حوزه‌یران 12, 2009
منداڵ‌و دۆبلاژی ئه‌فلام كارتۆن
ئاماده‌كرنی: بێگه‌رد عوسمان
جیهانی مندال جیهانێكی پاك‌وبێگه‌رده وگه‌ربمانه‌وێت منداڵێكی ده‌روندروستمان ده‌ستبكه‌وێت ده‌بێت ئاگاداری گشت ئه‌و فاكته‌رانه بین كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر كه‌سێتی و هه‌ڵسوكه‌وتی منداڵ ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی ئیجابی،یاخود سلبی بێت ،یه‌كێك له‌و فاكته‌رانه‌ی كه‌زۆر به‌زه‌قی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر كه‌سێتی منداڵی كورد هه‌یه گه‌ناله‌كانی راگه‌یاندن‌وبه‌رنامه‌كانی تایبه‌ت به‌منداڵانه، به‌تایبه‌تی ئه‌فلام كارتۆن كه‌نه‌ك ته‌نها سه‌رنجی منداڵ راده‌كێشێت ،به‌ڵكو زۆرجار گه‌وره‌كانیش به‌هه‌مان شێوه سه‌یری ئه‌و ئه‌فلام كارتۆنه ده‌كه‌ن ،لێره‌وه ده‌مه‌وێت باس له‌گاریگه‌ری ئه‌فلام كارتۆن بكه‌م به‌تایبه‌ت كاتێك دۆبلاژی كوردی ده‌كرێت ،ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج‌وقسه‌كردنه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، بریتیه‌له چه‌ند ره‌خنه‌و پێشنیازێك كه‌له‌م نوسیه‌مدا ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ی پێبكه‌م ،یه‌كه‌م من وه‌ك ئافره‌تێك‌ودووه‌م وه‌ك دایكێك به‌مافی خۆمی ده‌زانم به‌ربه‌چی ئه‌و شتانه‌بكه‌مه‌وه كه‌كارده‌كه‌نه‌سه‌ر سنوری كه‌سایه‌تی‌وئامانجه‌كانم،له‌به‌رئه‌وه له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌به‌دڵسۆزی كارده‌كه‌ن‌ومه‌به‌ستیانه به‌رهه‌مێكیان هه‌بێت ،به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆده‌یبنین به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م،دایك‌وباوك نییه كه‌چه‌ند سیدیه‌كی ئه‌فلام كارتۆنی بو َمنداڵه‌كه‌ی نه‌كڕیبێت وله‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دایك‌وباوك نیه، كاتێك له‌كاته‌كان نه‌بوبێتنه ته‌ماشاكه‌ری ئه‌و بابه‌ت‌وچیرۆكانه‌ی ناو ئه‌فلام كارتۆنه‌كه،یاخود هه‌رنه‌بێت گوێبیستی دیالۆگه‌كانیان بوبێت ،من به‌ش به‌حاڵی خۆم كاتێك گوێبیستی دیالۆكی هه‌ندێك له‌و فلم كارتۆنانه ده‌بم له‌ناخی خۆمدا ده‌ڵێم خۆزگه كوردی نه‌بوایه،له‌وانه‌ی خوێنه‌ر بڵێت بۆچی