ئاب 3, 2007
خێزان داده‌نرێت به گرنگترین دامه‌زراوه له فێرکردنى هۆکاره‌کانى ڕاهێنانى کۆمه‌ڵایه‌تى، مه‌به‌ستیش له‌مه گۆڕین منداڵه له بونه‌وه‌رێکى بایولۆژییه‌وه بۆ بونه‌وه‌رێکى کۆمه‌ڵایه‌تى، که دواتر که‌سێتى تاک فۆرمه‌له ده‌کات، هه‌روه‌ها ڕۆڵێکى گرنگ ده‌گێڕێت له گه‌شه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى منداڵ و ڕۆشنبیرییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا، خێزانیش ئه‌رکێکى کۆمه‌ڵایه‌تى و ده‌رونى زۆر گرنگى له‌سه‌ره که ئه‌ویش وه‌کو قوتابخانه‌یه‌کى کۆمه‌ڵایه‌تى یه‌که‌مین وایه بۆ منداڵ، که ڕۆڵى هه‌یه له تێرکردنى ئاره‌زووه ده‌رونیه‌کــانى منداڵ و بنیاتنانى ده‌رونێکى ته‌ندروست.
ساڵانـــى یه‌که‌مى ته‌مه‌نى منداَڵێتى ده‌بێته پنتێک بۆ بنیاتنانى قه‌واره‌یه‌ك و هه‌ماهه‌نگیه‌کى ده‌رونى گونجاو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر منداڵ ڕووبه‌ڕووى ئه‌زمونێکى تاڵ‌و پڕ به‌ژان بوه‌وه ئه‌وه کــــار له تێڕوانین و گۆشه‌نیگاى منداڵه‌که ده‌کات، پاشه ڕۆژ تواناى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى خۆى له ده‌ستده‌دات، چونکه ئه‌و ئه‌زمونه زیانبه‌خشانه‌ى منداڵه‌که پێیدا تێپه‌ڕیوه، کاریگه‌رى نێگه‌تیڤى کردۆته سه‌ر که‌سێتى منداڵکه.
ئه‌مه‌ش کاتێک ڕاسته، که ئێمه بڕوامان به‌وه‌کرد، که ئاینده‌ى مرۆڤ وابه‌سته‌یه به منداڵیه‌وه، به واتایه‌کیتر که‌سێتى درێژکراوه‌ى قۆناغه‌کانى منداڵێتیه.
بۆیه ئه‌توانین بڵێین ساڵانى یه‌که‌م و سه‌ره‌تاکانى منداڵێتى پڕکرۆکترین و پڕینسیپیترین قۆناغى ژیانى مرۆڤــــن، بێگومان ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ى منداڵێتى بۆ یه‌که‌مین جار له‌نێو چوارچێوه و وێستگه‌کانى خێزاندا ده‌ست پێده‌کات، بۆیه شتێکى سه‌رمان نه‌وتوه‌و نه‌وروژاندوه ئه‌گه‌ر بڵێیین خێزان ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌یه، ئاکام یان ئه‌وه‌تا مرۆڤ به‌ره‌و دۆزه‌خ ده‌بات، یان ڕووه‌و به‌هه‌شت.
گــــــرنگترین ئه‌و هۆکارانه‌ى کاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر سایکۆلۆژیه‌تى منداڵ:
- په‌یوه‌ندى نێوان دایک و باوک، ئه‌گه‌ر هاتوو خراپ بووه ڕایه‌ڵه‌ى خۆشه‌ویستى تێدانه‌بوو، ئه‌نجام ده‌بێته لێکترازان و له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى خێزان، هه‌موو ئه‌م بارانه که‌شێکى ناله‌بارو ناته‌ندروست ده‌ڕه‌خسێنێت، که‌واده‌که‌ن ئه‌م ناکۆکیانه ببنه په‌شێوه‌یه‌کى به‌رده‌وام و نه‌بوونى تێگه‌یشتن له نێوان دایک و باوک‌دا بۆیه مایه‌ى سه‌رسوڕمان نییه، که خێزان لێوان لێوبێت له گرفت و ته‌نگژه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش چه‌شنه ڕه‌فتارێکى ناته‌ندروست به‌رهه‌مده‌هێنێت لاى منداڵ وه‌کو (چکۆسى، خۆپه‌رستى، شه‌رخوازى، ناهاوسه‌نگى له هه‌ڵچوندا، ڕێزنه‌گرتن له‌وانیتر…..هتد).
