ئهیلول 10, 2008
متمانە بە خۆبوون
ئامادەکردنى\ د.دانیال سەعدى حامد
toshiba
مانگى 9ى2008
متمانەبەخۆبوون:بریتیە لە حاڵەتێکى هەستیارى دەروونى کە ڕەنگ دەداتەوە لە گوفتارو هەڵسوکەوتى ڕۆژانەى هەموو تاکێکدا،وە بریتیە لە کۆمەڵێک بیروڕا لاى تاک کە گەشتووەتە پلەى توانەوەى لە ناخداو (قەناعە)ى لێ پێکهاتووەکە کەسەکە بەزمان دەرىدەبرَێت ولە دڵدا دەچەسپێت ولاشە بەکردار نیشانى دەرەوەى دەدات …….
متمانە بەخۆبوون لەناخدا دروست دەکرێت (ئەگەر نەبوو)وە گەشەى پێدەکرێت وزیاددەکرێت(ئەگەر لاوازبوویان کەمبوو وەکەسەکە متمانەى بەخۆى کەم بوو)لەڕێگاى دۆزینەوە وسەرهەڵدانەوەى تواناوهێزە شارراوەکانى ناخ……..وەئەم 13 ڕێگایە بەکاردەهێنرێت:
1مێشکت بکەرەوە بۆشتە نوێیەکان وهەوڵبدە فێرى ببیت و ئەوئارەزووانەى کەهەتەبەڵام تاهەنووکە تاقیت نەکردووەتەوە(ممارسە)هەوڵ بدە تاقیان بکەیتەوە چونکە ئەوەبزانە کەتاوەکو زانیاریەکانت زیادبکات ئەوا زیاتر متمانەت بەخۆت زیاددەبێت….
2ووشەى (ناتوانم لە فەرهەنگى خۆتتدا بسڕەوە بیکە بەووشەى (دەتوانم ئەنجامى بدەم)،وە دڵنیا بەلە خۆت لە ئەوەى کە بترسیت…
3ئەوکەسانەبکە بەهاوڕێ کە هەمیشە بەرچاوڕوون وگەشبینن ……
4لەبابەتێکدا دەبێت هەمووشتێکى لەبارەوەبزانیت وشارەزایی تەواوت هەبێت لێى….خەڵکى پرسیارەکانیان لە تۆ دەکەن لەبارەیەوەوتۆش متمانەت بەخۆت زیاد دەبێت…
5کاتێکى هێمنى بَدەنگى هەڵبژێەرو ڕۆژانە دایبنێ بۆ خۆت بەتەنها…
6متمانەبدەبەخۆت کەدەتوانیت بڕیارى ڕاستو ڕەوان بدەى وگوێبگرەلە بەهرەکانى خۆت……
7پەنا بەرە بەر وورد بوونەو تێڕامان(التڕمل)،ڕۆژانەپیاسە بکە….
8ڕوبەڕووى ئەو کات وشوێن وشتانەى کە لێیان دەترسیت ببەرەوە،هەموو کەس هەندێک مەوقیفى دیارى کراو هەیە لە ژیانیدا کە لێی دەترسێت وپەنادەگرێت لە ڕووبەرو بوونەوەیان ،بێگومان ئەو ترسانەیش بێمتمانەیی بە خوود دروست دەکات…….
9ئەو هەڵوێستانەى کەهەتەو بەڕاستى دەزانیت پابەند ببە پێیانەوە،نەکەى زووزوو لە هەڵوێستەکانت پەشیمان ببیتەوە….
10بیرکردنەوە بە شێوەیەکى پۆزەتیڤیانە….
12دیاریکردنى ئامانج بۆهەمووکارێکت….
13دروستکردنى هەستى لەخۆبووردەیی وهەوڵدان وکۆڵنەدان …
وە هۆکارەکانى کەمبوونەوەى متمانە بەخۆبوون کۆدەبنەوە لەم خاڵانە ى خوارەوەدا:
1گەورەکردنى ئەو ڕوداوانەى کەڕۆژانەدا بەسەرتتدا دێن (گورەبن یاخودگچکە)وە وا بزانیت کە ئەواخەڵکانەى لە چواردەورتن هیچ کاروباریان نیە ئەوەنەبێت کەوورددەبنەوەلەتۆولە کردەوەکانى تۆ وە کردوەکانت بە ناتەواو دەزانن،هەمیشە خۆیان داگرتووە لێت ولە ئەمبووشدان بۆَت…!!!
2ترسو ڕاڕایی ودڵەڕاوکێى وشپرزەیی(قلق)لەوەى کە کردەوەیەک یان هەڵسوکەوتێک یان گوفتارێکت هەبێت بەڵام نەشیاو بێت وخەڵک بەدڵیان نەبێت ،لەوانەیە گاڵتەت پێ بکەن!……………
3هەست کردن بەوەى کە وا مرۆڤێکى لاوازو کەم ئەرزشى وناتوانیت هیچ شتێکى بەسوود پێشکەش بە (هیچ)کەسو شتێک بکەیت..کە ئەم جۆرە هەست کردنە خراپترین هۆکارە بۆ مراندنى داهیًنان وووزە ……..
دیارىکردنى هۆى ئەم خۆبەکەم زانینە:
1سەرنەکەوتوویى لەکاتى خوێندندا(ڕەخنەى تووند لەلایەن دایکوباوک ومامۆستاوو….)
2ڕووداوێکى کۆن (تەریق کردنەوەوسەرزەنشت کردن،گاڵتەکردن بە تواناکانت….)
3تێڕوانینى نێگەتیڤیانەى هاوڕێوکەسوکارەکانت…
لەهاوپۆلی: دهروونناسی چییه؟
« چهمکی هاوڕێیهتی و نهێنییهکانی ههرزهکار و لاو | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | لهبهر ڕۆشنایی سایکۆلۆژیادا ،ئایا داهێنهر شێته یان بلیمهت ؟ »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964
