ئه‌پریل 23, 2008
زوو باڵقبوونى كچان و…گرفتێكى نوىَ
نووسینی:
هێمن مەلا کەریم بەرزنجى
- 1 -
خۆناسینى سروشتى و…ناسروشتى
هیچ شتێك له ئه‌زه‌له‌وه به‌گه‌وره‌ى نایه‌ته بوون ،به‌ڵكو ده‌بێت له بچوكترین سه‌ره‌تاوه ده‌ست پێبكات بۆ گه‌وره‌بوون،تا ئاستى ئالۆزێتى ، مرۆڤیش وه‌ك به‌شێك له بوون بێبه‌شنییه له‌م هاوكێشه گشتییه‌ى ژیان و،ده‌بێت سه‌ره‌تا هه‌بێت ،وه‌لىَ نامانه‌وێت بگه‌رِێینه‌وه بۆ ئاده‌م و،حه‌وا .چونكه زیا رِۆییه له قسه‌كردن دا ،وه‌ك چۆن ناشمانه‌وێت باس له هانگاوه‌كانى دروست بوونى تۆ و،هێلكه بكه‌ین ،كه ئه‌مانیش له بچوكترین سه‌ره‌تاوه ده‌ست پێده‌كه‌ن تا كاتى پێگه‌یشتن و،دوواجاریش به‌هۆى كردارى پیتێنه‌وه كۆرپه‌له دروست ده‌كه‌ن ،كه گه‌شه‌ده‌كات و،دوواى زیاتر له نۆ مانگ ،یان رِاستتر بڵێین دواى نۆمانگ و،چه‌ند رِۆژێك ،مناڵێك دێته بوونه‌وه‌و،گه‌وره‌ده‌بێت و،به‌م شێوه‌یه بوونى مرۆڤ به‌رده‌وام ده‌بێت .
هه‌تا دروست بوونى مرۆڤ كرده‌كان زۆر به‌ئاڵۆزیدا تێده‌په‌رِن به پێچه‌وانه‌ى دوواى له‌دایك بوونه‌وه ،كه به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ته‌نها گه‌شه رِووده‌دات و،درووست بوونى ئه‌ندامه‌كان ده‌وه‌ستێت و،له زۆر باردا تا ئێستاش ئێمه‌ى مرۆڤ هه‌ست به‌و ئاڵۆزێتییه ناكه‌ین و،نهێنییه‌كانیان نازانین.
ئه‌وه‌ى لێره‌دا ده‌مه‌وێت باسى بكه‌م ،قۆناغى گه‌شه‌ى دواى قۆناغى مناڵیه،واته ئه‌و قۆناغه‌ى مرۆڤ یه‌كه‌م هه‌نگاوى كامڵبوونى جه‌سته‌ى لێوه ده‌ست پێده‌كات و،دوواتریش كامڵبوونى عه‌قڵ ،ئه‌م قۆناغه‌ش قۆناغى (باڵقبوون ) یان (خۆناسین)ه.
دواى مناڵى مرۆڤ به قۆناغى خۆناسین و،دوواتریش پیریدا رِه‌ت ده‌بێت ،وه‌لىَ ناسكترین و،به بایه‌خترین قۆناغ ،قۆناغى خۆناسینه ،كه ده‌بێت فه‌رامۆش نه‌كرێت و،تائاستى گرنگێتى خۆى بایه‌خى پێبدرێت ،و مووسافیرانى ئه‌م قۆناغه رِۆشه‌نبیر بكرێت ،تا تووشى نیگه‌رانى وترس و،دڵه رِاوكىَ نه‌بن.
رِه‌نگه باسه‌كه له‌نگى تێبكه‌وێت ئه‌گه‌ر به‌ته‌نها باسى خۆناسینى رِه‌گه‌زى مىَ بكه‌ین و،نێرینه فه‌رامۆش بكه‌ین ،وه‌لىَ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى رِه‌گه‌زى مىَ یه ، بۆ یه زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و رِه‌گه‌زه ده‌وه‌ستین .
مرۆڤى نێرینه له 15 ساڵیدا ،یان كه‌مێك پێش ئه‌وه پێده‌گات ، واته : نێره رِژێنه‌كانى زاوزىَ ده‌ست به دروست بوونى تۆ‌و ده‌كه‌ن ،كه زۆر جار به‌هۆى شه‌یتانى بوونه‌وه هه‌ستى پێده‌كرێت و ،به‌زۆرى تاته‌مه‌نى 17 ساڵى ،یان كه‌مێك دوواى ئه‌وه رِووده‌دات،جگه له‌هه‌ندێك سیفاتى رِووخسارى وه‌ك ( رِیش و سمێڵ)،به‌لاَم مێینه زووتر پێده‌گات و،به‌گشتى له نێوان ( 12 - 14 )ساڵی ته‌مه‌ندا ده‌بێت ،واته له‌و ماوه‌یه‌دا هێلكه دان ده‌ست به‌به‌رهه‌م هێنانى هێلكه ده‌كات و،هه‌ندێك گۆرِانى به‌ر چاویش رِووده‌دات وه‌ك ( دروست بوون و،گه‌شه كردنى مه‌مك و،فراوان بوون و،خرِبوونى سمت و،رِوودانى سورِى مانگانه كه ( 4 - 5 ) رِۆژ ده‌خایه‌نێت و،هه‌ر ( 28 ) رِۆژ جارێك دوو باره ده‌بێته‌وه ) . ئه‌مه جگه له و سیفه‌ته رِوو خسارییه گشتییه‌ى كه ئاینى پیرۆزى ئیسلام بۆ هه‌ر دوو رِه‌گه‌زى ده‌ست نیشان كردووه ،ئه‌و یش زبر بوون یان رِه‌قبوونى مووى ده‌ورى هه‌ر دوو ئه‌ندامى ده‌ره‌كى زاوزێیه له نێر‌و ،مێدا ،وله‌م كاته‌دا ئاین فه‌رمانمان پێده‌كات چاودێرییان بكه‌ین و،ئگاداریان بین ،به جۆرێك كه ته‌نانه‌ت ده‌بێت خوشك و،براكانیش له یه‌كتر جیابكه‌ینه‌وه ،نه بادا توشى لادان (ئینحراف) ببن.
هه‌نوكه ئه‌م رِێساگشتییه‌ى خۆناسین ،به‌تایبه‌ت له رِه‌گه‌زى مىَ دا ،له‌نگى تێكه‌وتووه و،تارِاده‌یه‌ك كارى پێناكرێت به‌هۆى گۆرِانى سروشتى و،پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆژیاوه.ئه‌گه‌رچى خۆناسین به‌زۆرى هه‌ر له‌و سالاَنه‌دا ( 12 - 14 )ده‌بێت ،ئه‌مه جگه له‌هه‌ندێك حاڵه‌تى شازى وه‌ك (ئیمیلى )كه رِووداوێكى ده‌گمه‌ن و،شازبوو،پزیشكه‌كانى سه‌رسامكرد،كچێكى (
مانگانه مه‌مكى كردووه،وه‌لىَ پزیشكه‌كان هێشتا له نهێنى ئه‌م رِووداوه نه‌گه‌یشتبوون كه (ئیمیلى ) سورِى كه‌وتنه سه‌ر خوێنیشى تیابینرا ،هه‌ربۆیه پزیشكه‌كان هه‌موو هه‌وڵ و،ماندووبوونى خۆیان خسته‌كار تا ئه‌و كاته‌ى تووانییان چاره‌سه‌رى بكه‌ن و،چالاكى له رِاده‌به‌ده‌رى مێشكى كه‌مبكه‌نه‌وه بۆ بارێكى ئاسایی، وه‌لىَ به‌رامبه‌ر به دیارده‌ى خۆناسینى زوو ،كه پزیشكه‌كانى تایبه‌ت به رِژێنه‌كان لایان وایه دیارده‌ى گه‌شه سه‌ندنى سێكسى و،خۆ ناسینى زوو له زیادبووندایه ،ده‌سته‌وه‌ستانن،جگه له دیارى كردنى هه‌ندێك رِێژه‌و،هۆكارى سه‌ره‌تاى ، وه‌لىَ بێچاره.به‌نموونه ده‌ڵێن : نیشانه‌كانى خۆناسینى كچان زووتر سه‌ر هه‌ڵده‌دات ،ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه: له‌ته‌مه‌نى هه‌شت (8) ساڵیدا 50%كچه رِه‌ش پێسته‌كان و،
7%ى سپى پێسته‌كان مه‌مكیان ده‌ست به‌گه‌شه ده‌كات و،دوواى ساڵێك ئه‌م رِێژه‌یه ده‌بێته 77% و 33% ،كه‌چى پێشتى تاته‌مه‌نى 10 ساڵى ئه‌م گۆرِانكارییه له قه‌باره‌ى مه‌مكدا دیارنه‌بوو.
هه‌ربۆیه له باره‌ى ئه‌م دیارده‌یه‌وه ده‌ڵێن : ( قه‌ڵه‌وى یه‌كێكه له هۆكاره‌كانى ئه‌م دیارده‌یه .چونكه رِێژه‌ى مناڵه قه‌ڵه‌وه‌كان له بیست (20 ) ساڵى رِابوردوودا رِووى له زیادبوون كردووه‌و،چه‌ورىیش هۆرِمۆنه سێكسییه‌كان ده‌وروژێنێت ،و هه‌رچه‌ند كێشى مرۆڤ زیادبێت تواناى له‌ش له گۆرِینى هۆرِمۆنه‌كان بۆ هۆرِمۆنى ئیسترۆجینى مێینه زیاد ده‌كات و،مناڵه قه‌ڵه‌وه‌كان رِێژه‌ى كۆلیسترِۆڵى نێوخوێنیان به‌رزه ،كه ئه‌مه‌ش كارده‌كاته سه‌ر گه‌شه.
به‌م پێیه‌بێت ده‌بێت ئه‌م دیارده‌یه زیاتر له ولاَتانى ( ئه‌مریكا ، ئه‌ڵمانیاو فه‌رِه‌نسا ) ده‌ربكه‌ون .چونكه 17% ى ئه‌و منالاَنه‌ى كه قه‌ڵه‌ون و، 21% ى ئه‌و منالاَنه‌ى كه قه‌ڵه‌ون له ئه‌ڵمانیان و، 13% -شیان له فه‌رِه‌نسا ،وه‌لىَ ئه‌م دیارده‌یه زۆر ولاَتى گرتۆته‌وه ،ته‌نانه‌ت هه‌ندێك ولاَتى رِۆژهه‌لاَتى ناوه‌رِاست ،تارِاده‌یه‌ك به كوردستانى خۆشمانه‌وه .
هه‌روه‌ها چه‌ند زانایه‌كى ترلایان وایه : (ژینگه و،كاریگه‌رییه‌كانى) هۆیه‌كى سه‌ره‌كین بۆ زوو باڵقبوونى كچان .چونكه له توێژینه‌وه‌یه‌كدا ده‌ركه‌وتووه كه ماده كیمیاوییه‌كانى كه‌ره‌سته‌كانى جوانكارى هۆیه‌كى سه‌ره‌كین بۆ گه‌وره‌بوون و،گه‌شه‌كردنى زووى مه‌مكى كچان.
- 2 -
زیانه‌كانى خۆناسینى زوو
له‌به‌رئه‌وه‌ى دروست بوونى دیارده‌كان ،په‌یوه‌ندى به ژینگه‌و ،بارى كۆمه‌ڵگه‌وه هه‌یه ،كه‌واته ده‌بێت به‌گوێره‌ى ئه‌و چینگه‌و ،كۆمه‌ڵگه‌یه‌ش كاریگه‌رییه‌كانى دیارى بكرێت.
كاتێك قازییه‌كى ئه‌وروپى ده‌ڵێت : ( منالاَنى ئه‌مریكى له‌كاتى ئاسایدا ده‌چنه قۆناغى هه‌رزه‌كارى و،زووتر له‌كاتى ئاساى هه‌ستى سێكسییان گه‌شه ده‌كات) ماناىوانییه كه ئه‌م بۆچونه‌ته‌نها بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌مریكى بێت،وه‌لىَ زیانه‌كانى بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌مریكى جیاوازه له له‌هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى دى ،هه‌روه‌ها له رِاقۆرتێكى (شارى بالتى مۆر) دا هاتووه ،كه په‌یوه‌ندى كورِان وكچانى ( 7 - 8 )سالاَن بووه به‌شتێكى ئاسایی ،كه‌چى ئه‌مه‌لاى ئێمه زۆر ده‌گمه‌نه ، یان ده‌توانین بڵێین هه‌ر نییه،كه ده‌شێت ئه‌م قسه‌یه هه‌ڵه‌بێت .
وه‌ك وتمان دیارده‌ى خۆناسینى زوو هۆكارێكى دیار‌و ته‌واوى نییه ،كه‌واته له‌وانه یه هه‌ندێكجار به‌هۆى (كیس 9 و،(وه‌ره‌م)-ه‌وه بێت ،هه‌ربۆیه پێویسته له‌كاتى به‌دیكردنى ئه‌م دیارده‌یه ،ئه‌و كچه پیشانى دكتۆرى پسپۆرِبدرێت ،بۆ ئه‌وه‌ى دڵنیاببن له سروشتى بوونى گه‌شه‌كه‌ى .چونكه له‌وانه‌یه گه‌شه‌ى گشتى له‌شى دووابخات ،ئه‌مه جگه له‌وه‌ى هه‌ندێك له‌و كچانه توشى گرفتى ده‌روونى ده‌بن ،كاتێك هه‌ستده‌كه‌ت ته‌مه‌نى ئه‌وه‌یاننییه مه‌مك بكه‌ن و،هێشتاله‌ساڵه‌كانى سه‌ره‌تاى قۆناغى سه‌ره‌تاى خوێندندان ،هه‌ربۆیه هه‌ندێك جارشه‌رم له گه‌وره‌كان ده‌كه‌ن.
- 3 -
كۆتایی
( جۆرج بووش) له كتێبى (شۆرِشى سێكسى ) دا ،ده‌ڵێت : (چه‌ندین ته‌نه بۆمباى سێكسى رِۆژانه ده‌ته‌قنه‌وه‌و،ده‌بنه هۆى درووست بوونى دڵه‌رِاوكىَ و،ته‌نها مناڵه‌كانمان ناكاته درِنده ،به‌ڵكو خێزانه‌كانیان ونكۆمه‌ڵه‌كانیشیان ده‌شێوێنێت ! )
زۆرجار كه‌باس له‌مه‌سه‌له‌یه‌ك ده‌كه‌م په‌یوه‌ندى به سێكسه‌وه هه‌بێت ئه‌م قسه‌یه‌ى جۆرجم بیرده‌كه‌وێته‌وه ،ده‌ترسم له‌ورِۆژه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیش به‌و ئاقاره‌دا برِوات و،ئیدى ده‌ستمان له‌بنى هه‌مبانه‌كه ده‌ربچێت .
كاتێك لاو له‌نێو ئاره‌زوو بازیدا رِۆده‌چێت گرفتى گه‌روره سه‌ر هه‌ڵده‌دات .هربۆیه جۆن كه‌نه‌دى له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت : (ئاینده‌ى ئه‌مریكا له‌مه‌ترسى دایه .چونكه‌لاوان رِۆچوون له‌ئاره‌زووبازیدا و،تیایدا تواونه‌ته‌وه ،ناتوانن ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێبكه‌ن ،له حه‌وت كه‌سیان شه‌شى به‌كه‌ڵكى سه‌ربازى نایه‌ت ،به‌هۆى ئاره‌زز بازییه‌وه به‌رِاده‌یه‌ك لیاقه‌ى ته‌ندرووستى و،ده‌روونیان تێكچووه)
هه‌نووكه‌لاوى كورد خه‌ریكه به‌ره‌و رِۆچوون له‌نێوو ئاره‌زووه‌كانیدا هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت ،كه‌ئه‌مه‌ش مایه‌ى نیگه‌رانییه‌و ،مه‌ترسى گه‌وره‌ى به‌دوواوه‌یه.چونكه دوورله به‌رنامه رِێژى ئه‌م كاره ده‌كرێت و،ته‌نهاو ته‌نها له‌هه‌وڵى تێركردنى سێكسیدان به شێوه‌یه‌كى ناشه‌رعى و،به‌تایبه‌ت له رِێگه‌ى كرِینى جسته‌ى له شفرۆشه‌كانه‌وه ،به‌تایبه‌تتریش له‌شفرۆشه‌بێگانه‌كان .چونكه ئه‌مان ئاماده‌ن له پێناو برِێك پاره‌ى كه‌مدا سێكست له‌گه‌ڵ بكه‌ن ،كه ئه‌گه‌ر ژماره‌یه‌كى زۆر زۆر كه‌مى ئه‌م له‌شفرۆشانه هه‌ڵگرى ڤایرۆسى ئایدز بن ،ئه‌وا له ده ( 10 ) ساڵى ئاینده‌دا كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى ده‌كه‌نه یه‌كێك له كۆمه‌ڵگه ناسراوه‌كانى دوونیا،كه هه‌ڵگرى ئایدزن.چونكه ئه‌م له‌شفرۆشانه بێهیچ پشكنینێك دێنه كوردستان و،رِێگریشیان لێناكرێت له ئه‌نجامدانى ئه‌م كاره‌و،نێرینه‌ى كوردى تینوو بۆ سێكس بێهیچ بیركردنه‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ونه ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌وه ،وه‌لىَ هه‌ندێك له‌و لاوانه به‌كارهێنانى كۆندۆم زیاتر به‌هه‌ڵه‌یاندا ده‌بات .چونكه كۆندۆم به شێوه‌یه‌كى گشتى ته‌نها رِێگرى له سكپرِى ده‌كات ، ئه‌میش ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كى دروست به‌كاربهێنرێت ،جگه له‌هه‌ندێك كۆندۆمى تایبه‌تى ،ئه‌گه‌رچى ئه‌مه‌به‌ماناى ئه‌وه‌نییه كه كۆندۆمى ئاسایی سودى نییه بۆ خئپارێزى ،رِه‌نگه تاهه‌نووكه ئێیدز له كوردستان نه‌بێت،یان هه‌بێت و،دركى پێنه‌كرێت .چونكه دوواى ( 3 - 5 ) ساڵ نیشانه‌كانى دیارى ده‌دات ، وه‌لىَ هه‌ندێك نه‌خۆشى وه‌ك فه‌ره‌نگى و،سوزه‌نه‌ك تارِاده‌یه‌ك زۆرن و،مێژوویه‌كى تازه‌یان نییه و،چاره‌سه‌ریان هه‌یه، ئه‌مه جگه له كیلامیدیا كه‌مه‌ترسى بلاَوبوونه‌وه‌ى هه‌یه.
له‌مانه‌ش ترسناكتر به‌كارهێنانى ده‌رمانه پزیشكییه‌كانه بۆ مه‌به‌ستى وروژاندنى سێكسى و،یارمه‌تیدانیان له كرداره سێكسییه‌كاندا ،به‌نموونه حه‌به‌كانى وه‌ك : ( muse,cylase,levetra,Viagra ,vasomex) له‌گه‌ڵ په‌مپى سێكسى ،بێئه‌وه‌ى پرس به پزیشك بكه‌ن ،كه به‌دڵنیاییه‌وه پزیشك بۆیان نانووسێت .چونكه ته‌مه‌نیان بچوكه و،به شێوه‌یه‌كى گشتى پێویستیان پێى نییه .
له‌كۆتایدا ماوه‌ته‌وه ئاماژه به‌و ده‌نگۆیه بده‌م ،كه جۆره مه‌رهه‌مێك به‌رهه‌مهاتووه و،هه‌نووكه له كوردستانى خۆشمان‌دا هه‌یه ،كه كچان به‌كارى ده‌هێنن و،ده‌یده‌ن له‌سنگ و،مه‌مكیان و،سمتیان و،گووایه یارمه‌تى گه‌وره‌بوونى ده‌دات،وه‌لىَ به‌هۆى نه‌بوونى ده‌رفه‌ته‌وه نه‌متووانى ئه‌م ده‌نگۆیه لاى پزیشكى پسپۆرِ باسبكه‌م ،تاله رِاستى و،نارِاستێتى بگه‌ین ،و ئاشكراببێت ،هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر وانه‌بوو داواى لێبووردن ده‌كه‌م له خوێنه‌ران و،زانستخوازان .چونكه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كى زانسنتیم به‌رچاونه‌كه‌وت ،جگه له قسه‌ى هه‌ندێك كه‌س.
لەهاوپۆلی: ده‌روونناسی هه‌رزه‌كاری
« یاسایه‌کی نوێ دژی خیانه‌تی هاوسه‌ری | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | گوناهه گرێ و گه‌ڕان به‌دوای سزادا / به‌شی یه‌که‌م »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964

ده‌ست خۆش بي بۆ بابه‌ته‌که‌ت،چونکه تائيستاش گه‌نجمان هه‌یه که هيچ شتئ ده‌رباره‌ی ناسکی ماوه‌ی خۆناسین ،ته‌نانه‌ت رۆشنبير ی سئکسی نازانئ ئه‌مه جگه له‌وه‌ى چه‌نده‌ها هۆکاری نادروست به کار ئه‌هئنن بۆ وه‌رگرتنی زانیاری.به‌لام له نوسینه‌که‌تدا، وشه‌ی وه‌لئ ت زۆر به‌کارهئناوه.سوپاس
kech le tameni chen sali da perdey kecheni ne menet bashe???????kech le ta meni chen sali da hauseri pek be net ba she.
tekaye yar metym ben.le uelati yunan gew reteryn kusep hatwete regam ke cheky te man kwrt asheqem bwa.bw ewel jar le temeny jianma.rastyekey ta iste nem helawe beta malekem.bw ewey rasti jiani kurdw jiani xwm pe we twa.men be qed jihan parasteni mafi merufem pe xushe.ew kche juan ezanet xum tslim nakem.men zwr zwrem pe xushe maf be parezem be ruh be del.pem xushe be merem maf hich merufek peshel nekam.ewy maf bet parastwe ma che le kurdistan che le handeran.we deji hich dynek nim.men ewa 11 sale le handeranem.hich mushkyley madim nye.we be asheq bwni kech zwr zwr nim.mehale asheqi kech bem.zwr zwr pem xushe yametyan .bem.nek sex.we hich mushkileyeki sexim nia.geuretern kuseb lay men hauser gyrie le handeran .zwr byri te meni piry akam.agar pyr bwm chun jian be ser bam?le uelati yunan bes wa sardem bw hausergyri.ewy parasteni mafi meruf bet le yunanna nie.lai men.wa ey bynem feqyri zwr zwre.ja her kesek tekeli xelki ew uelate nebet tyaia eji nazanet jian chun ekan.men temenm 14 sal bwe takw yste penam bw hich laye ne berdwa bw pare.we le be ne male ky feqirda gew re mum.zwr zwr asheqi parasteni mafi merufem.hyuadaem kurdistan wek uelati suyd.neruej way le bet.ne xunewarem ne ruman nus ne shaer ne nuser ne rujname nus.be ishi tekniki akam awa bw 7 sal echet.he mw rujek le reww suje bw kurdista ebam xudatan le gel bw parasteni malpereketanw bw mafi meruf le kurdistan???????????