نوێترین ١٠ بابەت

هاوپۆلەکان

ئەرشیف

گەڕان لەماڵپەڕ

چوونه‌ژووره‌وه‌




دواهەمین ١٠ بۆچوون

دراوسێکان

ڕه‌وشتی غیره‌ له‌لای مناڵ

ئازار 1, 2008

images000.jpg ڕه‌وشتی غیره‌ له‌لای مناڵ
نووسینی : نیاز عه‌لی حه‌سه‌ن

غیرە چییە؟
حاڵەتێکى هەڵچونە مرۆڤ هەستى پێ دەکات و دەیەوێت بیشارێتەوە تەنها لە هەڵس و کەوت و ڕەوشتیدا دەردەکەوێت،ئاوێتەیە لە هەست کردن بە شکست هێنان و هەڵچونى توڕەیى.غیرە یەکێکە لە هەستە سروشتیەکان لە مرۆڤدا هەیە وەکو خۆشەویستى بۆیە پێویستە لەسەر دایک و باوک ئەوە وەک ڕاستیەک پەسەند بکات،لە هەمان کاتدا ڕێنادرێت بەزیادکردنى ،کەمى غیرە هاندەرێکە بۆ بەربەرەکانى کردن و سەرکەوتن ئەگەر غیرەکە زۆربوو دەبێتە مایەى زەرەر بۆ کەسێتى گەشەکردنى منداڵەکە، کەپاشماوەکانى
لە منداڵدا دەرکەووتنى ڕەوشتى دوژمنکارانەو خۆپەرستى ڕەخنەگرتن و هەڵچون،لەلایەکى دیکەوە ڕەوشتەکە دەگۆرێت بۆ دورەپەرێزى بەشدارى نەکردن،ئەم دیاردانە هەمووى دەبنە هۆى هەست کردن بە کەمى .
چۆن هەستى غیرە لەلاى منداڵ دەردەکەوێت؟
غیرە لە شێوەى قەرەبوکردنەوەیەکى دەستکرد دەردەکەوێت کە بە شێوەیەک کە منداڵ هەستە ڕاستیەکانى دەشارێتەوە و ڕۆڵى نواندن دەبینێت بەرامبەر براکەى کە تازە لەدایک بووە،کە باوەشى پیا دەکات و ماچى دەکات بەڵام لە ڕاستیدا کێشەکە ئەوەیە دەیەوێت لێیبدات و ئازارى پێ بگەیەنێت .لەلایەکى دیکەوە غیرەکە
بە ئاشکرا دیارە لە ڕەوشتى دوژمنکارانەى بەرامبەر منداڵە بچکۆلەکە کە بە ئەنقەست وا دەکات کە سەرنجى دەوروبەرى سەرنجى بەلاى خۆیدا ڕبکێشێت ،ڕقى خۆى بەرامبەر دایکى دەردەبڕێت کە گرنگیەکى باش دەدات بە منداڵە بچکۆلەکەو لێرەدا دەستدەکات بە تۆڵەکردنەوە ،وا خۆى نیشان دەدات کە نەخۆشە یان دەگرى یان کەللە ڕقى دەنوێنێت یان هەڵسوکەوت خراپ دەکات .
جۆرەکانى غیرە
1-غیرەکردن لە کۆرپەدا:
بەتایبەتى ئەگەر دایک بە زۆر گرنگى بە کۆرپە بچوکەکەداو بە بە شێوەیەکى زیاد لە پێویست منداڵە گەورەکەى پەراوێز خست
2-بەراورد کردن لە نێوان براکاندا
یەراورد کردن دروست دەبێت لەسەر بنچینەى زیرەکى و ئاستى خوێندن و جوانی و لەش و لارى چاک ئەگەر یەکێک لە منداڵەکان شکستى هێنا نابێت بەراورد بکرێت بە برا سەرکەوتوەکەى ،چونکە ئەمە دەبێتە هۆى جۆش دانى غیرە لە شێوەى رق و کینەو هەستکردن بە کەم و بە بێ بەختیدا.
3-غیرە لەلاى ئەو منداڵانەى کەم ئەندامن:
غیرە دەردەکەوێت لاى ئەو منداڵانەى کە کەم ئەندامن چونکە هەست دەکەن بێ بەش بوون لەو شتانەى کە خوشک و براکانى دیکەیان هەیانە لەڕووى لەش و لارێکى تەواوە لەم کاتەدا کەس و کار ئەم غیرەیە زۆر دەکەن و گەشەى پێدەدەن ئەگەر نەیانزانى چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو منداڵە کەم ئەندامانە بکەن :
4-سزایى جەستەیى
سزادانى جەستەیى منداڵ بە لێدان کاتێک کە غیرەکەى نیشان بدات بە براکەى لەم کاتەدا هەستى غیرە زیاد
دەبێت لەلاى منداڵ لە شێوەى دوژمنایەتى لەبەرامبەر براکەى دەردەکەوێت
5-ڕێنەدانى کەس وکار بە دەربڕینى هەستى توڕەیى یان غیرە :
بە شێوەیەکى باش بەژدار دەبێت لە شاردنەوەى هەستەکانى منداڵ هەست دەکات دور خراوەتەوە و ئارەزوى ناکەن و لە ئەنجامدا تێکدەشکێت و متمانەى بە خۆى کەم دەبێتەوە و نامێنێت
6-پێدانى بەرپرسارێتى بۆ منداڵى گەورە لە سەرو تواناى ئاسایى خۆیەوە :
وەکو داواى لێبکرێت کە وەک گەورەیەک خۆى پیشان بدات ،لە هەمان کاتیشدا سەرزەنشت بکرێت لەسەر هەڵسو کەوتى منداڵى .ئەمە واى لێدەکات کە بگەرێتەوە بۆ هەڵسوکەوت کردنێک کە لەگەڵ تەمەنیدا نەگونجێت و
پەنا دەباتە بەر هەڵسو کەوت کردنێک کە لە هەڵسوکەوتى برا بچکۆلەکەى دەچێت وەک میزکردن بە خۆیدا ،
دانیشتن لە باوەشى دیکیدا لە پێناوى ئەوەى هەندێک لەو شتە باشانەى دەست بکەوێت ، هەروەک چۆن بۆ برا بچکۆلەکەى هەیە
7-خۆ پەرستى
بەستنەوەى خۆپەرستى بە غیرەوە هەرکاتێک هەست کردن بە خۆ پەرستى زیاد بوو غیرە لەلاى منداڵ دروست دەبێت
8-غیرەکردنى برا بچکۆلە لە برا گەورە :
غیرە لەلاى بچوک بەرامبەر گەورە دەردەکەوێت کاتێک دایک و باوک گرنگى دەدەن بە کوڕە گەورە بەتایبەتى کورە بچوکەکە فەرامۆش بکرێت ،چەند هەڵەیەکى بڵاو هەیە لەلاى هەندێک خێزان ،ئەویش ئەوەیە کە هەموو ئەو کەل و پەلانەى پێشوتر برا گەورەکە بەکارى هێناوە بدرێت بە برا بچکۆلەکە وەک یارى ،جل و بەرگ پێڵاو و کتێب …..هتد بۆیە منداڵ هەست بە فەرامۆشیەک دەکات لە لایەن دایک و باوکیەوە کە هیچ تایبەتمەندیەکى نییە لێرەوە غیرەکە گر دەگرێت و دوژمنایەتى خۆى بەرامبەر بە برا گەورەکەى نیشان دەدات
هۆکارە خراپەکانى دەربرینى غیرە
1-هاوارکردن و تێکدانى کەلوپەلى خەڵکى یان دزین و تێکشکاندنى .
2- لێدانى جەستەو دەست درێژى کردنەسەر .
3-بێزارکردن و قسەى ناشیرین و تێکدانى ئاسودەیى
4-کاتێک منداڵ دەچێتە تەمەنى (دە ساڵ) ییەوە توشى غیرە لە شێوەى سیخورى و شکاندن و بوختانکردن دەبێت
5-غیرە لاى منداڵى بچوک دەردەکەوێت بە دروستکردنى خۆشەویستیەکى دەستکرد بەرامبەر بە منداڵە تازە لەدایک بووەکە ،ب شاردنەوەى هەستى غیرە داپۆشراوەکەى ئەکەر منداڵەکە هەلێکى بۆ هەڵکەوت بۆ ئازاردان و
لێدان و گاز لێگرتنى برا بچکۆلەکەى
راسکردنەوەى هەڵسوکەوتى غیرە لاى منداڵ پێویستە ئەم هۆیانەى خوارەوە پەیڕەو بکرێت
1- یەکسانى لە نێوان براکان ،باش هەڵسوکەوت و پێ نەدانى نازى زۆر
2-بێدەنگى کەش و هەواى خێزانى و دورکەوتنەوە لە ناکۆکی و گیرو گرفت .
3-راگرتنى بیروباوەڕى جیاواز لە نێوان منداڵەکاندا و ڕزگرتنى هەمویان ،هەروەها بەراورد نەکردن و جیاوازى
نەکردن لە نێوانیاندا نەڕەخساندنى هەل بۆ منداڵ تا ئەو ڕادەیەى کە زۆر هۆگرى دایک و باوکى بێت.بە پێچەوانەوە وازهێنان لە منداڵ تا سەربەخۆ هەڵسوکەوت بکات و بتوانێت بە بێ دایک و باوکى کارەکانى خۆى
ئەنجام بدات و ماوەماوەش بە تەنیا بێ دایک و باوکى کات بەسەر بەرێًت بە کارێکى باش دادەنرێت.

سه‌رچاوه‌ :
گۆڤاری زانستی سه‌رده‌م
ژماره‌ 33/2008

ماڵپه‌ڕي ده‌روونناسی
www.derunnasy.com

لەهاوپۆلی: ده‌روونناسی مناڵ

بۆچوونەکان


« متمانه‌ به‌خۆکردن له‌مناڵیدا ( به‌شی سێیه‌م و کۆتایی ) | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | پرسیار و وه‌ڵام له‌سه‌ر سێکس »

Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
designe-by-germeser
Valid CSS! Valid XHTML 1.0 Transitional