- بونى کێشه‌ى ده‌رونى لاى دایک و باوک، یان ڕه‌فتارى ناباو ناوازه، که ئه‌مه‌ش ده‌بێته ناجێگیرى که‌ش و بارى خێزان، ئه‌مه‌ش کارده‌کاته دروستى ده‌روونى منداڵه‌که، که به‌رده‌وام خه‌مۆکى و دڵته‌نگى و هه‌ستکردن به بێنه‌واى له‌گه‌ڵه.
- له‌گرنگترین ئه‌و هۆکارانه‌ى ده‌بنه هۆى دروستکردنى فشارى ده‌روونى له‌سه‌ر منداڵ، بریتین له تێرنه‌کردنى پێداویستییه‌کانى، به تایبه‌ت پێداویستى ئاسایش و ساغی و خۆشه‌ویستى و په‌سه‌ندنه‌کردنى، یاخود ڕێگری‌کردن له‌به‌رده‌م گه‌مه و یاریکردنه‌کانى.
- جیاوازیکردن و به‌یه‌ک چاو ته‌ماشانه‌کردنى منداڵانى سه‌ر به‌یه‌ک خێزان له‌لایه‌ن دایک و باوکه‌وه، بۆ نموونه جیاوازیکردن له‌نێوان کچ و کوڕدا، یاخود منداڵى نۆبه‌ره و پاشه‌به‌ره، ئه‌مه‌ش که‌شێکى ده‌رونى ناله‌بار ده‌ره‌خسێنێت بۆ منداڵ، که‌زۆر جار کێبه‌رکێى نادروست و زیانبه‌خشى لێده‌که‌وێته‌وه.
- جودابونه‌وه‌و ده‌ست لێکبه‌ردانى ژن و مێرد، یه‌کێکه له‌و هۆکارانه‌ى ده‌بێته داڕوخان و له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خێزان، بێگومان ئه‌مه‌ش کاریگه‌رى نێگه‌تیڤى هه‌یه له‌سه‌ر منداڵ، که هه‌ست به‌که‌مێتى ده‌کات و ترسى هه‌یه له‌ئاینده‌و، بێئومێده له دواڕۆژى گه‌شى خۆى، هه‌روه‌ها بێتوانایه له گۆڕینه‌وه‌ى هه‌ست و مامه‌ڵکردنى له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتردا. ڕه‌تکردنه‌وه، یاخود په‌راویزخستن، یان که‌موکورتى له چاودێریکردنى منداڵدا، ده‌بێته هۆى هه‌ستنه‌کردن به ئارامى و دڵنیایی و ئاسایشى ده‌روونى، هه‌ستکردن به ته‌نیایی لاى منداڵ، یاخود یاخیبوون و شه‌ڕه‌نگێزى.
- شێوازى په‌روه‌رده‌کردنى بارگاوى به (دیسپلین و کۆنتڕۆڵى توند)، بۆ منداڵ، ده‌بێته هۆى بێ‌توانایى و سستى له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى کێشه‌کانى خۆى، هه‌روه‌ها منداڵ فێر ده‌بێت زوو خۆى به‌ده‌سته‌وه بدات و خێرا مل که‌چ بکات، له‌ده‌ستدانى متمانه‌کردن به‌خود، پشت به‌ستنى ته‌واو به‌وانیتر له جێبه‌جێکردنى کاره‌کانیدا، ئه‌گه‌رچى له توانى خۆشیدابن.
- هه‌ژارى داده‌نرێت به ده‌رد و په‌تایه‌کى کۆمه‌ڵایه‌تى و چینایه‌تى کوشنده، و کاریگه‌رى خراپى هه‌یه له‌سه‌ر هه‌موو خێزان به‌شێوه‌یه‌کى گشتى، له‌و نێوه‌نده‌شدا منداڵ هه‌ست به ترس و په‌شێوى ده‌کــات به‌رامبه‌ر ئاینده‌ى، جگه له‌وه خێزانى هه‌ژار ناتوانێت وه‌کو پێویست ئاره‌زوو پێداویستیه‌کانى منداڵ ده‌سته‌به‌ر بکات، وه‌کو پێداویستیه‌کانى ژیانى ڕۆژانه‌ى له که‌ره‌سته‌و یارى و جلوبه‌رگى نوێ، که وره‌ی و خۆڕاگری منداڵى پێ زۆر ئه‌بێت، جگه له‌وه‌ى زۆر هه‌ست به دڵخۆشى و به‌ختیارى ده‌کـــات.
