چۆنێتی په‌ره‌پێدانی گه‌شه‌ی ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی لای منداڵان
چۆنێتی په‌ره‌پێدانی گه‌شه‌ی ده‌روونی وكۆمه‌ڵایه‌تی لای منداڵان
ئاماده‌كردنی : مامۆستا شنۆ عوسمان
كاركردن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وزه‌و توانایه‌كی زۆری ده‌وێ‌و به‌رهه‌مه‌كه‌ی, هه‌ندێ جار له‌داهاتویه‌كی دوردا ده‌چنرێته‌وه. ڕاسته ده‌زگاكانی په‌روه‌رده پابه‌ندن, به گۆڕانكاریه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگاوه‌و تواناكانی منداڵیش ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه‌له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌دا, به‌ڵام با ئێمه ڕۆڵی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی منداڵا له خوێندنگا دووچاری ده‌بێت, كه‌متر له ئاستی خۆی نه‌نرخێنین.ئه‌م چاوه‌دێری كردنه‌و هه‌وڵی گه‌شه پێدانه,ته‌نها بۆ ئه‌و منداڵانه گرنگ نییه, كه لادانی ڕه‌وشتی (انحراف السلوكی) دیاریكراویان تیا به‌دی ده‌كرێت, به‌ڵكوپێویسته هه‌موو منداڵه‌كان بگرێته‌وه. هه‌رچه‌نده منداڵی لاده‌ری ڕه‌وشتی پێویستیان به‌یارمه‌تی چاوه‌دێری زیاتر هه‌یه.بۆ چوونه ناو ئه‌م باسه‌وه ئه‌م خاڵانه گرنگن:
1. باوه‌ڕ به‌خۆبوون وهێزی به‌رگری لای منداڵا.
2. گرنگی دان به‌هه‌ستی منداڵا خۆیی وهه‌ستی ده‌وروبه‌ر.
3. گوێدان به‌وه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌ست به‌چیده‌كات, چۆن بیرده‌كاته‌وه‌و چی ده‌وێت…..؟
4. هه‌ڵسوكه‌تكردن له‌گه‌ڵا به‌هاو نموونه (قیم ومپل).
5. مامه‌ڵه‌كردن له‌كاتی كێشه‌دا.
1. باوه‌ڕ به‌خۆبوون وهێزی به‌رگری لای منداڵا.
چۆن ده‌توانیت باوه‌ڕ به خۆبوون وهێزی به‌رگری لای منداڵا دروست بكه‌یت…؟
باوه‌ڕ به‌خۆبوون پابه‌نده به‌و وێنانه‌ی, كه منداڵا بۆخۆی ده‌كێشێت وناوده‌برێت به(وێنای خود), منداڵ به‌چاوی ده‌وروبه‌ر سه‌یری خۆی ده‌كات, بۆیه‌و ڕه‌خنه‌و پیاهه‌ڵنانه‌كانی دایك وباوك ومامۆستاو ده‌وروبه‌ر ئه‌م (وێنای خود)ه دیاری ده‌كه‌ن.
ده‌كرێت ئه‌م (وێنای خود)ه پۆزه‌تڤ یان نێگه‌تڤ بێت. ئه‌گه‌ر پۆزه‌تیڤ بێت, ئاستی باوه‌ڕ به خۆبوون لای منداڵا به‌رزده‌كاته‌وه. ده‌توانین یارمه‌تی منداڵا بده‌ین كه‌وێنایه‌كی ریالزمیو هاوسه‌نگانه, بۆخۆی بكێشێت له خوێندنگادا, بۆ نموونه مه‌ودای ئه‌وه‌ی بۆ بڕه‌خسێنن, كه له‌وباره جیاوازه‌كاندا توانا‌و لایه‌نه كه‌متواناكانی خۆی تاقی بكاته‌وه.
بۆچی باوه‌ڕ به‌خۆبوون لای منداڵا گرنگه…؟
باوه‌ڕ به‌خۆبوون لای منداڵا گرنگه, چونكه هێزی به‌رگری لای منداڵا زیاد ده‌كات ووا ده‌كات له‌كۆتاییدا منداڵا سه‌ربه‌ستتر بێت وكه‌متر پابه‌ند بێت به هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌وروبه‌ر بۆی‌و ئازایه‌تی پێ ده‌به‌خشێت بۆ ئه‌وه‌ی رای خۆی دروست بكات وده‌ست پێشخه‌ری بكات بۆ ئه‌نجامدانی كاری نوێ.ته‌نانه‌تئاستی خوێندنی منداڵیشزۆر پابه‌نده به باوه‌ڕ به‌خۆبونییه‌وه. له كاتی گه‌شه پێدانی باوه‌ڕبه خۆبوون له منداڵدا پێویسته ڕه‌چاوی ڕابوردووی ئه‌و منداڵه بكه‌ین.
