پرسیار و وه‌ڵام له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ

 

پرسیار و وەڵام لەسەر پەروەردەكردنی مناڵ .

مامۆستا : پەیوەند جلال خۆشناو

 

- ئایامناڵ گوێ ی لەدەنگی باوكی یان دایكی یان ئەندامانی ماڵەوە دەبێت كە لە سكی دایكیەتی ؟

 

بەلێ زۆر لەتوێژەرەزانستیەكان ئەوە دەسەلمێنن كە دوای شەش مانگ لەسك پڕی لەسەر باوك پێویستەكەرۆژانە سەری بەسكی خێزانەكەی بنێ و قسەی خۆش لەگەڵ منالەكەی بكات لەوانەیەیە پێتان سەیر بێ بەڵام ئەوكورپەلانەی كەباوك قسەی خۆشیان لەگەڵ دەكات لەسكی دایكیان شارەزایی لەتۆنەكانی دەنگی باوكیان وەردەگرن وتاگەورەش دەبن عەتف وسوزی باوكیان لەیاد ناكەن،كەچاویان بەدونیا هەڵدێنن دەنگی باوكیان لانامۆ نابێت .

 

- ئایا مناڵ كەلەدایك دەبێ چاوی چۆن دەبینێ ؟

 

مناڵ هەر كەچاوی بەدوونیا دەكاتەوە شتەكان بەباشی نابینێ وەك هەورێك دێنە بەرچاوی هەست بەجولەیەكی تەماوی دەكات چونكە هێشتا چاوی گەشەی خۆی تەواونەكردوە تاچلەمین روژی وەهەروەها رەنگەكانیش نابینێت بەلكو بەرەش وسپی .

 

- ئایا تورەبونی دایكی سك پر كار لەكۆرپەلە دەكات ؟

 

بەلێ مناڵ هەرلەسەرەتای دروست بونی گورانە بایۆلوژی ودەروونیەكان كاری تێدەكەن وەك نەخۆشی و توڕەبوون وهەڵچون ئاكاری خراپی بۆ كۆرپەلە هەیە،بۆیە دەبێ چ دایكی سك پر زۆر ئاگاداری خوی بی وخۆی دووربگری لە گرژی وهەڵچوون .

 

- ئایا مناڵ چۆن دایكی دەناسێ ؟

 

مناڵ بەهۆی دەنگ وبۆن دایكی دەناسێتەوە بۆیە ئەگەر منالێك دایكی لانەبوو دەستی بەگریان كرد ئوا جلێكی دایكی یان لەچەكی دایكی بهێنن لای دابنین یەكسەر ژیردەبێتەوە بەمەرجی گریانە بەهۆی دووری دایكی بێت نەك هۆكاری تری وەك نەخۆشی .

 

- چی لەڕێ ی بۆماوە بۆ مناڵـەكان دەگوازرێتەوە ؟

 

گەرچی سانانیە وەڵامی ئەو پرسیارە بەلام زاناكان وارێك كەوتون كە ئەوەی دەگوێزرێتەوە بومناڵ لەرَێ ی بۆماوە بریتین لە

 

1. رەگەز: جووتی سێیەمی خانەیەكی مرۆڤــ كە پێ ی دەوترێت كرۆمۆسۆمی رەگەزكەبەرپرسیارە لە دیاری كردنی نێرومێ .

 

2. تایبەتمەندیە لەشیەكان :وەك رەنگ وشێوەی دەم وچاوولوت درێژی وكورتی باڵا………….هتد

 

3. تایبەتمەندیە كەمیەكانی دی: هێشتا مشت ومرێكی زۆر لەمەر كاریگەری بۆماوەوژینگە لەسەرزیرەكی ومیزاج وجۆری كەسیەتی ونەخوشیەدەروونیەكان هەیە بەڵام زۆربەی زانایان وارێككوتون كە %80 ئەم ئاكارانە بۆماوە دیاری دەكات بەڵام ژینگەدە یگورێت .

 

4.هۆكارە بایلۆژیەكانی دی: ئەمانەش كۆمەلێك هۆكارلەپێگەیشتن وئامادەبون وبنیاتی لەش و رژێنەكان دەگرێتەوە .

 

- ئایادایك بەرپرسیارە یان باوك لەدیاری كردنی رەگەزی نێرومێ (كوروكچ) ؟

 

ئەوە شتێكی حەتمیە كە باوك بەرپرسیارەلەدیاری كردنی نێرومێ،جووتی سێ یەمی خانەی مرۆڤـــ كە پێی دەوترێت كرۆمۆسۆمی رەگەزهاوشێوەی ئەوانی تر هەڵـگری ژمارەیەك بۆهێلی بۆماوەییە كە نیرو مێ (كچ وكوڕ )دیاری دەكات ئەگەر جۆری (جوت ئێكس XX ) بوو ئەوا منالەكە كچ دەبێت وە ئەگەر جۆری (XY ) بوو مناڵەكە كوڕ دەبێت، شایەنی باسە كە بۆهێلی (Y) بەس لای پیاو هەیە كەواتە پیاو رەگەزی نێرو مێ دیاری دەكات .

 

-ئایا دەنگی بەرزچ كارێك دەكاتە سەر كۆرپەلە ؟

 

دەنگی بەرزو ژاژاو زۆر كار لە دەروونی كۆرپەلەو مناڵ دەكات زۆرجار ئەگەر دەنگەكان بەردەوام بن ئەوا منالەكە بە وازهێنانی شیر خواردن وگریان تەعبیر لە بێزاری خۆی دەكات وەئەگەر شیرەكەشی بخواتەوە زۆر سودی لێ وەرناگرێ چونكە هەست بەبارێكی نائاساییی وبێ هێمنی دەكات،وە بۆ ئەوەی منالەكەت لە قەرەبالغی رابێنی واباشە بەشێوەی پچرپچر مۆسیقای هیمنی بۆلێ بدرێت وجارجار گورانی بۆ بۆبلێ ی تاكو پەردەی گوێ ی لەسەر دەنگەكان رابێت .