- ته‌سکوته‌نگى و بچوکى شوێنى نیشته‌جێبوون و ژیانکردن، و فره ئه‌ندامى خێزانیش وا له منداڵ ده‌کات هه‌ست به په‌شێوى و ناهه‌ماهه‌نگى له هه‌ڵچوون و هه‌ستنه‌کردن به‌سه‌ربه‌خۆیی و تاکێتى خۆى بکات، چونکه جێگه‌یه‌ک یان ژوورێکى تایبه‌ت به‌خۆى هه‌بێت.
- پشتگوێخستنى منداڵ له چاودێریکردندا به تایبه‌ت، له‌ڕووى ته‌ندروستییه‌وه، گوێنه‌دانه چاره‌سه‌رکردنى منداڵ، له‌کاتێکدا هه‌ر جۆره نه‌خۆشیه‌کى هه‌بێت، چونکه ئاشکرایه هه‌رنه‌خۆشیه‌کى ئۆرگانى (ئه‌ندامى)، ده‌بێته که‌شێکى ده‌روونى خراپ بۆ منداڵه‌که.
- هه‌ندێک جار قوتابخانه وه‌ک دامه‌زراوه‌یه‌کى بێزرا و قێزه‌ون دێته پێش چاوى منداڵ، ده‌روونى ماندوو ده‌کات، ئه‌مه‌ش کاتێک ده‌بێت که بابه‌ته‌کانى خوێندن هاوسه‌نگ نه‌بێت له‌گه‌ڵ توانسته ژیرییه‌کانى منداڵدا، یاخود وێکنایه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ ئاره‌زووه ده‌روونییه‌کانى، یاخود به‌هۆى شێوازێکى ناپه‌روه‌رده‌ییه‌وه، له مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ منداڵدا وه‌کو ئازار گه‌یاندن به شوێنکى جه‌سته‌ى منداڵه‌که، یاخود به ده‌روونى، ئه‌ویش له ڕێگه‌ى سه‌رکۆنه‌کردن و سه‌رزه‌نشتکردنه‌وه له‌پێش چاوى قوتابیه‌کانى هاوڕێی، هه‌روه‌ها دوورى ماوه‌ى نێوان قوتابخانه و ماڵیشه‌وه یه‌کێکى تره له‌هۆکاره بێزارکه‌ره‌کان بۆمنداڵ، که ڕێگایه‌کى دوور به پێ ده‌بڕێت به‌بێ بوونى هۆکاره‌کانى گواستنه‌وه، که ئه‌مه‌ش ده‌بێته ماندوکردن و تاقه‌ت پڕوکاندنى منداڵه‌که، هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ى به‌رده‌وام له قوتابخانه‌یه‌که‌وه بۆ قوتابخانه‌یه‌کى دى، به‌هه‌ر هۆکارێک بێت زیانى ده‌روونى به منداڵه‌که ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌موو ئه‌مانه‌ش کاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌ستکه‌وته‌کانى خوێندنى ئه‌و ساڵه‌ى قوتابیه‌که.
- خواردن و خۆراکى نادروست و ناته‌واویش، کاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر دروستى ده‌روونى منداڵ، ئه‌و خێزانانه‌ى ڕۆشنبیرییان له ئاستێکى به‌رزدانیه، و ناتوانن جیاوازى بکه‌ن له‌نێوان چه‌ندێتى چۆنێتى خواردندا، بێگومان منداڵى ئه خێزانانه هه‌ژارن له‌ڕووى ڕه‌گه‌زه بنه‌ڕه‌تییه‌کان و پڕۆتین و خوێ و کانزا‌کان و ڤیتامینه‌کان، بۆ نموونه که‌مى ڕه‌گه‌زى ئاسن له خۆراکى منداڵدا ئه‌بێته لاوازى بێتوانایی منداڵه‌که له‌به‌رامبه‌ر هه‌رکارێکدا ئه‌گه‌رچى ئاسان و ساناش بێت، بێگومان له‌ڕووى گه‌شه‌کردنى سروشتى منداڵه‌که‌شه‌وه هه‌ر کاریگه‌ره، له ڕووى فێرکاریشه‌وه کاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر تواناى تێگه‌یشتن وه‌رگرتن، له خوێندندا.
- بونى نه‌خۆشى ده‌روونى له خێزاندا، بۆ نموونه خوگرتن و ئاڵوده‌بونى هه‌ردووک، یان یه‌کێک له باوان به ماده هۆشبه‌ره‌کان، یاخود توشبونى یه‌کێکیان به نه‌خۆشى ده‌روونى وه‌ک: خه‌مۆکى، شیزۆفرینیا، تێکچوون له که‌سێتیدا، بۆ نموونه که‌سێکى گوماناوییه، یان دڵپیسى، یان شه‌ڕانگێزه.
