بڕوابه‌خۆبوون ڕێگایه بۆ سه‌رکه‌وتن
بڕوابه‌خۆبوون ڕێگایه بۆ سه‌ركه‌وتن
توێژه‌ری ده‌روونی: گێلاس عه‌بدوڵا
مامۆستای زانکۆ
بڕوا به‌خۆبوون نهێنی سه‌ركه‌وتنه و به‌دیهێنانی به‌خته‌وه‌رییه بۆ مرۆڤ. بڕوا به‌خۆبوون له‌گه‌ڵ له‌دایك بوونی مرۆڤ له دایك نابێت، به‌ڵكو به‌ده‌ست ده‌هێنرێت و په‌ره‌ده‌سێنێت، واته هۆكاره ژینگه‌ییه‌كان ڕۆڵیان هه‌یه له‌دروست بوونی بڕوا به‌خۆبوون لای مرۆڤ. گرنگترین هۆكاری ژینگه‌یی مامه‌ڵه‌ی چوار ده‌وره هه‌ر له قۆناغی منداڵیه‌وه تا ده‌گاته قۆناغه‌كانی تری ژیان چ خێزان و گشت ناوه‌نده‌كانی خوێندن چ كۆمه‌ڵگا به‌گشتی ده‌بنه هۆی دروستكردنی بڕوابه‌خۆبوون لای تاك یان به‌پێچه‌وانه‌وه، واته هه‌ر له منداڵیه‌وه ده‌كرێت وا له منداڵ بكه‌ین بڕوای به توانست و لێهاتووی خۆی هه‌بێت درێژە
ئاب 28, 2010
ته‌نگژه‌ی ده‌روونی

تەنگژەی دەروونی
ئامادەكردنی: ڕێكخراوی هارتلاند ئەلایەنس بۆ پێداویستی مرۆیی و مافی مرۆڤ
ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤ پڕە لە تەنگژە و گیروگرفتی بەردەوام، ئەگەر هەندێك شوێن بە هۆی كارەساتی دەستكردی مرۆڤ وەكو شەڕ و كوشتار و دەستدرێژی، یاخود ڕوداوی سروشتی وەكو بومەلەرزە و لافاو توشی تەنگژە و قەیران ببن، لەوانەیە چەندین شوێن و جێگەی ئەم دنیایە بە عێراقیشەوە، بە هۆی كەموكورتی لە پێداویستییە سەرەكییەكانی ژیانی ڕۆژانە تا دەگاتە جەنگ و توندوتیژی بەشێوەیەكی بەردەوام خەڵكی لە تەنگژە و قەیراندان. درێژە
ئاب 28, 2010
دیداری هه‌فته‌نامه‌ی (زاری کرمانجی) له‌گه‌ڵ توێژه‌ری ده‌روونی (سامان سیوه‌یلی)
دیمانه‌ی هه‌فته‌نامه‌ی (زاری کرمانجی) له‌گه‌ڵ توێژه‌ری ده‌روونی (سامان سیوه‌یلی)
هه‌فته‌نامه‌ی (زاری کرمانجی) که هه‌فته‌نامه‌یه‌کی سیاسی – کۆمه‌ڵایه‌تییه له‌ژماره (257) ی ڕۆژی (23/8/2010) دا دیمانه‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ توێژه‌ری ده‌روونی (سامان سیوه‌یلی)دا بڵاوکرده‌وه، ئه‌م دیمانه‌یه له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌نووس (به‌شار عه‌زیز)ه‌وه ئه‌نجامدراوه، جگه له‌هه‌فته‌نامه‌ی (زاری کرمانجی) له وێب سایتی (www.zarikrmanji.com) دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، فه‌رموون ئه‌مه ده‌قی دیمانه‌که‌یه:
- توێژه‌ری ده‌روونی (سامان سیوه‌یلی) کێیه؟
◊ لەدایكبووی سلێمانی ساڵی 1967، دەرچووی بەشی دەروونناسیم لەكۆلیژی ئادابی زانكۆی موستەنسریە لەبەغدا ساڵی (1989)، لەساڵی (1988)ەوە دەستم كردووە بەنووسین لەبواری دەروونی و كۆمەڵایەتی و پەروەردەییدا، درێژە
ئاب 23, 2010
په‌تای ته‌له‌فزیۆن له‌کۆمه‌ڵگه‌که‌ماندا
په‌تای ته‌له‌فزیۆن له‌کۆمه‌ڵگه‌که‌ماندا
کامه‌ران چروستانی
chrostani@hotmail.com
ڕوو ده‌که‌یته لای پزیشکێک و نه‌خۆشیت، پێویستت به هێمنی هه‌یه، به‌ڵام گه‌ر له ژووری پزیشکه‌که‌دا ته‌له‌ڤزیۆنێکی تێدا نه‌بێت، ئه‌وا بێگومان له ژووری چاوه‌ڕوانکردندا دانه‌یه‌ک دانراوه و هه‌موو نه‌خۆشه‌کان به هه‌موو هێزێکی خۆیانه‌وه ته‌ماشا ده‌که‌ن، سکرتێریش به‌شدارییان ده‌کات. ئه‌چیته لای به‌ڕێوبه‌رێک چه‌ند میوانێکی هه‌یه، هه‌موو به یه‌ک ئاراسته ڕوویان له ته‌له‌ڤزیۆنه‌که‌یه و ته‌ماشا ده‌که‌ن، به‌ڕێوبه‌ریش له‌به‌ر ڕووداوه‌کانی زنجیره تورکییه‌که ئاگای لێت نییه. درێژە
ئاب 23, 2010
له‌ناو جێگه‌ی نوستنه‌وه بۆ هۆڵی دادگا
له‌ناو جێگه‌ی نوستنه‌وه بۆ هۆڵی دادگا
توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
قه‌یرانه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی خێزان قه‌یرانیگه‌لێکی فره ڕه‌هه‌ند و فره هۆکارن، له‌وانه‌ش: ده‌ستێوه‌ردانی کۆمه‌ڵایه‌تی، هۆکاری ده‌روونی، ئابوری، سێکسیی، سۆزداریی و …تد. ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته لێره‌دا ئه‌و کێشانه‌ن که له‌ناو جێگه‌ی نووستنه‌وه سه‌رهه‌ڵئه‌ده‌ن و هێدی هێدی ده‌بنه دێوه‌زمه‌یه‌ک به‌سه‌ر ژیانی هاوسه‌رانه‌وه و کاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی و خۆشه‌ویستی و ڕێز و توانای پێکه‌وه ژیانی هاوسه‌ران جێده‌هێڵیت به‌شێوه‌یه‌کی نه‌رێنی و ئه‌گه‌ر به‌بێ درێژە
ئاب 23, 2010
پرسیاری ژیرانه بکه
پرسیاری ژیرانه بکه
عه‌بدوڵا تۆفیق/ ڕاهێنه‌ری ده‌روونی
ژیان باشتر‌و ئاسانتر ئه‌بێت ئه‌گه‌ر ئێمه پرسیاره‌کانمان ژیرانه‌تر بێت. زۆر هه‌ن له‌وانه‌ی که ده‌یانه‌وێت ئێمه ته‌واوی بیرکردنه‌وه‌کانمان له‌وێدا بوه‌ستێنین که ئێمه‌ی تیاین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌شه‌کرن و پێشکه‌وتن له‌ناوماندا ڕوونه‌دات و وه‌ڵامه ڕاسته‌کان وه‌رنه‌گرین.
کاتێك که تۆ پرسیارێك له‌خۆت ئه‌که‌یت هه‌میشه وه‌ڵامێکت ده‌ست ئه‌که‌وێت.
به‌خۆت بڵێ: بۆچی هه‌میشه ئه‌وشته له‌مندا ڕوده‌دات؟، تۆ وه‌ڵامێك وه‌رده‌گریت که له‌وانه‌یه ئه‌و وه‌ڵامه بێتاقه‌تت بکات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ ئه‌و وه‌ڵامه‌ت ناوێت. درێژە
ئاب 20, 2010
که‌سێتی فێدار Epileptic Personality
که‌سێتی فێدار
Epileptic Personality
توێژه‌ری ده‌روونی : سامان سیوه‌یلی
ڕاوبۆچوونی زۆر هه‌یه سه‌باره‌ت به‌که‌سێتی تووشبوو به فێ ، به‌شێک له‌توێژه‌ره‌وان پێیان وایه ئه‌و که‌سانه‌ی تووشی فێ هاتوون هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێک جیاکه‌ره‌وه‌ن که که‌سێتییان جیاده‌کاته‌وه له که‌سانی دیکه و ئه‌م که‌سایه‌تییه‌یان به که‌سایه‌تی فێدار ناوبردووه . گرنگترین ئه‌و جیاکه‌ره‌وانه‌ش بریتین له : گۆشه‌گیری و دابڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی ، زۆر سکاڵاکردن ، ته‌سکی له بیرکردنه‌وه‌دا ، زوو هه‌ڵچوون ، ڕه‌شبینی ، سه‌رکێشی ، ڕه‌فتاری شه‌ڕه‌نگێزی . درێژە
ئاب 20, 2010
براوه کێیه؟
براوه كێیه ؟
یۆگی: هاوبیر كامه‌ران
سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی یۆگای گۆسوامی
سلێمانی
گه‌وره زانا‌و ده‌رووناسێكی رۆژئاوایی به‌ناوی (كارل گوستاڤ یۆنگ) له كتێبێكیدا به‌ناوی (یۆگا)وه ده‌ڵێت “یۆگیه‌كان ده‌توانن كێوه‌كان له‌بن ده‌ربێنن و جێگۆركێیان پێ بكه‌ن “. بۆچی؟
ئایا ئه‌گه‌ر شاره‌زای ژیانی یۆگیه‌كانیت له هیندستان و هه‌ر شوێنێكی تری ئه‌م دونیایه ، هیچ كات له‌خۆتت پرسیوه ئه‌م هه‌موو توانایه له كوێوه دێت. (سیدهارتا بودا) دێت و به‌هه‌زاران مورید له‌ده‌وری رێنماییه‌كانی كۆده‌بنه‌وه بێ ئه‌وه‌ی ته‌نها كه‌سێكی درێژە
ئاب 20, 2010
جوگرافیای ده‌روون
جوگرافیای ده‌روون
د. سابیر بۆکانی
زانکۆی سلێمانی
لەباسکردنى جوگرافیاى دەرووندا، ژینگەى دەروونى دێتە گۆڕێ و قسە هەڵدەگرێ و ناشتوانیت لەسەر ژینگەى دەروون بدوێى، ئەگەر تایبەت بەژینگەکانى بایۆلۆژىء فیزیایى و کلتورى شتێکت نەوتبێت. ژینگە لەسایکۆلۆژیادا تاکە چەمکێکى دیاریکراونییەو هەر بەتەنها فیزیاى شاخ ودەشت و، سەرماو گەرماو، دەنگ و ڕوناکى و کەرەسە مادییەکانیتر ناگرێتەوە. وەک چۆن بەتەنها بایۆلۆژیاى جەستەوکۆئەندامەکانى دەمارو مێشک وخوێن و زاووززێ و ئەوانیتر ناگرێتەوە. بەهەمان شێوەش هەر زمانء کلتورو نەریت و پێکهاتەى خێزان و دامودەزگا کۆمەلایەتییەکانیتر ناگرێتەوە. درێژە
ئاب 20, 2010
له‌نێوان منداڵی بیرکۆڵ و ته‌نها خودی – دا
لەنێوان منداڵی بیركۆڵ و منداڵی تەنهاخودی- دا
توێژەری دەروونی: هاوار حەمە ساڵح قادر
نەخۆشخانەی سۆزی دەروونی
1- منداڵی بیركۆڵ بەوە جیادەكرێتەوە كەئارەزووی نزیك بوونەوە و تێكەڵبوون و خۆگونجاندنی هەیە لەگەڵ دایك و باوكی و گەورەكان و منداڵی هاوتەمەنی خۆیان, كە ئەم خەسڵەتە كۆمەڵایەتییە نادیارە لەمنداڵی تەنها خودیدا.
2- منداڵی بیركۆڵ لەوانەیە دەسكەوتێكی زمانەوانی بۆخۆی بنیاد بنێت و گەشە بەزمانی بدات درێژە
ئاب 10, 2010
به‌هاکان و کاریگه‌رییان له‌سه‌ر که‌سێتی
بەهاكان و كاریگەرییان لەسەر كەسێتی
ئامادەكرنی
توێژه‌ری ده‌روونی
تەها حسین والی
بەها بریتیە لە كۆمەڵێك دەربڕینی مەعریفی و هەڵچونی و ڕەفتاری و كۆمەڵایەتی و ئاكاری و پەروەردەیی ڕێكخراو كەلەپرۆسەی گۆشكردنی كۆمەڵایەتیەوە فێری دەبین و وەری دەگرین .
هەربۆیە دەبینین بەهاكانی مرۆڤ لەكۆمەڵگەیەكەوە بۆكۆمەڵگەیەكی تر دەگۆڕێت و شێوەیەك لە بارگاوی بوون بەسروشتی ئەو كۆمەڵگەو كلتور و ئاكاری درێژە
ئاب 10, 2010
ڕۆشنبیری ده‌روونی
ڕۆشنبیری دەروونی
د. سامان شێخ أنور
دكتۆرا لە نەخۆشییە دەروونییەكان
نەخۆشخانەی گشتی سلێمانی/ بەشی دەروونی
مەبەست لەم دەستەواژەیە زۆر فراوانەو دەتونین بڵێین زۆربەی بوارەكانی ژیان دەگرێتەوە لە منداڵییەوە تا پیری و مردن, ئەوەی لێرەدا زیاتر مەبەستمانە رۆشنبیری دەرونییە لای تاكی كورد و ئەو زانیاریانەی كە تاك دەیزانێت سەبارەت بە میكانیزمی بیركردنەوە,هزر,وەرگرتن,هەڵس و كەوت و چۆنێتی دروست بونی نەخۆشییە دەرونییەكان ,….هتد.
بێگومان دەرون مەودایەكی هێجگار فراوان و بەرینە,تەریب لەگەڵ مرۆڤدا دروست دەبێت و كاریگەر دەبێت بە روداوەكانی ژیان و هاوشێوەی جەستەش دوچاری جۆرەها نەخۆشی و كێشەو تێكچون دەبێتەوە كە هەندێك لەمانە درێژخایەن و هەندێكیشیان كاتییەو لەوانەیە تەنها چەند رۆژێك بخایەنێت. درێژە
ئاب 10, 2010
مۆراڵ له‌نێوان مرۆڤ و یه‌زداندا
مۆراڵ له‌نێوان مرۆڤ و یه‌زداندا
کامەران چڕوستانی
chrostani@hotmail.com
درووستبوونی ئاینەکان زۆر لەپێش سەرهەڵدانی شارستانییەتی مرۆڤدا کاردانەوەیەک بوو بۆ ئەو دیاردە سروشتییانەی، کە مرۆڤ ڕۆژانە لە ژیانی خۆیدا دەیبینی و بەرەو ڕووی دەبۆوە، لە هەمان کاتدا نەیدەتوانی ڕوونکردنەوەیەکی لۆژیکانە بۆ ئەو دیاردانە دابنێت. مرۆڤ لاوازێتی خۆی بە ئاشکرا دەبینی لەبەردەم هێزی بێسنووری سروشتدا. لە تاواندا بۆ ئەوەی خۆی بخاتە ژێر پارێزگاری هێزێکی دەسەڵاتدارتر، کە بتوانێت بیپارێزێت، چەندەها ئاین و ڕێبازە جیاوازەکانی لە سەرتاپای جیهاندا پێکهێنراوە، کە هەتا ئێستاش هەندێکیان هەر هەمان سروشت دەپەرستن، درێژە
ئاب 10, 2010
تێڕوانین: چی، چۆن ده‌بینیت؟
تێڕوانین: چی, چۆن دەبینیت؟
کامەران چڕوستانی
chrostani@hotmail.com
لەم وێنەیەدا ژن و پیاوێک ڕوویان کردۆتە یەکتر و سەیری یەکتر دەکەن، بەڵام لە ڕاستیدا لە توانایندا نییە، بە ڕوونی یەکتر ببینن. هەر یەکەیان ئەڕوانێتە ئەو وێنەیەی، کە لە ناو خودی خۆیدا سەبارەت بەوی تر کێشاویەتی، بەڵام ئەو وێنەیە دیمەنە ڕاستەقینەکە، دەموچاوە ڕاستەقینەکەی کەسەکی تری داپۆشیوە.
هەر یەکێک لە ئێمە دەتوانین فلیمێک سەبارەت بە کەسان و بارودۆخەکانی دەوروبەری دروست بکەین. ئەمە زۆر جار ڕوو دەدات، کاتێک ئێمە بە تەواوەتی هۆشمەند نەبین سەبارەت بە پلانەکانمان، چاوەڕوانەکانمان، سۆزمان، هەستمان وە هەروەها بڕیارەکانمان. لەبری ئەوەی لێپرسراوێتی هەموو ئەم درێژە
ئاب 10, 2010

دوا سەرنجەکان: