شوبات 28, 2008
متمانە بەخۆکردن لە منداڵیدا
نووسینی : جهمال ههڵهبجهیی
بهشی یهکهم
(گەورەترین بەڵایەک کە ڕەنگە دووچارى مرۆڤ بێت ئەمەیە کە خۆى بەبێتوانا بزانێت ) گۆته
مرۆڤى بە توانا کەسێکە خۆدساز ،جۆش و خرۆشێکى زۆرى هەیە،هەست بە وەڕس بوون نائومێدى ناکات،پارێزگارنییەهیچ کاتێک دووچارى لەخۆبایى بوون نابێت و پێویستى بەم کارە نیە،دەزانێت ڕێزو خۆشەویستى بەشى کەسێکە کە گرنگى بەو دوو ڕەگەزە دەدات و لەشوێنیان دەگەڕێت ئەگەر کەسێک ئەوى نەوێت یاخود لە خۆى دوورى بخاتەوە،نیگەران نابێت .لە نێوەندى ئەو هەموو داوەرى و باوەڕانەى کە هەریەک لە ئێمە هەمانە،هیچیان لەو باوەڕانە گرنگتر نییە کەئێمە سەبارەت بە خۆمان هەمانە،ئێمە وەک باوک یاخود دایک،لە برى ئەوەى هەوڵ بدەین شێوەى بیرکردنەوەى منداڵەکانمان سەبارەت بە خەڵکى ڕووداوەکان،
یاشتگەلێکى دیکە،فۆرمەلە بکەین ،دەبێت هەموو هۆشمان ئاراستەى ئەمە بکەین کە منداڵەکانمان سەبارەت
بەخۆیان چۆن بیردەکەنەوە،بیروباوەڕەکانى ئێمە سەبارەت بەخۆمان گرنگترین هۆکارێکن کەسەرکەوتن و
خۆشبەختى ئێمە لەژیاندا دیارى دەکەن،لەکاتێکدا لەوانەیە زۆرێک وابیرکەنەوە،ئەوە توانا هەل،پارە،
ئاستى زیرەکى،خێزانى باش یاخود شێوە بیرکردنەوەى پۆزەتیڤانەن کەئەگەرى سەرکەوتنى مرۆڤ دیارى دەکەن
بەڵام وا دێتەپێش چاو کە ئەم ڕەگەزانە لە فۆرمەلەبوونى سەرکەوتنماندا رۆڵێکى لاوەکیان هەیە،وێنایەک کە منداڵەکەت سەبارەت بە خۆى هەیەتى دەرەنجامى راستەوخۆى جۆرە فێربوون و وەرگرتنێکە کە هەر رۆژێک لە
تۆوە وەرى دەگرێت ئەگەر دەتەوێت پێوەرێکى تەواوى وردت هەبێت،پێشبینى بکەیت منداڵەکانت کاتێک گەورە بوون دەبن بە چى لە خۆت بپرسە “من سەبارەت بەوان چۆن بیردەکەمەوە”یاخود”هاورێکان،مامۆستاکان،
باپیرەوداپیرە یاخود دراوسێکان دەربارەى ئەوان چۆن بیردەکەنەوە؟1 ئایا ئەوان دڵنیان کە دەتوانن دەست بدەنە هەر کارێک کارەکە بە کۆتایى بیگەیەنن؟1 ئایا ئەوان دڵنیان لە سەرکەوتنى ئەو ڕێگەیەى کە هەڵیان بژاردووە؟ئایا هەست بەوەدەکەن کە هۆشیارن؟1 ئایا خۆیان بەکەسێکى شایستە دەزانن؟1 ئەمانە پرسیارانێکن گە دەبێت ئاگاداریان بیت،ئەگەر وا هەست دەکەیت کە منداڵەکانت خۆیان بە شایستە نازانن یاخود وا هەست دەکەن کە ناتوانن سەرنج ڕاکێش بن ،یاخود واهەست دەکەن کە تەمەڵن یاخود لە ئەنجامدانى هەندێک لەکارەکاندا هەست بە دەستەوسانى و نەتوانین دەکەن،یاخود هەست بەخەم و خەفەت دەکەن،دەبێت چەند قۆناغێکى تەواو دیار بەرێ بکەیت تاوەکو بیرکردنەوەى ئەوان سەبارەت بەخۆیان بگۆرێت تاوەکو وێنایەکى پۆزەتیڤ و بەنرخیان سەبارەت بە خۆیان هەبێت کاتێک