چۆن گه‌شه به‌باوه‌ڕ به‌خۆبوونی منداڵا ده‌ده‌ین..؟
خاڵی یه‌كه‌م:
هه‌وڵا بده هه‌موو منداڵه‌كان هه‌ستی ئه‌وه‌یان پێ‌به‌خشی, كه هه‌ن له‌بیركراونین, له‌پۆله‌كه‌دا, ئه‌مه وێنای خود وباوه‌ڕ به‌خۆبوونی منداڵا زۆر دیاری ده‌كات.
په‌یوه‌ندییه تایبه‌تییه‌كان یارمه‌تی منداڵا ده‌دات كه وێنای خودی پۆزه‌تیڤ له‌سه‌ر خۆی دروست بكات. ئه‌و په‌یوه‌ندیانه منداڵا زۆرجار به‌كاریان دێنێ وه‌ك به‌ڵگه, كه ئامه‌ده‌گیو بوونی هه‌یه له پۆلدا.
چه‌ند نموونه‌یه‌ك:
له‌ناو ده‌رگای پۆلدا ته‌ماشای منداڵه‌كان بكه‌یت, كه دێنه ژووره‌وه, ڕۆژباشین لێ‌بكه‌یت, ئه‌گه‌ر منداڵێك پێشتر نه‌خۆش بووبێت وهاتبێته‌وه, هه‌واڵی ته‌ندروستی بپرسێت و پێشتر كارتی هه‌واڵ پرسینت بۆ ناردبێت…!پرسیار له‌منداڵ بكه‌یت ده‌رباره‌ی بیروباوه‌ڕی سه‌باره‌ت به بابه‌تێك..!
له‌كاتی پرسیار لێ‌كردن و قسه له‌گه‌ڵا كردن‌دا ته‌ماشای ده‌موچاوی منداڵ بكه‌یت وبه‌گرنگییه‌وه گوێ‌ی لێ بگریت..! لێبڕاوانه (جدی) مامه‌ڵه له‌گه‌ڵا پرسیاره‌كانیدا بكه‌یت وهه‌وڵا بده‌یت وه‌ڵامی بده‌یته‌وه..!
خاڵی دووهه‌م:
بوار بده به منداڵا, كه خاڵه لاواز‌و به‌هێزه‌كانی خۆی بزانێت,تێ‌ی بگه‌یه‌نه له دنیادا هیچ كه‌سێك نییه له هه‌موو شتێك‌دا باش بێت. كه‌سیش نییه له هه‌موو شتێك‌دا خراپ بێت. ده‌كرێت منداڵا له ژماره‌و پێوانه‌دا باش بێت وله‌وه‌رزشدا خراپ بێت یان به پێچه‌وانه‌وه. ئه‌گه‌ر له‌به‌شێكی حسابدا خراپ بێت مه‌رج نییه له هه‌موو به‌شه‌كانی تری حسابدا خراپ بێت, بۆیه پێویسته مامۆستا هه‌وڵا بدات بابه‌ته‌كه‌ی به‌زۆر شێوه‌ی جیاواز بگه‌یه‌نێت, تا زۆربه‌ی منداڵه‌كان لێ‌ی تێ‌بگه‌ن.یارمه‌تی منداڵا بده ئاره‌زوومه‌ندی نوێ‌ی بۆ دروست ببێت.
خاڵی سێهه‌م:
منداڵا فێربكه لایه‌نه پۆزه‌تیڤه‌كانی خۆی ببینێت وبتوانێت باسی بكات.
