كانونی یه‌كه‌م 22, 2007
وه‌رگێڕانی له سویدیه‌وه : ئاسۆ بیاره‌یی
ئازاردانی ده‌روونی منداڵ
پێناسه‌ی ئازاردانی ده‌روونی منداڵ
هه‌موو کردارێکه یان بایه‌خنه‌دانێکه که کارێکی نه‌گه‌تیڤ ده‌کاته سه‌ر مێشک، سۆزی منداڵ و گه‌شه‌کردنی،هه‌ستی خۆیی،توانای کۆمه‌ڵایه‌تی ومه‌رجه‌کانی بۆ په‌یوه‌ندیه سۆزه نیزیکه‌کانی.
مرۆڤ ده‌توانێ بڵی که ئازاردانی ده‌رونی شیوازه‌هه‌ڵسوکه‌و‌تێکه که به‌منداڵ ڕاده‌گه‌ێنرێ که بێکه‌ڵکه، خۆشه‌ویستنیه،نه‌ویسته و بوونی ناڕه‌وایه کاتێک ڕوبه‌ڕوی پێوویستی ئه‌وانیترده‌بێته‌وه.
نموونه‌ی ئازاری ده‌رونی :ڕه‌ته‌کردنه‌وه،ترساندن،گۆشگیرکردن،هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌سته‌یی(فیزیکی)و ده‌رونی(سایکۆلۆجی) لێدان و چه‌وساندنه‌وه.
ئازاردانی ئه‌کتیڤ :جۆره شێوازیکی سوکایه‌تیه که‌ده‌رهه‌ق به‌منداڵ ئه‌کرێ. ده‌شێ منداڵ بشکێنرێ له‌ڕێگه‌ی سوکایه‌تیپێکردن، جنێودان،ڕه‌خنه‌گرتن، هه‌ڕه‌شه‌کردن، یاخود بکرێته قوربانی..هتد. یان بریتیبێت له‌ڕه‌تکردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن باوک و دایکه‌وه و هه‌ڵوێستێکی دژایه‌تیوه‌رگرن و خۆ توڕه‌بنوێنن به‌رامبه‌ر منداڵ یان له‌ڕێگه‌ی بێگوێدان و له‌بیرکردنی.
ئازاردانی ئه‌کتیڤی منداڵ : ئه‌م جۆره شێوازه ئازاردانانه ده‌گرێته‌خۆی: زۆرجار هه‌ڕه‌شه‌ی به‌جێهێشتنی لێده‌کرێ. سزادانیش ده‌بێته‌کارێکی ئاسایی. منداڵ له‌تۆی چوار دیوارد توونده‌کرێ، دابڕینکردنی له هاوبه‌شی خێزان، دوورخستنه‌وه‌ی له‌هاوته‌مه‌نه‌کانی یان سه‌یرکردنی وه‌کو هیچ، که‌که‌س نه‌گوێی لێبگرێ نه بیدوێنێ. باوک و دایک هه‌ڵوێستێکی نه‌گه‌تیڤیان هه‌یه به‌رامبه‌ر منداڵه‌که و هه‌رده‌م تایبه‌تمه‌ندیه نه‌گه‌تیڤه‌کان ده‌خه‌نه ڕوو بۆی. منداڵ له‌سه‌ره‌تاوه تێده‌گات که ئه‌وان(باوک و دایکی) کارێکی هه‌ڵه‌ده‌که‌ن،که شێتن، باشنین و خراپن..هتد
ئازاردانی ده‌رونی(خاو) پاسیڤ که پێشی ده‌وترێ فه‌رامۆشکردنی سۆزگه‌ل که به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ منداڵ بریندارناکات و نایشکێنێ،به‌ڵام په‌یوه‌ندی به‌نه‌بوونی توانای خودی باوک و دایکه‌وه هه‌یه که ناتوانن پێویستیه‌کانی منداڵ بهێننه‌دی. ئه‌وان(باوک ودایک)که‌که هێنده‌ی سه‌رقاڵی خۆیان و گیروگرفته‌کانیانن که ئاگایان له منداڵ و پێویسته‌کانی نیه.
ئه‌و جۆره باوک و دایکه ئه‌وانه ئه‌گرێته‌وه که خۆیان نه‌خۆشی ده‌رونییان هه‌یه یاخود گه‌شه‌کردنی ده‌رونیان که‌مه و به‌ئاسانی ناتوانن سۆز و دڵنیای، هاندانی عه‌قڵی و بوونێکی جێگیربده‌ن به مناڵه‌کانیان که پێویستیانه.
هه‌روه‌ها ده‌توانریت ڕه‌فتاری ئه‌و خێزانانه‌ش بخریته‌سه‌ر ئازاردانی ده‌رونی(خاو) پاسیڤ که دایکه‌کان دووچاری لێدان و ئازارده‌بنه‌وه ، ئه‌و خێزانانه که به‌ده‌ست گرێی دووبه‌ره‌کی و ناکۆکیه‌وه ده‌نالێنن. ڵیره‌دا که دایکه‌که ئه‌رکی په‌وه‌روه‌رده‌کردنی منداڵه‌بگرێته ئه‌ستۆ.
ئه‌و باوک و دایکانه‌ی که بیرله مندڵه‌کانیان ناکه‌نه‌وه زۆرجار تێگه‌شتنیکی وایاننیه که له پێویستیه‌کانی منداڵ و ڕه‌فتارکردن له‌گه‌ڵیدا تێبگه‌ن و مه‌به‌ست له‌په‌یوه‌ندی (باوک و دایک) به‌منداڵه‌وه چیه. ئه‌م جۆره باوک و دایاکانه له شپرزه‌یی، گۆشه‌گیری کۆمه‌ڵایه‌تی، بێیارمه‌تی ده‌ژین و خۆیان ژیانێکی پڕکه‌موکوڕیان بروه‌ته‌سه‌ر.
ئه‌گه‌ر منداڵ دووچاری ئازار ده‌روونیی بکرێ تووشی فره‌شکستی هه‌ست ده‌بیت و (من)ه‌که‌ی و هه‌ستی به‌خۆکردنی ده‌ڕوخێنرێ. ئه‌مه‌ش ڕ‌ه‌نگه ببێته هۆی بریندارکردنی هه‌ستگه‌لێک که سه‌رئه‌نجام بێتوانایی و که‌م خۆراکی لێده‌بێته‌وه، که ده‌بیته گیروگرفت له‌تێکه‌ڵاوی کۆمه‌ڵایتی گشتیدا و له‌کۆتایشدا مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندکردن و بوون به‌باوک و دایک.
بایه‌خنه‌دانی ده‌رونی به منداڵ به‌ڕوکه‌ش هیچ نیشانه‌یه‌کی نابینرێ، بێجگه له باره تونده‌که‌ی، به‌ڵام کارێکی شکسته ئه‌کاته سه‌ر گه‌شه‌کردنی. ئه‌م جۆره ئازاردانه ده‌رونیه(بایه‌خنه‌دانی ده‌رونی به منداڵ )هه‌ستی به‌خۆکردنی منداڵ بریندارئه‌کات و کارده‌کاته سه‌ر تێکه‌ڵی کۆمه‌ڵایه‌تی، کارده‌کاته‌سه‌ر هۆش گه‌شه‌کردنی ڕاده‌ی فێربوونی . هه‌رچه‌نده ده‌رئه‌نجامه‌کانی ئه‌م جۆره ئازاردانانه ڕاسته‌وخۆنابینرێن، به‌ڵام که‌منداڵه‌که گه‌وره‌تربوو باشتر ده‌رده‌که‌ون.
بایه‌خنه‌دانی ده‌رونی دژوار به‌منداڵ ئه‌م جۆره بایه‌خنه‌دانه نه‌ک ته‌نها ده‌بێته هۆکاری برینداری ده‌رونی ،به‌ڵکۆ ڕیگه‌ده‌گرێ له‌گه‌شه‌ی جه‌سته‌یی. هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که‌مێشکێش ئاسایی گه‌شه‌ناکات.
هاندانی بیرۆ و هۆش و سۆز له ته‌مه‌نی یه‌کساڵیدا زۆر گرنگه بۆ گه‌شه‌کردنی سیسته‌می نه‌رڤه‌کانی منداڵ. بایه‌خنه‌دان ده‌بێته هۆی په‌رۆشی ده‌رونیی و که‌متونایی له بیر‌و هۆش.
http://www.famratt.com/vardnad/vald/vbu_vald_psyk.htm
له نووسینی
Barbro Hindberg
Psykisk misshand
el2002-03-07
لەهاوپۆلی: ده‌روونناسی مناڵ
« پیرۆزبایی | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | فرۆیدیزم و نامۆبوونی مرۆڤ »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