دەربارەى باوەڕ بەخۆبونى منداڵەکانت قسەو باس دەکەیت لە بیرت بێت کە ئەو ئاستەنگانەى کە دەیخەینە سەر رێگەى پێشکەوتن و خۆشبەختى خۆمان هەموویان ئاستەنگى دەروونین،هەستى کەمى خۆشەویستى لە ژیاندا نیگەرنیەکى دەروونیە کە تاک وا بیر دەکاتەوە شایانى خۆشەویستى نییە،بە زۆرى شکست هێنان لەبەر ئەم هۆییە کە تاک وا بیردەکاتەوە هەرگیز ناتوانێت پێشکەوێت،ئەمەى کە تاک هەست بە خۆشبەختى ناکات لەمەوە سەرچاوە دەگرێت کە” خۆشبەختى چارەنوسى من نییە”بۆ ئەوەى کە منداڵەکانت هان بدەیت تاوەکو ئارەزووگەلێکى گەورەتریان هەبێت لە ژیاندا دەبێت کار لەسەر ئەو وێنانە بکەیت کە منداڵەکان لە قۆناغە جیاوازەکانى سەردەمى منداڵیەتى سەبارەت بەخۆیان هەیانە لە هەر شوێنێکدا کە ئەوان دەربارەى خەون و تواناکانى خۆیان دوچارى نێگەتیڤ خوازى،ڕەشبینى یاخود هەست بێ باکین،ئەرکى تۆیە کە کار لەسەر ئەم وێنا هزریانە بکەیت،ئەگەر دیتت کە وێنا کردنى منداڵەکەت سەبارەت بە خۆى باشتر دەبێت،پێشکەوتنگەلێکى گرنکت لێوە دیت و تەنانەت ئەمەیە کە بە ئاگا هاتیت منداڵەکە کەم کەم چێژ لە ژیان دەبات دیتت کە منداڵەکان لێوبەخەندەن،چاوەرێى سەرکەوتن گەلێکى زیاتر لە خۆیان دەکەن،تەنها ئاستەنگى گەورەى سەر ڕێگەى سەرکەوتنى منداڵێک بریتیە لە ترسانى ئەو لەسەر نەکەوتنى خۆى،بۆ لەنێوبردنى ئەم ترسانە دەبێت کار لەسەر ئەو وێنانە بکەیت کە منداڵەکان سەبارەت بە خۆیان هەیانە،ناتوانرێت گرنگى بوونى وێنایەکى گەش دەربارەى خۆ نادیدە بگیرێت و ئەم خاڵەى کەبابەتى وێناکردن دەربارەى خۆ لە لاپەرەکانى سەرەتاى ئەم بابەتەدا هاتوە،ڕێکەوت نەبووە خۆ وێناکردن گرنگترین تایبەتمەندى مرۆڤێکى بەتوانایە،ئەگەر منداڵک بە شێوەیەک پەروەردە بکرێت کە خۆى خۆش بوێت،باوەڕبە خۆبوونى هەبێت دەرونبەرزى زۆرى هەبێت و دوجار رێز لە خۆى بگیرێت،هیچ ئاستەنگێک لەبەردەم سەرکەوتنیدا بوونى نابێت،ئەگەر منداڵەکەت وێنایەکى بەهێزى دەربارەى خۆى هەبێت،
هەرگیز تێروانینى کەسانى دیکە ناتوانێت رێگە لە سەرکەوتنى بگیرێت، ئەو منداڵەى کە باوەڕ بە خۆبوونى هەیە ، کاتێک کە ئەرکێک لە ئەستۆ دەگرێت بەهۆى ناکامیەکەوە،ئەو کارە بە ناتەواوى بەجێناهڵێت کە لەبەرچاوى گرتوە،بەڵکو بە پێچەوانەوە لە شکستەوە وانە وەردەگرێت،منداڵک کە ڕێز لەخۆى بگیرێت ئەوا رێز لە کەسانى دیکەش دەگرێت،چونکە مرۆڤ ئەو شتە دەیەخشێتە کەسانى دیکە کە لە دەرونى خۆیدا هەیەتى بە پێچەوانەوە تۆ ناتوانى ئەوەى کە نیتە بیبەخشیتە کەسانى دیکە هەر لەبەر ئەمەئەو منداڵەى کە فێربوون خۆى خۆشبوێت،خاوەنى خۆشەویستیەکى فراوانە کە دەتوانێت پێشکەش بەکەسانى دیکەشى بکات.