هه‌وڵبده ئه‌گه‌ر سه‌رنجێكت له‌سه‌ر منداڵیك هه‌بوو, پێشتر لایه‌نه پۆزه‌تیڤه‌كانی خۆی بۆ باس بكه‌ین نه‌ك ته‌نها نه‌گه‌تیڤه‌كانی بخه‌یته ڕوو. بۆ نموونه منداڵێك له ژماره‌و پێوانه‌دا هاوكێشه‌یه‌كی به هه‌ڵه شیكاركردووه, پێ‌ی ده‌ڵێت جوانت نوسیوه یان ده‌ست وخوتت جوانه وكاتێكی زۆر ئیشت له‌سه‌ر كردوه, ئینجا ڕوونكردنه‌وه له سه‌ر هه‌ڵه‌كانی بده‌یت. لایه‌نه پۆزه‌تیڤه‌كان له‌لایه‌نه نێگه‌تیڤه‌كان زیاتر بخه‌یته ڕوو. بۆ نموونه: ئه‌گه‌ر له 30 هاوكێشه 24ی ڕاست بوو بڵێ 24ت ڕاسته نه‌ك 6ت هه‌ڵه‌یه. هه‌وڵابده منداڵه‌كان له‌نێوان خۆیاندا پێشبڕكێ بكه‌ن بۆ زیاتر پیشااندانی لایه‌نه پۆزه‌تیڤه‌كانیان
ئه‌گه‌ر منداڵێك له‌وانه‌یه‌ك یان كارێكدا, توانای كه‌م بوو, پێ‌ی مه‌ڵێ ده‌توانیت یان نا…؟یان هه‌رگیز نا‌توانیت,به‌ڵكو هه‌وڵابده له‌نه‌توانینه‌كه‌ی تێبگه‌یت وهه‌میشه هه‌وڵدانه‌كه‌ی بنرخێنه.له‌كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵا دایك وباوكی منداڵدا, لایه‌نه گه‌شه‌كانیش بخه‌ره به‌رچاوو باسی بكه.
خاڵی چواره‌م:
پرۆسه‌ی گه‌شه‌كردنی هه‌نگاو به‌هه‌نگاو:
هه‌رچه‌و مه‌بڕه‌ره ئه‌نجامی خوازراو, باوه‌ڕ به‌خۆبوون لای منداڵا به‌ستراوه به‌ده‌وروبه‌ریه‌وه, ئه‌گه‌ر بڵێین, كه به‌ره‌و پێش چووی, باوه‌ڕ به‌خۆبوون زیاد ده‌بێت, ئه‌گه‌ر بڵێن به‌ره‌ودواوه ده‌چی به پێچه‌وانه‌وه, بۆیه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێ‌ی تۆ ئه‌وه نا‌توانیت بكه‌یت, بڵێ به شێوه‌یه‌كی تر هه‌وڵا بده, واته ئه‌ڵتارناتیڤ پێشكه‌ش بكه.
خاڵی پێنجه‌م:
منداڵا ئاگادار تر بكه‌ره‌وه له ئاستی خوێندن یان گه‌شه‌ی خۆی, به‌ڵام به‌شێوازێك, كه هه‌ستی بریندار نه‌كات وله نرخاندنی خۆی كه‌م نه‌كاته‌وه.
خاڵی شه‌شه‌م:
بواری بڕیاردان ببه‌خشه به منداڵا:
ئه‌گه‌ر منداڵا مافی بڕیاردانی نه‌بێت, هه‌ستی به‌رپرسیارێتیشی لا دروست نابێت, به‌ڵام نابێت ئه‌وه له یاد بكه‌ین, كه‌زۆر له‌توانای خۆیانیان لێ‌داوانه‌كه‌ین.
خاڵی حه‌وته‌م:
منداڵا فێركه له حاڵه‌تی جیاوازدا بتوانێت ڕه‌فتار بكات, بۆ نموونه: به‌پرسیاركردن..؟ چۆن بتوانێت سكاڵا له منداڵێكی تر بكات, ئه‌گه‌ر ئازاری دابێت..؟هه‌ڵسه‌نگاندن یان تێبینی پۆزه‌تیڤی هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وانی تر.. یان تێبینی نێگه‌تیڤی هه‌بێت بێ‌ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بریندار بكات, چۆن بتوانێت له‌گه‌ڵا ڕه‌خنه‌دا مامه‌ڵه بكات.
ئه‌م خه‌سڵه‌تانه هه‌میشه مرۆڤ له كه‌وتن وهه‌ڵسانه‌وه‌كانیدا فێری ده‌بێت وهه‌میشه هه‌رگیز فێری نابێت.بۆیه هه‌نموو ژیانی به‌بێ باوه‌ڕی ده‌باته سه‌رو ئه‌نجامه‌كه‌ی یان شه‌رمنییه یان به پێچه‌وانه‌وه توندوتیژییه‌كی زۆره.