ئه‌م خۆزگه‌یه ده‌خوازیت ،چونكه ئبۆمنداڵه‌كانمان ئاسانتره كاتێك ته‌ماشای فلم كارتۆنێكی كوردی ده‌كات و پێویست به‌وه‌ناكات كه‌بۆمنداڵه‌كانمانی باس بكه‌ین چونكه به‌زمانی كوردیه‌وه ئاسانتر تێده‌گات ،من بۆوه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بۆسه‌رجه‌م دایكان و باوكان ده‌ڵێم ،بۆئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌م گوێبیستی ئه‌و ووشه‌ناڕێك‌وبیردۆزه نزمانه نه‌بێت‌وئه‌وگۆرانیه ته‌پوتۆزاویانه‌ی نه‌ده‌كرده سه‌ردێڕی زمانی،ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كاتێك منداڵه‌كه‌م ئه‌و وشانه ده‌بیستێت كه‌له‌زاری دایك‌وباوكیه‌وه نه‌یبیستوه،ده‌بێته‌چه‌قی پرسیاره‌كانی‌وهه‌رده‌پرسێت‌وده‌چێته‌وه‌سه‌رهه‌مان ووشه،یاخود بیرۆكه بۆئه‌وه‌ی بزانێت ئه‌و شتانه چین كه‌ده‌وترێت،بۆچی واده‌وترێت؟ئه‌گه‌ر خوێنه‌ری به‌رێز هه‌ندێك له‌وكارمه‌ندانه‌ن كه‌كارله‌بواری دۆبلاژی كارتۆنه كوردیه‌كاندا ده‌كه‌ن،به‌ڕێكه‌وت بابه‌ته‌كه‌ی به‌رێز(سه‌ركه‌وت حمه ئه‌مین) بخوێننه‌وه كه‌له‌سه‌ر (مندڵ‌وفلیم كارتۆن )له‌ڕۆژنامه‌ی سلێمانی نوێ ژماره(100)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه ،ئه‌وا له‌وانه‌یه كه‌مێك بۆی ده‌ركه‌وتایه كه‌كاری فلم كارتۆنی منداڵان كارێكی چه‌ند گران و هیلاكیه‌هه‌رله‌دانانی ناوه‌رۆكی چیرۆك‌ودیالۆگ‌ووێنه‌وڕه‌نگ‌وده‌نگ‌ومۆسیقاوه،هه‌مووئه‌وانه‌تایبه‌تمه‌ندێتی‌وشاره‌زایی‌وتێكۆشانی زۆریله‌لایه‌ن پسپۆرانه‌وه پێویسته بۆئه‌وه‌ی بتوانن له‌رێگه‌ی برهه‌مه‌كانیان :
+سه‌رنجی منداڵ بۆكاره هونه‌ریه‌كانیان ڕابكێشن،به‌بێ جیاوازیه ماددیومه‌عنه‌ویه‌كان .
+كاریگه‌ری پۆزه‌تیڤانه‌ی زیاتر بێت نه‌ك نێگه‌تیڤ.
+هۆكارێك بێت بۆ سڕینه‌وه‌ی شته ناشرینه‌كان‌وداڕشتنه‌وه‌ی شته جوانه‌كان.
+په‌ره‌پێدان به‌دنیای ئه‌ندێشه له‌لای منداڵ،چونكه منداڵ به‌بێ ئه‌ندێشه گرانه بژی‌وپانتاییه‌كی گه‌وره له‌ژیانی منداڵ ئه‌ندێشه‌یه،ئه‌مه‌ش بارێكی زۆر ئاسایی وسروشتیه،منداڵ به‌بێ ئه‌ندێشه ،واته‌به‌زیندوێتی مردووه،پێویسته ڕێز له‌خه‌یاڵه‌كانیان بیگرێت.
+به‌گشتی گه‌یاندنی تام و چێژی خۆشی بێت به‌منداڵان.
+دروستكردنی جۆرێك له‌خلود له‌بیروهۆشی منداڵی‌دا بێت .