- زیندانى یه‌کێک له‌باوان، یاخود گه‌شتێكی درێژخایه‌ن له‌لایه‌ن یه‌کێک له باوانه‌وه، ده‌بێته بێبه‌شبونى منداڵ له‌ڕووى سۆزدارییه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته سه‌رهه‌ڵدانى ناهه‌وسه‌نگى له‌هه‌ڵچونه‌کانیداو، نه‌مانى دڵنییایی و ئارامى لاى.
- جگه‌ره‌کێشـــان و شوێنه‌واره خراپ و جێماوه‌کانى له‌سه‌ر منداڵ، هه‌روه‌ها لاسایکردنه‌وه‌و فێربوونى ئه‌و نه‌ریته خراپه، که پاشان ده‌بێته خوپێوه‌گرتن و ئاڵوده‌بوون.
- نه‌خوێنده‌وارى و نزمى ئاستى ڕ‌ۆشنبیرى و هۆشیارى و فێرکارى باوان، ئه‌مه‌ش جارێکی‌تر شوێنه‌وارى خراپ له‌سه‌ر شێوازه‌کانى په‌روه‌رده‌کردنى ناته‌ندروست به‌جێده‌هێڵێت، و هێنانه ناوه‌وه‌ى هه‌ندێک چه‌مکى هه‌ڵه‌وناڕاست، بۆ نێو ئه‌تمۆسفیری منداڵێتى منداڵ، که ئه‌مه‌ش زیانێکى گه‌وره له ئاینده‌ى بیرۆکه و ئه‌ندێشه‌ی ئێستاى منداڵه‌که ده‌دات.
- کارپێکردنى منداڵان، و قۆستنه‌وه‌یان له‌نێو کارگه و فرۆشگه، یاخود کارپێکردنیان و کارگوزارێک له نێوماڵاندا، منداڵان ده‌خاته ژێر فشاره‌وه، چونکه زیاد له پێویست و ئاستى ته‌مه‌نى سروشتى خۆیان به‌رپرسیارێتیان خراوه‌ته ئه‌ستۆ، که له ڕاستییدا ئه‌مه ئه‌رکى ئه‌وان نییه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته فشارى ده‌روونى و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر بێ به‌هاکردن و سوکایه‌تیپێکردن له نێو کۆمه‌ڵگه‌دا.
- به‌کارهێنانى شێوازى توند‌و تیژى، له ئاڕاسته‌کردن و ڕێنمایکردن و چاکردنى ڕه‌فتارى منداڵدا، هه‌روه‌ها خراپى مامه‌ڵه‌کردن و به‌کارهێنانى لێدان و هێرشکردنه‌سه‌رى، که ئه‌مه‌ش له‌ڕووى سایکۆلۆژییه‌وه زیانێکى گه‌وره به چه‌مکى ڕێزگرتن له‌خود ئه‌گه‌یه‌نێت له ئاینده‌ى منداڵه‌که‌دا.
- ده‌سته‌به‌رنه‌کردن و نه‌بوونى هۆکاره‌کانى پاکكژکردنه‌وه‌ى پێویست، هه‌روه‌ها نه‌بوونى که‌شێکى ته‌ندروستى باش له‌ماڵدا، وه‌کو فێنککه‌ره‌وه یان گه‌رمکه‌ره‌وه، یاخود نه‌بونى ڕووناکى گونجاو.
- نه‌بون یاخود که‌مى که‌ناڵه‌کانى خۆخاڵیکردنه‌وه یان خۆشیوه‌رگرتن له ڕووى ڕۆحییه‌وه لاى منداڵ، که ئه‌مه‌ش زور گرنگه ده‌بێته ژیاندۆستى و گه‌شبینى لاى منداڵه‌که‌و، نوێبونه‌وه له چالاکییه‌کانیدا، هه‌روه‌ها فراوانبوونى شاره‌زاییه‌کانى منداڵ ده‌رباره‌ى ئه‌و ژینگه‌ییه‌ى تێیدا ده‌ژی.
