كانونی دووهم 16, 2008
فلیم کارتۆنەکان،مناڵان لەسەر ڕەوشتى توندو تیژى ڕادەهێنن
هێمن مەلا کەریم بەرزنجى
ئەو فلیم کارتۆنانەى باس لە توندو تیژى دەکەن و،قسەى نابەجێ و،جنێو لەخۆدەگرن، مناڵ لەسەر ڕەوشتى توندوتیژى و،دووژمنایەتى ڕادەهێنن،هەرلەبەر ئەمەشە (ئۆڵمان) وەکو پسپۆڕو،شارەزاو ،لێکۆڵیار ،پێمان دەڵێت،کە (کەتەمەنى مناڵى قۆناغێکى ژیان نییە، بەڵکو یەکێکە لە حاڵەتەکانى فیکر) ،دیارە ئۆڵمان لێرەدا مەبەستێکى ئاشکراى هەیە،کە پێویست بە هیچ ڕوونکردنەوەیەک ناکات. چونکە ئەو دەزانێ لەلایەنى فیسۆلۆژى و گەشەو پێگەیشتنەوە مناڵى یەکێکە لە قۆناغەکانى ژیان.
لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن،کە مناڵان لە فلیم کارتۆنى شەڕ و،توندوتیژییەوەفێردەبن، کە خۆشى لە توندوتیژى وەربگرن و،پێى ئاسودەبن و، بەمەش ئایندەیەکى باشیان نابێت.
لێکۆڵیاران باس لەوەدەکەن ،کە مناڵان تەماشاى دیمەنەکانى توندو تیژى دەکەن لە ڕێگەى تەلەفزیۆن و،یارییە ئەلەکترۆنییەکانەوە و،ئامێرەکانى دیکەى وەکو (کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت و،دیڤیدى و،ئیڤیدى و،سیدییەوە) ،بۆ ماوەى (1-3) سەعات لە ڕۆژێکدا و،ئەمەش دەبێتە هۆکارێک بۆ دروست بوونى دوژمنایەتى و بەرابەرى لە مێشکى مرۆڤ دا.
دکتۆر(دیمیترى کریستاکیس) ى (یاریدەدەرى لێکۆڵینەوە لە پەیمانگەى لێکۆڵینەوەى سەربە نەخۆشخانەى (سیاتل بۆ مناڵان) ) دەڵێت : (ئەو لێکۆلێنەوانە پێشەکى ڕێبەرى کۆتاییە لەسەر ماوەى گرنگێتى تەلەفزیۆن و،هۆیەکانى ڕاگەیاندن لە ماوەى گەشەى ژیانى مناڵدا) و(لە نێوان 184 مناڵدا کە گونجاوبوون بۆ لێکۆڵینەوە،25 مناڵین گرفتى ترسناکیان هەبوو ،دیمەنە توندو تیژییەکانیان سەبرکردبوو بەهۆى تەلەفزیۆنەوە بۆ ماوەى یەک کاتژمێر لە ڕۆژێکدا. )
شیکردنەوەى (کریستاکیس) و هاوڕێ لێکۆڵیارەکانى لە بارەى هەڵسوکەوت و،خوو ڕەوشتى بینەرانى تەلەفزیۆن و ڤیدیۆ لەسەر 330 مناڵ دەریدەخات، کە ڕوشتیان جیاوازە لەمناڵى ئاساى و،توڕو ،توندوتیژن و،گیانى تۆڵەیان تێدا بەهێزەو،لەم باریەوە دەڵێن (مناڵ لەتەمنى پیش خوێندن و،تاتەمەنى 10 سالێش بەتەوى نازانن تایبەتمەنى و جیاکردنەوەکانى نێوان خەیاڵ و ڕاستەقینەچییەو،پێویستە بۆیان ڕاڤە بکرێت ،و تێیان بگەیەنرێت بۆئەوەى توشى گرفتى دەرونى نەبن و،توندوتیژو توڕەنەبن).
هاوکات زۆرێک لەزانایان و،پسپۆڕانى دەروونى باس لەوەدەکەن،کە زۆرێک لە فلیم کارتۆنەکان بە شێوەیەک دروستکراون لەگەڵ ژیرى و ئاوەزى مرۆڤ دا نایەنەوەو، ناگونجێن و،ئەمەش والە مناڵ دەکات زیاتر لە ناو خەونەکانیاندا ڕۆبچن و،خەونى زۆر گەورەببینن، ئەگەرچى وەکو (کازانتزاکى ) دەڵێت : (مناڵى بچوک خەونى گەورە گەورە دەبینن) ،وەلێ لەم بارەدا خەونەکان و،تاڕادەیەکیش هەوڵ و، کاروکردەوەکانیش سنوردەبەزێنن،هەربۆیە گرفتى ترسناک دروست دەبێت و،لەمبارەیەوە پسپۆڕانى پزیشکى دەروونى قسەى زیاتریان هەیەو ،دەڵێن : (کاتێک مناڵ دەبینێت لەناو فلیم کارتۆنەکاندا زەبرى توند بەیەکدا دەکێشن،بەتایبەتى ئەو زەبرانەى بەر سەر دەکەون و،هیچ گرفتێکیش دروست نابێ و ،پاش تۆزێک چاک دەبنەوە،والەمناڵ دەکات بە دیاریانەوە پێبکەنن و،واتێبگەن کە ئەم کارانە ئەنجامێکى خراپى نابێت و،دوورنییە بەزەبر بکێشن بەسەرى براو خوشک و هاوڕێ و کەسەکانیاندا، کە ئەمەش لەبارى پزیشکى و زانستییەوە ڕاستنییەو،هەموو ئەو زەبرانە زیانى زۆرى دەبێت بۆ مێشکى مرۆڤەکان) کەواتە پێیستە ئاگادارى مناڵەکانمان بین و،کەناڵە تەلەفزیۆنییەکانیش ئەو ڕاستییە لەبەرچاو بگرن و،بە پرس و ڕاوەرگرتنى پسپۆڕانى دەروونى و، پزیشکى و،کۆمەڵایەتى فلیم کارتۆن دۆبلاژبکەن و،فلیم کارتۆنى دیکەش لە کەناڵەکانیانەوە داببەزێنن و،واز لە فلیم کارتۆنى توندوتیژ و پڕلە جنێو وقسەى نادروست بهێنن.
ماڵپهڕی دهروونناسی
www.derunnasy.com
لەهاوپۆلی: دهروونناسی مناڵ
« بهرهنگاربوونهوهی کێشه خێزانیهکان | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | پێست و باری دهروونی »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