من وه‌ك كه‌سێكی پسپۆڕ قسه‌ناكه‌م ،له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌وانه‌یه خاڵه‌كان زۆر له‌وه زیاتربێت،به‌ڵام به‌بۆچونی من هێنده‌ی هه‌ستی پێده‌كه‌م ته‌نهاده‌توانم ئه‌و كۆمه‌ڵه خاڵه بسبكه‌م گه‌ر كه‌سێكی پسپۆر بێت له‌بوری دوبلاژو هونه‌ردا ئه‌و به‌دڵنیایه‌وه بابه‌ته‌كه زۆر له‌وه زیاتری پێویسته كه‌له‌سه‌ری بنوسرێت ،به‌ڵام من دایكم و خاوه‌نی منداڵم‌وبۆچونی تایبه‌تی خۆمم هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه‌له‌گه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنیه خۆماڵیه‌كان په‌خش ده‌كرێت ،یاخود ئه‌و سیدیانه‌ی كه‌له‌ناو بازاردا ده‌فرۆشرێت ده‌ڵێم به‌داخه‌وه هه‌ندێك له‌و سێدی فلم كارتۆنانه كه‌دۆبلاژی زمانی كوردی كراوه نه‌ك كه‌مێك كه‌موكوڕیان هه‌یه، ته‌نانه‌ت شایسته‌ی بڵاوكردنه‌وه نین،چونكه كاریگه‌ریه‌كانیان به‌ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و خاڵانه‌ن كه‌له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێكردن،زۆر له‌وبه‌رهه‌مانه له‌ڕووی ده‌نگ‌ومۆسیقاوئاوازه‌كانی سه‌رچاوه‌ی بێزاركردنن نه‌ك گوێگرتن لێیان ،ئه‌گه‌ر باس له‌ناوه‌ڕۆكیان بكرێت ئه‌وا به‌دڵنیایه‌وه‌له‌ئاستێكی زۆر نزمدا به‌دیده‌كرێت ،پێش هه‌موو شتێك ده‌ڵێم خۆزگه هه‌ركه‌سێك كاتێك ده‌ستداته كارێك‌و به‌ئه‌نجامی بگه‌یه‌نێت،پێشتر زانیاری ته‌واوی له‌سه‌ر جۆری ئه‌و كاره كۆده‌كرده‌وه،دواتریش به‌رهه‌مه‌كه‌ی به‌فیلته‌رێكدا ده‌برا،بۆئه‌وه‌ی چه‌ند له‌تواناداهه‌یه‌به‌رهه‌می پاك‌وبێ خه‌وش بخرێته به‌رده‌م منداڵانی كورد،شتێكی ئاشكرایه هه‌موو كارێكی منداڵان كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر په‌روه‌رده هه‌یه،به‌داخه‌وه زۆربه‌ی زۆری ئه‌و به‌رهه‌مانه بۆنمونه وه‌ك تۆم و جیری و ….هتد،كه‌موكوری زۆری تێدایه له‌ڕووی :
+دارشتنی دایالۆگیان له‌ڕووی په‌روه‌رده‌ییه‌وه هییچ شتێكی په‌روه‌ده‌یی تێیدا به‌دیناكرێت ،كه‌گاریگه‌ری باش بكاته سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی منداڵان و كه‌سێتیان، ته‌نها شته ناپه‌روه‌رده‌یه‌كان و ناوناتۆره‌یان لێوه فێرده‌بن .
+له‌ڕووی هه‌ڵبژاردنی ده‌نگه‌كان زۆر نه‌شازو نارێكه .
+فلیمه‌كان پاك نین،كاری دۆبلاژه‌كه دووده‌نگه ،واته ده‌نگدانه‌وه‌ی تێدایه.