ڕوخساره‌کــــــــانى فشارى ده‌روونى لاى منـــــــداڵ
- شوێنه‌واره‌کانى فشارى ده‌روونى به‌ده‌رده‌که‌وێت له شێوه‌ى توشبوونى منداڵه‌که، به‌کۆمه‌ڵێک نه‌خۆشى ده‌رونى له‌وانه‌ش: ترسان، دڵه‌ڕاوکىَ، خه‌مۆکى، تۆقین، و هه‌ندىَ له نه‌خۆشیه جه‌سته‌ییه‌کانى وه‌ک ئاره‌زونه‌کردنى خواردن، تێکچون له هه‌سته‌وه‌ره‌کانیدا، میزبه‌خۆداکردنى نائاگاییانه، تێکچون له جوڵه و قسه‌کردنیدا (دواکه‌وتنى زمان)، و توشبوون به باره نیڕۆتیکیه‌کان، وه‌ک نینۆک قرتاندن، په‌نجه مژین، قه‌یرانى جوڵیی.
- تێکچون له خه‌وتنى منداڵه‌که‌دا، به هه‌موو شێوه جیاوازه‌کانیه‌وه وه‌کو (ڕۆیشتن به‌ده‌م خه‌وتنه‌وه، گریان پێش خه‌وتن یان له‌کاتى خه‌وتندا، مژینى په‌نجه‌کانى ده‌ست له کاتى خه‌وتندا، زۆر خه‌وتن، خه‌وبینینى ناخۆش و بێزارکه‌ر، ترسانى شه‌وان به تایبه‌ت له تاریکیدا، لێکخشاندن و پێکدادانى ددانه‌کان له کاتى خه‌وتندا).
- دواکه‌وتن له خوێندن، یه‌کێکه له‌دیارترین شوێنه‌واره‌کانى فشارى ده‌روونى له‌سه‌ر منداڵ، جاری وایه ئه‌م دواکه‌وتنه له خوێندن هه‌موو بابه‌ته‌کانى خوێندنى ئه‌و ساڵه‌ى منداڵه‌که ده‌گرێته‌وه، هه‌ندێک جاریش دواکه‌وتنه‌که تایبه‌ته به بابه‌تێکى دیاریکراو له بابه‌ته‌کانى خوێندن، وه‌کو ماتماتیک.
- له گرنگترین نیشانه‌کانى دواکه‌وتن له خوێندن، که‌مى و نزمى ئاستى ژیرییه، که کارده‌کاته سه‌ر ده‌ستکه‌وته‌کانى خوێندنى منداڵه‌که به شێوه‌یه‌کى خراپ، جگه له‌مانه‌ش، په‌رتبوون و بێئاگایى و سه‌ختى له تیرکردن و لاوازى یادگه و سستى له تێگیشتن و گرنگینه‌دان به بابه‌ته‌کانى خوێندن و ئاماده نه‌بوونى به‌رده‌وام و هه‌ڵهاتن و خۆدزینه‌وه له قوتابخانه‌ش، کۆمه‌ڵێک فاکته‌رى ترن بۆ دواکه‌وتن له خوێندن لاى منداڵ.
- له نیشانه جه‌سته‌ییه‌کانى فشارى ده‌رونى، هه‌ستکردنى مناڵه به ماندوبون و په‌شێوى، جوڵه نیڕۆتیکیه‌کان، قه‌یرانى جوڵه‌یی، خاوخلیچکى وسستى و ته‌مبه‌ڵى، هه‌روه‌ها له‌لایه‌نى هه‌ڵچونیشه‌وه منداڵه‌که توشى دڵته‌نگى و هه‌ستکردن به که‌مێتى و چکۆسى (غیره)، ڕق هه‌ڵگرتن، شه‌رمکردن، داڵغه‌لێدان و زینده‌خه‌ون و هه‌ستکردن به‌گوناه و ترسان له‌قوتابخانه، ده‌بێت، وه له‌گرنگترین شوێنه‌واره‌کانى فشارى ده‌روونى، لادانه ڕه‌وشتى و ڕه‌فتارییه‌کانن، وه‌کو (درۆکردن، دزیکردن، لادانى سێکسى).
نووسینی / لانه محه‌مه‌د
مامۆستاى سایکۆلۆژیا له په‌یمانگه‌ى مه‌ڵبه‌ندى مامۆستایانى سلێمانى
لەهاوپۆلی: ده‌روونناسی مناڵ
« گوناهه گرێ و گه‌ڕان به‌دوای سزادا توێژه‌ری ده‌روونی | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | ترسی منداڵ له قوتابخانه و چاره‌سه‌رکردنــــى »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964

كوريكم هة ية تة مة نى 10 سال دةبيت هة ست دة كة م بة تة نها دة تر سى بة شة و بخة وى بة لام بة شة وو كة دة ينيرم بو دة رى نا ترسى بة شة و كة دة ليم دة خة وين بروو بو ئة و ديو نينو كى دة خوات ئيتر سوباس جوابم بدة نة وة