ئه‌پریل 9, 2008
ئایا ده‌توانیت بۆ ته‌نها یه‌ك ڕۆژ بیرکردنه‌وه‌ی خراپت نه‌بێت؟
نووسینی : عه‌بدوڵا تۆفیق / پسپۆری ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان / سوید
www.warzshidaruni.com
به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه ڕۆژانه بیرکردنه‌وه‌ی باش و خراپ له مێشکماندا به‌بێ ویستی خۆمان دێن
و ده‌چن وه له ئاکامدا یان خۆشحاڵ یان دڵته‌نگ ده‌بین. به‌شێوه‌یه‌کی گشتی به‌هۆی گرژی و
ئاڵۆزی و ناڕه‌حه‌تیه‌کانی ژیانه‌وه و ئه‌و هه‌واڵه ناخۆشانه‌ی که بڵاوده‌بنه‌وه مرۆڤ زیاتر له
ناو بیرکردنه‌وه‌ی خراپ‌دا ده‌ژی. دیسانه‌وه ئاکامی بیرکردنه‌وه خراپه‌کانمان سه‌ر ئێشه‌و
هیلاکبونی ده‌روونی و جه‌سته‌ی به‌دواوه ده‌بێت. خۆ وانه‌بێت که له دوایدا د‌رك به هۆکاره‌کانی
ئه‌و دڵه‌ڕاوکێو شڵه‌ژان و ماندوبونه‌مان نه‌که‌ین. که‌چی سه‌ر له نوێ به‌خێرهاتنی بیرکردنه‌وه‌یه
کی تری خراپ ده‌که‌ین و هه‌مان پڕۆسه‌ی بێ ئارامی ده‌ست پێده‌کاته‌وه.
لێره‌دا پرسیارێکی به‌ئاگاهێنه‌ر هه‌یه که ئایا ئێمه چه‌ند به‌رگه‌ی ئه‌م ئاڵۆزی و شڵه‌ژانی
ده‌روونیه ده‌گرین، که هه‌میشه ده‌روونمان نائارام بێت و نه‌توانین هه‌ست به ئاسوده‌ی بکه‌ین.
ئایا ده‌توانیت په‌یمان بده‌یت به‌خۆت که ته‌نها بۆ یه‌ك ڕۆژی ته‌واو هیچ جۆره ووشه‌یه‌کی
خراپ/نێگه‌تیڤ، هیچ بۆچونێکی خراپ، ڕه‌خنه‌یه‌کی خراپ به‌خۆت یان به که‌سێکی تر بڵێی
، هیچ هه‌ناسه‌یه‌کی قوڵ به هۆی شتێکی ناخۆشه‌وه هه‌ڵنه‌کێشیت، خۆت په‌ست و توڕه نه‌که‌یت
به‌هۆی له ده‌ستدانی هه‌رشتێکه‌وه بێت، خۆت نه‌شڵه‌ژێنیت و په‌له‌ت نه‌بێت له‌کاتی له‌سه‌ره
وه‌ستاندا وه به په‌له‌وناڕه‌حه‌تیه‌وه نان نه‌خۆیت وبۆئه‌وه‌ی فریای شتێك بکه‌ویت وه به په‌له قسه
نه‌که یت..
ته‌نها یه‌ك ڕۆژی ته‌واو له‌ناو ئارامیدا، ئه‌گه‌رچی شته‌کان به‌دڵی خۆشت نه‌ڕوات، تۆ ئه‌و
په‌یمانه‌ی که به‌خۆتت داوه ده‌بێته هۆی به‌هێزکردنی ده‌روونت، بڕوا به‌خۆبونت به‌هێز ده‌بێت،
بروا به‌توانا ده‌روونیه‌کانت ده‌که‌یت که بتوانیت بڕیاری له‌م شێوه‌یه بده‌یت و به ئه‌نجامی
بگه‌یه‌نیت، ئه‌و گۆڕانکاریانه له ناخی خۆتا هه‌ست پێده‌که‌یت و ڕووداوه‌کان به چاوێکی تره‌وه
سه‌یر ده‌که‌یت که ئاسوده‌یت پێده‌به‌خشێت. تۆ به‌هۆی ئه‌م په‌یمانه‌ی که به‌خۆتتدا سه‌رچاوه
شاراوه‌کانی ناوه‌وه‌ی خۆت ده‌دۆزیته‌وه‌و به‌هۆیانه‌وه تۆ داهێنان ده‌که‌یت بۆ چاره‌سه‌رکردنی
ئه‌و شتانه‌ی که پێشتر بۆ تۆ گرفت بوون. تۆ هه‌ست به گه‌شبینی ده‌که‌یت.
