كانونی دووه‌م 16, 2008
مناڵی شه‌رمن
به‌رچڤه‌ی : ناسک عه‌زیز
به‌شی دووه‌م و کۆتایی
زانایانى تەندروستى دەرونى بۆ چارەسەر کردنى ئەم کێشەیە ئەم ئامۆژگاریانەیان پێشکەش کردوون:
- - لەسەر کاغەزێک ئەو شتە بنوسە کەدەتەوێت بیکەیت، هەروەها هۆکارى دوودڵیت لەئەنجامدانیشى بنوسە، پاشان خۆت هەڵسەنگێنە لەڕێگەى تۆمارکردنى ژمارەى ئەو جارانەى کەسووربونت هەبووەو بەکردەوە ئەم کارەت ئەنجامداوە پاشان لەدواى ئەمەى ئەو کارەت کردوە چیت بەسەر هاتووەو هەستت بەچی کردوە.
- سووربونەوەى دەم چاو (روخسار) بەپێی بۆچوونى زانایانى زیمباردۆ،گەشەپێدانى ئەو توانا‌و لێهاتوییە کۆمەڵایەتیانەى تایبەتن بەپەیوەندى بەستن و کار لێک کردن لەگەڵ کەسانى دیکەدا پێویستیەکە یەکجار زۆرن بۆ چارەسەر کردنى شەرمنى زۆر،ئەم ئامۆژگاریانەى خوارەوە سەرەتاى ڕیگایەکى باش دەبن بۆ گەشەدان بەمەهاراتە کۆمەڵایەتیەکان.
- هەمیشە یەکەم کەس بە کە قسە دەست پێبکەیت لەگەڵ کەسانى دیکەدا، باشترین ڕێگاش بۆ کردنەوەى سەرى قسە لەگەڵ کەسانى دیکەدا ئەوەیە بەوەسفکردنى شتێکى یان دەربڕینى سەرسامى خۆت بەشتێکى دیاریکراو کەلەکەسەکەى دیکەدا هەیە دەست پێ بکەیت .
بەلاى کەمەوە ڕۆژانەسڵاو لەپێنج کەسی نەناس بکە، هەڵبەتە بەڕوى خۆشەوە.
- بچۆ بۆ بازارڕ و پرسیارى شوێنى هەندێک دوکان و فرۆشگا بکە ،تەنانەت ئەگەر شوێنەوکانیشیان بزانیت،گرنگ ئەوەیە دەست پێشخەرى بکەیت بۆ قسەکردن لەگەڵ کەسانى دیکەدا ،بیرت نەچێت سوپاسی ئەوانە بکەیت کەپرسیاریان لێدەکەیت لەبەرامبەر ئەو لوتف و موحیبەتەى بەرامبەرت نواندویانە.
چەند ئامۆژگاریەکى گشتى بۆ ئەوانەى کەزۆر شەرم دەکەن:
پرۆفیسۆر زیمباردۆ، یەکێکە لەشارەزایانى دەروون ناسی و ناسراوە بەبایەخە زۆرەکانى کەبابەتى دیاردەى شەرمى کۆمەڵایەتى داوە بەو ئیعتیبارەى کەرێبەرى ئەو توێژینەوە لێکۆڵینەوانەیە کەلەبوارى گرفتى شەرمدا لە ئەمریکا بەگشتى و لەزانکۆى ستانفۆرد کراون ،بەبۆچونى زیمباردۆى دانەرى کتێبی شەرم ،کاتێک شەرم لەگەڵ هەڵوێستەکەدجا بێتەوە دادەنرێت بەئیجابی و مواسەفاتى ئەدەب و ئاکارى بەرزو زەوەق و سەنگینى دەبەخشێت بێگومان هەموو ئەم خەسڵەتانە ئیجابین. به‌هه‌رحاڵ ، شه‌رمی سه‌لبیش بریتیه له‌و ناته‌واوییه‌ی که له‌ڕه‌فتاری کۆمه‌ڵایه‌تی تاکدا ڕووده‌دات ، چونکه شه‌رمێکی بێ پاساوه و بارێکی ده‌روونی خراپ به‌سه‌ر تاکه‌که‌وه به‌جێده‌هێڵێت ، له‌وانه‌ش خراپ بوونی ته‌ندروستی ده‌روونی که‌سه‌که . زیمباردۆ له‌سه‌ر ئامۆژگاریه‌کانی بۆ توشبووانی ئه‌م گرفته ده‌ڕوات و ده‌ڵێت : ● له‌کاتێکدا هه‌ستێکی ناوه‌کیت سه‌باره‌ت به‌باتێکی دیاریکراو هه‌یه و ده‌ته‌وێت ده‌ریببڕیت ، هه‌وڵبده نامه‌یه‌ک بۆ خۆت بنووسه دواتر نامه‌که بخوێنیته‌وه ، خۆ ئه‌گه‌ر تاقه‌تت نه‌بوو نامه بنووسیت ، کێشه نیه ده‌توانیت به‌تۆمارکه‌رێک تۆماری بکه‌یت و پاشان گوێ له‌کاسێته‌که بگریت . ● هه‌وڵ بده متمانه‌ت به‌خۆت و به‌تواناکانت هه‌بێت ، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی نووسینی خاڵه به‌هێز و لاوازه‌کانته‌وه له‌ستونێکی تایبه‌تدا و له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر خاڵێکی لاوازیشدا ئه‌و خه‌سڵه‌ته بنووسه که‌به‌رامبه‌ری خاڵه لاوازه‌که‌یه ، بۆ نموونه : متمانه‌م به‌که‌س نیه - متمانه‌م به‌خۆمه ، خه‌ڵکی ڕقی لێمه - خه‌ڵکی خۆشی ده‌وێم . له‌پاش نووسینی هه‌سته لێکپێچه‌وانه‌کان ، هه‌وڵبده بیر له‌خۆت و ڕه‌فتاره‌کانت بکه‌ره‌وه به‌جۆرێک که‌چێژ له خه‌سڵه‌ته باش و بنه‌ما دروسته‌کانی لای چه‌پ وه‌ربگریت . ● هه‌وڵبده ئه‌و هه‌ڵوێستانه بێنیته پێش چاوی خۆت که دڵه‌ڕاوکێ و شه‌منده‌ییت بۆ دروست ده‌که‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی که شه‌رمنیت ، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌وڵ بده بیر له‌وه بکه‌یته‌وه که ئه‌گه‌ر شه‌رمن نه‌بوویتایه ده‌تکرد ، بۆ ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته له‌سه‌ر ئه‌م شێواز و ڕێچکه‌یه به‌رده‌وام به پاشان ئه‌گه‌ر دواتر به‌واقیعی ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵوێستێکی وابوویته‌وه هه‌وڵبده ئه‌وه جێبه‌جێ بکه‌یت که‌بیرت لێده‌کرده‌وه . ● بچۆره ڕیزی سه‌ره‌گرتنه‌وه چ سه‌ره‌ی پاس بێت یان سۆپه‌ر مارکێت یان چێشتخانه‌ی نۆک و فه‌لافل و یان فه‌رمانگه حکومیه‌کان . بیرت نه‌چێت له‌دوای دواوه بوه‌سته و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێش خۆت سه‌ری قسه‌یه‌کی خه‌فه‌تاوی دامه‌زرێنه . ● شه‌رم کردن له‌ڕه‌گه‌زه‌که‌ی دیکه شتێکی ئاساییه ، به‌ڵام پێویست نیه ، هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌که حه‌ز ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وی دیکه قسه بکه‌ن ، تاکه شتێک که بۆ ئه‌م قسه کردنه پێویست بێت ئازایه‌تی ده‌ستپێشخه‌رییه بۆ قسه‌کردن ، شێوازی ده‌ستپێشخه‌ریه‌که‌ش ڕاده‌وه‌ستێته سه‌ر هه‌ڵوێسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که ، بۆنموونه ئاستی زانکۆ ، پرسیار سه‌باره‌ت به‌موحازه‌ره‌یه‌ک یان کتێبێکی گونجاو ، به‌ڵام پرسیار سه‌باره‌ت به ڕاپۆرتێک یان ته‌نانه‌ت له‌باره‌ی کاته‌وه ده‌بێت گونجاو بێت له‌شوێنه‌کانی ئیشکردندا .
● کتێبێک یان شتێک له‌گه‌ڵ خۆتدا هه‌ڵبگره که‌مایه‌ی ڕاکێشانی سه‌رنج و فزوڵی زۆربه‌ی خه‌ڵک بێت و ئاماده‌بن بۆ ئه‌و پرسیاره‌ی که ڕه‌نگه لێتان بکرێت .
سه‌رچاوه :
گۆڤاری زانستی سه‌رده‌م
ژ : 32 / تشرینی دووه‌می 2007
ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی
www.derunnasy.com
لەهاوپۆلی: ده‌روونناسی مناڵ
« دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ پزیشکی تیشک و سۆنار دکتۆره ئاشتی که‌ریم | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | شیری حوشتر له ڤیاگرا به‌هێزتره »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
