نوێترین ١٠ بابەت

هاوپۆلەکان

ئەرشیف

گەڕان لەماڵپەڕ

چوونه‌ژووره‌وه‌




دواهەمین ١٠ بۆچوون

دراوسێکان

متمانه‌ به‌خۆکردن له‌مناڵیدا ( به‌شی سێیه‌م و کۆتایی )

ئازار 1, 2008

images1341.jpgمتمانه‌ به‌خۆکردن له‌مناڵیدا
نووسینی : جه‌مال هه‌ڵه‌بجه‌یی
به‌شی سێیه‌م و کۆتایی

ئەگەر وێناکردنى منداڵان سەبارەت بەخۆیان خراپ بێت،چ دەرئەنجامێکى لێ دەکەوێتەوە؟

1- هەر کارێک بکەیت ئاکامێککى هەیە !!ئەگەر چى ڕەنگە ئەم ئاکامە کە بەزۆرى کاریگەرى دەرونیان هەیە لە بەرژژەوەندى تۆ نەبن بەڵام بەم حاڵەوە هەمیشە دەرئەنجامێکى بۆتۆ هەیە کە بەرهەمى رەفتارى تۆیە ئەگەر وەک باوک یان دایک حەز دەکەیت دەرونبەرزی و باوەڕبەخۆبوونى منداڵەکانت بەرز بکەیتەوە دەبێت سەیرى دەورى خۆت بکەیت،تاوەکو بە وردى ئاگەدار بیت کە چۆن ڕەفتار دەکەیت و دەرئەنجام ئەو ئامانجانەى کە تۆ منداَەکانت لەبەرچاوت گرتوە دەستبەریان بکەیت،ئەگەر ئەنگێزەکانى خۆت بناسیت ،دەتوانیت کارێک بکەیت کە دەرئەنجامى نەخوازراو خۆت ببوریت ،ئەگەر تۆ وەک باوک یاخود دایک مامەڵەیان لەگەڵ منداڵەکانت بکەیت کە ئەوان وێنایەکى لاوازیان سەبارەت بە خۆیان هەبێت لە هۆشیاندا ،ئەوە ئەم دەرئەنجامە دەرونناسیانەى خوارەوە لێ دەکەوێتەوە
ڕ‌- ئیدارە کردنى منداڵێکى گوێڕایەڵ کە خۆى بێ نرخ دەزانێت ساناترە
ب‌- کاتێک کە تۆ بەبیرکردنەوەو دواندن لە برى منداڵەکان ،بەسەریاندا زاڵ دەبێت،ئەم کارە هەستێکى لەپێش بونت پێدەبەخشێت لە ڕاستیدا تۆ کۆمەڵێک دیل و زیندانیت هەیە کە دەبێت بە گوێی فەرمانەکانى تۆ بکەن و بەم پێیە زاڵبون بەسەر منداڵەکانتدا هێزێکت پێدەبەخشێت ،بەئەگەرێکى زۆر لە زەمینەکانى دیکەی ژیاندا،وێنەى ئەو هێزەت پێ نییە
ج-کاتێک کە تۆ بتوانیت هەڵەى هەموو شکستەکانى ئەو بە دەرئەنجامى تێڕوانینى لاوازو سوک وێناکردن
ئەو سەبارەت بەخۆى لەقەڵەم بدەیت ئیدى بەرپرسیارێتى گەشەکردن و پێشکەوتنى منداڵەکەت وەک
مرۆڤێکى تەندروست بەئەستۆ ناگرێت .ئەمە ڕگەیەکى دڵنیایە بۆ ئەوەى کە بەرپرسیارێتى پەروەردەکردنى منداڵەکانت لەسەر شانى خۆت لابەریت و پاساو بۆ خۆت بهێنیتەوە.
د-بە چاک سازى بەردەوامى ڕەفتارى منداڵەکەتان وەبیر هێنانەوەى پەیوەست بە ئەو ئەمەى کە ئەو وەک مرۆڤێکى پاشکەوتە ڕابهێنێت، دەتوانیت لەڕێگەى ترساندنەوە بەسەریدا زاڵبیت و دەتوانیت بڵًێیت چۆن
هەق بۆ تۆیە،لەسەر هەق بوون بۆ دایک و باوک زۆر گرنگەو ئەگەر باوەڕبەخۆبووونى منداڵەکانتان کەم بکەیتەوە ،ئەم هەلەت لە پێشە کە هەمیشە خۆت بە هەق بزانیت،ئیێوەى دایک و باوک بە خستنەڕووى بیرو بۆچونێک بەم ڕاڤەیەى خوارەوە هەمیشە ماف بەخۆت دەدەیت ،خەتاى ئەوە کە هیچ هەوڵێک نادات ،
ئەو وەک پشیلە ترسنۆکەو باوەڕبەخۆبوونى نییە .
ه-تۆ هەمیشە دەتوانیت لەو مەترسیانە خۆت بەدوربگریت کە هەمیشە لە ئەنجامى بەرقەرارکردنى پەیوەندیەکى دۆستانە ،تەنانەت لەگەڵ منداڵەکانتاندا،دروست دەبێت،ئەگەر لەباوەش گرتن، ماچ کردن و پوختەکەى دەربڕینى هەستى نزیکى و دەرەکى بەهۆى دوودڵى خودى خۆى کێشەیە،دەتوانیت ئەم بیانووە بهێنیتەوە”من هەر ئەمەم کە هەم ،چارەیەکم نییە”
و-زۆر سانایە لە خێزاندا لەگەڵ هەمواندا ڕەفتارێکى بەرامبەرمان هەبێت کاتێک کە منداڵەکانتان بە یەک دى بەراورد بکەیت و هانیان بدەیت کە ڕەفتار،بیرو هەستیان وەک یەک بێت ،ڕێگە لە مامەڵە کردنى
ئەندامەکاندا دەگرێت لەگەڵ یەکدیدا .ماناى ئەوە کە “ئەگەر چى پێنج کەس لەم خێزانەدا دەژى ،بەڵام
من تەنها یەک کەس دەبینم ،واتە کەسایەتى هەموو کەسەکان وەک یەک دەبینم “ئەو دەرنجامە نەخوازراوانەى کە لەم جۆرە تێروانینەوە سەبارەت بەمنداڵەکانتان دروست دەبێت،دوورە پەرێزى و خۆبواردنە لەمەترسی و ،دورەپەرێزى لە بەرپرسیارێتى ،دورەپەرێزى لەگۆڕان،بەڵام ئەگەر دورەپەرێزى لەم سێ هۆکارە پێویستەى پەروەردەو فێرکردن بخەینە کەنارەوە سەبارەت بە منداڵەکانتان دەگەنە نێرڕوانین و رەفتارگەلێکى نوێ،مرۆڤى تەندروست بەدرێژاى تەمەنى حەزى بە ڕووبەڕووبوونەوەى مەترسى هەیە،چ سەردەمێک کە منداڵەو چ سەردەمێک کە منداڵدارە ،هەروەها مرۆڤى بە توانا لە برى ڕەخنە گرتن لە کەسانى دیکە خۆى بەرپرسیارێتى وەردەگرێت،هەرئەم بەرپرسیارێتى وەرگرتنە هۆکارێکى پێویستە کە دەبێت باوک،دایک،یاخود منداڵک هەیانبێت ،دواجار مرۆڤى بەتوانا دەزانێت کە هەمیشە ناتوانێت رێگەى ئاسانتر لە بەرامبەر کەسانى دیکە هەڵبژێرێت،ئێمەى دایک و باوک لە برى ئەوەى لە حاڵى حازردا بیر لە سادەترین ڕێگە بکەینەوە دەبێت کێشەدارترین ڕێگە هەڵبژێرین منداڵانیش
دەبێت لەبرى دورەپەرێزى لەکارە کێشەدارەکان ،دەبێت پێشوازییان لێبکەن،لەبرى ئەوەى کە پشت بەخۆبەستنى خۆمان بەئەم ئەنگێزە نادڵنیاییانەى کە دەرونبەرزى منداڵان لە نێو دەبەن کەم بکەینەوە ،
دەبێت پەیڕەوى لەزنجیرەیەک بنەماى دیارو بەنرخ بکەین تاوەکو منداڵەکانمان بەهۆیانەوە خۆیان بە مرۆڤگەلێکى گرنگ،ئامانجدارو نمونە بزانن ،ئەگەر دەمانەویت بەهرەمەندبین لە دەرونبەرزى وباوەڕبەخۆبونبێکى بەرز دەبێت هەمیشە گرنگى بەم بنەما سەرەتاییانە بدەین و هەموو ڕۆژێک هەوڵبدەین بە گرتنە بەرى ڕەوش و ڕێگەگەلێکى نوێ ،هەماهەنگ بین لەگەڵ ئەم بنەمایانەو بەم پێیە یارمەتى منداڵەکانمان بدەین کەباشترین و وێنەیەک لەخۆیان دروست بکەن و بگەنە بەرزترین ئاستى پێشبینى کراو.
بنەماسەرەکیەکانى دروستکردنى دەرونبەرزى منداڵان

لێرەدا ئاماژە بە حەوت بنەما دەکەین کە بەسودوەرگرتن لێیان دەتوانیت دەرونبەرزى منداڵەکانت بەرزبکەیتەوە،تۆ دەتوانیت هەموو ڕەفتارەکانى خۆت وەک دایک یاخود باوک لەگەڵ ئەم بنەمایانەدا هەماهەنگ بکەیت هەروەها بۆ ئەوەى ئاشنا بیت بە شێوەى جێبەجێ کردنى ئەم بنەمایانە ،چەند نمونەیەکیش خراونەتە ڕوو :
1-دەبێت پێشەنگێک لە مرۆڤێکى دەرونبەرز نیشان بدەیت،بەهەمان شێوە کە دەبێت نمونەیەک لە مرۆڤێکى خاوەن و وێناکردنێکى پۆزەتیڤانە نیشان بدەیت ،دەبێت بە ڕەفتارى خۆت و ئەو ڕێزو بەرزییەى کە لە خۆتى دەگریت،پێشەنگێک نیشانى منداڵەکەت بدەیت،منداڵ دەبێت پێشتر لە دڵەوە باوەڕبەوە بهێنێت کە خۆت بە مرۆڤێکى رێزدار دەزانیت،بەم واتایەى کە یەکەم بەشێوەیەک ڕِەفتار بکەیت کە بە تەواوى مانا ،نیشانەى دەرونبەرزى و شەرەفى تۆبێت ،هەروەها هەرگیز لە ئامادەیى منداڵەکەتدا دەرفەتى بێ رێزى نواندن بەکەسێک نەدرێت ،بەتایبەت کاتێک کە ئەم بێ ڕێزییە لەلایەن منداڵەکەى تۆوە بێت .تۆ لە جیهاندا بونەوەرێکى تایبەتیت بەخۆو مرۆڤیێکى گرنگ و دەرونبەرزو بەهاداریت دەشتەوێت منداڵەکەشت هەمان هەستى سەبارەت بە خۆى هەبێت،هەڵبەتە نەک لە ڕوى خۆبەزلزانین و خۆویستیەوە ،بەڵکو بەشێوەیەک ئەوە نیشان بدات کە تەحەمولى بێ ڕێزى نواندن ناکات کەواتە دەبێت فێریان بکەیت لە مامەڵەى رۆژانە لەگەڵیاندا بێرێزى ڕێگەى پێ نەدراوە بۆ نیشاندانى نمونەیەک دەبێت سەرەتا خۆتان بە دوربگرن لەهەرە جۆرە ڕەفتارێک کە نیشانەى بێ ڕێزییە نابێت لەلایەن خۆوە ووشەى دور لە ئەدەب و پاکێتى بەکار ببرێت و لە بەرامبەر هەر مامەڵەیەکدا
کە دوربێت لە ئەدەبەوە دەبێت بەم شێوەیە مامەڵە بکەیت “منَ ئەوەندە ڕێز لە خۆم دەگرم کە گوێ لەم قسانە نەگرم ،من هەرگیز مۆڵەتت نادەم بەم شێوەیە لەگەڵ من بدوێیت ،تیگەیشتیت ؟”بەهیچ شێوەیەک توندو تیژو
بێ ئەدب مەبە تەنها یەک ڕستەى سادە کە ئەوە نیشان بدات تۆ مرۆڤێکى بەرێزیت و خۆت و منداڵەکەت لە دیمەنەکە دوربخەرەوە تاوەکو ئارام بیتەوە،بنەرەتى کار بۆئەوەى کە وشەگەلێکى لەم شێوە نەبیستێت ئەمە کە “من هێندە رێز لەخۆم دەگرم کە ئامادەنیم گوێ لە قسەگەلێکى وا بگرم “کاتێک کە منداڵەکان بۆ ماوەیەک ئەم دەستەواژانە دەبیستن ووردە ورردە بە هەمان شێوە مامەڵە دەکەن و بە خێرایى رەفتارێک دەگرنە بەر کە لایان بۆتە پێشەنگ ،گرنگى ئەم بنەمایە لەم دەستەواژەیەدا پوخت کراوەتەوە:”ئەگەر دەتەوێت منداڵەکەت ڕێز لەخۆى بگرێت وەک کەسێک کە رێز لەخۆى دەگرێت نمونەى پێشەنگێک نیشان بدەو هەرگیز لەم ڕەوشە پەشیمان مەبەرەوە”نابێت داوا لە منداڵەکەت بکەیت ڕێزت لێ بگرێت ،بەڵکو بە پێچەوانەوە نیشانى بدە کە ڕێز لەخۆى دەگرێت تاوەکو ڕەفتارى نامەعقولانەى ئەو بەردەوام نەبێت ،کاتێک کە تۆ پێشەنگێک نیشان دەدەیت لەکەسێک کە وێناکردنى منداڵەکەت سەبارەت بە خۆى گۆڕانکاریەکى گەورەى بەسەردا دێت ،بە شێوەیەکى گشتى کاتێک کە منداڵان نمونەیەکى دیار ببینن کە ڕٍەفتارگەلِێکى بەرهەم هاتو لە دەرونبەرزى زۆرەوەیە بە سانایى لە ژیانى خۆیاندا جێبەجێى دەکەن
2- لەگەڵ هەر منداڵێک وەک کەسێکى تایبەت و تایبەت بەخۆ ڕەفتار بکە،هەریەک لە منداڵەکانى تۆ تاکێکى تایبەتە کە لەگەڵ خوشک و برا یاخود هەرکەسێکى دیکەدا جیاوازە،ئاوڕدانەوە لەم خاڵە شتێکى زیاد لەخۆ بواردن لە بەراوردکردن ،ئەم کارە واتە قبوڵکردنى واقعى ئەمەى کە منداڵەکەت بونەوەرێکى تایبەت بەخۆیە،
لە هەناوى خۆیدا توانایەکى بێ سنورى هەیە تاوەکو بگۆردرێت بۆ هەر شتێک کە خۆى لە ژیانیدا هەڵى دەبژێرێت،ئەم کارە ماناى ئەوەیە کەلە حاڵى حازردا رێزى لێ بگیرێن و وەک کەسێکى تایبەت و بێ وێنە ڕەفتارى لەگەڵ دەکرێت کەم کەم خۆى هەربەو شێوەیە دەبینێتەوە منداڵێک کە ڕێگەى پێ دەدرێت کە گوێ لەو
مۆسیقایە بگرێت کە خۆى پێى خۆشە،ئەو کتێبانە بخوێنێتەوە کە خۆى حەزى لێیانەو دوور لەوەى ڕەخنەى لێ بگیرێت ،لەگەڵ کەسانى دیکە بێت وتاوەکو ئەو ساتەى کە کارى بە مافى تایبەتى کەسانى دیکەوە نەبێت،
مۆڵەتى هەڵبژاردنى پێ بدرێت دەبێتە خاوەن باوەڕبەخۆبوونێکى زۆرو دەرونبەرزییەکى لەڕادەبەدەر
3-منداڵ تەنها کردارو ڕەفتار نییە ئەو کەسێکە کە کمار دەکات بۆئەوەى کە دەرونبەرزى منداڵەکەت بەرز بکەیتەوە ئاگات لەم دوو بابەتە بێت کە هەندێکجار دژ بەیەکن ،ئەو منداڵەى دووچارى بێ ئاگایى دێت ،مرۆگێکى بێ ئاگا نییە بەڵکو ەتەنها کارى کردوە و ئەم کارەش هەلى گەشەپێکردنى پێدەبەخشێت ،منداڵێک
کە لەوانەى بیرکاریدا لاوازە مرۆڤێکى بێ مێشک نیە بەڵکو لەم قۆناغەى ژیاندا زانیارى بیرکارى لەم ئاستەدایە ،تۆ دەتوانیت منداڵەکەت فێربکەیت تاوەکو پەند لە هەڵەکانى وەربگرێت ،تاوەکو ئەو کاتەى دەزانێت نرخى ئەو لە کارکردنى ئەوەوە بەکارهاتوەو لە کارێکى تایبەت و ڕۆژێکى دیارىکراودا نییە ،وهەرگیز ڕەگە بەنیگەرانى خۆى نادات،سەرنج بدە،تاوەکو ئەوکاتەى بونت هەیە،بەنرخیت ،ئەگەر خۆتان ئاوەها بڵێن
نەکەمترو نە زیاتر ،بە نرخ بوون لەسەر بنەماى کارکردن نیە ،بەڵکو شتێکە هەموو ڕۆژێک لەگەڵتایە ،لەبەر ئەوە هەموو ڕۆژێک لەگەڵ منداڵەکانت بەتایبەت پاش ئەوەى کە دووچارى هەڵەیەک دەبن ،ئەم خاڵەیان وابیر بهێنەوە کە بە چاوپۆشین لە کارکردنیان ،بەنرخ و رێزدارن ،ئەگەر دەتەوێت منداڵەکانت هەڵسەنگاندنێکى پۆزەتیڤانەیان سەبارەت بە خۆیان هەبیبَت،وەبیریان بهێنەرەوە کە”من کەسێکم کە ڕەفتارگەلێکم هەیە،بەڵام من ڕەفتارەکانم نیم ”
4-دەرفەتیان پێ بدە تاوەکو بەرپرس بن و بریار بدەن ،ئەو منداڵانەى کە باوەڕبەخۆبونێکى بەرزیان هەیە ،
هەر ئەوانەن کە دروست لە سەرەتاى ژیانیاندا دەرفەتى بڕیاردانیان پێ دراوە ،منداڵان دەبێت بەرپرسیارێتی
وەربگرن نەک ئەوەى کە دایک و باوکیان کاریان بۆ بکەن ،ئەوان بە ئەنجامدانى کار باوەڕبەخۆبوون بەدەست دێنن ،ئەوان دەبێت ریسک بکەن ،کارو ڕوداوە نوێیەکان ئەزموون بکەن،بزانن کە تۆ باوەڕت پێییانە نەک ئەمەى لە شوێن کارێک بڕۆن و دوور لە هەر جۆرە هەڵەیەک تەنها کارەکە ئەزموون بکەن ،ئەو منداڵانەى کە خێرا فێرى بریاردان دەبن –جل و بەرگى خۆیان هەڵبژێرن خواردنێک بۆ خۆیان هەڵبژێرن ،زۆر خێرا فێر دەبن
خۆیان خۆش بوێت و خۆیان بە مرۆگێکى پۆزەتیڤ بزانن،منداڵان بە ئەنجامدانى کارى ڕۆژانەیان کە هاوتاى تەمەنیانە و هەستى شانازى و سودمەندبونیان پێ دەبەخشێت ،زۆر خێرا باوەڕبەخۆبوون پەیدا دەکەن .
5-منداڵەکان فێربکە کە هەر ڕۆژ چێژ لە ژیان ببەن،ئەو منداڵانەى کە لە ژینگەو هەل و مەرجى پۆزەتیڤانەدا
ژیان بەسەر دەبەن،فێردەبن کە خۆیان بە پۆزەتیڤ بزانن ،بۆئەوەى منداڵەکانتان دەرونبەرزى زۆر پەیدا بکەن دەبێت هەر وەک ئەوەى کە شێوەى پۆزەتیڤى ژیان بەسەربردنیان فێردەکەیت شێوەى بیرکردنەوەشیان فیر
بکەیت ،لەکاتێکدا هەست دەکەیت منداڵەکانت هەست بە پەرێشانى دەکەن ،بە کاردانەوەى گونجاوى خۆت فێریان بکە کە”ڕێزى نیعمەتەکانى خۆیان بگرن “ئەگەر خۆتان بەهۆى هەبوونى تەندروستى لە ژیاندا و لەم جیهانە جوانەو لە باشترین ساتدا لە مێژوى مرۆڤایەتیدا سوپاسگوزار بیت،ئەوا پێشەنگێکە باشت بۆ سوپاسى
نعمەتەکانت پێنیشانداون ،هەمیشە چەندین خاڵى پۆزەتیڤ لە ژیاندا هەن کە دەتوانرێت گرنگییان پێ بدرێت ،لەکاتى شۆردنى قاپ و دەفرەکانى خواردندا دەرفەتێکى گونجاوە تاوەکو سوپاسى خوا بکەیت بۆ ئەو
خواردنەى کە پێ بەخشیوین و تەنانەت بۆ ئەو دەفرانەش کە بە هۆیانەوە خواردن لێدەنێین و دەیخۆین ،کاتێک کە پەنچەرى تایەى ئۆتۆمبیلەکەمان دەکەین ،دەبێت سوپاسى خوا بکەین کە لەدنیایەکدا ئەو هەموو خەڵکە ئۆتۆمبیلى نییەو ئێمە هەمانە ،تەنانەت گرنگتر لە هەموو شتێک ،دەربڕینى ڕەزامەندییە لە کارێک کە ئەنجامى دەدەین دوور لە سەرنجدانە سادەیى یاخود دووبارەبونەوەى کارەکە،دەبێت نارەحەتییەکان هێزێکى نوێمان تێدا دروست بکەن تاوەکو بەهۆیەوە چارەسەرى مەسەلەکانى خۆمان بکەین ،ئەم جۆرە بیرکردنەوەو مامەڵەکردنە لەگەڵ مەسەلەکاندا ،یارمەتى منداڵەکانمان دەدات تاوەکوسەبارەت بە خۆیان تێڕوانینێکى پۆزەتیڤیان هەبێت
6-لەبرى ڕەخنەسود لە ستایش وەربگرە ،ئەو منداڵانەى کە دەکەونە بەر ڕەخنەوە هەمان مامەڵەیان لەگەڵ خۆیان دەبێت ودوجار دەبنە کەسانێک بە دەرونبەرزیەکى کەمەوە .ستایش کەرەستەیەکى زۆر گرنگە لە درێژەى پرۆسەى پەروەردەى منداڵدا، لەبیرتان بێت (لەوانە خودى خۆشت) حەز ناکات پێى بڵێن،چ کارێک بکات و هیچ کەسێکیش رازى نییە کە بخرێتە بەرڕەخنە ،دیک و باوک وا بیر دەکەنەوە ئەگەر بە شێوەیەکى بەردەوام ڕەخنە لە منداڵەکانیان بگرن و هەڵەکانیان وەبیربهێنەوە ،یارمەتى منداڵەکانیان دەدەن،چونکە ئەوان باوەڕیان وایە کە منداڵان بەم وەبەرهێنانەوەیە پەروەردە دەبن ،بەڵام پرسیار لەخۆت بکە ،ئایا پێت خۆە باس ە هەڵەکانى تۆ بکەن؟ڕاستیەکەى ئەمە کە ئێمە بەرگرى لەو شتە دەکەین کە ئىنجامى دەدەین و لەبەر ئەوە ئەگەر بکەوینە ژێر ڕەخنەوە ،درێژە بەکارمان دەدەن و هەر ئەم سیفەتە یەکدەنگییەى کە سروشتیە رێگەمان پێ نادات کە ڕەخنە قبوڵ بکەین،لەدواى هەموو ڕەخنەکانەوە ئەم ڕستەیە هەیە:”ئەگەر تەنها زیاتر بەمن دەچویت و وەک من دەژیایت،باشتر دەبوویت لەمە”بەڵام هیچ کەسێک تەنانەت منداڵەکەى تۆش بە تەواوى خودى تۆ نیە،کەواتە ستایشى منداڵەکان بکە بەهۆى ئەو هەوڵەى کە دەیدەن، تەنانەت ئەگەر سەرکەووتوش نەبن ،چونکە ئەوان ریسکیان کردوە ،هەل و مەرجێک بهێنە ئاراوە کە منداڵەکانتان بزانن لە کارەکانیاندا تۆ هاوڕێیانى ،و لە ڕەخنە گرتنیان ناگەرێیت ،بەم پێیە بۆ دروستکردنى وێنایەکى پۆزەتیڤ
لە منداڵاندا هەنگاوێکى پءزەتیڤانەت ناوە.
7-ئێمە دەبینە ئەو شتەى کە دەربارەى بیردەکەینەوە،بیرکردنەوەى ئێمە ئەو وێنایە دروست دەکات کە ئێمە
سەبارەت بەخۆمان هەمانە ،وئەم وێنایەش لە کاتى خۆیدا هەست و ڕەفتارى ئێمە دروست دەکات ،فەیلەسوفەکان لەدێر زەمانەوە تاوەکو ئەمڕۆ ئەم مەسەلەیەیان بەگوێدا داوین ماکۆس اورلیوس (1)ئیمپراتۆرى ڕوم ئەم خاڵەى بەم شێوەیە خستوەتە ڕو “بیرکردنەوە ژیانى مرۆڤ دروست دەکات “رالف والدوئەمرسون(2)فەیلەسوفى ئەمەریکى سەدەى نۆزدەهەم دەڵێت “مرۆڤ هەمان ئەو شتەیە کە تەواوى ڕۆژ بیرى لێدەکاتەوە “لەبیرت بێت منداڵەکانى تۆش هەرلەیەکەمین ساتى ژیانەوە بیرکردنوەیان هەیە کە لەلایەن تۆوە دروست دەبێت .دەتوانرێت بەشێوەیەکى پۆزەتیڤ ،ئەوەى کە منداَەکەتان بیرى لێدەکاتەوە ،فۆرمەلەى بکەیت و لە ڕاستدا کەسایەتى ئەوان دارێژیت ئایا ئەوان باوەڕان بەخۆیان هەیە؟!ئایا ئەوان بە درێژایى ڕۆژ
کەسانێکى باوەڕبەخۆ دەبینن ؟!ئایا ئەوان بەو باوەڕەوەى کە دەتوانن کارێک ئەنجام بدەن پێشوازى لەو کارە دەکەن ،یاخود پێش لە دەستدانى کارەکە وابیر دەکەنەوە کە سەرکەوت نابن ؟!ئایا منداڵەکانت پۆزەتیڤانە
بیر لە ئامانجەکان دەکەنەوە ؟!ئایا ئەوان وێنایەکى سەرنج ڕاکێشیان لەمێشکدایە کە لە ژیاندا دەتوانن چ
کارێک بکەن ؟!بیرکردنەوەى ئەوان دیارى دەکات کە ژیانى ئەوان چۆن دەبێت ،ئەگەر ئەم بیرکردنەوەیە نێگەتیڤ و ڕەشبینانە بێت ،ئەو وێنایەى کە لە مەڕ خۆیان هەیانە ،ئەم نێگەتیڤگەراییە نیشان دەدات ،وردە وردە کە ئەم بابەتە دەخوێنیەوە بیر لەوە بکەرەوە کە ڕەوشێکى کارى تایبەتیت لە ژیانى ڕۆژانەدا هەبێت تاوەکو بە هۆیانەوە بتوانیت باوەڕبەخۆبوون و دەرونبەرزى منداڵەکانت بەرز بکەیتەوە ،دووبارەى دەکەمەوە کە ئەوان هەر دەبنە ئەو شتەى کە بیرى لێ دەکەنەوە و تۆش دەتوانی بۆ ئەم بیرکردنەوەیە،ڕۆڵێکى پۆزەتیڤانە
یاخود نێگەتیڤانەت هەبێت،ئەوەى کە ئەوان سەبارەت بەخۆیان بیرى لێ دەکەنەوە دەبێتە پێشینەیەکى پۆزەتیڤ بۆ سەرکەوتن لە ژیانیاندا ،لەبەر ئەوە زۆر گرنگە کە لە شوێن ڕەفتارو تێڕوانینگەلیدا بیت کە یارماتى ئەوان بدات دەربارەى خۆیان زۆر پۆزەتیڤانە بیر بکەنەوەو وێناگەلێکى سەرکەوتویان سەبارەت بە خۆیان هەبیت.لە هیچ بوارێکدا نابێت بڵێیت:”هەرگیز ئەم کارە مەکەن ئەم کارە باش نییە “باشتر وایە بگوترێت :”دەزانم کارێکى وا لەتۆ ناوەشێتەوە ،تۆ لەوە کەسانە نیت”.

(1)marcus aurelius
(2)Ralph waldo emerson

سه‌رچاوه‌ :
گۆڤاری زانستی سه‌رده‌م
ژماره‌ 33/2008

ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی
www.derunnasy.com

لەهاوپۆلی: ده‌روونناسی مناڵ

بۆچوونەکان


« سایکۆلۆژیای توندوتیژی | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | ڕه‌وشتی غیره‌ له‌لای مناڵ »

Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
designe-by-germeser
Valid CSS! Valid XHTML 1.0 Transitional