+هه‌ڵبه‌ستو گۆرانیه‌كان ،له‌رووی ناوه‌رۆكی فكریان وێرانه،ده‌قاوده5ق قسه‌و بیروبۆچونی ڕووخاوی گه‌وره‌كان كراوه‌ته گۆرانی فلم كارتۆنه‌كه،بۆئه‌بێت له‌گۆرانیه‌كاندا باس له‌ژن و سوكایه‌تی پێكردنی بكرێت ،سه‌یر له‌وه‌دایه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م به‌رهه‌مانه ڕێكخراوه ژنانیه‌كان هیچ قسه‌و وه‌ڵامێكیان نیه و بێده‌نگن له‌م ئاسته‌دا ،له‌كاتێكدا حكومه‌ت‌وڕێكخراو ورۆشنبیرانیش دروشمی یه‌كسانی وبه‌رزێتی ئافره‌تیان به‌رزكردۆته‌وه،ئێمه‌ش له‌لای خۆمانه‌وه ده‌مانه‌وێت ئه‌وتۆیه‌سه‌وز نه‌بێته‌وه له‌بیروبۆچونی منداڵه‌كانماندا كه‌سوكایه‌تی به‌ژن ده‌كات له‌فلم كارتۆنه‌كاندا به منداڵه‌كان ده‌كات .من له‌رێگای ئه‌م نوسینه‌مه‌وه پێشنیازی دامه‌زراندنی به‌شێكی تایبه‌ت،یاخود به‌رێوه‌به‌رێتیه‌كی تایبه‌ت ده‌كه‌م سه‌ربه‌وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری بێت،تایبه‌ت به‌كاری فلم كارتۆنی منداڵان و كاری ڕگه‌یاندنه‌كانی منداڵان له‌خۆبگرێت،به‌ڵام پێویسته ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له‌و ده‌زگایه‌دا كارده‌ن كه‌سنێكی خاوه‌ن ئه‌زمون و به‌تواناو شاره‌زا بن له‌بواری منداڵان ،تاكو له‌ڕێگه‌ی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه ببێته فلته‌رێك بۆسه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی منداڵان تاكو بابه‌تێكی په‌روه‌رده‌ی باش كه‌گاریكه‌ریه‌كی ئیجابی بۆسه‌رهه‌ڵسوكه‌وتی كه‌سێتی منداڵی كورد هه‌بێت .له‌كۆمه‌ڵگه‌ی خۆماندا زۆر كار هه‌یه‌له‌لایه‌نی په‌روه‌رده‌ییه‌وه زۆر به‌بچووكی سه‌یری ده‌كه‌ین و خوێندنه‌وه‌ی خۆمانی بۆده‌كه‌ین كه هیچ گرنگیه‌ك‌وكاردانه‌وه‌یه‌كی سلبی بۆ سه‌ر منداڵ نه‌بێت ،به‌ڵام دوور نییه كه‌گه‌وره‌ترین گاریكه‌ری خراپی لێبكه‌وێته‌وه بۆسه‌ر كه‌سیه‌تی منداڵه‌كانمان و له‌داهاتودا ده‌ره‌نجامه خراپه‌كانی ده‌ربكه‌وێت ،زۆر خۆشه گه‌ر هه‌موومان هه‌ستی لێبرسینه‌وه‌مان به‌رامبه‌ر به‌پرۆسه‌ی په‌روره‌ده هه‌بێت ،چونكه كاری په‌روره‌ده‌ی به‌ته‌نها ئه‌ركی دایك‌وباوك نیه ،به‌ڵكو ئه‌ركی هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و مامۆستایان و داموده‌زگاو رێكخروه حكومی وناحكومیه‌كانی كار له‌بواری منداڵان ده‌كه‌ن تاكو بتواین ئه‌وپه‌روه‌رده پاك وخاوێنه‌ی كه‌بۆمنداڵه‌كانمان به‌ره‌ودنیایه‌كی نوێ‌خوازو داهێنان و دروستبوونی ده‌بات نه‌ك ئه‌و دنایه‌ی كه‌به‌ره‌و سه‌رده‌می ئه‌شكه‌وت‌وبه‌رده‌كه ده‌بات .