ئایا ئێستا تۆ ئاماده‌یت که ئه‌م هه‌مو خۆشیانه هه‌ست پێبکه‌یت، به‌ته‌نها په‌یمانێك بۆ ته‌نها
یه‌ك ڕۆژ، بۆئه‌وه‌ی جیهان و خودی خۆت باشتر‌و جوانترببینی؟
ئایا ئه‌توانیت بۆ ته‌نها یه‌ك جار شتێك تاقیبکه‌یته‌وه که پێشتر نه‌تکردوه‌و ئه‌وهه‌سته‌ت
وه‌رنه‌گرتوه به‌هۆیه‌وه؟ ته‌نها یه‌ك رۆژ له‌ژیانتا ده توانێت ببێته هۆی گۆڕینت. له‌ته‌نها
یه‌ك رۆژدا خۆت ڕابهێنه که ڕێگا له بیرکردنه‌وه‌ی خراپ بگریت و به ئاگابیت له هه‌مو
بیرکردنه‌وه‌یه‌ك که ده‌بێته هۆی بێزارکردنت، ئه‌گه‌ر بیرکردنه‌وه‌ی خراپیشت بۆهات
ده‌ست به‌جێ بیان گۆڕه به باش، ئه‌م ڕاهێنانه‌ش ده‌بێته به‌شێکی گرنگ بۆ ته‌واوی
ژیانت.
ئه‌و توانایه‌ی خۆت د‌رك پێبکه و بیناسه هه‌ر له ئه‌مڕۆوه.
سه‌رکه‌وتوبیت
عه‌بدوڵا تۆفیق/ پسپۆڕی ڕاهێنانه ده‌رونیه‌کان/سوید
www.warzshidaruni.com
لەهاوپۆلی: ده‌روونناسی چییه؟
« له ژیان ڕامه‌که | گەڕانەوە بۆ سەرەتا | لاو له‌نێوان به‌سمبولکردنی ئه‌وین و سنووره تابۆکاندا / به‌شی یه‌که‌م »
Mallperrî Derunnasy portal by WordPress
سەرنوسەر و بەرپرسی ماڵپەڕ : سامان سیوەیلی
7206 363 770 00964

Slaw mamosta Abdulla
Dast xosh bo aw babata banrxanai ka dayan nwsit lam malpara zor basudada. Barasti babatakant hamisha sarnji rakeshawm labar awai barezt barasti datawet gorankari la birkrdnawamanda bkait bashewayaki bash. Hiwadarin hamisha babati basudtr bnwsit.. Dubara supas
,zor supas bo arku mandu bont
Rezm bo Shahi w Mako
Sopastan dakam wa dlnyabn mn la xzmati hamw mrovekdam ka dayawet gorankari bash basar zhiyanida bhenn. Mn mandwbwn nazanm labar awai bo nwsinw xzmat lam bwara daruniw mroiyada mn bardawam wzayaki xoshw gawra wardagrm ka damawet bardawam aw wzayash bo ewai barez bgarenmawa.
Sarkawtwbn
slaw berez be rasti zor besodn am wtanei barezt tkaya agar btwani Eamili xotm bo bnri zor sopas
Slaw barez (Kurd) . Xoshhal dabm agar zortrin kas sud la nwsinakanm warbgret. Mn amanjm xoshi blawkrdnawaw rega pishandani xalka bo gaistn ba xoshiw drkkrdn ba sarchawa sharawakaniyan bahoi warzsha daruniyakanawa.amash E-mailakam bo tow hamw awanai dayanawet rastawxo paiwandim pewa bkan
abdullahtawfik@hotmail.com bo sardani malparakam http://www.warzshidaruni.com balam agadarbn lam chand rojada lazher chakkrrdndaya.
sarkawtw lashsaxbn
سڵاو کاکه عه‌بدوڵا تۆفیق ی به‌ڕێز
به‌ڕاستی بابه‌ته‌که‌ت زۆر به‌سووده
منیش زۆرم پێویست به یارمه‌تی تۆی به‌ڕێز هه‌یه
ئایا بۆ م هه‌یه ئیمه‌یله‌که‌ت بزانم تا هه‌ندێ پرسیاری ده‌روونی ت لێ بکه‌م؟؟
چونکه به‌ڕاستی وێڵم به‌دوای دکتۆرێکی ده‌روونی له کوردستان به‌ڵام تا ئێستا که‌سێکی وام ده‌ست نه‌که‌وتوه بتوانێت یارمه‌تیم بدات
تکایه تکایه وه‌ڵام
Walam bo barez Xayal
Sopast dakam.Barez mn hiwadarm ka tandrustit bashbet mn lawbawaradam ka dktori bash la kurdistanda hayaw dakret zor sudian lewarbgrit. peshtr mn e-mail xomm nwsiwa bo xwenarani barez, farmw dubara abdullahtawfik@hotmail.com malpar
http://www.warzshidaruni.com
Sarkwtwbn