 

- چی والەمناڵ دەكات كە تووشی نەخۆشی دەروونی ببێت ؟

 

هۆكار زۆرن كەوالەمناڵ دەكات كەتووشی نەخۆشی دەروونی ببێت بەلام دەتوانین لە چوار هۆكاری سەرەكی كۆی بكەینەوە

 

1. هۆكارە بۆماوەییەكان (ویراسی) 2. هۆكارە ژینگەییەكان (دەوروبەر) 3. ژیانی مناڵ لەناوسكی دایك 4.خۆراكی مناڵ 5. هەندێ نەخۆشی جەستەیی

 

- بۆچی هەندێ مناڵ كەلەدایك دەبێت ددانێك یان دوو ددانی هەیە ؟

 

زۆر ئاساییەهەبوونی ددانێك یان زورتر لەمنالی تازە لەدایك بوو ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ زۆری رێژەی كالیسیۆم وهەندێ ڤیتامین لەلەشی دایكی سك پر بەمەش ریژەی كالیسیۆمی منالەكەش زۆر دەبێت ودبێتە هۆی درووست بوونی ددان وپتەو بوونی ئێسقانی منالەكە .

 

-ئایاگریانی كۆرپەلە جۆری هەیە وە كورپەلە بۆچی دەگری ؟

 

جۆری گریان وبەهێزییەكەی وپلەكەی دەگۆرێ بەگۆرانی هۆكارەكەی،بۆ كۆرپەلەیەكی ئاسایی هەندێ جارگریان لەكاتی برسیەتی دەبێت ئەویش گریانێكی بەهێزوپلە بەرزە بەلام لەكاتی پێدانی شیر یان مەمەی ووشك یەكسەركردەبێتەوە لەگریانەكە دەوەستێت،وەجۆرە گریانێكی تر هەیە ئەویش بۆ ئەوەیە كەدایكی لەباوەشی بگرێت ئەم جۆرەش بەورادەیە بەهێزنیە دەنگێكی تایبەتی هەیە كەدایكی لەباوەشی كرد یەكسەر ژیر دەبێتەوە،بەڵام گریانی نەخۆشی جۆراوجۆرە هەر نەخۆشیەك جۆرە گریانێكی هەیە بۆنمونە لەكاتی هەبوونی تا و ئازاری توندو بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی ولەدەست دانی حەسانەوە گریانێكی سوك وهەندی لاوانەوەوورێنەی لەگەڵ دادەبێت،بەڵام ئەو منالەی كە پووكی یان قورگی هەودەكات گریانێكی بەهێزوتووند دەكات بێ ژیربوونەوە،بەڵام گریانی ئەو منالەی كەتووشی سك هێشەو غازات بوو ئەوا گریانێكی بەهێزوو خۆهەڵگوشینی لەگەڵدادەبێت هەندێ جار مناڵ خۆی سوور دەكاتەوە یان شین هەڵدەگەڕێت وە لاقەكانی گرژدەكاتەوە وەبەهیچ جۆرێك ژیر نابێتەوە تائازاری سكی نەمێنێت .

 

- ئەو هۆكارانە چین كە والەمناڵ دەكات درەنگ بەسەر پێ بكەوێت ؟

 

هۆكارەكان زۆرن بەڵام وا هەندێكیان بەكورتی باس دەكەین:

 

1. هەندێ هۆكاری بۆماوەیی (ویراسی)،لەناو هەندێك خێزان باوە كە مناڵەكانیان درەنگ بەسەر پێ دەكەون وەلەناوهەندێك خێزان منالەكانیان زوو بەسەر پێ دەكەون ئە مەش دەگەرێتەوە بۆ هۆكارە بۆماوەییەكان .

 

2. هەندێ مناڵ باوەریان بەخۆیان نامێنێ كەدووسێ جار بەسەرپێ دەكەون وبەردەبنەوە وئازارێكی زۆریان پێدەگات بۆیە لەهەڵسانە سەرپێ دەترسن وباوەریان بەخۆیان نامێنێ .

 

3. هەندێ مناڵ خوو بەلەسەر زگ خشان دەگرن، وەك باوە كەهەندێ مناڵ هەرچەندە دەتوانن بەسەر پێ بكەون بەڵام خوویان بەلەسەرزگ خشان گرتووە(واتا هەرحەز دەكەن لەسەر زگ بخشن) وەپێیان خۆشترە لەرۆیشتنی سەرپێ .

4. درێغی كردنی دایك وباوك لەراهێنانی منالەكە یان بۆ لە سەر پێ رۆیشتن .

5. گەشە نەكردن وبێ هێزی ماسوولكەكانی لاق و پێ ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ كەم خۆراكی وهەندێ نەخۆشی .

6. پاشكەوتنی گەشەی مێشكی مناڵ، هەندێمناڵ گەشەی مێشكیان دوا دەكەوێت لەبەر هەندێ نەخۆشی یان هۆكاری بۆماوەیی ئەمەش دەبێتە هۆی دواكەوتنی بەسەر پێ كەوتن .

 

حوزه‌یران 8, 2009

سەرنجەکان

٢ وەڵام بۆ “پرسیار و وه‌ڵام له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ”
  1. sonya فەرمووی:

    babateky baswda

  2. ده‌ست خۆش مامۆستای ئازيز بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ گرينگه‌