ڕه‌فتاری جنێودانی منداڵان و چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردنێکی دروست له‌گه‌ڵیدا
جنێو بەواتای وشەیەكی ناشیرین دێت كە بۆ ئازاردانی كەسێك یان چەند كەسێكە لەلایەن كەسی جنێو دەرەوە بەمەبەستی تۆڵە كردنەوە یان سوكایەتی و شكاندنەوەی كەسێك یان هەرپاڵنەرێكی تر. ئێمە لە ژیانی ڕۆژانەماندا زۆر كەس دەبینین جنێو بەیەكتر دەدەن یان كەسانێك هەن لەناو كۆمەڵدا بەجنێودەر ناسراون ئەمانە هەر كەس بە پێی تەمەن و ئەو بارودۆخە پەروەردەییەی كە تیایدا گەورە بووە درێژە
ئه‌یلول 26, 2010
دیارده‌ی خۆکوژی (Suicide)
دیاردەی خـۆكـوژی(suicide)
مەریوان عبدالمجید
توێژەری دەروونی
چەمچەماڵ

بێگومان خۆكوژی وەك دیاردەكانی تر لەكۆمەڵگەی كوردەواری خاوەن مێژوویەكی دوور‌و درێژەو لەگەڵ هاتنە ژیانی مرۆڤ بۆ ڕای كردنی كاروباری ژیان دەستی پێكردووە،ئەم دیاردەیە لەسەردەمە جیاوازەكاندا بوونی هەبووەو تایبەت نیە بەسەردەمێك و لەمێژە لەنێو نەتەوەو ئاینە جیاوازەكاندا بوونی هەبووە لەڕووی ڕەگەزوو پلەو پایەی ئابووری و كۆمەڵایەتی و دەروونی و هۆشیاری،بۆیە فەیلەسوفان و ئاینە جیاوازەكان و زانایانی دەرونزانی و كۆمەڵناسی لەگۆشە نیگای جیاوازەوە قسەیان لەسەر كردووە. درێژە
ئه‌یلول 26, 2010
ژیان کردن له‌نێوان خه‌یاڵ و ڕاستیدا
ژیان کردن له‌نێوان خه‌یاڵ و ڕاستیدا
له‌نیا جه‌مال
خوێندکاری کۆلێژی ده‌روونناسی
ئه‌مه‌ریکا
به‌م ڕسته‌یه ده‌ستپێده‌که‌م {له‌خه‌یاڵێکی ئه‌رخه‌وانی دا مناڵێک هه‌ڵمه‌ت بۆ ڕومه‌تی مانگ ئه‌بات و پیرێژنێک به‌چارۆکه‌یه‌ک تریفه‌وه بۆ ماڵ ئه‌گه‌رێته‌وه، ئێمه نه له هه‌ڵپه‌ی مناڵه‌که حاڵین و نه له چارۆکه‌ی پیرێژنه‌که‌ی دایک تێئه‌گه‌ین}.
ژیان وه‌ك که‌شتی یه‌ک وایه، نازانین که‌ی و له کوێ له‌نگه‌ر ئه‌گرێت. به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و کاتانه‌ی له‌ناو که‌شتییه‌که‌داین به‌چییه‌وه به‌ڕێی ئه‌که‌ین. درێژە
ئه‌یلول 25, 2010
پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی منداڵانی 4 ساڵان له‌هۆڵه‌ندا له‌لایه‌ن شاره‌وانیه‌وه
پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی مندالانی 4 ساڵان له هۆڵه‌ندا له‌لایه‌ن شاره‌وانیه‌وه
شنه پێنجوێنی
هۆڵه‌ندا
له کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا ده‌بینین دامه‌زراوه حکومیه‌کان ئه‌رکیان له‌سه‌ره ، ئه‌ویش خولقاندنی ئه‌و زه‌مینه‌یه‌یه که تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ هه‌ست به‌فه‌زا یان رووپه‌ری ئازادی بکه‌ن و مامه‌ڵه‌یه‌کی مه‌ده‌نیانه له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا بکه‌ن به‌شداری هه‌موو پرۆسه‌کانی ژیان بکه‌ن.
باسه‌که‌مان چڕ ده‌که‌ینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌رك وده‌سه‌لاته‌کانی یه‌کێ له بنکه حکومیه مه‌ده‌نیه‌کان له‌ووڵاتی هۆڵه‌نداو به‌تایبه‌تی شاری ئارنهێم ئه‌ویش شاره‌وانیه یان به‌له‌دیه ، وه به هۆله‌ندی (خمێنته)ی پێده‌لێن ، ده‌گه‌ینه ئه‌و مانایه‌ی که شاره‌وانی بنکه‌یه‌کی گشتیه که ده‌سه‌ڵاتێكی به‌هێزو سنورداری هه‌یه .پێك هاتووه له درێژە
ئه‌یلول 23, 2010
به‌ئاگابه له‌ئامانجه گرنگه‌کانی ژیانت

به‌ئاگابه له ئامانجه گرنگه‌کانی ژیانت
عه‌بدوڵا تۆفیق/ پسپۆڕی ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان
سوید
هه‌روه‌ك ئه‌زانین له‌سه‌ره‌تای هاتنه دونیامانه‌وه زۆر بێئاگاین له‌به‌رده‌وامبوون و خه‌می سه‌ره‌کیمان نانخواردن، یاریکردن و نزیکبوونه له‌وانه‌ی که خۆشمان ئه‌وێن و خۆشیان ئه‌وێن. ئه‌مه‌ش له ته‌واوی قۆناغه‌کانی تری ژیانماندا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خۆی ده‌بێت، به‌ڵام له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری به‌ره‌و سه‌ر هه‌تا به‌ساڵا چوونمان زۆربه‌مان سێ ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌بێت له ژیانیدا که ئه‌وانیش (ته‌ندروستی، کار، په‌یوه‌ندی)ه. درێژە
ئه‌یلول 22, 2010
ته‌له‌فزیۆن و کاریگه‌ریی له‌سه‌ر که‌سایه‌تی منداڵ

تەلەفزیۆن و كاریگەریی لەسەر كەسایەتی منداڵ..
مەریوان عبدالمجید-توێژەری دەروونی-چەمچەماڵ
تەلەفزیۆن بەیەكێك لە هۆكارەكانی ڕاگەیاندن دەژمێررێت،وەك هۆكارێكی گرنگ كاریگەری لەسەركەسایەتی بینەر هەیە،بەجۆرێك ئەو بابەت و دیمەنانەی بەرچاووگوێی بینەر دەكەوێت لە بەشی یادەوەری درێژخایەن(long term memory)كەڵەكە دەبێ بۆماوەیەكی درێژ‌و درەنگ لەبیردەچێتەوە،چونكە زۆربەی هەستەوەرەكانی مرۆڤ بەشدار دەبن لەوەرگرتنی دیمەنەكان،ئەوەی ئەمەوێ باسی بكەم كاریگەری تەلەفزیۆنە لەسەر كەسایەتی منداڵ و ڕەوشتی و لایەنە باش و خراپەكانی (TV)ی و پاشان ڕۆڵی دایك و باوك لە دابینكردنی بەرنامەی گونجاو پەروەردەیی درێژە
ئه‌یلول 22, 2010
کاریگه‌ری ته‌نیایی له‌سه‌ر مرۆڤ
کاریگه‌ری ته‌نیایی له‌سه‌ر مرۆڤ
له‌نیا جه‌مال
خوێندکاری کۆلێژی ده‌روونناسی
ئه‌مه‌ریکا
ته‌نیایی: دابڕانی سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی تاکه له ده‌وروبه‌ری وه هه‌ستکردن به تاکڕه‌وی و ژیان کردن له‌گه‌ڵ خودی خۆیدا. هه‌ندێ جار گۆشه‌گیر بوون و په‌راوێز بوونی لێده‌که‌وێته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێ جار یه‌کێکه له په‌نجه‌ره گه‌وره‌کان که مرۆڤ بتوانێت تێیدا به‌دوای دنیاداا بگه‌ڕێت و له واتاکانی ژیان تێ بگات.
زۆر جار مرۆڤ کاتێک به‌ته‌نها له شوێنێکی دووره ده‌ست و دوور له که‌سوکار و هاورێ و هاوژیان و که‌سه مه‌به‌سته‌کانی ژیان به‌سه‌ر ده‌بات هه‌ست به‌ته‌نیایی و درێژە
ئه‌یلول 20, 2010
خوێندنه‌وه‌یه‌کی ده‌روونناسیانه بۆ ڕه‌فتاری دزی کردن لای منداڵان … تێگه‌یشتن له هۆکار و چاره‌سه‌ری زانستی
خوێندنەوەیەكی دەرونناسیانە بۆ ڕەفتاری دزی كردن لای منداڵان
تێگەیشتن لەهۆكار و چارەسەری زانستی
مه‌ریوان حه‌سه‌ن
به‌کالۆریۆس له ده‌روونناسی
دزیكردن وەك ڕەفتارێكی ناپەسەندی منداڵان گرفتێكی پەروەردەیی بەرچاوە كە زۆرێك لە خێزانەكان ودایكان و باوكان و بەخێوكەرانی منداڵ و ناوەندە پەروەردەییەكانی تایبەت بە منداڵان تووشی دەبن، دزیكردن وەك حاڵەتێكی تایبەتی لای هەندێك لە منداڵان دەبێتە ڕەفتارێكی باو‌و خووی پێوە دەگرێت ،ئەگەر بێت‌و چارەسەری گونجاو و ڕێگا و میكانیزمی درێژە
ئه‌یلول 20, 2010
هێزی سێکسیی لای پیاوان
هێزیی سێکسیی لای پیاوان
ده‌روونناس
سامان سیوه‌یلی
ئاشکرایه که سێکس فه‌رمانێکه له‌و فه‌رمانانه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ ئه‌نجامی ئه‌دات. بۆ ئه‌وی ئه‌م پرۆسه‌یه به‌شێوه‌یه‌کی ته‌واوکار ئه‌نجام بدرێت پێویسته چه‌ند فاکته‌رێک بوون یاخود ئاماده‌ییان هه‌بێت. هه‌ندێک له‌م فاکته‌رانه جه‌سته‌یین و هه‌ندێکیان ده‌روونین. لاسه‌نگی یان ناته‌واوی له‌هه‌ر لایه‌کیاندا هه‌بێت کار له‌پرۆسه‌ی سێکسی ده‌کات و ناته‌واوی ده‌کات. به‌گشتی هێزی سێکسی لای پیاوان (نێر) به‌نده به کۆمه‌لێک فاکته‌ره‌وه که ئه‌مانه‌ن :
هه‌ردوو گون ده‌بێت له‌بارێکی سروشتی (ئاسایی) دا بن له‌ڕووی پێکهاته‌وه و له‌ڕووی ده‌ردانی سپێرمه‌وه، درێژە
ئه‌یلول 20, 2010
هه‌ستی خۆبه‌که‌مزانین .. تێگه‌یشتن له‌هۆکاره‌کانی و که‌مکردنه‌وه‌ی کاریگه‌رییه‌کانی
هەستی خۆبەكەمزانین
تێگەیشتن لەهۆكارەكانی و
كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی
مه‌ریوان حه‌سه‌ن
به‌کالۆریۆس له‌ده‌روونناسی
هەستكردن بەكێماسی واتە هەستكردن بەكەم وكوڕی یەكێكە لەو گرفتە دەروونیانەی كە زۆر كەس بەدەستییەوە گیرۆدەن تەنانەت لەزۆر كەسدا دەگاتە ئاستی نەخۆشی دەروونی و ژیانی بەشێوەیەك لێ تێك دەدات كە هیچ بڕوابەخۆبونێكی تیانەمێنێت ونەتوانێت بەشێویەكی سروشتی لەگەڵ ژینگەو دەوروبەر خۆی بگونجێنێت و بەردەوام وا هەست بكات كە خەڵكی بەچاوێكی ڕەخنەگرانەوە سەیری دەكەن ئەمەش وادەكات كەسێكی گۆشەگیرو دوورەپەرێز بێت لەهەر چالاكی درێژە
ئه‌یلول 20, 2010
ستراتیژی گه‌شه‌پێدانی په‌روه‌رده‌کردنی منداڵان له ئوسترالیا

ستراتیژی گه‌شه‌پێدانی په‌روه‌رده‌کردنی منداڵان له ئوسترالیا
د. سه‌ڵاحی گه‌رمیان/ سیدنی
(به سوپاس و ڕێزێکی زۆره‌وه به‌ڕێز کاک دکتۆر سه‌ڵاحی گه‌رمیان له‌شاری سیدنی ئوسترالیاوه ئه‌م ڕاپۆرته‌ی بۆ ئاماده‌کردووین تاکو ئێمه و خوێنه‌ران زیاتر ئاشناییمان هه‌بێت به ئه‌زموونی گه‌لان، له‌ڕاستیدا ئه‌مڕۆ ئێمه‌ی کورد درێژە
ئه‌یلول 17, 2010
ترس له قوتابخانه (School Phobia)
ترس لە قوتابخانە ( School phobia )
صلاح حسن / چارەسازی دەروونی
لەگەڵ نزیك بوونەوەی كردنەوەوی دەرگای قوتابخانەكان بەڕووی ساڵێكی نوێی خوێندندا, ژمارەیەكی زۆر لە منداڵان لە چین و توێژی جیاجیا بە هاوكاری ئەندامانی خێزانەكەیان لە ئامادەباشی تەواودان بۆچوونە قوتابخانە, بەڵام لە هەمان كات قەیرانێك ڕوودەكاتە هەندێك لە خێزانەكانی تر, ئەویش بریتییە لە ترسی چوونە قوتابخانە لای منداڵان و بە هەموو شێوازێك ڕەتی دەكەنەوە ماڵەوە جێبهێڵن و بچن بۆ قوتابخانە، لەبەرئەوەی بۆ منداڵ شێوازی ژیان لەم ژینگە كۆمەڵایەتییە نوێیەدا جیاوازە لەژیانی نێوماڵ لە چەندین ڕووەوە, وەكو دووركەوتنەوە و دابڕان لە دایك و باوك, درێژە
ئه‌یلول 17, 2010
دیاریکردنی کات بۆ مردن

دیاریکردنی کات بۆ مردن
عه‌بدوڵا تۆفیق/ ڕاهێنه‌ری ده‌روونی
سوید
ئه‌گه‌رچی بوونمان و مردنمان له‌هه‌موو شتێك ڕاستیتره هیچ مرۆڤێك نیه که بتوانێت خۆی لێ ده‌رباز بکات، که‌چی له‌گه‌ڵ هه‌موو خۆشی و ناخۆشیه‌کانی ژیاندا ئێمه هه‌میشه هه‌وڵی ئه‌وه ئه‌ده‌ین که به پیری بمرین.
