‌نشت کردنی مناڵه‌که و تاوانباری ده‌که‌ن بهبێدهسهڵات و شه‌رمن و هیچ له‌بارانه‌بوو له‌کاتێکدا مناڵه‌که هیچ تاوانی نیه و بۆته قوربانی شێوازی په‌روه‌رده‌یی هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌کان . یان زۆر جار ده‌بینین دایک و باوکان لهمناڵهکانیان ده‌خوازن که وه‌ک که‌سێکی گه‌وره هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن ، ئه‌مه‌ش زه‌وتکردنی مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی مناڵه و بێبه‌شکردنیه‌تی له دنیای بێگه‌ردی مناڵێتی ، ئه‌مه‌ش وا ده‌کات که‌مناڵ نه‌زانێت ڕه‌فتاری گونجاو له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی گونجاو‌دا بکات له‌پاشه‌ڕۆژدا .
ئه‌و مناڵانه‌ی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیان به‌و ته‌نگژه و قه‌یرانانه‌دا ده‌ڕوات ، لهگهورهییشیاندا هه‌رواده‌بن ته‌نانه‌ت له‌ژیانی هاوسهرێتیشیاندا دووچاری ته‌نگژه‌ی پێکه‌وه ژیان ده‌بن یاخود ڕه‌فتاری ناشایسته ده‌رهه‌ق به‌ڕۆڵه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن . ده‌بێت په‌روه‌رده‌کاران بزانن که مناڵان ده‌بێت په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیان له‌ژێر چاودێریدا بێت به‌تایبه‌تی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی له‌گه‌ڕه‌ک و شوێنی یاری بنیات ده‌نرێن ، چونکه کۆمه‌ڵی هاوڕێ و هه‌ڤاڵ کاریگه‌ری زۆر ده‌که‌نه سه‌ر که‌سێتی مناڵ به‌تایبه‌تی له‌دوای قۆناغی چوونه قوتابخانه . بۆیه ده‌بێت نه‌ک هه‌ر دایک و باوکان ته‌نانه‌ت مامۆستایانیش ده‌کرێت ڕۆڵێکی باش یان خراپ بگێڕن له پێگه‌یاندنی که‌سایه‌تی مناڵ‌دا .
نه‌گونجانی مناڵ له‌گه‌ڵ ژینگه کۆمه‌ڵایه‌تی جا له‌گه‌ڵ هاوڕێی گه‌ڕه‌ک بێت یان له‌قوتابخانه به‌ڵگه‌ی ناته‌واویه‌که له‌گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی مناڵه‌که ( بێجگه له‌و حاڵه‌تانه‌ی که نه‌خۆشی ده‌روونی یان ژیری کاریگه‌ریان هه‌یه ) .
هه‌ندێک جار به‌هۆی نازدانی زۆر یان گرتنی مناڵ و بێبه‌شکردنی له هاوڕێیه‌تی کردنی هاوته‌مه‌نانی خۆی و ڕێگه گرتن له‌به‌شداریکردنی مناڵ له‌چالاکیه‌کاندا وه‌ک یاری به‌کۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ هاوڕێیاندا ، مناڵ تووشی گرفت ده‌بێت له دروستکردن و پێکهێنانی په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی ، بۆیه ده‌بێت دایک و باوکان بزانن که بۆ گه‌شه کردنی سروشتیانه‌ی په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی مناڵه‌کانیان ڕێگرن نه‌بن له‌م بواره‌دا به‌ڵکو ده‌بێت هانده‌ر بن به‌ڵام به‌مه‌رجێک له‌ژێر چاودێریدا بێت مناڵه‌که و فه‌رامۆشی نه‌که‌ن چونکه له‌م قۆناغه‌دا به‌ئاسانی کار له‌مناڵ ده‌کرێت و به‌ئاڕاسته‌ی خراپ‌دا ده‌برێت .
بڕینی قۆناغه‌کانی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی مناڵ به‌شێوه‌یه‌کی سروشتی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی زۆر ئه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر پاشه‌رۆژی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی مرۆڤ . ئه‌و مناڵانه‌ی سروشتیانه قۆناغه‌کانی گه‌شه‌ی بڕیبێت سه‌رکه‌وتوو تر و به‌رهه‌مدارتر و بێ کێشه ترن له‌چاو ئه‌وانه‌ی پێچه‌وانه‌ی ئه‌مانن .
له‌ناو گه‌وره‌کاندا زۆر جار ده‌بینین که‌سانێک نه له‌سه‌ر کار و نه له‌ناو خێزان و نه له‌په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیان به‌گشتی سه‌رکه‌وتوو نین و توانای خۆگونجاندنیان زۆر که‌مه یان هه‌ر نیه ، هه‌میشه ئه‌م که‌سانه ده‌بنه گرفت بۆ ده‌وروبه‌ریان و خۆیشیان ئاسووده نابن ، ئه‌گه‌ر له باکگراوه‌ندی ژیانی ئه‌م جۆره که‌سانه بکۆڵرێته‌وه به‌تایبه‌تی له‌قۆناغی مناڵیدا ده‌بینین له‌و مناڵانه بوون که له‌خێزانی پڕ گرفت و ئاژاوه‌دا ژیاون قۆناغه‌کانی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونیان سروشتیانه نه‌بڕیوه
لەهاوپۆلی: ده‌روونناسی مناڵ
« جن به‌رپرسیاره له‌نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌کان ؟ | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | سێکس و هۆرمۆن »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
