كانونی دووهم 2, 2008
مناڵی شهرمن
بهرچڤهی : ناسک عهزیز
بهشی یهکهم
بەبۆچوونى پسپۆڕان و شارەزایانى دەروونى ،شەرمنى دەگەڕێتەوە بۆ سێ هۆکارى سەرەکى ،کە بریتین لە :
- بۆ ماوەیی .
- نەبوونى چالاکى کۆمەڵایەتى .
- تەماشاکردنى سلبیاتە بۆ خوود .
بەپێی بۆچوونى پسپۆڕان دەروونى نزیک بە لە 10% تا 15% منداڵان کەلەدایک دەبن ئامادەیی ئەوەیان تێدایە کەبەشێوهیەکى سەیرو ناسروشتى شەرمن بن،بەڵام ئەوانى دیکە لەبەر نەبوونى چالاکى کۆمەڵایەتى یان بەهۆى ترس لەوەى کەسانى دیکە قبوڵیان نەکەن یاخود ببنە مایەى گاڵتەپێکردنى کەسانى دیکە کەئەمەش بەواتاى ئەوەى متمانەیان بەخۆیان نییە،شەرمن دەردەچن .
پێناسەى شەرم کردنى زۆر:
وەکو چەمکک سەختە بتوانرێت دیارى بکرێت،بەڵام بەپێی بۆچوونى پسپۆڕانى تەندروستى دەکرێت بوترێت بریتیە لە جۆرێک لەجۆرەکانى دڵە ڕاوکەى کۆمەڵایەتى کەدەبێتە هۆى دروستبوونى هەستگەلێکى جۆراوجۆر لەنێوان نیگەرانى و پەشێوازى سادەو لەنێوان هەستى ترس و تۆقێنێکى ئاشکرا کەلەدەرونزانیدا لەخانەى نەخۆشیەکانى دڵەڕاوکەو پەشێویداریز دەکرێت.بەتایبەتى دوادەر ئەنجامى سروشتیانەى شەرمى توند بەهەست بەتەنهایی و دابڕاوى لەکۆمەڵگا تەواو دەبێت ،کەهەردوکیان یەکێکن لەهۆکارە گرنگەکان بگرە ئاکامەکانى نەخۆشی خەمۆکى ئەمەش بەواتى ئەوەى کەئەو کەسەى کەدووچارى شەرمنى زۆر بووە پلەبەپلە تەندروستى دەرونى خراپتر دەبێت و تابێت دووچارى کێشەى دیکەى دەکات .
نیشانەکانى بوونى نەخۆشیەکە:
شەرمنى زۆریش وەکو هەر نەخۆشیەکى دەرونى دیکە دەبێتە هۆى دەرکەوتنى کۆمەڵێک نیشانە کەبریتین لە :
1- ئەنجامدانى هەندێک ڕەفتارى نائاسایی، لەوانە:
- کەمدوویی و قسەنەکردن لەکاتێکدا خەڵکى نائاشناو بێگانە ئامادەبن.
- سەیرکردنى هەرشتێک جگەلەو کەسەى کە قسەى لەگەڵدا دەکات .
- خۆلادان لەبینینى کەسانى نەناس و بێگانە.
-هەستکردن بەتەنگى لەکاتێکدا کەبۆ یەکەم جار دەست بەقسەکردن دەکەن.
- نەبوونى تواناو ئامادەیی بۆ قسەکردن لەبۆنە کۆمەڵایەتیەکانداو هەستکردن بە ئیحراجى زۆر کاتێک لەبۆنەیەکى ڕەسمیدا رادەسپێردرێن قسەبکەن.
- دوودڵی زۆر لەکاتى چالاکى هەرەوەزى وکۆمەڵایەتیدا.
2- نیشانە جەستییەکان بریتین لە:
- زیادبوونى ترپەى دڵ.
- گرفت و ئازارى گەدە.
- ئارەقکردنەوەى زۆرى ناو لەپی دەست.
- بەهێزبوونى لێدانەکانى دڵ.
- وشکى دەم و قورگ.
- لەرزین و جوڵەى کۆنترۆڵ نەرکراوى زۆری لەش.
3- نیشانە هەڵچونیە ناوخۆییەکان:(هەستى دەروونى ناوخۆیی)،بریتین لە:
- هەستکردن و تەرکیز کردنە سەر خود.
- هەستکردن بەشەرمەندەیی.
- هەستکردن بە نائارامى.
- هەوڵدان بۆ دووربوون و دیارنەبوون تالەبەر چاوان نەبێت.
- هەستکردن بەکەم و کوڕی.
- بەپێی ڕاى شارەزایانى تەندروستى دەروونى توشبوونى ئەم نەخۆشییە هەستیارییەکى زۆرو لەڕادەبەدەریان بەرامبەر بەخۆیان وئەوشتانە هەیە کەلێیان دەڕوات،بەجۆرێک کەتەوەری سەرەکى بایەخیان بریتى دەبێت لەوەى کەچەندەکاریگەرییان لەسەر بەرامبەر هەیەو روانینى بەرامبەرو کەسانى دیکە بۆئەم چۆنییە، بەم شێوەیە ئەو تەرکیز کردنە سەردەروونى ناوخۆیی و هەست بەکەمى کردن و شێواوییەى کەلەحاڵەتى ئامادەیی کەسانى دیکەدا یان لەکاتى مامەڵە لەگەڵ کەسانى دیکەدا لێیان روودەدات، توشبوانى شەرمنى زۆر تواناى بایەخدان و تەرکیز کردن و هەستکردن بەهەست و نەستى کەسانى دیکە وون دەکەن، کەئەمەش خۆ بەخۆ دەبێتە هۆى زیادتر بوونى ئەو دابڕانە کۆمەڵایەتییەى کەکەسی توشبوو بەنەخۆشی شەرمنى زۆر بەدەستیەوە دەناڵێنێت :
ڕێگاکانى چارەسەرکردنى شەرمنى زۆر:
شەرمنى زۆر،لەئێستادا کێشەى کۆمەڵایەتى یەکجار بەربڵاوە ،توێژەرانى کۆمەڵایەتى هەوڵ و کۆششى خۆیان بۆ دۆزینەوەى ڕێگاچارەیەکى بنەڕەتى بۆ ئەم کێشەیە نەخشى ئامێزە خستۆتە گەڕ، چەندین عەیادەى تایبەت بۆ چارەسەر کردنى ئەم کێشەیە هەیە،کەڕێگاى جۆراوجۆرە بەکاردەهێنن لەوانە:
- فێرکردن و ڕاهێنانى کەسانى شەرمن بۆ مەبەستى بەدەستهێنانى چالاکى کۆمەڵایەتى فەردى بۆ پەیوەندى بەستن و کار لێککردن لەگەڵ کەسانى دیکە.
- فێرکردنى شێوازەکانى بیرکردنەوەى دروست و لۆژیکى بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ کەسانى دیکەدا.
- ڕوبەڕوو بونەوەو نەهێشتنى ئەو هۆکارانەى کەدەبنە هۆى دروست بوونى شەرم،ئەویش لەڕێی پرۆسەیەکەوە کەپلە بەپلە نەخۆشەکە شارەزایی کۆمەڵایەتى ئیجابی بدرێتێ یەکێک لەم ڕێگایانە بەنواندن یان وەرگرتنى ڕۆڵ و هەڵوێست، بەجۆرێک کە نەخۆشەکە هەستێت بەبینینى ڕۆڵێکى ئیجابی لەهەڵوێستێکدا کەدەبێتە هۆى ئیحراجى بۆ نەخۆشەکە،وەکو واخۆ دەرخستن کەپەیوەندى بەکەسانى دیکەوە هەیەو دەست دەکات بەقسەکردن لەگەڵیانداو بەتێپەڕبوونى کات نواندنەکە دەبێتە رەفتارێکى ئاسایی لەژیانى واقیعى نەخۆشەکەدا.
- فێرکردن و راهێنانى کەسانى شەرمن لەسەرئەوەى کە جڵەوى پێشنیار کردن بۆ یارمەتى دانى خۆى بگرێتە دەست تا ڕزگارى بێت لەشەرمەکەى، ئەویش لەڕێی ئەنجامدانى شتێکی دیاۆیکراو. . یان شتێک کەحەزى لێبێت یاخود پێویست بێت ئەنجامى بدات بەڵام لەبەر شەرم نەیکات .
سهرچاوه :
گۆڤاری زانستی سهردهم ، ژ 32
تشرینی دووهمی 2007
www.derunnasy.com
لەهاوپۆلی: دهروونناسی مناڵ
« ساڵی نوێتان پیرۆز | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | دیمانهیهک لهگهڵ پزیشکی تیشک و سۆنار دکتۆره ئاشتی کهریم »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
