شوبات 17, 2009
به‌هاكانی هه‌رزه‌كار چییه؟
توێژه‌ری ده‌روونی : ته‌لار که‌مال مه‌دحه‌ت
ئێمه زۆر ووشه له‌هه‌رزه‌كار ده‌بیستین ده‌رباره‌ی سه‌ركه‌وتن له‌م جیهانه‌دا, هه‌رزه‌كاران جێگیر نین به‌واتای ده‌گۆڕێن و وته‌كانیشیان ده‌گۆرێت به‌پێی بارودۆخ.
ڕاپرسییه‌ك كه ( ئیلتۆن ئی سینده‌ر 1969) كردویه‌تی رۆشنایی ده‌خاته سه‌ر ئه‌م پرسیاره ( چۆن ده‌توانین به جدی قسه‌كانی هه‌رزه‌كاران وه‌ربگرین ده‌رباره‌ی به‌هاكانیان؟ سینده‌ر ئامارێكی له‌سه‌ر ده‌رچووانی ساڵی 1962 له قوتابخانه‌یه‌كی ناوه‌ندی له كۆمه‌ڵگایه‌كی نیشته‌جێی ناوه‌ڕاستی رۆژئاوای وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه پێكهاتووه له( 38000 )هاوڵاتی وكاتێك كه‌پرسیار كرا له‌قوتابیه‌كان ،به‌باشی ده‌زانن چ سیفه‌تێك بخرێته‌پاڵیان و ده‌رباره‌ی به‌هاكانیان بدوێن, زیاتر له‌نیوه‌ی كوڕان وه‌ڵامیان دایه‌وه به:
1. زۆر كۆمه‌ڵایه‌تی بن .
2. قوتابیه‌كی هه‌وڵده‌ر.
3. ئه‌ستێره‌ی وه‌رزشی .
وه‌نیوه‌ی كچان حه‌زیان ده‌كرد پێیان بووترێت:
1. ڕابه‌ری چالاكیه‌كان.
2. زۆر كۆمه‌ڵایه‌تی .
3. قوتابیه‌كی زیره‌ك .
كاتێك ئه‌و هه‌رزه‌كارانه قۆناغی خوێندنی ناوه‌ندییان ته‌واوكرد, ئه‌وانه‌ی كه‌ده‌یانویست به ( قوتابی زیره‌ك ) ناوببرێن گه‌یشتنه زانكۆ‌و زۆربه‌یان نمره‌ی زانكۆیان به‌ده‌ستهێنا, تووشی سه‌رسوڕمان بوون كاتێك بۆیان ده‌ركه‌وت كه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی سیفه‌تی ( زۆر به‌ناوبانگ ،یان ڕابه‌ری چالاكیه‌كان) و ( ئه‌ستێره‌ی وه‌رزشی ) یان ده‌كرد هه‌موویان چوون بۆ زانكۆ و وه‌به‌رزترین نمره بۆ رابه‌ری چالاكیه‌كان و ئه‌ستێره‌ی وزه‌رزشی بوو.
ئه‌گه‌ر قوتابیان ڕاستبوون له‌به‌ها به‌رزه‌كان, به‌ناوبانگ بوون بێت یاخود وه‌رزشی, ڕاهاتوون له‌كردنه‌وه‌ی مێشكیان به‌شێوه‌یه‌كی جوان كاتێك ڕوبه‌ڕوی بریاره‌كانی خۆیان ده‌بن و ده‌بێت چی بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی بچنه ناوجیهانی ڕاستی و واقیعی.
گرنگیه‌كانی گه‌شه له‌قۆناغی هه‌رزه‌كاری
گرنگیه سه‌ره‌كیه‌كانی گه‌شه لای زانا ( هافجرست ) تایبه‌ت به‌هه‌رزه‌كاری بریتین له:
1. په‌سه‌ندكردنی پێكهاته‌ی جه‌سته‌ی وه‌ك نێر, یاخود مێ.
2. به‌ده‌ستهێنانی په‌یوه‌ندی نوێ و پێگه‌یشتوو له‌گه‌ڵ براده‌ران له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز .
3. گه‌شه‌كردنی سه‌ربه‌خۆیی سۆزداری لای باوان و كه‌سه گه‌وره‌كان .
4. به‌ده‌ستهێنانی بیمه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ئابوری.
5. هه‌ڵبژاردن وئاماده‌كردنی بۆ كارێك .
6. گه‌شه‌پێدانی لێهاتوییه عه‌قلیه‌كان و چه‌مكه گرنگه‌كان .
7. ئاره‌زوو هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستكه‌وتنی ڕه‌فتاری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رپرس .
8. ئاماده‌كردن بۆ (زواج ) .
9. دروستكردنی به‌های هۆشیار هاوشانی جیهانێكی زانستی گونجاو.
( هافجرست و هاورێكانی ) لێكۆڵینه‌وه‌یان كرد له‌سه‌ر ڕه‌فتاری تایبه‌ت به منداڵان و هه‌رزه‌كاران له‌ته‌مه‌نی ( 10, 13, 16 ) ساڵیدا, بۆیان ده‌ركه‌وت كه سه‌ركه‌وتن له منداڵی‌دا ده‌بێته‌هۆی سه‌ركه‌وتن له‌هه‌رزه‌كاریدا‌و به‌هه‌مان شێوه‌ش له‌سه‌رنه‌كه‌وتندا ( عدم النجاح ) .
هه‌رزه‌كاران و به‌خێوكارانیان
• پشت به‌خۆبه‌ستن و سه‌ربه‌خۆیی و به‌رپرسیارێتی :
به‌خێوكاران یاخود باوان كاریگه‌ری سه‌ره‌كیان هه‌یه له‌سه‌ر هه‌رزه‌كار له‌گه‌ڵ چاودێری منداڵ له‌كاتی گه‌شه‌كردنی و گه‌وره‌بوونی له‌هه‌مانكاتدا ململانێی سۆزداری له‌دایك ده‌بێت،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باوان تامه‌زرۆی بینینی منداڵه‌كانیانن بگاته ئاستێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌بینین ئه‌ندێشه‌ی خێزانه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌متر پێویستی پێیان ده‌بێت له‌جاران .
كێشه سه‌ره‌كیه‌كه له‌وه‌دایه كه منداڵان خێراتر ده‌گۆرێت له‌باوانیان, باوان نازانن منداڵه‌كانیان تاچ سنورێك پێویستی پێیان هه‌یه، به‌رده‌وام ئامۆژگاری و رێنمایی ڕاسته‌وخۆ ده‌ده‌ن به منداڵه‌كانیان, منداڵیش له‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا به‌توندی به‌رپه‌رچی ئه وشێوازه ده‌داته‌وه.
هه‌رزه‌كار به‌رده‌وامده‌بێت له پشتبه‌ستن به باوان و گه‌وره‌كان له‌لایه‌نی سۆزداری و كرداری ( وڤیفیاَ و عاگفیاَ ) هه‌ندێك له هه‌رزه‌كاران وای داده‌نێن كه ئه‌مه نیشانه‌ی لاوازیه‌و هه‌وڵده‌دات زاڵ بێت به‌سه‌ریدا به ڕاكردن لێی له‌ڕێگای تووشبوون به په‌یوه‌ندی سێكسی ،یاخود به‌كارهێنانی مادده بێهۆشكه‌ره‌كان .
• به‌ده‌ستهێنان و په‌یوه‌ندی هه‌رزه‌كار له‌گه‌ڵ باوانیان :
سه‌ركه‌وتن له‌قوتابخانه پێوه‌رێكی هه‌ستیاره بۆ تواناكانی هه‌رزه‌كار له‌زاڵبوون به‌سه‌ر داواكاریه‌كانی كۆمه‌ڵ .
ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه ئه‌وه ڕوونده‌كاته‌وه كه ئه‌و هه‌رزه‌كارانه‌ی له‌گه‌ڵ باوانیان ده‌ژین ( خێزانی ئاسایی ) باشترن له‌و هه‌رزه‌كارانه‌ی له قوتابخانه‌ن و له‌گه‌ڵ باوانی خۆیاندا ناژین ( خێزانی نائاسایی ) .
گۆڕاوه‌كان خێزانی ئاسایی خێزانی نائاسایی
ناوه‌ندی ڕۆژانی نه‌هاتنه‌وه 6.2 13.2
ناوه‌ندی رێژه‌ی سه‌دی قوتابیانی نه‌هاتوو 5.3 15.6
ناوه‌ندی رێژه‌ی سه‌دی قوتابانی وازلێهێنراو له‌خوێندن 4.1 12.4
ناوه‌ندی ژماره‌ی قوتابیانی ده‌ركردوو له‌قوتابخانه 0.5 3.8
ناوه‌ندی ژماره‌ی وازهێنراو له‌خوێندن 4.1 12.4
ناوه‌ندی نمره‌ی قوتابیان 2.35 1.76
كه‌واته به‌پێی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه سه‌ركه‌وتن له‌قوتابخانه به‌رزترین نیشانده‌ری سه‌ركه‌وتنه له‌لای هه‌رزه‌كاران, هه‌روه‌ها گرنگی ڕۆڵی دایكان و باوكان‌و یارمه‌تیدانیان, یاخود خه‌فه‌كردنی توانای رۆڵه‌كانیان له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه له‌كێشه‌و گرفته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خێزان له‌ژیانی ڕۆژانه‌یاندا رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌یه, هه‌روه‌ها زۆربه‌ی زۆری به‌ڵگه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه ئه‌و هه‌رزه‌كارانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ باوانیاندا هه‌بووه سه‌ركه‌وتووتربوون له‌زۆربه‌ی زۆری لایه‌نه‌كاندا .
• ژیانی خێزانیی ئه‌و هه‌رزه‌كارانه‌ی كه ماده‌ی بێهۆشكه‌ر به‌كارده‌هێنن و ئه‌وانه‌ی كه ئه‌و ماددانه به‌كارناهێنن
به‌پێی ئامارێكی گه‌وره ده‌رباره‌ی به‌كارهێنه‌رانی ماده‌ی بێهۆشكه‌ر و خێزانه‌كانیان( ریچارد بلوم 1972 ) به‌راوردێكی كرد له‌نێوان خێزانه ئاست ناوه‌نده‌كاندیه‌كان له‌سپی پێسته‌كان له‌وانه‌ی كه وه‌چه‌هه‌رزه‌كاره‌كانیان وگه‌وره‌كانیان تێوه‌گلابوون به‌به‌كارهێنانی مادده بێهۆشكه‌ره‌كان ناونرابوون (( ئه‌و خێزانانه‌ی زیاتر ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌بنه‌وه )) له‌گه‌ڵ ئه‌و خێزانانه‌ی كه وه‌چه‌كانیان به‌و رێگایه‌دا نه‌ڕۆیشتبوون ناونرابوون (( خێزانه‌كانی كه‌متر ڕووبه‌ڕوی مه‌ترسی ده‌بنه‌وه )).
خێزانی جۆری یه‌كه‌م كه‌متر ده‌چوون بۆ كه‌نیسه و گرنگی كه‌میان به‌په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌كانیان ده‌دا, كه‌متر پێكه‌وه به‌سترابوون ،واتا ئه‌ندامانی خێزانه‌كه كه‌مترین كاتیات پێكه‌وه به‌سه‌رده‌برد‌و كه‌مترین كاری هاوبه‌شیان ده‌كرد،به‌ڵام خێزانی جۆری دووهه‌م هه‌لی باشتریان داوه به په‌یوه‌ندی ناو خێزان و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانیان له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی نیشتمان و رێزگرتنی ده‌سه‌ڵات …هتد.
كۆمه‌ڵه‌ی براده‌ران
• خێزان و ڕوبه‌روبونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی براده‌ران :
هه‌رزه‌كاران له‌هه‌موو خێزانێكدا هه‌مان بۆچونیان هه‌یه كه خۆشه‌ویستی باوان گرنگه لایان, ئه‌مه‌ش به‌ئاشكراو ڕاسته‌وخۆ ده‌ركه‌وتوه, لای هه‌ندێكیان له‌ڕێگای خراپ ڕه‌فتاركردنیان كاتێك هه‌ستیان كردووه باوانیان پشتگوێ‌یان خستون، یان وازیان لێهێناون،توێژه‌ره‌وه‌كان ده‌ریانخستوه كه خێزانه‌كان هانده‌رن بۆ لادانی وه‌چه‌كانیان به‌بێئاگا, منداڵه‌كانیان ژیانێكی سه‌ركێشی و به‌های دوژمنكاری نائاشكرایان هه‌یه بۆ كۆمه‌ڵ و هه‌رزه‌كار پێویستی به‌په‌سه‌ندكردن و گرنگیدانی تایبه‌ت هه‌یه له‌م كاته‌دا كۆمه‌ڵه‌ی براده‌ران ئاماده‌یه بۆ دابین كردنی ئه‌و پێویستیانه.
• ململانێ له‌نێوان خۆبه‌ئه‌ندام زانین وبه‌ده‌ستهێنان:
پێویستی هه‌رزه‌كار بۆ خۆبه‌ئه‌ندام زانین ڕاپێچی ده‌كات بۆلای براده‌ران, وپێویستی به‌ده‌ستهێنان له‌گه‌ڵ خۆبه‌ئه‌ندام زانین دووشتی دژیه‌كن و كاریگه‌ری پێچه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ڕه‌فتار هه‌یه.
ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ده‌ستهێنانی به‌رزه چێژ له‌وچالاكیانه وه‌رده‌گرێت كه وایلێده‌كات لێهاتووییه‌كانی هه‌ڵبسه‌نگێنێت و باشیان بكات. وه‌پێشبڕكێی له‌گه‌ڵ كه‌سانی دی چانسێكه بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی خۆی, وه‌هه‌روه‌ها ئاره‌زوومه‌ند ده‌بن بۆ كاركردن و ته‌واوكردنی ئه‌و كارانه‌ی ده‌ستی پێده‌كه‌ن و هیچ كارێكی نوێ ده‌ست پێناكه‌ن هه‌تا كاری پێشوو ته‌واو نه‌كه‌ن.
خۆبه‌ئه‌ندام زانین گرنگ نییه بۆ ئه‌م چالاكیانه‌ی كه ڕۆشنایی ده‌خاته سه‌ر به‌هاوه‌رگیراوه‌كان له‌كه‌سانی دی, كاتێك یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی براده‌ران خواستی هه‌بێت ده‌یه‌وێت خۆی پێویستیه‌كانی به‌ده‌ستبهێنێت له‌هه‌مان كاتدا هه‌ست به‌ململانێ ده‌كات كه‌پێویستیه‌كانی ده‌كه‌وێته پێشبركێ له‌گه‌ڵ داواكاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی .
علم النفس النمو ،الگفوله والمراهقه،د محمد عوده الریماوی ،الگبعه الاولی 2004
لەهاوپۆلی: ده‌روونناسی هه‌رزه‌كاری هیچ بۆچوونێک نییە »
« هاوسه‌رگیری بۆچی ؟ | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | وه‌ڕسی سێکسیی دوای ژیانی هاوسه‌رێتی »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
