دیارده‌ی ده‌ستدرێژی سێکسی بۆ سه‌ر منداڵان
دیارده‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر منداڵان
توێژه‌ری ده‌روونی
ته‌لار كمال مدحت
ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر منداڵان یه‌كێكه له‌ودیاردانه‌ی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به‌درێژای مێژوو ڕویداوه، به‌پیێ كۆمه‌ڵگه‌كان كه‌م تازۆر قسه‌و باسی لێوه‌كراوه‌و ده‌كرێت، له‌م ساڵانه‌ی دواییشدا كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیش بێبه‌ش نه‌بووه له‌بوونی ئه‌م دیاریده شاراوه‌یه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تاكو ئه‌مڕۆ قسه‌و باسی لێوه‌نه‌كراوه، یاخود نه‌ویستراوه قسه‌و باسی لێوه‌بكات ،له‌وانه‌یه خوێنه‌ر بپرسێت بۆچی ئه‌م كێشه‌یه بوونی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوریدا هه‌یه، یاخود بڵێن ئێمه ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامین و ئایین ڕێگه‌ی نه‌داوه به‌م لایانه. من لێره‌دا ده‌ڵێم له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا به‌ڵی بوونی هه‌یه و ڕۆژبه‌ڕۆژ به‌ره‌و زیادبوون ده‌ڕوات ، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی شارا‌وه، هیچ كه‌سێك نایه‌وێت قسه‌ی له‌سه‌ربكات ته‌نانه‌ت ئه‌و خێزانانه‌ش كه‌منداڵه‌كانیان دووچاری ئه‌م كێشه‌یه‌بوون، ئه‌گه‌رچی ئه‌م حاڵه‌ته ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ده‌روونی زۆر خراپی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌ستدرێژیه سێكسییه‌كه‌ی لێكراوه‌و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌یشی ده‌بێت.
ئه‌م دیارده‌یه ته‌نها كچانی نه‌گرتۆته‌وه به‌ڵكو كوڕانیش رووبه‌رووی هه‌مان رووداو بونه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا كه‌باس له‌جیهانی منداڵ ده‌كه‌ین ده‌ڵێین ئه‌و جیهانه پاك و بێگه‌رده‌یه كه‌منداڵ شاره‌زای زۆربه‌ی شته‌كانی ژیان و ژینگه‌ی ده‌وربه‌ری نیه، لێره‌دا پیۆیسته پرسیار بكه‌ین كه كێ به‌رپرسه له‌دوچاربوونی منداڵان به‌م كێشه‌یه یاخود هۆكاره‌كان كامانه‌ن؟ من لێره‌دا ئه‌م پرسه بۆ خوێنه‌ر به‌جێده‌هێڵم بزانم به‌دیدو بۆچونی ئێوه كێ به‌رپرسه له‌زیادبوون و بوونی ئه‌م دیارده‌یه؟ ئه‌ركی كێیه كار له‌سه‌ر پاراستنی منداڵ بكات؟ ڕۆڵی خێزان چییه له‌ڕێگه‌گرتنی تووشبوونی منداڵه‌کانیان به‌م کێشه‌یه و پاراستنی منداڵه‌كانیان؟ ئه‌ركی په‌روه‌رده‌و فێركردن و ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت چییه؟ چی بكرێت به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كه‌نه سه‌ر منداڵان؟ ده‌توانن دیدو بۆچونه‌كانتان له‌ڕێگه‌ی سایتی ده‌رونناسی بگه‌ینن پێمان دواتر به‌شێوه‌یكی زانستیانه وه‌ڵامی سه‌رجه‌م ئه‌و پرسیارانه‌و شێوازی بوونی ئه‌م دیاریده‌یه ده‌خه‌مه به‌رده‌ستی خوێنه‌ر.
تشرینی دووه‌م 28, 2009


زور راستة ئةم دياردةية بونى هةية لةناو كؤمةلكةى كورديدا بةلاَم هةموو ئةوانةى كة بةحالةتةكة دةزانن دةيشارنةوة , خيزان بيى شةرمة كة دةوروبةر بزانن مندالكةى تعداى سيكسى ليكراوة لةبةرئةوة بيدةنكى ليدةكةن , بةلاَم بةراى من ئةوةى بةربرسة ليَى ( كةلتور و دين رولى خويان هةية جونكة كةلتورمان لةدينةكةمانةوة هةلقولاوة, هةر لة مندالَيشةوة كةلتور ريكرة لة ئاشنابوونى هةردوو رةكةز بةيةكتر كةئةمة هاوكاريكة بؤ ئةوةى لةكاتيكدا كور دةجيتة تةمةنى هةرزةكارى بؤ وةركرتنى زانيارى لةسةر رةكةزى بةرامبةر و وةركرتنى زانيارى سيكسى بةنا دةباتة بةر تعدا كردن لةو كور‌و كجانةى بةئاسانى دةستى دةكةون بؤ تاقيكردنةوةى لايةنة جنسيةكانى خوى و جيز وةركرتن, هةروةها دايك و باوك بةبيى قوناغة جياوازةكان زانيارى دةربارةى لايةنة سيكسيةكان نادةن بةم ندالةكانيان هةموو شتيك شاراوةيةو عةيبةية لةبةرئةوة هةرزةكار خوى هةولدةدات بو بةدةست هيَنانى زانيارى سيكسى كة لةوانةية يةكيك لة ريكاكان ممارسة كردنى سيكس بيَت بؤ وةرطرتنى زانيارى ليرةوة لةوانةية تعداى سيكسى ليبكةويتةوة لةكةل منداتلَيَك جونكة بةئاسانى كونترول دةكريَن.
خيزان بةربرسة جونكة ئاستى هوشيارى لةو ئاستةدا نية بزانيت ريكة بةكى بدات لةمالةكةى بمينيتةوةو بةكيَى نةدات, ياخود دايك‌و باوك كاريان هةية ومندالةكةيان نابةن بو روضة بةهوى بىَ متمانةيى بة روضة لةزوربةى روةكانةوة هةلدةستيت مندالكةى دةباتة لاى خزم بةلام نازانيت ئاخ‌و دواى هاتنة دةرةوةى دايك و باوك ئةكةر هةية شتيكى نائاسايى روبدات يان نا؟ لةكاتيكدا ئةكةر هةية لة باخجةكاندا ئةو تعداية روبدات بةتايبةت كة ئيستا زمارةيةكى زؤر لة روضةى اهلي كراونةتةوة كة كونترول كردنيان لةلايةن دةزكا بةيوةنديدارةكانةوة كاريكى ئاسان نية.
ميدياو راكةياندنةكان كة زوربةيان إثارةى لايةنة سيكسيةكان دكةن لةكةنج و بيرو هةرزةكاردا, كة لةوانةية بؤ تيركردنى ئةو لايةنة بةنا ببةنة بةر تعداى سيكسى ليرةشةوة خيزان رولى دةبيت لة كونترول كردنى ئةو بةرنامانة.
هوكاريكى ديكة هةست نةكردنى ئةو كةسانةى كة دةستدريزيةكة دةكةن بةوةى كة ئةم حالةتةى هةيانة نائاساييةو بيويستة جارةسرى دةروونى بكرين.
نةبوونى هوشيارى سيكسى كةنة بةرنامةى قوتابخانةو نة بةرنامةى تايبةت لةتةلةفزيونةكان و نة هيج لايةنيك بةرنامةيةكى تيروتةسةلى نةبوة بؤ هوشياركردنةوةى بةردةوامى كومةلكا لة لايةنانةوة.
لةئةكةر بلَيَين ئةركى خيَزانة مندالَ بباريَزيَت, هةنديَك حالَةت لةلايةن ئةندامانى خيَزانةوة دةستدريَذى سيكسيان كراوةتة سةر راستةوخو ياخود لةلايةن خزمى نزيك وةك كورى بور ياخود كورى مام ياخود كورى خال.
رولى خيزان جية؟ هوشيارى ئةندامةكانى هةر لةمنداليةوة بةبيى قوناغة جياوازةكان, هةولدان بو زانينى سنورى بةيوةندى مندالةكانى لةدةرةوة و بازنةى هاوريكانيان بناسن و بةرنامةى جونة دةرةوةو سةردانةكانيان بزانن, هةر كاتيك تيبينى ئةوةيان كرد يةكيك لةمندالةكانيان حالةتيكى نائاساييان هةية بةهةندى وةربكرن و كارى بو بكةن , بةيوةندية كومةلايةتيةكاني خيزانةكةو مندالةكانيان جيى متمانةيان بن و سنورى ديارى كراوى هةبيت.
دةربارةى ئةركى كيية باريزكارى لةمندال بكات ؟ ئةركى خيزان و بةربرسانى بةروةردةيى و ريكخراوةكانى بوارى مافى مندالان و مافى مروف و ئةركى راطةياندنةكانيشة , هةروةها بيويستة بؤ هوشياركردنةوةى كومةلكا دةربارةى ئةم دياردةية هةلمةتى هوشيارى بةرفراوان بكريَت وةك باريزكارى كردن لةمندالان رؤلى دةبيت.
ئةركى ثةروةردة لةوةدا خوى دةبينيتةوةكة لةقؤناغةكانى خويندن بابةت و وانةى هوشيارى هةبيت هةم بؤ خوباراستن هةم بو ئةنجام نةدانى ئةو كارة .
ئاخ‌و ئةوانةى كة تعداى سيكسى دةكةنة سةر منداليك جييان لى بكريت باشة ؟؟؟ باش سزاى ياسايى كة لةلايةن دادكاوة ديارى دةكريت ( وة ياساى سزادانى عيراقى بو تعدا كردن سزايةكى قورسى ديارى كردوة ) بيويستسيان بةبةرنامةى إعادةى تأهيل هةية لة شوينى تايبةت .
لةكةل ريزدا بو وروذاندنى بابةتةكة لةلايةن تةلار خانةوة
سڵاو ته‌لار خان: من ناخوازم له‌سه‌ر هۆکاره‌کان و زه‌مینه سازییه‌کانی ئه‌م حاڵه‌ته قسه بکه‌م ئه‌مه بۆ به‌ڕێزتان به‌جێده‌هێڵم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره تائێستاش زۆرێک له‌تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه له‌بوونی ئه‌م حاڵه‌تانه ئاگادار نین، بۆیه ڕۆڵی سه‌ره‌کی له‌م بواره‌دا ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی میدیا که‌قسه‌وباسی له‌سه‌ر بکات تاخه‌ڵکی له‌بوونی ئه‌م حاڵه‌ته و چه‌ندین حاڵه‌تی تر هۆشیار ببنه‌وه.
من ئةليم هة نديك مرؤف درندةية وة زؤر ئازةليش لة زؤر مرف كةورة ترة . حةق هة ي ة ولاتى ئيمة بةراود نة كريت لة كةل ولاتيكى رؤز ئاواى .. هة ق هة ية كةسى تاوانبار كةورة ترين و توند ترين سزا بدريت
دةست خوش بابةتيكى جوانة ئيستا ئةو ديردةية بةرةو كةم بوونةوة دةروات جونكة بةهوى ميدياكانةوةو هاتوو جوى خةلك بؤ هةندةران كلتورى خوشةويستى خوشك و برا هاتوتة ناومان و ئيستا زوريك لة خوشك و برا ئة وبةيوةندية خوشةويستيةيان هةية و بةنهينى ئارةزوى سيكسيان دادةمركينن بؤية دياردةى دةست دريزى بةرةو كةم بوونةوة دةروات تا ئازادى سيكسى زياتربيت دياردةى دةست دريزى كةم ئةبيتةوة ئةكةر كلتور‌و دين ريكر نةبن ئةوا بؤ ماوةيةكى كة ئةو دياردةية كةمتر ئةبيتةوة .؟
ده ست خوش بو نوسينى ئه م بابه ته.نوسين وكفتوكوكردن له سه ر ئه م بابه ته به بيويستيه كى زورى ده زانم،جونكه بو خوى ده رخستنى كيشه يه كى كومه لايتى وده رونيه له لايه ك و دوزينه وه ى هوكاره كان و ريكا جاره سه ريه كانى ئه م ديارده يه ش له لايه كى ديكه.ئايا سيكس كردن له كه ل مندال له رووى ياساو شه رعه وه سزاكانى جين كه بوى داندراون؟هوكارى ئه م ده ست دريزيه سيكسيه بو سه ر مندال جيه؟هه لبه ته ئه و كه سانه ى كه تاوانيَكى وه ها كه وره به رامبه ر مندال ئه نجام ده ده ن كه سانيكى نه فس نزم ونه كه يشتنيانه به ره كه زى به رامبه ر بوئه نجامدانى سيكس له و كاته ى كه خويان ده يانه ويت. ياخود بو توله سه ندنه وه يه به وه ى كه بيشتر خوى تاوانيكى وه هاى به رامبه ر كراوه يان بو تيركدنى ئه و هه وه سه سيكسيه به ناجارى به نا ئه باته به ر سيكسكردن له كه ل مندال.
ده‌ستخۆش ته‌لار خان بۆ بزواندنی ئه‌و دیارده‌یه. به‌داخه‌وه هێشتا له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی مه‌یدانی له به‌رچاو نیه بۆ ئه‌وه‌ی داتایه‌کی به‌رجه‌سته له‌به‌رده‌ستابێت بۆ دستنیشانکرنی چاوگه‌کانی ئه‌و دیارده‌یه که کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر دروستبوونی که‌سێتی مندال. زانینی هۆکاره‌کانی ئه‌و دیارده‌یه پێویسته بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گۆنجاو و به‌رگری له مافی منداڵان.
سلاو
ئاسۆ بیاره‌یی
من ثيم واية دةست دريذى سيكسى بو سةر مندالان كاريكى زور نا انسانى و اخلاقىية مة فروزة هةر لة خيزانةوة ئةم روشنبيريية بلاو بكريتةوة بة جوريك كة مندال ئاشنا بيت بة تةندروستى سيكسى يان وشنبيرى سيكسى