ئه‌تاری و ئه‌فلام کارتۆنی سێکسی، منداڵ فێری سێکس ده‌کات

ئه‌تاری و ئه‌فلام کارتۆنی سێکسی، منداڵ فێری سێکس ده‌کات

وه‌رگێڕانی: دارا حه‌مه‌د

به‌ کالۆریۆس‌ ده‌روونناسی    

هه‌ولێر

 

ئایا ده‌کرێ منداڵه‌که‌ت کاری سێکس له‌گه‌ڵ ئافره‌تێک ئه‌نجام بدات؟    

به‌ڵێ ده‌کرێ به‌ڵام چۆن؟

ئه‌م وه‌ڵامه‌ ڕه‌نگه‌ باوه‌ڕ نه‌کرێ !!!چونکه‌ له‌ ئه‌قڵ دووره‌ منداڵێک له‌گه‌ڵ ئافره‌تێک کاری سێکسی ئه‌نجام بدا،ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی پله‌ی سته‌یشن و فیلمی کارتۆنی سێکسیدا ده‌توانێ ئه‌م کاره‌ ئه‌نجام بدات که‌ زۆربه‌ی دایکان و باوکان له‌مه‌ بێ ئاگان……….

بۆ نمونه‌ له‌ یه‌ کێک له‌ گه‌مه‌کاندا که‌ منداڵ توانی بگاته‌ دوا قۆناغ ئه‌وا ده‌بێته‌ پاڵه‌وان وده‌توانێ بگاته‌ ئافره‌تێکی ڕووت و سه‌رنج ڕاکێش  گه‌ر ویستی ئه‌وا ده‌توانێ هه‌ندێ کاری سێکسی له‌گه‌ڵدا بکات و چێژی لێ وه‌رگرێ

هه‌روه‌ها له‌ یاریه‌ کی تردا ئافره‌ته‌که‌ سه‌ره‌تا به‌شێک له‌ جلکی له‌به‌رده‌کاته‌وه‌،دوای ئه‌مه‌ قۆناغ به‌ قۆناغ منداڵه‌که‌ هه‌موو جله‌کانی ئافره‌ته‌که‌ داده‌که‌نێت وجا که‌ گه‌یشته‌ ئه‌م قۆناغه‌(دواقۆناغ)پاداشت ده‌کرێت وپاداشته‌که‌شی ئافره‌تێکی ڕووته‌و ده‌توانێ به‌ ده‌سکی ئه‌تاریه‌ که‌ی  یان به‌ خه‌یاڵ چێژی سێکسی له‌م ئافره‌ته‌ وه‌رگرێ……..

هه‌روه‌ها له‌ زۆر له‌ گه‌مه‌کان وشه‌ی نهێنی دانراوه‌ منداڵ که‌ توانی ئه‌م نهێنیانه‌ بکاته‌وه‌ ئه‌وا ده‌بێته‌ پاڵه‌وانی ئه‌و گۆڕه‌پانه‌و ده‌توانێ زۆر کار ئه‌نجام بدات وده‌توانێ ئۆتۆمبێلی جوان و پێشکه‌وتووهه‌ڵبژێرێ وبیدزێت و لێ ی بخوڕێت ویاخی بێت وپۆلیس شه‌قام به‌شه‌قام و کۆڵان به‌کۆڵان به‌ دوای بکه‌وێت…………

ئه‌م یاریانه‌ له‌ وڵاتانی ڕۆژاوا به‌رهه‌م ده‌هێندرێت وبه‌ڵام لای خۆیان قه‌ده‌غه‌یه‌ فرۆشتنی بۆ ته‌مه‌نی خوار ته‌مه‌نی (18) ساڵی….به‌ڵام له‌لا‌ی ئێمه‌ ئاسایی یه‌ ئه‌وه‌ی  هێڵی ئینته‌رنێتی له‌ ماڵه‌وه‌دا  هه‌یه‌ گه‌ر بیه‌وێ زۆر ئاسانه‌ بۆی ،وه‌ ئه‌وه‌ی ،ئینته‌رنێتی نیه‌ ئه‌وا ده‌توانێ له‌ بازاڕ به‌سی دی که‌ وا بزانم زۆر هه‌رزانتره‌ له‌ و شتانه‌ی که‌ له‌ بازاڕ دا هه‌یه‌….

مه‌به‌ستی ئێمه‌ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و یار ی یانه‌ کارێکی نێگه‌تیڤانه‌ ده‌که‌نه‌ سه‌ر که‌سایه‌تی منداڵ ولاوازو بێ هێزی ده‌که‌ن …..هه‌ر چه‌نده‌ یاری ئه‌تاری پێویستیه‌کی ژیانه‌ له‌ ڕۆژگاری ئه‌مڕۆماندا بۆ منداڵان سوودی لێ وه‌رده‌گرن  له‌ هه‌ندێ له‌ بواره‌کانی ژیان گه‌ر بێتوو به‌ شێوه‌یه‌کی دروست به‌کاری بێنن.به‌ڵام نه‌ک ئه‌و جۆره‌ یاریانه‌ی که‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ باسمان کرد چونکه‌ ئه‌و یاری یانه‌ کارێکی نێگه‌تیڤانه‌ ده‌کاته‌ سه‌ر که‌سایه‌تی منداڵ و  وای لێ ده‌کا به‌ عه‌قڵێکی وبیرکردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌تر له‌له‌شو ته‌مه‌نی خۆی ڕه‌فتار بکات……هه‌روه‌ها ڕه‌نگه‌  وای لێ بکات که‌ له‌ کاتی قسه‌ کردن وهه‌ستان ودانیشتنیدا وه‌ک که‌سێکی ته‌واو پێگه‌یشتووله‌زۆر بواردا هه‌ڵسوکه‌وت بکات،ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی هه‌ست پێکردنی نامۆیی یه‌ک له‌ نێوان ئه‌م منداڵه‌و کۆمه‌ڵگادا،که‌ زۆر جار دوچاری ڕوداوی وا ده‌بێت که‌ له‌وانه‌یه‌ نه‌توانی به‌رگه‌ی بگرێت وبه‌سه‌ریدا زاڵ بێت.

ته‌نها یاری پله‌ی سته‌یشن نیه‌ که‌ منداڵ گه‌ر بیه‌وێ لێی فێری سێکس کردن بێت وکاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ری هه‌بێ،به‌ڵکو هه‌ندێ له‌ فلمه‌ کارتۆنیه‌کانیش کارده‌که‌نه‌ سه‌ر که‌سایه‌تی منداڵ و بێ هێزی ده‌که‌ن،که‌ له‌سه‌ر سیدی وتۆڕی ئینته‌رنێتدا به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو به‌ر چاو ده‌که‌وێ گه‌ر منداڵ بیه‌وێ….جا ئه‌و فیلمانه‌ی که‌ منداڵ ده‌یبینێ وا له‌ منداڵ ده‌کات که‌ چی بینیوه‌ له‌م فلمانه‌ دا  له‌ ژیانی ڕۆژانه‌یدا لاسایی یان بکاته‌وه‌…..

ترسناکترین و ناسکترین قۆناغ که‌ مرۆڤ پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێ قۆناغی منداڵی یه‌ به‌شێوه‌یه‌کی گشتی جا قۆناغێکی زۆر ناسک وهه‌ستیاره‌ وه‌ک بناغه‌یه‌ک وایه‌ بۆقۆناغه‌کانی دی ،جاله‌سه‌ر دایک و باوک و به‌رپرسانی منداڵه‌ که‌ئاگاداری منداڵه‌کانیان بن و نه‌هێڵن سه‌یری ئه‌و جۆره‌ فلم و یاری یانه‌ بکه‌ن که‌ کارده‌که‌نه‌‌ سه‌ر که‌سایه‌تی وڕه‌وشتیان..چونکه‌ له‌ ڕاستیدا له‌ڕۆژگاری ئه‌مڕۆماندا له‌ هه‌موو لایه‌نێکه‌وه‌ ته‌کنه‌لۆژیا زۆر پێشکه‌وتووه‌ و ئاسانکاری یه‌کی ته‌واو کراوه‌ بۆ مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی،هه‌رچه‌نده‌ گه‌ر ئه‌و ئاسانکاری یه‌ وه‌کو پێویست به‌ کار نه‌هێندرا حه‌قی خۆی نه‌درایه‌ ئه‌وا له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ مایه‌ی زیان و سه‌ر ئێشه‌ بۆ ئه‌و که‌سه‌  که‌ به‌ هه‌ڵه‌ به‌کاری دێنێ …….. له‌ بیرمه‌ له‌ ساڵانی هه‌شتاکان کاتێ له‌قۆناغی ئاماده‌یی بووین بگره‌ له‌ کاتی ژیانی زانکۆش گه‌ر وێنه‌ی کچێکمان(گۆرانی بێژ یان ئه‌کته‌ری سینه‌مایی یان ……..) بدیبا ته‌نها سنگی یان  قاچی تۆزێک ڕووت با ئه‌وا ئه‌م  وێنه یه ئه‌م  ‌ده‌ست و ئه‌و ده‌ستی ده‌کردو سه‌رنجی ڕاده‌کێشاین و چێژمان لێ وه‌رده‌گرت…به‌ڵام ئێستا له‌ هه‌رشوێنێک له‌هه‌موو کات و ساتێکدا گه‌ر بته‌وێ ده‌توانی به‌ ته‌ڕی به‌وشکی به‌کوڵاوی …….ئه‌م وێنانه‌ ببینیت وچێژیان لێ وه‌رگری ئه‌ویش له‌ ڕێگه‌ی شاشه‌ی که‌مپیوته‌رو مۆبایله‌که‌ته‌وه‌ گه‌ر بته‌وێ هه‌موو کات ده‌توانی بیبینی تا ڕاده‌یه‌ک بۆ منداڵانیش ئه‌م هه‌له‌ هه‌یه‌ وله‌باره له‌کۆتاییدا کارده‌کاته‌ سه‌ر که‌سایه‌تی منداڵ  و له‌وانه‌یه‌ بێ هێزی بکات..‌‌….

جا له‌سه‌ر‌هه‌موومان وده‌زگا په‌روه‌رده‌یی وڕاگه‌یاندنه‌کان پێویسته‌ هۆشیاری بده‌نه‌ منداڵ ،چونکه‌ به‌ڕاستی وه‌ک گوتمان قۆناغی منداڵی قۆناغێکی زۆر ناسکه‌و کاریگه‌ریه‌کی زۆری ده‌بێت له‌سه‌ری که‌ گه‌وره‌بوو جا ده‌بێ ئاگادریبان بکه‌ینه‌وه‌ وچاک وخراپ و ڕه‌ش وسپی یان بۆجیا بکه‌ینه‌وه‌ زۆرشتیان بۆ ڕوون بکه‌ینه‌وه‌ که‌ نایزانن ونه‌هێڵین زۆربه‌ی کاته‌کانیان به‌ گه‌مه‌کردن به‌ ئه‌تاری و سه‌یرکردنی  سی دی وئه‌م جۆره‌ فلیمه‌ کارتۆنیانه‌ ببه‌نه‌ سه‌ر….

 

تێبینی؛؛ئه‌م بابه‌ته‌م له‌ سایتی www.anbacom.com به‌ ده‌سکاری یه‌وه‌ وه‌رگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی شیرینی کوردی.

 

                                                   

تشرینی یه‌كه‌م 16, 2009

سەرنجەکان

٢ وەڵام بۆ “ئه‌تاری و ئه‌فلام کارتۆنی سێکسی، منداڵ فێری سێکس ده‌کات”
  1. aram anwar فەرمووی:

    dast xosh bo barez mamosta dara ,aw deardaiay ka barzt base dakaet zor barblawa, xozga handek amojgaresht bnwseaia bo daikan u bawkan

  2. كةمال فاروق فەرمووی:

    دةستخؤش كاك دارا بؤ ئةم بابةتة تةرِة، لةسةر دايك و بتوك و خيَزان و دةزطا ثةروةدةييةةكانيش ئةوة ثيَويستة بةرنامة بؤ كاتةكت بةسةربردني مندالَ دابنريَت بؤ نموونة سيَ كاتذميَر بؤ كارتؤن يان دوو كاتذميَر بؤ وةزرش و بةو شيَوةية كاتةكاني بؤ دابةسش بكريَ بؤ ئةوةي سنوريَك بؤ سةيركردن و بةكارهيَناني ئةتاري دابنريَ و بةقةناعةتي خؤي توخني ئةتاري نةكةويَ و يان ئةطةر بةكاريشي بيَنيَ ماوةكةي بةثيَي ئةو بةرنامةية بؤي دانراوة كةم بيَت يان دياريكراو بيَت ، ضونكة قةردةغةكردني يةكحارةكبيش زياتر سةرنجي رادةكيَشيَ و بةرو لاي دةضيَت