نوێترین ١٠ بابەت

هاوپۆلەکان

ئەرشیف

گەڕان لەماڵپەڕ

چوونه‌ژووره‌وه‌




دواهەمین ١٠ بۆچوون

دراوسێکان

هۆکاره‌کانی توشبوونی مناڵ به‌ کێشه‌ ده‌روونیه‌کان / به‌شی دووه‌م و کۆتایی

كانونی یه‌كه‌م 28, 2007

mnal1.jpgهۆکاره‌کانی توشبوونی مناڵ به‌کێشه‌ ده‌روونیه‌کان
ئاماده‌کردنی : چاره‌سه‌رسازی ده‌روونی
سه‌ڵاح حه‌سه‌ن

به‌شی دووه‌م و کۆتایی

ئەو هۆکارانەى دایک سەرچاوەیەتى :
• دایک توشى هەندێک حاڵەتى تایبەت ببێت لەکاتى سکپڕیدا ، دەرمان بەکاربهێنێت و زیان بگات بە منداڵەکەى بەتایبەتى لە سێ مانگى یەکەمى سکپرى، جگەرە بکێشێت بەشێوەیەکى زۆر کاریگەرى دەبێت لەسەر تواناکانى ژیرى منداڵ.
• دایک لە ماوەى سکپریدا توشى خەمبارى ببێت.
• منداڵ دور لە سۆزى دایک پەروەردە ببێت بە تایبەت لە ساڵانى یەکەمى تەمەنى.
• دایک بەشێوەیەک زاڵ بێت لە نێو ماڵدا کە بەتەواوى کەسایەتى باوک ڕەتبکاتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆى ئەوەى باوک لە بەرچاو منداڵ هێما و بەهایەکى خراپى هەبێت.
• پشتگوێخستن و گرنگى نەدان بە پەروەردەکردنى منداڵ و جێهێشتنى بۆ بەخێوکەرێکى تر .
• دایک زوربەى کات سەرقاڵى گرنگیدان بێت بەخۆى و زۆر بچێتە دەرەوەى ماڵ و منداڵەکەى بەجێبهێڵێت.
• ترساندنى منداڵ بە شتە نادیار و خەیاڵییەکان وەکو جنۆکەو ئاژەڵى ترسناک لەڕێگەى گێرانەوەى چیرۆک بۆى، ئەمەش کاریگەرییەکى نێگەتیف بەجێدەهێڵێت لەسەر لایەنى دەروونى منداڵ.
ئەوهۆکارانەى باوک سەرچاوەیەتى :
o باوک بەتەواوى کەسایەتى دایک بسڕێتەوە و رۆڵ و گرنگییەکانى بێنرخ سەیر بکات.
o کاریگەرى زۆر دروست دەبێت لەسەر لایەنى دەروونى منداڵ کاتێک دەبینێت باوک جنێو بەدایک دەدات و لەبەرچاویدا لێى دەدات.
o باوکێکى خەیاڵ و سەرخۆش کە لەدرەنگانى شەودا دەگەڕێتەوە ماڵەوە و خێزانەکە بێزار و ناڕەحەت دەکات کاریگەرى دەبێت لەسەر بەهاو هێماى باوک لەبەرچاو منداڵدا.
o کاتێک منداڵ بۆى ئاشکرا دەبێت باوکى راستگۆ نییە یان پیاوێکى باش نییە، رێزى باوک لاى منداڵ نامێنێت و لێرەوە منداڵەکە لە ناخیدا سکاڵایەکى زۆرى لا دروست دەبێت و ئاشکراى ناکات تاکو گەورە نەبێت.
o باوک زۆر سەرقاڵى کارکردن بێت و کاتێکى تایبەت و دیاریکراو دانەنێت بۆ دانیشتن لەگەڵ منداڵەکانى و گرنگیدان پێیان.
o کۆچکردنى باوک بۆ دەرەوەى وڵات، ئەمەش وادەکات منداڵ بێبەش بێت لە بوونى پێشەنگێک یان مامۆستا و بەخێوکەرێک.

ئەو هۆکارانەى خودى منداڵ سەرچاوەیەتى:
* کەمى تواناى ژیرى منداڵ بەراورد بە منداڵانى هاوڕێى ، وادەکات منداڵ هەست بەکەمى و شەرم بکات بەتایبەت ئەگەر لەلایەن قوتابخانەکەیەوە فشارى لەسەربێت بۆ ئەو مەبەستە.
* بوونى ناتەواوى یان کەمئەندامییەک لە منداڵدا کە بوبێتە جێگەى گاڵتە پێکردنى منداڵانى تر، وەکو شەلەلى منداڵ ، لاوازى بیستن ، یان ناتەواوییەکى ترى جەستەیى.

سەرچاوە:
1. الصحە النفسیە للطفل د. هشام الخطیب و احمد محمد الزبادی الطبعە الاولى 2001 .
2. تۆرى ئینتەرنێت ( شبکە الحصن للعلوم الانسانیە ).

ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی
www.derunnasy.com

ئامادەکردنى
صلاح حسن - چارەسازى دەروونى
salahboskany@yahoo.com

لەهاوپۆلی: ده‌روونناسی مناڵ

یەک وەڵام بۆ “هۆکاره‌کانی توشبوونی مناڵ به‌ کێشه‌ ده‌روونیه‌کان / به‌شی دووه‌م و کۆتایی”

  1. سوله‌یمان | فەرموی:
    03-01, 2008 كاتژمێر 1:22 سپام

    ماڵپه‌ڕێکی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندو سه‌رکه‌وتوویه‌ به‌ بڕوای من.
    هیوادارم له‌ باره‌ی ده‌روونناسی‌یه‌وه‌ بابه‌تی زۆرترمان بۆ بڵاو بکه‌نه‌وه‌.
    داوای سه‌رکه‌وتن و ته‌مه‌ندرێژی زیاتر بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م ماڵپه‌ره‌ جوانه‌ ده‌که‌م
    سوله‌یمان-سوئێد

بۆچوونەکان


« زه‌بری ده‌روونی Psychological trauma | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | ترس له‌ قوتابخانه‌ ( خوێندنگه‌ ) / توێژینه‌وه‌‌ی زانستی »

Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
designe-by-germeser
Valid CSS! Valid XHTML 1.0 Transitional