جه‌ژنتان پیرۆز و ئاوڕێک له تۆڵه و لێبوردن
جەژنتان پیرۆز و ئاوڕێک لە تۆڵە و لێبوردن
کامەران چڕوستانی
chrostani@hotmail.com
جەژنتان پیرۆزبێت و ئەم ساڵیش جەژنی ڕەمەزان و جەژنەکانی تریش بەڕێ دەکرێن. بەر لە هەموو جەژنێکیش ئامادەکارییەکی زۆر و دوور و درێژی بۆ دەکرێت. بەشێوەیەک پیاوەکان ئەرکێکی زۆریان لەسەر شان دەبێت. ئافرەتەکانیش گەر لەوان ئەرکیان زۆرتر نەبێت، ئەوا بێگومان کەمتر نابێت.
سەردانی کەسانی دوور و نزیک لەم چەند ڕۆژەدا بێ‌سنوور زۆر دەبێت و هەر یەکە هەوڵ دەدات هێندەی بتوانێت زۆرترین سەردان بەجێ بهێنێت بۆ پیرۆزبایی کردن. بێگومان جەژنەکەش لە لایەکەوە ڕوویەکی ئاینی هەیە و لە لایەکی تریش هەلێکە بۆ پتەوکردنەوەی پەیوەندییەکان درێژە
ئه‌یلول 11, 2010
ژیانی منداڵان له‌چه‌ند وه‌ستانێکدا / ده‌ستدرێژی سێکسیی بۆ سه‌ر منداڵان
ژیانی منداڵان له‌چه‌ند وه‌ستانێکدا
کاریگه‌ری دەستدرێژی سێکسیی بۆ سه‌ر منداڵان
Incest
به‌دواداچوون
به‌شی یه‌که‌م
سۆسیال سایکۆلۆژ: ئاسۆ بیاره‌یی
سوید
ده‌ستپێک
منداڵان به‌هۆی کۆمه‌ڵێک قه‌یرانه‌وه توشی کێشه‌ی هه‌نوکه‌یی و دواڕۆژی ده‌بنه‌وه که کاریگه‌ری ته‌واویان له‌سه‌ر دروستبوونی که‌سێتیان له ئاینده‌دا هه‌یه . Incest ئینسێست (پێوه‌ندی سێكسی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامی خێزان، بڕوانه له‌کسین)، یه‌کێکه له‌و هۆکارانه که منداڵان گرفتار ده‌کات و دوچاری کێشه‌گه‌لێکیان ده‌کات له پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ژینگه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌یان و ئه‌و که‌سانه‌ی که لێیانه‌وه نزیکن. له‌و کێشانه، کێشه‌ی ده‌روونی، کێشه‌ی که‌م خواردن و گۆێ نه‌دان به قسه‌ی گه‌وره‌کان و لادان له‌و پێوه‌ر و نۆرمانه‌ی که بۆ نموونه خێزانێک هه‌یه‌تی. درێژە
ئه‌یلول 10, 2010
پیرۆزبایی
به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م نووسه‌ران و خوێنه‌رانی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ین، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م کوردستانیانی ئازیز ده‌که‌ین له هه‌ر کوێیه‌کی ئه‌م گه‌ردوونه‌دا بن، هیوای ده‌رووندروستی و ئارامی بۆ گشت لایه‌ک ده‌خوازین و بۆ گه‌له‌که‌شمان سه‌رفرازی و ڕزگاری یه‌کجاری که خۆی له‌دروستبوونی ده‌وڵه‌تی کوردی‌دا ده‌بینێته‌وه.
هه‌موو ڕۆژێکتان هه‌ر جه‌ژن و شادی و خۆشی بێت.
ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی
ئه‌یلول 7, 2010
قۆناغه‌کانی وروژاندنی سێکسیی لای نێر و مێ
قۆناغەكانی وروژاندنی سێكسیی لای نێر و مێ
د. ئەفرام محەمەد حەسەن
پسپۆری نەخۆشییە دەروونییەكان
دەتوانین وروژاندنی سێكسی هەر لەسەرەتای دەستپێكردنەوە تاكو كۆتایی ئەو كارە، دابەش بكەین بەسەر چوار قۆناغەوە:
• لای نێر:
1- وروژاندن (Excitement):
لەماوەی چەند چركەیەكدا دەستپێدەكات بەهۆی خەیاڵ كردنەوە، بینین، یان هەر ڕێگەیەكی تر، دەشێت چەند خولەكێك تا چەند كاژێرێك بخایەنێت.
گۆڕانكارییەكان بریتین لە:
_ ڕەپ بوون (Erection) و گرژبوونی كیسەی هەڵگری گونەكان و دەردانی بڕێك شلەی لینجی بریسكەدار كە تۆوی تێدایە. درێژە
ئه‌یلول 6, 2010
سایکۆلۆژیای خه‌و / منداڵ و خه‌و
سایکۆلۆژیای خه‌و
منداڵ و خه‌و
توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
زۆرێک له‌دایک و باوکان سکاڵا ده‌که‌ن له‌ده‌ست خه‌وی منداڵه‌کانیان، یان هه‌ر نه‌بێت له‌کاتی تووشبوونی منداڵه‌کانیان به جۆرێک له‌جۆره‌کانی تێکچوونه‌کانی خه‌و، یه‌کێک ده‌ڵێت (منداڵه‌که‌م له‌کاتی خۆیدا ناخه‌وێت)، ئه‌وی دی ده‌ڵێت (منداڵه‌که‌م ناوێرێت به‌ته‌نها له‌ژووری خۆیدا بخه‌وێت)، (له‌کاتی نووستندا به‌قیژه و گریانه‌وه به‌ئاگا دێته‌وه)، (میز ده‌کات به‌خۆیدا له‌کاتی نووستندا) و … تد. تێکڕا ئه‌م حاڵه‌تانه ده‌بنه مایه‌ی ژانکۆی گه‌وره بۆ خێزانه‌کان و ده‌بنه هۆی تێکچوونی خه‌وی گه‌وره‌کانیش، بۆیه له هه‌ندێ باردا دایک و باوکان به‌شێوازی هه‌ڵه به‌ڕووی منداڵه‌کانیاندا ده‌وه‌ستنه‌وه که ئه‌مه‌ش گرفته‌که لای منداڵ زیاد ده‌کات. درێژە
ئه‌یلول 6, 2010
کردار … کردار … کردار
کردار … کردار … کردار
به‌شی دووه‌م و کۆتایی
د . فازیل جاف
ڕاوێژکار له‌وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
مانای ژیان تەنیا لەوەدایە كە خۆمان بین و تا بۆمان دەكرێت توانای خۆمان بسەلمێنین. (ڕۆمان نووس ڕوبیرت لویس ستیڤنسۆن)
پێویستە خۆت دوای بەهرەو تواناكانی ناوەوەی خۆت بكەویت وسۆراخییان بكەیت، ئەمجا دەبێت جێگایەكی شیاو و پانتاییەكی فراوان بۆ خواست و پەیامەكانی دەنگی ناوەوەت تەرخان بكەیت، ئەمە بە بێ دیالۆگ لە گەڵ خۆتدا نایتە دی.
ئەو (من)ە ی كە هەیت.. كارەكانت، كەسایەتیت، خواستەكانت، خەون و هیوا وئامانج و ئارەزووەكانت، درێژە
ئه‌یلول 2, 2010
کردار … کردار … کردار
كردار… كردار… كردار
به‌شی یه‌که‌م
د . فازیل جاف
ڕاوێژکار له وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
چەند گرامێك پراكتیك ئەوەندەی تەنێك تیۆری گرنگە (فریدریك ئێنگلز)
گەنجێك لە ڕیژیسیۆری بەناوبانگی بەریتانی، پیتەر برووكی پرسی: بەڕای ئێوە باشترین ڕێگا چییە بۆ كەسێك بیەوێت ببێت بە ڕیژیسیۆر؟ برووك لە وەڵامدا گووتی: ئەوەیە دەست بە كاری دەرهێنان بكەیت بۆ شانۆ.. ئەوەیە كە خۆت باوەڕ بێنی بەخۆت كە ڕیژیسیۆریت و پاشان باوەڕ بە خەڵك و دەوروبەر بهێنیت كەڕیژیسیۆریت.
ئەم بۆچوونە سەد لەسەد تەواوە، دیارە من نامەوێت له ِڕۆڵ و بایەخی كۆلیجەكانی شانۆ و دراما كەم بكەمەوە، درێژە
ئه‌یلول 2, 2010
فۆبیا (تۆقین)
فۆبیا”تۆقین”
مەریوان حەسەن
به‌کالۆریۆس له په‌روه‌رده و ده‌روونناسی
تۆقین كە زیاتر بە ووشە ئینگلیزییەكەیدا”فۆبیا”ناسراوە بریتییە لە ترسێكی لە ڕادەبەدەر،واتە بونی ترسێكی زۆرتر و گەورەتر لەو ئاستە ئاساییەی كە هەر مرۆڤێك وەك هەستێكی ئاسایی لەلای بوونی هەیە،بەڵام جیاوازە لەترس چونكە تۆقین بە یەكێك لە نەخۆشیە دەرونییەكان دادەنرێت بە پێچەوانەی ترسی ئاساییەوە كە نەخۆشی نی یە بەڵكو هەستێكی ئاگاداركەرەوەی ئاساییە لای هەر مرۆڤێك،مرۆڤی تۆقیو كەسێكە كە هەست بە دڵنیایی و ئارامی ناكات وترسێكی بێ بنەمای هەیە كە زۆرجار ترسێكی ناواقیعیشە،چونكە سەرچاوەی ترسان و تۆقینەكە دیار نی یە،وەك ئەوەی ئەگەر كەسێك لە ئاژەڵێكی دڕندە بترسێت. درێژە
ئه‌یلول 1, 2010
ترس
ترس
مەریوان حەسەن
بەكالۆریوس لە پەروەردەو دەروونناسی
ترس جۆرێكە لە جۆرەكانی هەڵچوونی مرۆڤ،هەڵبەت نەك تەنها مرۆڤ بەڵكو ترس لای ئاژەڵ و هەموو بوونەوەرانی تر بوونی هەیە،ترسیش وەك هەر بابەت و دیاردەیەكی دەروونی هۆكاری تایبەتی خۆی هەیە ،وەك بەشێوەیەكی گشتی لێكۆڵینەوەكان لەسەر كۆمەڵێك بۆچوون كۆكن كە دەبێتە هۆی ترس،كەگرنگترینییان هەستكردنە بەمەترسی لەسەر بوونی مرۆڤ خۆی یان لەدەستدانی سەرچاوەی بژێوی ژیانی،یان هەر شتێكی تر كە نزیكایەتی و پەیوەندی بەژیانی مرۆڤەوە هەبێت،واتە ترس میكانیزمێكی بابەتییە بۆ ئاگاداركردنەوەی مرۆڤ لە جیهانی دەرەوە لەوكاتەی درێژە
ئه‌یلول 1, 2010


دوا سەرنجەکان: