نوێترین ١٠ بابەت

هاوپۆلەکان

ئەرشیف

گەڕان لەماڵپەڕ

چوونه‌ژووره‌وه‌




دواهەمین ١٠ بۆچوون

دراوسێکان

متمانه‌ به‌خۆکردن له‌مناڵیدا ( به‌شی دووه‌م )

فێبرایه‌ر 28, 2008

images1343.jpgمتمانه‌ به‌خۆکردن له‌مناڵیدا
نووسینی : جه‌مال هه‌ڵه‌بجه‌یی
به‌شی دووه‌م

باوەڕ بەخۆبوون
دەرونبەرزى ڕونکردنەوەیەکى گشتى و بڕیارێکە کە ڕەنگە بەڵێ یاخود نەخێرى هەبێت و پەیوەندى بەمەوەیە
کە دوا جار منداڵ وەک مرۆڤێک دەربارەى خۆى چ بڕیارێک بدات بەڵام باوەڕبەخۆبوون چەند خاڵێکى جۆراوجۆری جێگە سەرنجى هەیە،رەنگە تۆ لە یەک ساتدا خاوەن باوەربەخۆن بوون بیت لەساتێکى دیکەشدا پێچەوانەبیت رەنگە منداڵەکەت لە ماڵەوە باوەڕبەخۆبوونى هەبێت بەڵام کاتێک دەیەوێت بەزارەکى لەقوتابخانە وانەیەک بڵێتەوە دووچارى نیگەرانى و پەشێوى ببێت،رەنگە منداڵەکە لەدیدى دایکەوە خاوەن
باوەڕ بەخۆبوون بێت بەڵام لە دیدى باوکەییەوە وانەبێت،باوەڕبەخۆبوون لەڕووى ڕەفتارەوە هەڵدەسەنگێنرێت،لە کاتێکدا لە دەروون بەرزى لەڕووى تێروانین و شێوەى بیرکردنەوە هەڵدەسەنگێنرێت،فێرکردنى چەند ڕەفتارێکى نوێ شێوەیەکە بۆ دروستکردن و بەهێزکردنى باوەڕبەخۆبوون
لە منداڵاندا.ئەو هۆکارانەى کە باوەڕ بەخۆبوون دروست دەکەن بریتین لە حەزکردن لە خۆخستنە بەر ریسک و
مەترسى،تواناى ململانێ و مامەڵە کردن لەگەڵ کێشەکان رێژەى ئازایى بوێرى تاک کە هەموو کە هەموو ئەم ناوەڕۆکانە بە دەورى یەک وشەدا دەسوڕێنەوە کە بریتیە لە کردارو هەنگاونان بە باوەڕبە خۆبوون بە کارو هەنگاونانى مرۆڤ دێتە بوونەوە نەک خەموو خەفەت بیرکردنوەو دواندن و نمونەى ئەمانە ئەگەر منداڵەکانت
باوەڕیان بە خۆیان نییە پێویست ناکات کە لە شوێن ڕێگە چارەیەکى ئاڵۆزدا بێت بۆ نەهێڵانى،ئەگەر منداڵەکەت ناتوانێت کارێک ئەنجام بدات یاخود ناتوانێت بەو شێوەیە ئەنجامى بدات کە حەزى لێیە،تەنها دەبێت باوەڕبەخۆبوونى بەهێز بکەیت.باوەڕ بەخۆبوون زاراوەیەک نیە بە شێوەیەکى تەواو پێناسەى مرۆڤ بکات دەتوانرێت بوترێت کە منداڵێک هەم باوەڕ بەخۆبوونى هەیەو هەم نییەتى،ڕەنگە ئێمە لە هەندێک
زەمینەدا باوەربە خۆبوونێکى زیاترمان هەبێت و لە هەندێکى دیکە باوەڕبە خۆبوونمان کەمتر بێت بە دلنیایەوە منداڵەکانى ئێمەش لەم بابەتە بەدەرنین،لەبیرمان بێت بۆ ئەوەى یارمەتى منداڵەکانمان بدەین تاوەکو لە هەموو زەمینەکانى ژیاندا باوەڕ بەخۆبوونیان هەبێت دەبێت فێریان بکەین کە مرۆڤ گەلێک بن پڕ کۆشش،ئەهلى مەترسی و ڕیسک بن لە تێکشکان نەترسن لە زۆر حاڵەتدا خودى خۆمان بە هۆى ترسێکەوە لە
شکست هەمانە،یاخود لەبەر بێ مەینیەک کە لە خۆخستنەبەر مەترسیەک هەمانە،لەبرى ئەوەى کە منداڵەکانمان هان بدەین تاوەکو بەو شێوەیە بن کە دەتوانن ببن هانیان دەدەین کە هەر بەو شێوەیە بمێننەوە،کە هەن ئەم چەمکە زۆر گرنگە لە ڕووى دروست کردنى باوەڕ بەخۆبوونەوە ئەگەر منداڵەکانمان هەر
بەو شێوەیە ڕابهێنین کە هەن،ئەوا هەر بەو شێوەیە دەمێنێتەوە دەرئەنجام باوەر بەخۆبوونیان گەشە ناکات
بەڵام ئەگەر لەگەڵ منداڵەکانماندا بەو شێوەیە مامەڵە بکەین هەروەک ئەوەى ئەوان هەنوکە هەمان ئەو شتەن
کە لیاقەتى ئەوەیان هەیە لەم حاڵەتەدا کارت لەسەر بەهێزکردنى باوەڕ بەخۆبوونى ئەوان کردوە،جارێکیان بە ڕێکەوت لە باوکێکم بیست بە منداڵە بچوکەکەى کە لە حەوزێکدا مەلەى دەکرد دەى وەت:تاوەکو مەلە کردن فێر نەبیت نزیکى ئاو مەکەوە ئەگەر ئاگات لە خۆت نەبێت دەخنکێیت چەند جارێک پێم وتیت کە تۆ ناتوانیت
مەلە بکەیت ئەم وشانە باوەڕ بە خۆبوون لەنێو دەبەن لە کاتێکدا کە بە سانایى دەتوانرا قسەکانى سەرەوە
تەواو پۆزەتیڤانە گوزارشت بکرانایە،ئەم باوکە دەیتوانى بەم شێوەیە قسەکانى بکردایە “ئەگەر بتەوێت مەلە بکەیت دەتوانیت بڕۆیتە ئاوەکەوە”یاخود بڵێیت:(مەلە کردن کارێکى زۆر جوانە هەڵبەتە دەتوانیت
مەلەبکەیت تاقى بکەرەوە سەرت بخەرە ناو ئاوەکەوە سەیرکە هیچیش ڕوو نادات بۆچى تاقى ناکەیتەوە
“دایک و باوکێک کە هەست بە بەرپرسیارێتى دەکەن هەرگیز نایانەویت کە منداڵەکانیان لە تێکشکان بترسن
یاخود لەوەى کە ناتوانن کارێک ئەنجام بدەن هەڵبەتە بێگومان کە دەبێت دەوروبەرى حەوزەکەدا چوار چاوانە چاودێرى منداڵەکەت بکەیت ئەگەر هانى منداڵەکەت بدەیت کە بڕواتە ئاوەکەوە خێراتر فێرى مەلە کردن دەبێت هەڵبەتە لەبیرتان بێت کە مەلە کردن پێویستى بە مەشق کردن هەیە،بەم پێیە هەر چەندێک ئەزمونى
منداڵەکەتان لە زەمینە جۆراوجۆرەکاندا زیاتر بێت زیاتر باوەڕ بەخۆبوونى خۆى بەدەست دەهێنێت ئەگەر
لەگەڵ منداڵکەتدا بە شێوەیەک مامەڵە بکەیت هەر وەک هەنوکە ئەو هەمان ئەو شتەیە دەتوانێت ببێت باشترین یارمەتى بۆ بەهێزکردنى باوەڕبەخۆبوون لەبرى ئەوەى بە منداڵەکەت بلێیت کە چەندە کەم بەرەو
پێش چووە بە شێوەیەک لەگەڵى بدوێیت وەک ئەوەى کە لە ڕادە بەدەر پێش کەوتوە،بۆ نمونە لەبرى ئەوەى بە
منداڵەکەت بڵێت”هیچ کاتێک وانەى بیرکارى باش نەبووەهەروەها باوکیشت بە هەمان شێوەیە “پێى بڵێ”بە راستى تۆ لە وانەى بیرکاریدا زۆر باشیت “گرنگى دروست کردنى باوەڕبە خۆبوون لێرەدا ئەمەیە کە لەگەڵ مندالەکەتدا بدوێیت وەک ئەوەى کە هەنوکە پێشکەوتنى باشى هەیەو تۆش باوەڕت پێیەتى،ئێمە لەم مەسەلە دەدوێین کە منداڵەکانمان چۆن خۆیان هەڵسەنگێنن و چۆن یارمەتیان بدەین تاوەکو وێنایەکى جوانیان سەبارەت بە خۆیان هەبێت هەمان ئەم وێنایە لەگەڵ بەهایەک کە لە جۆرى تێڕوانیندا زۆر بە گرنگ
وەردەگیرێت بەهاى مرۆى منداڵان ووشەیەکە کە دەبێت لە لایەن ئێمەوە بخرێتە بەر دەستیان نەک شتێک کە ئەوان بیانەوێت بیسەلمێنن تۆ بەنرخیت چونکە بونت هەیەو هەر کەس کە گیانى هەیە بوونەوەرێکى بەنرخە
لە پەرەگرافەکانى داهاتوى ئەم بەشەدا ئاماژە بەچەند خاڵێک دەکەم لەم زەمینەدا هەر لەم نێوەندەدا دەمەوێت سەرنجتان بۆ ئەو وێنانە ڕاکێشم کە دەبێتە هۆى دروست کردنى باوەڕبەخۆبوون لاى منداڵان وهەر لەم
ئاڕاستەیەدا ئاماژە بە ئەنجامدانى کارانێک دەکەم کە مناداڵ بە تامەزرۆێیەوە حەزى بە ئەنجامدانیان هەیە نەک لەسەر بنەماى ڕەخنەو عەیب دۆزى کەسانێک کە ئەهلى کارن لە قبوڵکردنى ریسک بەهرەمەندن کۆششى ئەمانە ئەمەیە کە دەست بدەنە چەندین کارى نوێ ئەمە وێڕاى ئەوەى کە دەزانن ڕەنگە لە ئەنجامدانى ئەم جۆرە کارانەدا ڕووبەڕووى تێکشکاندنیش دەبنەوە ئەوان دەزانن کە بەسەیرکردنى کەسانى دیکە ناتوانرێت فێرى پاسکیل سوارى ببن یاخود بە سەیرکردنى تۆپى پێ نابنە یاریزانى تۆپى پێ باوەڕبەخۆبوونى تۆ لە دەرئەنجامى کارەوە بە دەست دێت و من و چەندین خاڵى جۆراوجۆر وەک ئامۆژگارى دەخەمەڕوو تاوەکو بە کارپێکردنیان یارمەتى منداڵەکانت بدەیت باوەڕبە خۆبوونى خۆیان بەدەست بێنن،هەڵبەتە لە بیرتان بێت
کە ڕۆڵى تۆ وەک باوک یاخود دایک زۆر گرنگە بەرلەوەى ئێمە وەک دایک یاخود باوک سود لە چەند رەوشتێکى نوێ وەرگرین تاوەکو منداڵەکانمان بەهاى بەرزى خۆیان بزانن دەبێت سەیرى ئەو شێوانە بکەین کەدەبنە رێگر
لەبەردەم گەیشتنى ئەوان ویناکردنێکى پۆزەتیڤ دەربارە خۆیان ئەگەر لە دەرئەنجامى گرنگى پێ نەدانى
ئێمەوە منداڵەکانمان بەهایەکى کەم بۆ خۆیان دادەنێن و باوەڕبەخۆبونیان نەبێت ئەوا دەبێت سەرەتا لەسەر ئەم هۆکارە نێگەتیڤانە کار بکەین ئێمە دەمانەوێت کارگەریەکى پۆزەتیڤانەمان هەبێت لەکاتێکدا کە زۆرجار
ئاگامان لەکاریگەرى نێگەتیڤانەى ڕەفتارەکانى خۆمان نییە چونکە ڕەوشتە هەڵەکانى لاى ئێمە هێندە ئاسایى
بونەتەوەکە بونەتە ڕۆتین .