*هه‌موو كارێكی منداڵان كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر په‌روه‌رده هه‌یه،
*دارشتنی دایالۆگی فلم كارتۆنی دۆبلاژكراوی كوردی، له‌ڕووی په‌روه‌رده‌ییه‌وه هییچ شتێكی په‌روه‌رده‌یی تێیدا به‌دیناكرێت
*هه‌ڵبه‌ستو گۆرانیه‌كان ،له‌رووی ناوه‌رۆكی فكریان وێرانه،ده‌قاوده5ق قسه‌و بیروبۆچونی ڕووخاوی گه‌وره‌كان كراوه‌ته گۆرانی فلم كارتۆنه‌كه،
*ده‌مانه‌وێت ئه‌وتۆیه‌سه‌وز نه‌بێته‌وه له‌بیروبۆچونی منداڵه‌كانماندا كه‌سوكایه‌تی به‌ژن ده‌كات له‌فلم كارتۆنه‌كاندا به منداڵه‌كان ده‌كات
*پێشنیازی دامه‌زراندنی به‌شێكی تایبه‌ت،یاخود به‌رێوه‌به‌رێتیه‌كی تایبه‌ت ده‌كه‌م سه‌ربه‌وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری بێت،تایبه‌ت به‌كاری فلم كارتۆنی منداڵان و كاری ڕگه‌یاندنه‌كانی منداڵان
له‌كۆمه‌ڵگه‌ی خۆماندا زۆر كار هه‌یه‌له‌لایه‌نی په‌روه‌رده‌ییه‌وه زۆر به‌بچووكی سه‌یری ده‌كه‌ین و خوێندنه‌وه‌ی خۆمانی بۆده‌كه‌ین كه هیچ گرنگیه‌ك‌وكاردانه‌وه‌یه‌كی سلبی بۆ سه‌ر منداڵ نه‌بێت
گه‌ر هه‌موومان هه‌ستی لێبرسینه‌وه‌مان هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌پرۆسه‌ی په‌روره‌ده ،چونكه كاری په‌روره‌ده‌ی به‌تنها ئه‌ركی دایك‌وباوك نیه
ئه‌وپه‌روه‌رده پاك وخاوێنه‌ی كه‌بۆمنداڵه‌كانمان به‌ره‌ودنیایه‌كی نوێ‌خوازو داهێنان و دروستبوونی ده‌بات نه‌ك ئه‌و دنایه‌ی كه‌به‌ره‌و سه‌رده‌می ئه‌شكه‌وت‌وبه‌رده‌كه ده‌بات .
لەهاوپۆلی: ده‌روونناسی مناڵ یەک بۆچوون »
« پرسیار و وه‌ڵام له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | کێشه‌ی لادانی نه‌وجه‌وانان له‌وازهێنان له‌خوێندنه‌وه سه‌رهه‌ڵئه‌دات »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964

سڵاو بێگه‌رد خان!
ده‌ستخۆش. منیش له‌گه‌ڵ بۆچونه‌کانی تۆدام و ده‌بێت وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری یان خۆی سه‌نته‌رێکی هه‌بێت بۆ دۆبلاژکردنی فلیمه‌کانی منداڵان یان ڕاسته‌وخۆ چاودێری ئه‌و کاره بخاته ژێر رکێفی خۆی، چونکه به‌ڕاستی نه‌ک ته‌نها فلیمی منداڵان به‌ڵکو مێدیای کورد هه‌مووی جێگه‌ی به‌زه‌ییه، هێنده هه‌ژاره له په‌ره‌پێدانی زمانی کوردی‌دا. ئه‌و هه‌ژاری و که‌موکوڕیانه گه‌وره‌ترین زیانی گه‌وره به‌داهاتووی نه‌وه‌کانی تردا ده‌دات و که‌سایه‌تێکی لاوازیان پێ ده‌به‌خشێت، لێ زمانێکی به‌هێز سه‌رچاوه‌ی که‌سایه‌تێکی به‌هێزه. زمانی ئه‌مڕۆی دۆبلاژه‌کان ته‌نها زمانی منداڵان سه‌قت ده‌کات و سه‌ریان لێ ده‌شێوێنێت، پێویسته ڕاده‌یه‌کیان بۆ دابنرێت، به‌تایبه‌تی له وه‌شاندنی تیڤیه کوردیه‌کاندا.
دووباره ده‌ستخۆش
ئاسۆ بیاره‌یی
کاندیدی ماجسته‌ر له سۆسیال سایکۆلۆژیدا/سوێد