ئایا پزیشکه ده‌روونیه‌کان شێتن؟
ئایا پزیشكە دەروونیەكان شێتن؟
د. ڕێدار محەمەد ئەمین
بۆردی دەروونی
قسەیەكی باو لەناو كوردەواری هەیە دەڵێت(عالەم شێت بوو دەچێتە ئۆمەر مەندان،ئەی گەر ئۆمەر مەندان شێت بوو بۆ كوێ بچێت؟)هەر لەم ڕوانگەیەش كاتێك لە ئەحواڵی پزیشكێكی خزمت دەپرسیت ونەخۆشە پێی دەڵێیت(بۆ چما دختۆریش نەخۆش دەبن؟)ئەمەش دەبێتە جێگەی سەرسوڕمان لای خەڵك،چونكە ئەو ڕاستیەی لای ئەوان چەسپاوە،هەرگیز نابێت دكتۆر نەخۆش بێت،چونكە ئەوان لە هەموو كەس زیاتر ئاگایان لە تەندروستی خۆیانە،بەم پێیەش دكتۆر دەبێتە نموونەی باڵا.ئەم بۆچوونەش وایكردووە زۆر بە خێرایی متمانەیان لە دكتۆر بسێننەوە كاتێك بە نەخۆشی دەیبینن.ئایا گەر پزیشكێك پسپۆڕی دڵ بوو،مانای وایە تووشی نەخۆشی دڵ نابێت؟یان گەر پسپۆڕی گورچیلە بوو،تووشی هەوكردن وبەردی گورچیلە نابێت؟پزیشكیش هەر وەك كەسێكی تر مرۆڤەو ئەگەری تووشبوونی بەهەر درێژە
ته‌مموز 15, 2010
که‌می وریایی و جووڵه‌ی زۆر (A.D.H.D)
كەمی ووریایی و جوڵەی زۆر
A.D.H.D
Attention Deficit / Hyperactivity Disorder
هۆكارەكانی , نیشانەكانی , دەستنیشانكردنی و چارەسەری
صــــلاح حســــــــن \ چارەسازی دەروونی
ئەگەر بمانەوێت لەم نەخۆشیە ووردبینەوە دەبینین بەم ناوە تازەیەی واتە ( كەمی ووریایی و جوڵەی زۆر ) مێژوویەكی لە مێژینەی نیە و ماوەیەكی كەمە بەم ناوە هاتۆتە مەیدانەوە , بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە كە ئەم نەخۆشیە تازەیە بەڵكو ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە جاران بە ( بچوكە لەناوچوونی مێشك Menimal Brain Damage ) ناسرابوو , ئەمە لەلایەك.لەلایەكی دیكەوە جاران ناوەكەی هەر ئاماژەبوو بۆ تەنها هۆكارێك و پشت گوێ خستنی هۆكارەكانی تر. درێژە
ته‌مموز 15, 2010
خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ کتێبی (خۆشه‌ویستی ‘ ژیان ‘ سێکس)
خوێندنەوەیەك بۆ كتێبی ” خۆشەویستی ” “ژیان” “سێكس”
تویژەری كۆمەڵایەتی
بیلال ئەبو بەكر موحەمەد
ئەم كتێبە یەكێكە لە سەرچاوە گرنگەكانی ژیانی گەنج ، لە نوسینی “بربارە كارتلاند” و لەوەرگێرانی “عەبدوڵامەتنیە” و لە بڵاوكراوەكانی “خانەی ریزوانە” سوریا ، و لە دووتوێی 270 لاپەرەیە ، لەبەر گرنگی ئەم سەرچاوەیە حەز دەكەم خوێندنەوەیەكی بۆ بكەم.
سەرەتای كتێبەكە بە پێشەكیەك دەست پێدەكات لە لایەن وەرگێرەوە نوسراوە ” بۆ هەموو ئەوانەی دەیانەوێت هەندێك لە راستیەكانی ژیان بزانن لە كۆمەڵگایەك جگە لە كۆمەڵگای عەرەبی ، بۆ گەنجانی كوڕ‌و كچ ئەوانەی دەیانەوێت پێك هاتەی خۆیان بزانن” پاشان بەشی یەكەم دەست پێدەكات ” “سەرەتای خۆشەویستی”، درێژە
ته‌مموز 13, 2010
پرسیار و وه‌ڵام ده‌رباره‌ی ڕاهێنانه ده‌روونییه‌کان
پرسیار و وه‌ڵام ده‌رباره‌ی ڕاهێنانه ده‌روونییه‌کان
چۆپی مه‌جید
خوێندکاری خوێندنی باڵای سکاندینافیای نێوده‌وڵه‌تی له سوید
فه‌رموون هه‌ندێ پرسیار‌و وه‌ڵام که له زۆرێك ڕۆژنامه‌و ماڵپه‌ڕو ته‌له‌فزێۆنه‌کاندا ڕووبه‌ڕوی مامۆستا ڕاهێنه‌ری ده‌روونی عه‌بدوڵا تۆفیق ئه‌بێته‌وه. ئه‌م پرسیارانه له لایه‌ن ئاژانسی ده‌نگوباسی کوردستان به‌ناوی ( ئاکنیوز) له عه‌بدوڵا تۆفیق کراوه. هیوادارین هه‌ندێ وه‌ڵام بێت بۆ هه‌وادارانی وه‌رزشه ده‌روونیه‌کان.