1-بەمنداڵەکانمان بڵێن منداڵانێکى خراپن ئەگەر منداڵەکان تەنها بەمەى کە کارێکى خراپیان کردووەواوێنا
بکەن کە خراپن کەم کەم بەهۆى ئەم جۆرە دادوەری کردانانەوە خۆیان بە کەسێکى کەم نرخ دادەنێن کاتێک کە منداڵێک لە کاتى خواردنى ژەمى بەیانیاندا بە هەڵە هەندێک شیر بڕژێنێت بەسەر مێزەکەدا و گەورەکان پێى
بڵێن “تۆ منداڵێکى خراپی،ئەمە چەندین جارە کە خاوخلیچکى دەکەیت”خێرا ئەم ڕستەیەى وەرگرتوە و دەیگۆڕێت بۆ ئەم ڕستەیە “ئێستاکە من سست و بێ نرخم کەواتە من مرۆڤێکى خراپم”تێڕوانینێک کەمنداڵ سەبارەت بە لاوازى دەرون نزمى خۆى هەیەتى ئەگەر لەگەڵ پەیامە نێگەتیڤ و دووبارە بووەکانى تۆدا هاوڕێبێت دەبێتە هۆى ئەوەى کە ئەو خۆى بە ناشایستە بزانێت،
2-بە منداڵەکانمان بڵێین کاتێک منداڵانێکى باشن کە ڕەفتارێکى گونجاویان لێرەشدا هەم جیاوازى لە نێوان ڕەفتارى باش و منداڵى باش بوون دیارى نەکراوە و لەم حاڵەتەدا هەستى منداڵەکە لەڕووى دەرون بەرزیەوە
زیانى پێ دەگات و باوەڕ دێنێت تەنها کاتێک باشە کە کارى باش ئەنجام بدات و کاتێک خراپە کە ڕەفتارى خراپى هەبێت بە تەڵقینى بەردەوام ڕستە گەلێکى وەک ئەم ڕستەیەى کە “تۆ منداڵێکى باشیت و دایە کاتێک تۆى خۆش دەوێت کە جل وبەرگەکانت جەموجۆر بکەیت”منداڵەکە وا باوەڕ دێنێت کە “من تەنها کاتێک منداڵێکى باشم کە ڕەزامەندى دایک و باوکم دەست بخەم “منداڵێک هەموو ڕۆژێک پێى بڵێین ئەگەر ڕەفتارێکى
گونجاوت هەبێت باشیت هەر کاتێک نەتوانێت بەو شێوەیە ڕەفتار بکات کە دایک وباوکى دەیانەوێت ئەوا لە دەرونى خۆیدا هەر شتێک ئەزمون دەکات کە دەىبێتە هۆى لاوازبووونى دەرون نزمى ئەو ئاگاداربە کە هەر منداڵێک لەم دنیایەدا کاتێکى زۆر لە قۆناغى منداڵیدا سەرقاڵى ئەنجامدانى کارگەلێکە کە دایک و باوکى ئەوبە باشى نازانن.
3-چاودێرى کردنى هەمییشەیى منداڵ نەوەکو کارێکى هەڵە ئەنجام بدەن لەم ڕەوشە پەروەردەیدا دایک وباوک
همیشە چاودێرى منداڵانن نەوەکو دووچارى هەڵە ببن و هەمیشە سەبارەت بە ڕەفتاریان ئاگاداریان دەکەنەوە
دەرئەنجام منداڵانێک کە هەمیشە لەچاودێریدان وا باوەڕ دێنن کە کەس ئەوانى خۆش ناوێت،لە قوتابخانەدا
مامۆستایانى پەیوەندیدار بەو شێوەى سەرەوە کار دەکەن کە کەشى قوتابخانە بەتوندى شپرزە دەکەن و ڕەشى
بەڕێوبردنى قوتابخانە هاورێک دەکەن لەگەڵ ململانێى و دژایەتى و قوتابى ئەمجۆرە قوتابخانانە مامۆستاو
بەرپرسانى قوتابخانەکە بە دوژمنى خۆیان دەزانن.
4-سودوەرگرتن لە ناو ناتۆرە لێهێنان کە رێزى منداڵەکان نادیرە دەگێڕێت سودوەرگرتن لە ناو ناتۆرە کە هەمو ڕۆژێک ئەوەو وە بیر دێنەوە کە ئەوان نەزان یاخود لەپەل وپۆکەوتو ئەو جۆرانەن ئەگەر چى ڕەنگە بە بۆچونى تۆ گرنگیەکى نەبیت،بەڵام بە کردەوە تەلقینى منداڵەکان دەکات کە لاوازن وە شەگەلێک بە ناوەڕۆکێکى نێگەتیڤانەوە کە لە هەندێک ناو ناتۆرەى خۆماندا هەیە کار لەسەر وێناى هزرى منداڵەکە دەکات
سەبارەت بەخۆى ئەگەر بگەڕیبَینەوەلاى یادەوەرى خۆى تێ دەگەین کە لە قۆناغى منداڵیەتێتى دا کاتێک کە هەڵەکانیان وەبیر دەهێناینەوە هەندێک نارەحەت دەبووین و ئەو ووشانەى کە بەرامبەر بە ئێمە بەکاریان دەهێنان چەندێک کارى دەکردە سەر ئەو وێنانەى کە لەبەرامبەر خۆمان هەمان بون و ووشەکان وەک باڵندە
بچوکەکان لە نێو قەفەسدان لە کاتێکدا کەرەهایان دەکەین ئیدى ناتوانین بیان گەرێنینەوە هەر لەبەر ئەمە
ڕەنگە ماوەیەکى زۆر درێژە بکێشێت تاوەکو ئەو وێنانە پاک کەینەوەکە سەبارەت بە خۆمان دروستمان کردوە
5-ڕوانینە منداڵان وەکو “کەسانێک کە لە ژێر فێرکردندان”بەم واتایەى کە هێشتا نەبوەتە مرۆڤێکى کامڵ دەرئەنجامى ئەم تێڕوانینە ئەمەیە کە بە شێوەیەک مامەڵەى منداڵان،دەکرێت،وەک ئەوەى کە هەمیشە لە حاڵەتى یادگیرى و ئامادەبوندان بۆ ژیان و پێیان دەڵن ڕۆژێت تێ دەگەیت کە بۆچى چاوەڕوانى هەندێک کاریان
لێ دەکەین بۆ نمونە ئەم جۆرە ڕستانە بە منداڵەکانمان دەلێین”کاتێک گەورە بویت تێ دەگەیت بۆچى من هەمیشە چاودێرى تۆ بووم”یاخود”ڕۆژێک دەگەیتە دەرئەنجامى قسەکەى من”و”زۆر لەوە بچوکترى کە ئەم قسانە تێ بگەیت”و”تۆ دەبێت تەنها ئەوە ئەنجام بدەیت کە من دەیڵێم “منداڵان لەو قسانەوە ئەوە هەڵبجێنن هێشتا کامڵ نەبون و لەبەر ئەوە دەبێت خۆیان بە بچوک بزانن؟
6-مامەڵە لەگەڵ منداڵاندا بەم مانایەى کە هێشتا نەبوونەتە مرۆڤێکى کامڵ بە بەراوردکردنى هەمیشەیى
منداڵان لەگەڵ برا یاخود خوشکى خۆیان یاخود بەراوردکردنیان بەسەردەمى منداڵیەتى خۆمان ئەم هەستە بە ئەوان دەبەخشین هەروەک ئەوەى نەبوبێتە مرۆڤێکى کامڵ،ئەگەر لەبرى ئەوەى کە منداڵەکە بە کەسێکى کامڵ وتایبەت بە خۆ بزانین،بە بونەوەرێکى ناتەواوى بزانین،ئەویش کەم کەم خۆى بە ناتەواو هەست پێدەکات ،
کەسێک کە دەرونزمى لاوازى هەیە بە هۆى ئەم هۆکارەوەیە کە خۆى بە تەواو تایبەت بە خۆ نازانێ،ئەمجۆرە
هەڵسەنگاندنەش بۆ خود لەچەند ڕستەیەکى ئاوە هاوە سەرچاوە وەردەگرێت”وا بیردەکەیتەوە کە کێیت،مرۆڤێکى و دروست و رێک و پێک؟ 1 “”تۆ لەگەڵ ئەوانى دیکەداهیچ جیاوازیەکت نییە؟1″”بۆچى ناتوانى
وەک خوشکەکەت بیت؟11″”کاتێک کە من منداڵ بووم گەورەکان هەرچیەکیان بوتایە ئەنجامم دەدا”
7-خۆپاراستن لە پێدانى بەرپرسیارێتى بە منداڵان،ئەنجامدانى کارانێک کە پەیوەستە بە منداڵان یاخود ئەرکێک کە دەتوانن بەرپرسیاریەتى وە ئەستۆ بگرن و هەروەها بیرکردنەوە لەبری ئەواندا دەبێتە هۆى لە نێوچوونى دەرون بەرزىو کەم بونەوەى بااوەڕبەخۆبون ئەوان کاتێ”کە منداڵەکان بڵێین(پێم وا نیە تۆ بتوانیت ئەم کارە بە باشى ئەنجام بدەیت”یاخود پێیان بڵێین “فڵان کار مەکە چونکە بۆ تۆ زووە”دوو دڵى ئەوان سەبارەت بە حۆیان زیاد دەکەین،خواستى منداڵان کاتێک دەڵێن “من خۆم دەتوانم “نادیدە نەگریت ئەگەر دوو دڵى خۆیان سەبارەت بە خۆیان زیاد بێت،وردەوردە خۆى بۆ ئەنجامدانى کارە گرنگەکان بەشیاو نازانێت دەرئەنجام باوەربەخۆبونى ئەوان لاواز دەبێت،هەرچەندێک زیاتر ڕێگە لە کۆششی منداڵان بگیرێت زیاتر زیان
بە باوەڕبەخۆبوونى ئەوان دەگەیەنێت.
8-ڕەخنە گرتن لە منداڵان کاتێک کە دووچارى هەڵە دەبن،ڕەخنە دەبێتە هۆى ئەوەى کە تاک نەتوانێت هەڵسەنگاندنێکى زانستى سەبارەت بە خۆى هەبێت لەبەر ئەوە ئەگەر ڕەخنەى زیاتر لە منداڵ بگیریت ئەگەرى
زیاتر هەیە کە خۆى لە مامەڵەکردنى ئەو شتانە بە دوور بگرێت کە بوونەتە هۆى ڕەخنەکە،وتنى دەستەواژەیەکى ئەم ڕستانەى خوارەوە دەبێتە هۆى ئەوەى کە منداڵان وێنایەکى لاوازیان دەربارەى خۆیان هەبێت”تۆ هیچ کاتێک لە وەرزشدا پێشکەوتنت بەدەست نەهێناوە”"ئەمە جارى سێیەمە کە وانەکەت نەنوسیوەتەوە”"پێم وایە هەرگیز ناتەوێت بەرپرسیارێتى لە ئەستۆ بگریت”"لەو جل و بەرگەدا قەڵەو دێیتە
پێش چاو”یاحود”تۆ هەمیشە ورتەورت دەکەیت”بۆ هاندانى منداڵان بۆ ئەوەى کە ڕەفتارێکى گونجاوتریان هەبێت،ڕێگە گەلێکى جۆراوجۆر هەن و ڕەنگە ڕەخنە کەمترین کاریگەرى پۆزەتیڤ و زۆررترین زیانى لەخۆ گرتبێت هەرچەندێک زیاتر ڕەخنە لە منداڵان بگیرێت،ئەگەرى ئەمەى کە هەڵسەنگاندنى نێگەتیڤ لە هەناوى منداڵەکانتان بەهێزتر بێت زیاترە.
9- لەبرى ئەوەى کە لێگەڕێیت منداڵان بەجۆرێک بیرو بۆچونى تایبەت بە تەمەن و ساڵانى خۆیان دەرببڕن،تۆ
لەبرى ئەوان قسە بکەیت،قسەکردن لەبرى منداڵان بەشێوەیەک وەک ئەوەى کە ئەوان تواناى خستنەڕوى خواستەکانیان نەبێت،دەبێتە هۆى ئەوەى کە ئەوان لەخۆیان دوودڵ بن و باوەڕبەخۆبونیان نزم بێتەوە،لەم نێوەندەشدا ئەم کارە ئەوان فێر دەکات تاوەکو پشت بەکەسانى دیکە ببەستن تا لەبرى ئەوان قسەى دڵى ئەوان
بکات،کاتێک کە تۆ لەبرى ئەوان دەدوێین لە ڕستیدا بە زمانى بێ زمانى ئەم پەیامەیان پێ دەدەیت:”من لەتۆ باشترو ڕاستر دەتوانم مەرام و مەبەستەکە بڵێم”تۆ زۆر لەوە بچوکترى بتواى ئەوە بگەیەنیت،کەواتە لە خۆت دوودڵ بەو پشت بە من،باوک یاخود دایکى خۆت ببەستە”
10-نیشاندانى پێشەنگ بۆ منداڵان بەم واتایەى کە تۆ شیاو شایستە نیت نیشاندانى ئەم جۆرە پێشەنگە لە ڕاستییدا نیشاندانى ڕەوشێکە بۆ لاوازکردنى باوەڕبە خۆبووونى منداڵان هەرچەندێک زیاتر دەربارەى بەدبەختى خۆتان لە ژیاندا لاى منداڵەکان سکاڵاو گلەیى بکەین،ئەوە پێشەنگێک لەخۆتان نیشان دەدەیت کە دەرونبەرزیەکى لاوازى هەیە،کاتێک هەمیشە لەبەردەم منداڵە وردەکاندا سکاڵا دەکەیت،لەڕاستیدا وایان فێر دەکەیت کە سکاڵا لەخۆیان بکەن.کاتێک لاى کچەکەت بزاڤى ئەوە لێدەدەیت کە وەک ژنێک ستەمتان لێکراوە و
هیچ نرخێک بۆ خۆت لەبەرچاو ناگریت،ئەوا فێرى ئەوەى دەکەیت کە خۆى بە کچێک بزانێت ستەمى لێکراوە
وا هەست بکات کە دەرون بەرزى نییە تۆ وەک باوکێک لەماڵەوە دەتوانیت بە ڕەفتارى خۆت منداڵەکەت فێربکەیت کە سەبارەت بە ژنان مرۆڤێکى دەمارگیرو بێ باکبێت
11- لە ئامادایى منداڵاکانتدا دەربارەیان جۆرێک بە پلارەوە قسە بکەیت وەک ئەوەى کە ئامادە نەبن ئەم ڕەفتارە منداڵەکانت فێر دەکات کە نرخێک بۆ خۆیان دانەنێن تەنانەت خراپتر لەمە لەنێو کەرەستەکانى ماڵەوەدا خۆیان وەک فەرش و کورسى بزانن،لەم ڕستانەى خوارەوەدا ووردبەرەوە”من نازانم چى لە رێکار بکەم،
بە بۆچوونى من هەر ڕۆژ خراپتر دەبێت”رۆژان تەنها لە قوتابخانەدانیە کە گوێ بە قسەکان نادات،لە ماڵەوەش هەر وەهایە “کاتێک کە رێکارو رۆژان ئەم پەیامانە لە دایک و باوکیانەوە وەردەکرن،ئەوا ئاوەها بە خۆیان دەڵێن:”واى خوایەگیان ئەوا جۆرێک مامەڵە دەکەن هەروەک ئەوەى کە من لێرە نیم،بەو شێوەیەى کە ئەوان دەربارەى من لەگەڵ یەک دەدوێین،واتە من هیچ نرخێکم نییە”لەبیرت بێت هەرچەندێک بەهایەکى کەمتر بۆ منداڵەکەت دابنێیت و هەستى ئەو وەک مرۆڤێک نادیدە بگریت ئەویش هەر ئەم تێڕوانینەی سەبارەت بە خۆى دەبێت.
12-خۆدورگرتن لە منداڵان بەم واتایەى کەلە باوەشیان نەگریت،ماچیان نەکەیت یاخود گەمەیان لەگەڵدا نەکەیت لە ڕاستیدا بەدورکەوتنەوەى جەستەیى لە منداڵان پێیان دەڵێت کە خۆشت ناوێن،ئەگەر بەکردەوە هۆگرى و خۆشەویستى نیشانى منداڵەکانت نەدەیت،ووردە ووردە باوەڕ دێنێت کە نرخى خۆشەویستى و دۆستایەتیان نییە،منداڵانێک کە لەم زەمینەدا کەمو کورتیان دەرهەق دەنوێنێت چەندین نیشانەى ناسازگار
لەخۆ نیشان دەدەن و کاریگەرى کۆتایى ئەمە نەبووونى پەیوەندى دۆستانەیە دەتوانێت مەترسیدار بێت، هەر لەبەر ئەمە ئەگەر تۆ لە وتنى ڕستەى”خۆشم دەوێیت”بە منداڵەکەت کەم و کورتیت نوان ئەو ناتوانیت لە مێشکى خۆیدا لەم وشانەوە وێنایەک دروست بکات و وە بیر خۆبهێنێتەوە کە نرخى خۆشەویست بوونى هەیە،لەکاتێگدا کە بە وتنى ئەو ووشە نرخدارانە،منداڵەکەت دڵگەرم دەکەیت کە کەسێکە شایەنى خۆشەویستیە،دایک و باوکان بەم شێوازە خۆنەویستانە دەرونبەرزى منداڵەکانى خۆیان لاواز دەکەن،لە کاتێکدا بەر لەوەى چاوێک بخشێنن بەو بنەماو ڕوشانەى کە دەبنە هۆى بەرزبوونى دەرونبەرزى و باوەڕبەخۆبوون لە منداڵەکانتدا ئاماژە بە خاڵکى زۆر گرنگ دەکەم ئەگەر ئەو ڕەفتارانەى کەدەبنە هۆى شێواندنى وێناکردنى منداڵان سەبارەت بە خۆیان و منیش ئاماژەم بە هەندێکیان کرد،دەربارەى منداڵەکانت
جێبەجێیان بکەیت چ دەرەنجامێکیان لێ دەکەوێتەوە؟1

لەهاوپۆلی: ده‌روونناسی مناڵ

بۆچوونەکان


« متمانه‌ به‌خۆکردن له‌مناڵیدا ( به‌شی یه‌که‌م ) | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | سایکۆلۆژیای توندوتیژی »

Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
designe-by-germeser
Valid CSS! Valid XHTML 1.0 Transitional