خۆ وێناکردن
هیچ تایبەتمەندیەکى واقعى وەک وێناکردن یاخود خوێندنەوەیەک کە تاک بەرامبەر بە حۆى هەیەتى نییە،لە ڕاستیدا ئێمە وێنا گەلێکى زۆرمان سەبارەت بە خۆمان هەیە کە لە ڕاستیدا پەیوەستە بەو شتانەى کە بیرى لێ دەکەینەوە یاخود لە ژیاندا ئەنجامى دەدەین،بۆ نموونە ئێمە چاوەروانیەکمان لە خۆما هەیە کە پەیوەستە بە تواناکانى ئێمەوە سەبارەت بە فێربونى مۆزیک،یاخود توانا وەرزشیەکان،چێشت لێنان،لێهاتنى وەرزشى هەر هۆکارێکى دیکە کە وەک مرۆڤ سەرو کارمان لەگەڵیاندا هەیە،منداڵانیش چەندین وێناکردنیان دەربارەى خۆیان هەیەو ئەم وێنا کردنانەش هەمیشە لە گۆڕاندان،ئەم وێنا کردنانە چەند لایەنێکى بێ واتو بێ بەرهەم نین لە تواناکانى ئێمەدا،بۆ نمونە ڕەنگە ڕۆژێک وا هەست بکەین لە یارى تۆپى سەر مێز زۆر کارامەین و ڕەنگە ڕۆژێکى دیکەش وا هەست بکەین کە زۆر سەرەتایانە یارى دەکەین،رەنگە سەرەتاى بەیانى منداڵەکەت وا هەست بکات کە لە مامەڵەکردنیدا لەگەڵ هاوڕێکانیدا باوەڕ بەخۆبوونى هەیەو بە پێچەوانەوە قاش نیوەڕۆ هەست بکات کە کەسێکى شەرمنە.دەربارەى ئەو وێنانەى کە منداڵان سەبارەت بەخۆیان هەیانە گرنگرین خاڵک کە شایەنى گرنگى قێدان بێت بە شرۆڤەکراوى لە خوارەوە دەخرێتە ڕوو،لە نێوەندى موتاڵاکردنى ئەم خاڵانەدا هەوڵ بدە هەندێک لە ئامۆژگاریەکان بەکار بەریت تاوەکو وێناکردنە پەیوەندیدارەکان لەبیرى منداڵەکانتاندا پڕ ڕەنگ بێنە بەر چاو،لەبیرتان بێت ئەم بابەتانە چەند تایبەتمەندیەکى نەگۆرەو ووردو شایەنى پێوانە کردن نین تاوەکو شایەنى پێشبینی کردن بن هەر کەسێک نمونەیەکى تایبەتە بە خۆى،لەبەر ئەوە ناتوانرێت مرۆڤەکان لە ریزبەندیەکى ووردا دابنرێت تاوەکو بتوانرێت بگۆڕدرێن بۆ داتاى کۆمپیوتەرى ،وێڕاى ئەوەى کە مرۆڤانێکى تایبەت بە خۆى،هەمیشە دەگۆڕێن،
لەبەر ئەوە دروست ئەو کاتەى کە وا وێنادەکەیت کە یەکێکیانت بە تەواوەتى ناسیوە بەوپەڕى سەرسوڕمانەوە
تێدەگەیت کە ئەوە شتێکە پێچەوانەى ئەوەى کەتۆ وێنات کردوە،کەواتە ئێمە لێرەدا دەربارەى مرۆڤەکان
دەدوێین نەک پارچە گەلیبَکى کۆمپیوتەرى،منداڵان بونەوەرانێکى تایبەت بەخۆن بەڵام هەمیشە لە حاڵەتى
گۆڕاندان لەبەر ئەوە کاتێک کە دەمانەوەێت یارمەتیان بدەین تاوەو هەم چاوەڕوانیەکى پۆزەتیڤیان بەرامبەر بە خۆیان هەبێت و هەم وێنە گەلێکى تەندروست لەهزى خۆیاندا دروست بکەن تاوەکو بەهۆیانەوە لە ژیانى خۆیاندا هەمان ئەو شتەبن کە دەیانەوێت نابێت تایبەتمەندییە کەسایەتیەکانیان فەرامۆش بکەین بەهەر
حاڵ لە نێوەندى ئەمەى کە دڵنیاین منداڵەکانمان بوونەوەرێکى تایبەت بەخۆن پێکەوە ئاوڕ لەو بەشە گشتیان دەدەینەوە کە ئەو وێنانە پێک دەهێنن کە منداڵ دەبێت سەبارەت بە خۆیان هەیان بێت
دەروونبەرزى
ئەم زاراوەیە دیدگاى گشتى منداڵکەت سەبارەت بەخۆى وەکو مرۆڤێک ڕونى دەکاتەوە و بەو شێوەیەش دەست پێدەکات کە کەسانى دیکە لە ژیاندا چ بەهایەک بۆ ئەو دادەنێن،ئەگەر منداڵەکەت بە نرخ ،گرنگ و سەرنج ڕاکێش ببینیتەوە و بەهەمان شێوە مامەڵەى بکەیت لەم حاڵەتەدا منداڵەکەت هەمان ئەو بەهایانە بۆخۆى دادەنێت،کەواتە تۆوە سەرەتایەکانى دەرون بەرزى بەم شێوەیە دەچێنرێت و لەسەر خۆ منداڵەکەت لە جیهانەدا
خۆى تاقى دەکاتەوە،دەرونبەرزى تیایدا دەبێتە مۆرک و بەتێپەڕکردنى قۆناغى باڵق بوون بەسەیرکردنى ڕەفتارى تۆ،تایبەندمەندیەکانى بەنرخ بوون یاخود بێنرخ بوون وەردەگرێت.ئەگەر چى ڕەنگە ئەم کارە لاى تۆ
کەى خۆت بە ئاڕاستەکردنى ئاڵۆزو دەروناسیەوە گرتوە بەزۆر سادە دێتە پێش چاو،بەڵام هەقیقەت ئەمەیە تۆ بەنرخیت.چونکە باوەرت وایە کە بەنرخیت،لەبەر ئەوە منداڵەکانت فێربکە کە سەیرى دەرونى خۆیان بکەنو هانیان بدەن تاوەکو خۆیان بەنرخ وسودمەند بزانن تەنانەت کاتێکیش کە ڕوبەرى ناکامى دەبنەوە ئەگەر هەمیشە منداڵان هانبدرێت تاوەکو بە چاوپۆشى لەهەرە جۆرە کارکرێکى تایبەتى،خۆیان بەنرخ و بە
سودو گرنگ بزانن،لەم حاڵەتەدا دەبنە خاوەن دەرون بەرزى.وشەى(دەروون)لە زاراوە ى(دەروون بەرزى)دا زۆر
گرنگە،دەروون بەرزى لاى منداڵان و نەوجەوانان لە ئاکامى مامەڵەو ئەو گرنگی پێدانەى کە کەسانى دیکە بۆیان دادەنێن،فۆرمەلە دەبێت بەڵام ئەم دیدگایە وەکو عادەتو وێناکردنێک سەبارەت بە خۆیان هەیانە،
هەمیشە دەمێنێتەوە منداڵان ئەو دیدگایە بۆ خۆیان پەیدا دەکەن کە دەوروبەر سەبارەت بە ئەوان هەیانەو پاشان لەسەر خۆ کە گەورە دەبن ،ڕامکردنى دەرونبەرزى خۆیان دەگرنە دەست،ئێمە دەتوانین یارمەتى منداڵەکانى خۆمان بدەین تاوەکو وەک مرۆڤگەلێکى بەهادارو بە نرخ دەربارەى خۆیان دیدگایەکى گەشیان
هەبێت ئەوە بەرپرسیارێتى ئێمەیە کە هەموو هەوڵى خۆمان بخەینە گەڕ تاوەکو منداڵەکان خۆیان بەبێنرخ
نەزانن منداڵێک کە خۆى بە بێ نرخ بزانێت لەهەر کارێکدا کە ئەنجامى دەدات ئەو دیدگایە کاریگەرى لەسەر
ئەو کارە بەجێ دەهێڵێت،ئەو لێکۆڵینەوانەى کە دەربارەى تاوانکاران تاوانبارانى خاوەن پێشینە کەسانى دووچاربو و بە مادە بێهۆشکەرەکان و کەسانى ناسازگار ئەنجام دراون بێ بواردن باس لەوە دەکەن کە تێڕوانینێکى دەروونى لە شێوەیان هەبووە(ڕستیەکەى من بەهایەکم نییە) هیچ کاتێک هیچ کەسێک منى قبوڵ
نەبووە من بەهایەک بۆ خۆم دانانێم هەموومان دەزانین کە بوونى دەرونبەرزى گرنگە تەنانەت ئێمە وەکو دایک و باوکێکى هۆشیار بە جۆرێک مامەلە لەگەڵ منداڵەکانى خۆماندا دەکەین کە وێنایەکى سوک و لاواز سەبارەت
بە خۆ بە دەستى دێنین لە پەرەگرافێکى دیکەى ئەم بابەتەدا دەربارەى دایک و باوکێک دەدوێین کە دەبنە هۆى ئەوەى منداڵەکانى ئێمە نرخاندنێکى لاوازیان سەبارەت بە خۆیان هەبێت.
سهرچاوه : گۆڤاری زانستی سهردهم
ژماره 33 / 2008
ماڵپهڕی دهروونناسی
www.derunnasy.com
لەهاوپۆلی: دهروونناسی مناڵ
« ههواڵ : سایتی www.kurdistan4press.com لهلایهن تۆرانیهکانهوه هاک کرا | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | متمانه بهخۆکردن لهمناڵیدا ( بهشی دووهم ) »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