2. چۆن ده‌توانی منداڵا والێ‌بكه‌ی گرنگی بدات به‌هه‌ستی منداڵا خۆیی‌و هه‌ستی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی..؟بۆچی ئه‌مه گرنگه…؟
چونكه هه‌ست شتێكه لێمان نابێته‌وه,له‌ده‌ره‌وه‌ی خوێندنگا‌و ناوه‌وه‌شدا له‌گه‌ڵمانه, هه‌ستی خۆمان وهه‌ستی خه‌ڵكانی تریش, ئه‌گه‌ر هه‌وڵا بده‌ین, بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ هه‌ستمان فه‌رامۆش بكه‌ین وده‌ری نه‌بڕین, تووشی كێشه‌ی ته‌ندروستی وده‌روونی ده‌بین.بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین وبزانین هه‌ستی منداڵا چییه..؟ده‌بێت پێشه‌كی فێری بكه‌ین هه‌ستی ده‌ربڕێت,ئه‌مه ده‌كرێت له‌ڕێی قسه‌وه بێت, یان ده‌كرێت له‌ڕێی مۆسیقا‌و دراما وسه‌ماوه بێت.به‌ڵام هه‌رگیز نابێت منداڵا بخه‌ینه ژێر فشاره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستیان ده‌ربڕن,چونكه ئه‌وانیش مافی تایبه‌تێتی خۆیان هه‌یه.هه‌ندێكجار پێویسته منداڵه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی تریش بپارێزین, چونكه هه‌موو جارێك و له هه‌موو كۆڕێكدا هه‌ست ده‌ربڕین په‌سه‌ند ناكرێت.وه هه‌روه‌ها پێویسته به‌دوای ئه‌و خاڵه‌دا بچین بۆچی منداڵا ئه‌و هه‌سته‌ی لا دروست بووه, ئه‌مه ڕه‌نگه به‌هۆی ڕووداوێكی پۆزه‌تیڤ یان نێگه‌تڤه‌وه بووبێت.
چۆن ده‌توانیت گه‌شه به‌م لایه‌نه‌ی منداڵا بده‌یت…؟
خاڵی یه‌كه‌م:
منداڵه‌كه وه‌ك خۆی چۆنه قبوڵی بكه‌و هه‌وڵابده بۆ چه‌ند ساتێك, له‌ناوبیرو هه‌سته‌كانیدا بژیت, پێویسته ڕێزی هه‌ست وخۆشی وئازه‌ره‌كانی بگریت, بۆ نموونه ئه‌گه‌ر منداڵا ئازارێكی هه‌بێت, ده‌ڵێین ئینجا ئه‌وه چییه گریانی ناوێ, ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نیچت, ئێمه بڕوا به‌و ئازاره‌ی ناكه‌ین یان هه‌ستی پێ ناكه‌ین. كۆی ئه‌م ڕه‌فتارانه وا له منداڵا ده‌كات منداڵا هه‌ستی بشارێته‌وه وئاشكرای نه‌كات, نه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ی تر به‌ڵكو بۆ خودی خۆیشی.
خاڵی دووه‌م:
ووریابه هێما ده‌روونییه‌كان وه‌رگره..!
زۆربه‌ی كات هێماكان له‌سه‌ر باری ده‌روونی منداڵا ده‌بینرێت, به‌ڵام نه‌ك هه‌موو كاتێك, بۆ نموونه: بێده‌نگییه‌كی زۆر وه‌ك هێمایه‌كی جدی وه‌رناگیرێت, زۆربه‌یكات منداڵی بێده‌نگ كه‌مترین سه‌رنج ڕاده‌كیچشێت به‌لای خۆیدا, هه‌رچه‌نده ڕه‌نگه ئه‌م بێده‌نگییه نیشانه‌ی هه‌ستێكی ده‌روونی قه‌تیس ما‌و ده‌بێت.
خاڵی سێهه‌م:
یارمه‌تی منداڵا بده كه بتوانێت باری ده‌روونی خۆی ده‌رببڕێت,ئه‌مه‌ش كارێكی ئاسان نییه,بۆ نموونه: مامۆستا ده‌توانێت ئه‌م لایه‌نه به‌چیرۆك فێری منداڵا بكات, دوایگێڕانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه لێ‌ی بپرسێ له‌و به‌شه‌ی چیرۆكه‌كه‌دا, یان له فڵان به‌شیدا چی ڕوویداو هه‌ستت به‌چی ده‌كرد. ئه‌مه بۆ منداڵیش ئاسان نییه كه وه‌سفی هه‌ستی خۆی بكات, یان ته‌نانه‌ت هۆشیار نییه به‌هه‌سته‌كانیبۆیه ده‌توانێت كاره‌كه بۆ منداڵه‌كه ئاسان بكه‌یت ولێ‌ی بپرسیت, تۆزێك غه‌مگین بویت, یان زۆر دڵخۆش بوویت..؟یان ترسایت..؟به‌پێ‌ی ڕوداوه‌كه پرسیاری لێ‌ده‌كرێت.
خاڵی چواره‌م:
هه‌ندێكجار بێزاری منداڵ وغه‌مگین بوونی پێویستی به ووشه نییه بۆ ده‌ربڕین, به‌ڵكو له‌كاتی گرێندا ده‌ته‌قێته‌وه, ده‌ستگرتنێك, زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك یان باوه‌ش پیاكردنێك زۆرجار كاری پۆزه‌تیڤی ده‌بێت له‌سه‌ر منداڵه‌كه.
خاڵی پێنجه‌م:
منداڵ فێربكه حساب بۆ باری ده‌روونی ئه‌وانی تر بكات.
ده‌ربڕینی هه‌ست گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ ڕه‌فتاری منداڵه‌كان لله‌ناو یه‌كتردا وهه‌روه‌ها بۆ خۆ ناسینیشی, بۆ نمونه ئه‌گه‌ر منداڵێك له‌تاریكی بترسێت, كه بزانێت منداڵێكی تریش هه‌ن ئه‌و ترسه‌یان هه‌یه, كاره‌كه‌ی لا ئاسان تر ده‌بێت, ئه‌گه‌ر بینیت منداڵێك حساب بۆ هه‌ستی منداڵێكی تر ده‌كات ویارمه‌تی ده‌دات, ده‌توانیت ئه‌مه به‌كار بهێنیت بۆ ئه‌وه‌ی له منداڵه‌كه‌دا زیاتری بكه‌یت, بۆ نموونه: بڵێیت ئه‌وه میهره‌بانی بوو له تۆوه, كه زانیت هاوڕێكه‌ت ده‌ترسێت وڕۆیشتی له‌گه‌ڵیدا.
خاڵی شه‌شه‌م:
هه‌ستی مامۆستاش له‌پۆلدا گرنگه, پێویسته له‌م كاته‌دا گرنگی بده‌ین به شیچوه‌ی ده‌ربڕینی ئه‌و هه‌سته, له‌به‌رئه‌وه‌ی شوێنی مامۆستا سه‌ره‌كییه له پۆله‌كه‌دا(سنتراڵه) نابێت وا بكات هه‌ستی خۆی ئه‌گه‌ر بێزاری بێت یان بێ هیوایی یان خۆشییه‌كی زۆر بێت زاڵی بكات به‌سه‌ر كه‌شی پۆله‌كه‌داو بارودۆخی پۆله‌كه دیاری بكات.
خاڵی حه‌وته‌م:
پرۆسه‌ی فێر بوون به‌ند نییه ته‌نها به‌ژیرییه‌وه, به‌ڵكو باری ده‌روونیش كاریگه‌ری خۆی هه‌یه, بۆیه كه‌شی ناخۆش له پۆلدا پرۆسه‌ی خوێندن دواده‌خات.
هه‌ستی منداڵی بچوك: منداڵی بچوك زۆرجار هه‌موو له‌شیان به‌كاردێنن بۆ ده‌ربڕینی هه‌ستیان بۆ نمونه: له‌ڕێی سه‌ماوه گوزارشت له خۆشی ده‌كه‌ن, ده‌ربڕینی هه‌ست لای منداڵ گرانه چونكه ووشه‌ی به‌كارهێنانیان بۆ گوزارشت كردن كه‌مه. بۆیه پیویسته ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه بكه‌یت:ـ
بواربده به منداڵا خۆی باسی هه‌ستی خۆی بكات. پرسیاری كراوه ئاڕاسته‌ی منداڵه‌كه بكه.
چۆن ده‌توانیت وا له منداڵا بكه‌یت كه له هه‌ستی ئه‌وانیتردا بژی…؟
بۆچی ئه‌مه گرنگه..؟ئه‌گه‌ر بتوانیت بچیته پێستی ئه‌وانی تره‌وره, ده‌توانیت باشتر لێیان تێبگه‌یت ویارمه‌تیان بده‌یت وهانیان بده‌یت ودڵخۆشییان بده‌یته‌وه‌و حسابیان بۆ بكه‌یت, ئه‌مه پێ‌ی ده‌وترێت (ڕۆڵا گۆڕینه‌وه).
خاڵی یه‌كه‌م: هه‌میشه بیرت بێت, كه تۆ له‌ڕه‌فتاری خۆته‌وه, نموونه‌یه‌ك پێشكه‌شی منداڵا ده‌كه‌یت بۆیه هه‌وڵابده پیشانی بده‌یت له‌و كاته‌دا, كه‌هه‌ست به‌هه‌ستی ده‌كه‌یت وخۆت ده‌خه‌یته جێگه‌ی ئه‌و.
خاڵی دووهه‌م:هه‌لی تێكه‌ڵاو بوون وپێكه‌وه‌كاركردنیان بۆ بڕه‌خسێنه له‌گه‌ڵا منداڵه‌كانی تردا, به‌وه‌ی ئه‌ركیان پێ‌بسپێری, كه پێكه‌وه به‌ئه‌نجامی بگه‌یه‌نن, دوای ته‌واوكردنی پێكه‌وه‌كاركردنه‌كه, هه‌لی ئه‌وه‌یان بدرێتێ, كه پێكه‌وه كاركردنه‌كایان هه‌ڵسه‌نگێنن, بۆ ئه‌وه‌ی گوێ له منداڵه‌كانی دیكه‌ش بگریت وبزانیت ڕای ئه‌وانیش چییه..؟
چۆن منداڵا فێربكه‌ی له‌گه‌ڵا به‌ها نموونه‌یییه‌كاندا ڕه‌فتار بكات…؟
به‌هاكان گرنگن چونكه ئاراسته ده‌به‌خشن به‌ژیانمان,كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ڕه‌فتارمان (وێنای خود)و باوه‌ڕبه خۆبوونمان هه‌یه, وه‌ك چۆن په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵا ئه‌وانی تردا دیاری ده‌كات..
زۆرجار هۆشیار نین به‌وه‌ی, كه به‌هاكان پیاده‌ده‌كه‌ین له‌ژیانماندا, سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بزانین كام به‌هایانه گرنگن. بۆیه گرنگه پرسیار له‌خۆمان بكه‌ین, ئێمه كام به‌هایان په‌یڕه‌و ده‌كه‌ین.
به‌هاكانمان به‌گۆڕانی په‌روه‌رده‌و دنیا بینی‌و ئه‌زموونه‌كانی دروستیان كردوین ده‌گۆڕێت,سه‌ره‌ڕای دۆخی ئێستا‌و خۆمان و ده‌وروبه‌رمان, بۆیه سه‌رسوڕهێنه‌ر نییه, كه به‌هاكانی منداڵان هه‌ڵی ده‌گرن جیاواز‌و هه‌ندێجار دژبه‌یه‌كن, چونكه له خێزان وئاستی جیاوازه‌وه هاتوون.
ئه‌وه‌ی له‌ماڵدا ده‌شێت هه‌ندێجار له خوێندنگا, ناشێت یان به‌پێچه‌وانه‌وه, یان بۆ نموونه: منداڵا هه‌ندێكجار توشی دڵه‌ڕاوكێ ده‌بێت ده‌زانیت ئه‌بێت ڕاستگۆ بێت. به‌ڵام نایه‌وێت خیانه‌ت له هاوڕێكه‌ی بكات, بۆیه گرنگه منداڵا هۆشیار بكه‌ینه‌وه, له سه‌ر به‌هاكان, به‌وه‌ی كه منداڵا فێر بكه‌ین یاساكانی خێزان و ده‌وروبه‌ری بناسێت و بۆ ئه‌وه‌ی هۆشیارانه ڕه‌فتار بكات وباوه‌ڕی به‌خۆی بێت, كه دواتر بتوانێت ڕای له‌سه‌ر ئه‌و به‌هایانه دروست بكات وبه‌چاوێكی ڕه‌خنه‌گرانه سه‌یری بكات.
چۆن ده‌توانیت هۆشیاری منداڵا وبه‌هاكانی گه‌شه پێ‌بده‌یت..؟
خاڵی یه‌كه‌م: هه‌وڵابده به‌ها دیاره‌كان ڕوون وئاشكرا بكه‌یت بۆی.دوو فاكته‌ر ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینن, له‌م خاڵه‌دا:
یه‌كه‌م / ته‌مه‌نی منداڵا.
دووه‌م/ ڕاده‌ی پشت به‌خۆبه‌ستنی, كه زۆر پابه‌نده به‌شێوه‌ی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كه‌وه.
ناساندنی به‌هاكان به منداڵا به‌چه‌ند شێوه‌یه‌ك ده‌بێت. له‌وانه كێشه‌یه‌كی تایبه‌ت به كۆمه‌ڵگا یان گروپێكی ناو كۆمه‌ڵگا بخه‌یته به‌ر باس وهه‌وڵبده‌ی منداڵه‌كان بیر له چاره‌سه‌ری بكه‌نه‌وه‌و مندال هانبده. كه‌بیر له هه‌موو لایه‌نه‌كانی بكه‌نه‌وه‌و پاشتر خۆت وانه‌یه‌كی چڕ‌و پڕی له‌سه‌ر بڵێره‌وه. لێره‌دا گرنگه ئاماژه بۆ ئه‌وه بكه‌ین, كه له‌كۆمه‌ڵگادا به‌هاكان ده‌كرێت جیاواز بن له‌كۆمه‌ڵێكه‌وه بۆ كۆمه‌ڵێكی تر‌و ڕۆڵی مامۆستا ئه‌وه نییه به‌هاكانی خۆی لای منداڵا بچه‌سپێنێ (چه‌سپ بكات).
ڕۆڵی مامۆستا له‌وه‌دایه, كه منداڵ هۆشیار بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئاستێك, كه خۆیان ڕا دروست بكه‌ن وبه‌هاكانی خۆیانی له‌سه‌ر دیاری بكه‌ن.
خاڵی دووهه‌م: كێشه‌و حاڵه‌ته‌كانی ڕۆژانه به‌كاربهێنه, ڕۆژانه منداڵا به‌هۆی جیاوازی به‌هاوه توشی كێشه ده‌بێت, هه‌ول بده سود له‌وه وه‌ربگریت بۆ ئه‌وه‌ی چاوی منداڵا بكه‌یته‌وه له‌سه‌ر جیاوازییه‌كان وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ تێبینی تایبه‌تی به‌های خۆیان.
خاڵی سێهه‌م: به‌هاو یاساكانی ناو قوتابخانه ڕوون بكه‌ره‌وه‌وبیخه‌ره به‌رباس, مندال ته‌نها كاتێك ڕێزی یاسایه‌ك ده‌گرێت كه بزانێت سوده‌كانی چییه..؟ كه باسی بابه‌تێك له‌گه‌ڵ منداڵدا ده‌كه‌یت ده‌بینیت زۆرجار بیروڕای هاوڕێكانیان یان گه‌وره‌كانیان هه‌ڵگرتووه, ئه‌ركی په‌روه‌ردكار ئه‌وه‌یه كه یارمه‌تیان بدات منداڵا له‌خۆی بپرسێت چۆن ئه‌و ڕووداوه ده‌بینێت..؟ دوور له‌ڕای گه‌وره‌كان به‌درێژه به‌پرسیاركردن, بۆ نموونه ئه‌ی به‌لای تۆوه چۆنه..؟ بۆچی به‌لاته‌وه وایه..؟وهه‌روه‌ها…
خاڵی چواره‌م: ئه‌گه‌ر منداڵان یاسایه‌كی قوتابخانه‌یان په‌یڕه‌و نه‌كرد, به‌دوایدا بچۆ ئلیل له نرخ‌و به‌های ئه‌و یاسایه ده‌زانن.. بۆیان ڕوونكراوه‌ته‌وه؟یان منداڵه‌كه كێشه‌ی هه‌یه له‌پابه‌ند بوون, یان ڕه‌نگه یاساكه زۆر‌و نه‌گونجاوبێت له‌گه‌ڵا ته‌مه‌نی منداڵه‌كه.
خاڵی پێنجه‌م: باشتره سزا نه‌ده‌یت به‌ڵكو هه‌وڵابده مندالچه‌كه, ئه‌نجامی ئه‌و كاره‌ی خۆی ببینێ‌و ده‌توانین په‌یڕه‌وی تیوری‌و به‌دواداچونی لۆژیكی كاره‌كه بكه‌یت, هه‌وڵابده خۆت توڕه نه‌كه‌یت, چونكه توڕه‌بوونت هه‌ستی لێپرسراوێتی لای منداڵا كه‌م ده‌كاته‌وه‌و واده‌كات كه‌متر بیر له‌ڕه‌فتاره‌كه‌ی خۆی بكاته‌وه زیاتر بچێته خانه‌ی داكۆكی كردن له‌خۆی.
خاڵی شه‌شه‌م: هه‌میشه تۆ نموونه‌یت بۆیه بیرت نه‌چێت خۆشت ڕێزی ئه‌و یاسایانه بگریت كه, داوایان ده‌كه‌یت له منداڵا له خوێندنگادا
مامه‌ڵه‌كردن له‌كاتی كێشه‌دا:
بۆچی ئه‌م بابه‌ته گرنگه..؟خوێندنگا بچوككراوه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌و ڕۆژانه منداڵا دووچاری كێشه‌ی گه‌ره‌و بچووك ده‌بێت, فێری چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه زۆر گرنگتره له لابردنی كێشه‌كان, چونكه ئه‌مه‌ش یه‌كێك له شاره‌زایییه‌كانه, كه منداڵا له ژیانی داهاتوویدا پیویستی پێ‌ی ده‌بێت.
ڕه‌فتاری منداڵا له‌كاتی دووچاربوونه‌وه‌ی كێشه‌كه‌دا پابه‌نده به‌په‌روه‌رده‌ی ماڵا وئه‌و به‌هایانه‌ی كه وه‌ری گرتووه له خێزانه‌كه‌یدا.
خاڵی یه‌كه‌م: ته‌نها كاتێك له‌چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نێوان منداڵه‌كاندا هه‌ڵبده‌رێ, ئه‌گه‌ر زانیت خۆیان پێیان چاره‌سه‌ر ناكرێت,له پێشدا ده‌توانیت چاوه‌ڕێ بكه‌یت,ئه‌گه‌ر كێشه‌كه گه‌یشته ئاستیتوندوتیژی یان چاره‌سه‌ر له‌سه‌ر حسابی لایه‌نه به‌هێزه‌كه بوو, ئه‌وسا بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ڵبده‌رێ.له‌و ماوه‌ی چاوه‌ڕوانیه‌شداتواناو شاره‌زایی منداڵه‌كه ده‌خه‌مڵێنێت له ڕووی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌و به‌رگری له‌خۆكردندا.
خاڵی دووهه‌م: یارمه‌تی منداڵا بده‌له‌چاره‌سه‌ری كێشه‌دا, به‌پێشكه‌شكردنی نیوه چاره‌سه‌ر, داوا له منداڵا بكه‌خۆی په‌ی به‌چاره‌سه‌ری ته‌واو به‌رێ, به‌ڵام ئه‌مه له‌گه‌ڵا منداڵی بچو‌وكدا گونجاوه‌و كاتێكیش هۆی كێشه‌كه له مامۆستاوه دیار بێت,به‌ڵام ئه‌گه‌ر دیارنه‌بوو,هه‌وڵابده ڕۆڵی ڕێكخه‌ر ببینیت بۆ نزیك كردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان له‌یه‌كتترو گوێ له هه‌ردوولا بگره‌وبێ‌لایه‌ن بمێنه‌ره‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو هه‌نگاوه‌ی پێشوت به‌گونجاو نه‌زانی له نزیكیان بمێنه‌ره‌وه چاوه‌ڕێ بكه, تا خۆیان ده‌گه‌نه ئه‌نجام, ئاماده‌گی فیزیكیت له نزیكیان ڕۆڵی خۆی ده‌بینێت.
* ڕێگه‌یه‌كی تر بۆچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به (گه‌ڕانه‌وه‌ی كاتژمێر)ناوده‌برێت, زۆر كێشه له ئه‌نجامی له یه‌ك………
شوبات 17, 2009