پرسیار: مێژوی سه‌رهه‌ڵدانی وه‌رزشه‌ده‌روونیه‌کان بۆ که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
وه‌ڵام: وه‌رزشه ده‌روونیه‌کان دوو مێژوی هه‌یه، یه‌کێکه‌میان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌زاران ساڵ پێش ئێستا‌و ئه‌ویتریشیان شێوه زانستیه‌که‌یه‌تی که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ درێژە
ته‌مموز 7, 2010
ئافره‌ت له‌سێکسدا چی ده‌وێت؟
ئافرەت لە سێکسدا چی دەوێت؟
کامەران چڕوستانی
chrostani@hotmail.com
چ پیاوێک هەیە، کە نەیەوێت بۆ هاوسەرەکەی لە ژیانی سێکسییدا چالاک و گونجاو بێت؟ هەموو پیاوێک دەیەوێت هاوسەرەکەی لە ژیانە سێکسییەکەدا تێر بکات و بەختەوەری پێ ببەخشێت، بەڵام بەپێی ئەو توێژینەوانەی، کە لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا کروان، لە 56%ی ئارەزووەکانی سێکسیی ئافرەتان ناگەیەنراونەتە خاڵی کۆتایی. جا لە کۆمەڵگایەکی کوردی‌دا بێگومان ئەم ڕێژەیە زۆر لەوە گەورەترە و کێشەی سێکسیی یەکێکە لە کێشە گەورەکانی خێزانی کورد. یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکان ئەوەیە: زۆربەی پیاوان بۆچوونیان وایە، کە ئەو شتەی پیاوەکە ده‌وروژێنێت و ڕەحەتی دەکات، درێژە
ته‌مموز 7, 2010
هونه‌ری ئاخاوتن: ئه‌و کێشه‌یه‌ی که کۆمه‌ڵگه‌که‌مان پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت
هونەری ئاخاوتن: ئەو کێشەیەی کە کۆمەڵگه‌کەمان پێوەی دەناڵێنێت.
کامەران چڕوستانی
Chrostani@hotmail.com
بودا دەڵێت: ئامانجی هەموو کەسێک شادی و هێمنییە. بۆ ئەوەی بەم ئامانجەش بگەیت، با دڵت هێندە گەورە بێت، کە لە ناو سنوورەکەیدا جێگای کەسەکەی بەرامبەریشتی تێدا بێتەوە.
بەڵام لە کۆمەڵگای ئێمەدا زۆرجار، کاتێک کێشەیەک لە نێوان دوو کەسدا، دوو خێزاندا، دوو گروپدا دروست دەبێت، دەرگای ئاخاوتن لە یەکتر دادەخەن. هەر یەکەیان هەول دەدات زۆر دەرببڕێت، بەڵام کەم گوێ بگرێت.
ئایا ئێمە چەند دەدوێین؟ لە هەمان کاتدا چەند گوێ دەگرین لە بەرامبەر؟ چۆن گوێ لە بەرامبەر دەگرین؟ درێژە
ته‌مموز 7, 2010
هه‌ڵسه‌نگاندنێکی بابه‌تیانه بۆ چه‌مکی عیشق
( هەڵسەنگاندنێكی بابەتیانە بۆ چەمكی عیشق)
چۆمان احمد
توێژەری كۆمەڵایەتی
عیشق و خۆشەویستی ڕەگ و ڕیشەیەكی مێژوویی هەیە و لەگەڵ پەیدابوونی مرۆڤایەتیدا بوونی هەبووە ، ئەوەی بووەتە پاڵنەرێك بۆ نوسەران و بیریاران بۆ لێدوان و نوسین لەسەری بەردەوام بوونیەتی بە درێژایی سەرجەم قۆناغ و جێگاكان لەسەر گۆی زەویدا. پێش چوونە ناوەڕۆكی باسەكەمان و شیكردنەوەی تەواوی مەبەست و ئامانجی نووسینەكەمان ، بەباشی دەزانین لە پێناسەی عیشقەوە دەستپێبكەین لەبەر ئەوەی گەر مانای خودی چەمكەكە نەزانراو و ناڕوون بێت ئەوا هەرشتێك بڵێین لەسەر ئەم بابەتە تەواو ئامانجەكەمان ناپێكین ، وشەی عیشق لەبنەمادا چەمكێكی عەرەبیەو لەفەرهەنگی عەرەبیدا بە چەندەها شێوە ماناكراوە كە هەمووی دەگەڕێتەوە بۆیەك ڕاستی و درێژە
ته‌مموز 5, 2010
ئاسایشی ده‌روونیی
مرۆڤ بونەوەرێكی زیندووی خاوەن هەست و سۆز و ئەقڵ و هۆشە، ئەگەرچی ئەم سیفەتانە هەمووی سیفەتی جیاكەرەوە و جێگەی شانازی مرۆڤن و هەر ئەم تایبەتمەندیانە مرۆڤی كردۆتە گەورە و سەرداری ژیان، بەڵام هەر لەڕێگەی ئەم تایبەتمەندی و سیفەتە جیاكەرەوانەوە بەردەوام فشاری دەروونی بۆ دروست دەبێت، ئەویش بەهۆی چەندین هۆكار و لەچەندین سەرچاوەی جیاوازەوە، كەدەبێتە هۆی نیگەرانی مرۆڤ و خەو و خۆراكی لێدەشێوێنێت و ژیانی لێ تاڵدەكات.
بۆ ئەوەی دەروونمان لەبارودۆخی ئارامی و بەختەوەری دەروونیدا بمێنێتەوە درێژە
ته‌مموز 1, 2010


دوا سەرنجەکان: