ته‌مموز 2, 2009
رۆڵی خێزان و مامۆستا له به‌رهه‌مهێنانی لێهاتووییه‌كانی منداڵدا بیلال ئه‌بوبه‌كر موحه‌مه‌د
توێژه‌ری كۆمه‌لایه‌تی
خودی منداڵ به پادشا نشینێك له داهێنه‌كان دداده‌نرێت و ده‌توانرێت ئه‌م توانایانه گه‌شه‌ی پێبدرێت به جۆره‌ها هۆشیاری كه دواجار له گه‌شه‌ی پێده‌كات له لایه‌نه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنی هزری و ده‌رونی ، به‌جۆرێك كۆمه‌لێك چه‌مكی جوانی تێدا دروست ده‌كات له لێهاتووی دواتر ده‌یكاته كه‌سێك به‌رده‌وام له ئاسۆی گه‌ش و بروانێت و به‌رده‌وام بۆ پۆسته به‌رزه كۆمه‌لایه‌تی و گرنگه‌كانی كۆمه‌ڵگا هه‌وڵ بخاته گه‌ر.
به بیر‌و بۆچونی من ئه‌ی مامۆستای به‌رێز گه‌ر ئێمه ده‌روازه‌ی گفتوگۆكانمان بۆ قوتابیه چاو گه‌شه‌كانمان خسته سه‌ر پشت له پۆله‌كانیاندا، له‌مه‌ڕ بابه‌ت گه‌لێكی وه‌كو ده‌ربڕینی خه‌ونه‌كانیان و پرۆژه‌كانی داهاتوویان بێ گومان ئه‌وان باشترین شت هه‌لده‌بژێرن ، هه‌ڵبه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه‌یه هه‌موو قوتابیه‌ك ده‌یه‌ویت و حه‌ز به‌وه ده‌كات ببێته تاكیكی ته‌ندروست و سود به‌خش بۆ خۆیان كۆمه‌ڵگاكه‌یان ،ئه‌وان به‌م جۆره بیركردنه‌ویه‌وه دێنه قوتابخانه و هه‌ڵگری جۆره‌ها حه‌ز و خه‌ون و ئاواته و به‌ئاواتی هێنانه‌دیه‌تی له‌م پرۆسه فێركردنه‌دا.
به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ره‌تای چونه ناو ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا سه‌رجه‌م خه‌ون و ئاواته‌كانیان ده‌ره‌وێته‌وه و بێ هیوا ده‌بن و له‌جوله ده‌كه‌ون.
لێره‌دا به‌مافی خۆمانی بزانین كێ به‌رپرسیاره له كه‌بت كردنی ئه‌م لێهاتوییانه‌دا كه ئه‌وان له‌سه‌ره‌تای ئه‌م پرۆسه‌یه‌دان؟ ئه‌و پالنه‌رانه چین وا ده‌كه‌ن له قوتابخانه هه‌ڵبێن و رقیان لێی بێته‌وه؟ به‌ر پرسیار مامۆستایه یان خێزان یان كۆمه‌ڵگا؟.
هه‌ڵبه‌ت رۆڵی مامۆستا روونه له رێبه‌ری قوتابی بۆ هێنانه‌دی باشترین و گه‌وره‌ترین كار له ژیانیدا ، ئه‌و رێبه‌ره بۆ رێنومایی كردن و ده‌ست گرتنی منداڵه‌كانمان به‌ره‌و ده‌ریای فێر كردن و زانست تا تبنوێتی خۆیان له‌و ده‌ریایه بشكێنن ، هه‌روه‌رها هه‌رله‌م پرۆسه‌یه‌دا چه‌مكی خۆشه‌ویستی له ده‌روونی منداڵه‌كانادا ده‌چێنرێت، خۆشه‌ویستی بۆ یه‌كتر و دڵسۆزی بۆ ڵات و سه‌ركه‌وتنی.
هه‌ر له‌خوێندا تاكی ته‌ندروست دروست ده‌بێت تاكێك دور له سه‌رجه‌م لادانه ره‌وشتیه‌كان و ده‌ست پاك و گونجاو خاون مافه‌كانی چاره‌سه‌ركردن و مافی فێركردن و …هتد.
سور بوونی خێزان له‌سه‌ر گه‌شه پێكردنی لێهاتوییه‌كانی منداڵ و یارمه‌تی دانی منداڵی به‌هه‌رمه‌ند رۆلێكی گه‌وره‌ی ده‌بێت له گه‌شتنی به ئامانجه‌كانی .
گه‌ر قوتابخانه‌و خێزان ئه‌م رۆڵه‌ی خۆیان نه‌بینی ئه‌وا له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م دوو پرۆسه‌یه منداڵ هه‌وڵی تێر كردنی پێویستیه‌كانی ده‌دات و هاورێی خراپ به‌ره‌و جۆره‌ها لادان و سه‌رپێچی ره‌وشتی ده‌به‌ن .
ئامۆژگاری ئێمه بۆ خێزان ئه‌وه‌یه زۆر به‌وردی چاوی له منداڵ بێت له‌و روانگه‌یه‌یه‌ی منداڵ خاوه‌ن مافی ره‌وای خۆیه‌تی ، مماره‌سه‌كردنی توند‌و تیژی به‌هه‌ردو جۆره‌كه‌یه‌وه(توند‌و تیژی جه‌سته‌یی و زمانی) بێگومان هیچ ده‌ره‌نجامێكی ئیجابی نابیێت بگره به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێته ون بوونی و رۆچونی له‌ناو جۆره‌ها تاوان و سه‌ركیشی سه‌لبیدا ، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت گرنگی به داخواستیه‌كان و حه‌زه‌كانی بدرێت له رووی فیكری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه.
ئامۆژگاری ئێمه بۆ مامۆستاش به‌و شێوه‌یه‌یه بواری كراوه بۆ منداڵ بره‌خسێنرێت تا تواناكان و وزه‌كانی بخرێته بواری جێبه‌جێكردن و ببێته روناكیه‌ك به‌رده‌م خۆی و كۆمه‌ڵكای پێ روناك بكرێته‌وه .
لەهاوپۆلی: ده‌روونناسی مناڵ هیچ بۆچوونێک نییە »
« له‌ڕێنماییه‌کانی به‌رنامه‌ی ده‌رووندروستی ڕێکخراوی IRD | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | کچان و بچوککردنه‌وه‌ی ته‌مه‌ن »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