هه‌تا ئێستا له جیهاندا زۆرجار له‌گه‌ڵ پیربووندایه که مردن ئه‌به‌سترێته‌وه، که ئیتر هیچ ماوه‌دانێکی تیا نامێنێت و مردن نزیك بوه‌ته‌وه. ئایا هه‌ستی که‌سێکی به ساڵا چوو/پیر چۆنه که وا له‌و قۆناغه نزیك و نزیکتر بووه‌ته‌وه؟ درێژە
ئه‌یلول 15, 2010
توندوتیژیی خێزانی
توند‌و تیژیی خێزانی
بیلال ئەبوبەكر
توێژەری كۆمەڵایەتی
توندوتیژی خێزانی باو ترین دیاردەكانی توندوتیژی مرۆڤە و لەم رۆژگارەدا بەشێوەیكی فراوان بەربڵاوە، هەرچەندە لە كۆمەڵگای خۆماندا سەرژمێریەكی ئەوتۆی لەسەر نەكراوە یان ئەوەی توێژینەوەیەكی لەسەر نەكراوە، بەڵام جێكارەكانی ئەم توندوتیژیە بەشێوەیەكی ئاشكرا دەبینرێت بۆیە پێویست بەهەڵوێستەیەكی جیدی دەكات لەسەر جەم رێكخراو‌و سەنتەرەكانی كۆمەڵگای مەدەنی بۆ رووبەرووبونەوەی ئەم دیاردە ترسناكەو دەرخستنی سەرجەم لایەنە نێگەتیڤەكانی و دانانی رێگاچارەكانی .
پێش چونە ناو ئەم باسەوە پێویست بەوەدەكات سەرەتا پێناسەی خێزان بكەین و هەندێك لەو چەمكانەی پەویوەندیان پێویەی هەیە روون بكەینەوە تا بنەمایەكی درێژە
ئه‌یلول 13, 2010
سایکۆلۆژیای خه‌و / خه‌و لای به‌ساڵاچووان
سایکۆلۆژیای خه‌و
خه‌و لای به‌ساڵاچووان
توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
زۆربه‌مان له به‌ساڵاچووانی ده‌وروبه‌رمانه‌وه بینیومانه و بیستوومانه که هه‌میشه زۆربه‌یان سکاڵا ده‌که‌ن له‌ده‌ست که‌م خه‌وی یان بێخه‌وی یان پچڕ پچڕی خه‌ویان. کاتێک به‌ساڵاچووانی کۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان ده‌دوێنیت زۆربه‌یان دادوبێدادیانه به‌ده‌ست خه‌وه‌وه.. (به‌خوا ڕۆڵه خه‌وم هه‌ر نه‌ماوه … ئه‌مشه‌و له‌ده‌ست ئازاری قاچ و پشتم وه‌نه‌وزم نه‌یاوه … خه‌وی چی؟ بۆ من خه‌وم ماوه تابزانم چه‌نده نووستووم … تد.) ئه‌م ده‌سته‌واژانه نموونه‌ی ئه‌و سکاڵایانه‌ن که به‌ساڵاچووان له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا به‌رده‌وام ده‌یکه‌ن. درێژە
ئه‌یلول 13, 2010

دوا سەرنجەکان: