منداڵان له چ ته‌مه‌نێکدا ده‌توانن فێری کتێب خوێندنه‌وه ببن ؟
منداڵان له‌چ ته‌مه‌نێكدا ده‌توانن فێری كتێب خوێندنه‌وه‌ببن ؟
توێژه‌ری ده‌روونی : ته‌لار که‌مال مه‌دحه‌ت
جێگری سه‌رۆکی سه‌نته‌ری ڕاوێژکاریی خێزان / سلێمانی
منداڵان بۆئه‌وه‌ی گه‌شه‌بكه‌ن پێویستیان به‌خواردنی باش و جۆراوجۆر هه‌یه له‌پێناو به‌دیهێنانی گه‌شه‌كردنێكی سروشتی و ته‌ندروستی باش ،به‌ڵام ئایاته‌نها خواردن گرنگه بۆ گه‌شه‌كردن یاخود په‌روره‌ده‌كردنی منداڵ ته‌نها به‌نده به‌دابینكردنی پێویستیه سه‌ره‌كیه‌كانی ژیان وه‌ك خواردن ،نوستن ..هتد یاخودپێویسته خێزان پیویستیه معنویه‌كان بۆمنداڵ دابینبكات،هه‌موو منداڵێك خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك كارامه‌یی جۆراوجۆره ،به‌ڵام پێویستی به‌هاندان و پشتگیریكردنی گه‌وره‌كان هه‌یه ،لێره‌دا ده‌مه‌وێت باس له‌خوێندنه‌وه‌ی كتێب بۆمنداڵ بكه‌م ،چونكه‌خوێندنه‌وه‌گرنگیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه له‌ژیانی هه‌موو یه‌یكَیك له‌ئێمه ،له‌وانه‌یه‌هه‌موومان له‌خۆمان بپرسین بۆچی گه‌نجی ئه‌مرۆكه‌متر ده‌خوێنێته‌وه‌و زیاتر بایه‌خ به‌رووكه‌ش و رازاندنه‌وه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن له‌بری ئه‌وه‌ی بایه‌خ به‌رۆشنبیركردنی خودی خۆیان بده‌ن و كه‌متر ئاره‌زوی خوێندنه‌وه‌ی كتێب ده‌كه‌ن، ئایاهۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ گه‌نج ،كۆمه‌ڵگه‌و بارودۆخی سیاسی و ئابوریووڵاته‌كه‌مان ، یاخود شێوازی په‌روه‌ره‌ده‌كردنی منداڵ له‌لایه‌ن خێزانه‌وه‌و ئاستی رۆشنبیری خێزانی كوردی ،به‌بیروبۆچونی په‌روه‌ردكاران وای بۆده‌چن ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له‌داهاتوداگه‌نجێك هۆكری كتێب خوێندنه‌وه بێت، ده‌بێت له‌ته‌مه‌نێكی زووه و وله‌قۆناغی منداڵیه‌وه دستپێبكه‌ین، به‌ڵام له‌وانه‌یه‌هه‌موومان بپرسین ئاخۆله‌چ ته‌مه‌نێكدا دایكان و باوكان ده‌توانن هه‌ستن به‌ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره‌له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیاندا، بابزانین ده‌رونناسان چۆن ئاماژه به‌گرنكی خوێندنه‌وه‌ی كتێب له‌ژیانی تاكدا ده‌كه‌ن و له‌چ ته‌مه‌نێكدا پێویسته منداڵ فێری ئه‌و جۆره كارامه‌ییه‌بكرێت ؟ بیگومان كتێب ده‌توانرێت بكرێته كه‌ره‌سته‌ی فێركردنی مناڵ بۆچۆنیه‌تی په‌یوه‌ندیكردن به خه‌ڵكانی ده‌وروبه‌ریه‌وه، بۆنمونه سه‌یركردنی كتێب پێكه‌وه له‌گه‌ڵا خه‌ڵكانی دیكه‌دا ده‌بێته گرنگترین چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی ،هه‌روه‌ها ده‌بێته باشترین ڕێگا له‌فێركردنی مناڵ‌دا بۆ ئاماده‌بونی له‌گه‌ڵا خه‌ڵكانی دیكه‌دا بۆ شتێك كه‌له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا بێت.
سه‌یركردن‌و هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌و ده‌ستنیشانكردنیوێنه‌یه‌كی ناو كتێب، وچه‌ندین چالاكی دیكه ،یارمه‌تی مناڵ ده‌دات بۆ فێربوونی واتای وشه‌كان‌و به‌كارهێنانی په‌ڕتوك و ئاشنابونی به‌ناوی وێنه‌كان.
هه‌روه‌ها به‌پێی تاقیكردنه‌وه‌ی زۆرینه‌یه‌ك له‌بیروبۆچونی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌نزیكه‌وه‌مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مناڵا ده‌كه‌ن،بۆیان ده‌ركه‌وتوه كه‌كتێب گرنگیه‌كی تایبه‌تی له‌ژیانی مناڵی ته‌مه‌ن بچوكدا هه‌یه ، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بینین له‌جیهانداپێشكه‌وتنێكی گه‌وره ڕویداوه له‌په‌ڕتوكی مناڵاندا له ڕوی چۆنیه‌تیو چه‌ندێتیه‌وه،به‌ڵام له‌كوردستاندا ئه‌و نوسه‌رانه‌ی كه‌بۆمناڵ ده‌نوسن تاراده‌یه‌ك ده‌كرێت بووترێت به‌پێی پێویست نییه،بۆیه بۆپركردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لێنه‌ی كه‌له‌كتێبخانه‌كانی كوردیدا هه‌یه، هه‌وڵدراوه چه‌نده‌ها چیرۆك له‌زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و فارسی و…هتد وه‌رگێرراوه‌ته سه‌رزمانی كوردی، له‌به‌رئه‌وه ده‌كرێت خێزانی كورد پشت به‌و كتێبانه ببه‌ستێت ،به‌ڵام ده‌بێت بزانرێت ،چ جۆره كتێبێك بۆمنداڵه‌كه‌مان هه‌ڵده‌بژێرین، چونكه ده‌بێت ئه‌و چیرۆكه‌ی هه‌ڵیده‌بژێرین به‌پێی ته‌مه‌نی منداڵه‌كه‌مان گونجاوبێت و له‌رێگه‌یه‌وه په‌ره‌به‌تواناكانی منداڵ بده‌ین وفێری شتی په‌روره‌ده‌یی ببێت ،بابزانیین منداڵان له‌چ ته‌مه‌نێكه‌وه‌ده‌توانن له‌رێگه‌ی كتێب و چیرۆك خوێندنه‌وه‌منداڵان ده‌توانن شته‌په‌روه‌رده‌ییه‌كان فێرببن و هه‌روه‌ها هۆكاریكیش ده‌بێت كه‌كاته‌كانی منداڵ له‌گه‌ڵ یاریكردن فێری به‌سه‌ربردنی كاته‌كانی خۆی ده‌بێت و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه له‌جیهانی منداڵی‌دا بژی و وه‌ك منداڵ رفتاربكات نه‌ك وه‌ك گه‌وره،ئاخۆ دایكان وباوكان له‌چ ته‌مه‌نێكدا ده‌توانن ئه‌مجۆره چالاكیه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیاندا ئه‌نجامبده‌ن و منداڵه‌كانیان زۆر سركه‌وتوانه دتوانێت فێری ئه‌وجۆره كارامه‌ییه ببێت ،لێره‌دا ده‌مه‌وێت به‌كورتی ئاماژه به‌وته‌مه‌نه‌بكه‌م كه‌ده‌توانرێت له‌گه‌ڵ منداڵدا ده‌ستبكرێت به‌ئه‌نجامدانی ئمجۆره كارامه‌ییه‌كه‌بریتیه‌له:
+9 بۆ12 مانگان
له‌م ته‌مه‌نه‌دا منداڵ له‌گه‌ڵا گه‌وره‌داسه‌یری په‌رتوك ده‌كات،له‌وانه‌یه‌پرسیاربكرێت پێویسته چ جۆره كتێبێك بۆمنداڵ به‌كاربهێنرێت ؟ له‌م ته‌مه‌نه‌دا پێویسته ئه‌وجۆره كتێبانه هه‌ڵبژێریت كه قه‌باره‌یان گه‌وره‌یه، ڕه‌نگاوڕه‌نگن‌وپه‌سه‌ندترده‌بێت ته‌نها ئه‌گه‌ر یه‌ك تادوو وێنه‌ی له‌سه‌ره‌تادا هه‌بێت، ئه‌گه‌ر مناڵ ئاره‌زوی گرتنی په‌رتوكه‌كه‌یكرد ئه‌وا ده‌توانرێت له‌وجۆره په‌رتوكانه‌ی بۆ بكڕێت كه‌له كارتۆنی ڕه‌قوپته‌و دروستكراون و ئه‌مڕۆ له‌بازاڕدا ده‌ستده‌كه‌ون.
12بۆ 15 مانگان
له‌م ته‌مه‌نه‌دا منداڵ چه‌پۆك ده‌كێشێت به وێنه‌كانی ناوپه‌رتوكه‌كه‌دا،هه‌روه‌ها منداڵ یارمه‌تی پێویسته بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی په‌رتوكه‌كه.
15بۆ 18 مانگان
هه‌ڵدانه‌وه‌یپه‌ڕه‌ی په‌رتوكێك كه به كارتۆنی ڕه‌ق چاپكراوه و له‌یه‌ك كاتدا ده‌توانێت دووتاسێ په‌ڕه‌ی په‌رتوكێك هه‌ڵبداته‌وه.
18 مانگان بۆ2 ساڵان
هه‌ڵدانه‌وه‌ی یه‌ك به‌یه‌كی په‌ڕه‌ی په‌رتوك.
2 بۆ 3ساڵان
ده‌ستنیشانكردنی وێنه‌ی بچوك له‌ناو وێنه‌یگه‌وره‌ترداله په‌رتوكێكدا،هه‌روه‌ها ده‌توانێت سه‌یری په‌رتوك بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به‌یارمه‌تی هه‌بێت .
چالاكی سه‌یركردنی په‌رتوك پێكه‌وه له‌گه‌ڵا مناڵ‌دا(واته منداڵ له‌گه‌ڵ دایك ،یاخود باوك) هه‌ر به‌گرنگی له‌لای مناڵ بۆچه‌ند ساڵێكی دواتریش ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م چالاكیه ئه‌گه‌ر مناڵه‌كه بتوانێت به‌ته‌نها بیكات چێژی خۆی لێده‌بینێت.
به‌مجۆر منداڵ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونی زیاتر هۆگری كتێب و چیرۆك خوێندنه‌وه‌ده‌بێت، ئه‌گه‌ر هاتوو دایك و باوك به‌پێی ئه‌وته‌مه‌نانه مامه‌ڵه‌له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌یان بكه‌ن،ئه‌وا منداڵه‌كه‌یان له‌داهاتودا فێرده‌بێت كه خوێندنه‌وه به‌شێكه له‌ژیانی خودی تاك و خۆراكه بۆ مێشك ،كه‌واته پێویسته له‌سه‌ردایك و باوك هه‌رله‌ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه كتێب و چیرۆكی كورت بۆمنداڵه‌كه‌یان به‌كاربهێنن بۆئه‌وه‌ی له‌داهاتودا منداڵه‌كه‌یان ئاره‌زوی خوێندن و خوێندنه‌وه‌ی هه‌بێت .
شوبات 16, 2009

