پیرۆزبایی کوژانه‌وه‌ی سێیه‌مین مۆمی ته‌مه‌نی ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی
به‌بۆنه‌ی کوژاندنه‌وه‌ی سێیه‌مین مۆمی ته‌مه‌نی ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسییه‌وه جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م نووسه‌ران و خوێنه‌رانی به‌ڕێز ده‌که‌ین، ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی له سێ ساڵی ڕابردوودا توانیویه‌تی خزمه‌تێکی بچووک به‌خوێنه‌رانی خۆی بکات، به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی بتوانین درێژه‌پێده‌ری کاروانی ساڵانی ڕابردوومان بین. جارێکی تر ده‌ستی گشت نووسه‌ره به‌ڕێزه‌کان ده‌گووشین که به خامه به‌بڕشته‌کانیان فێنکایی ده‌گه‌یه‌ننه ده‌روونی خوێنه‌رانی ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی و له‌م ڕۆژگاره پڕ جه‌نجاڵی و فشاری ده‌روونییه‌دا درێژە
ته‌مموز 31, 2010
پیرۆزبایی / سه‌نته‌ری ڕاوێژکاریی خێزان و دوو ساڵ به‌خششی به‌رده‌وام
پیرۆزبایی / سه‌نته‌ری ڕاوێژکاریی خێزان و دوو ساڵ به‌خششی به‌رده‌وام
سه‌نته‌ری ڕاوێژکاریی خێزان بۆ گرفته ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌ییه‌کان له‌شاری سلێمانی له (1/8/2008) دامه‌زرا و وه‌ک ڕێکخراوێکی ناحکومی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵه به‌رده‌وام له‌بواری کێشه و نه‌خۆشییه ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌ییه‌کاندا ئه‌سپی خۆی تاوداوه و له‌و ماوه‌یه‌دا خزمه‌تێکی به‌رچاوی پێشکه‌ش به‌هاوڵاتیانی کوردستان به‌گشتی و پارێزگای سلێمانی به‌تایبه‌تی کردووه. درێژە
ته‌مموز 31, 2010
مانای ژیان
مانای ژیان ” The meaning of life ” وەک بەشێک لە دەروونناسی هەمیشە بە ناوی “ڤیکتۆر فرانکڵ”ەوە بەستراوە. ئەم دەرونناس و دەمارناسە نەمساویە لە ژیانی خۆیدا ڕووبەڕووی دژوارترین ئەشکەنجە بۆتەوە: لە ناو چوار سەربازگەی جیاوازی جولەکەکاندا لە سیستێمی هیتلەردا لە ژیاندا مایەوە. لەوێوە لەو کاتەدا سەرنجی لە خۆی و کەسانی تر دەدا وە بۆی دەرکەوت، کە مرۆڤ هەموو شتێک لەدەست دەدات، گەر نەیەوێت بۆ ژیانی خۆی هیچ مەبەستێک یاخود ئامانجێک بوونی درێژە
ته‌مموز 31, 2010
کێشه خێزانییه‌کان و چاو و حه‌سودیی و جادو (سیحر)
كێشە خێزانیەكان و چاو و حەسودیی و جادو (سیحر)
توێژەری كۆمەڵایەتی
بیلال ئەبوو بەكر موحەمەد
لە كۆمەڵگای ئێمەدا بەداخەوە لە زۆربەی شوێنەكاندا یان لە زۆربەی روداوەكانی ژیانی رۆژانەماندا زیادەرەویەك هەیە لە بروا بوون بە (چاو) یان جادو حەسودی ، بێگومان ئەمەش رۆلێكی زۆر خراپی هەیە لە تێگەشتنی هۆكارەكانی ئەو كێشە جۆر بەجۆرانە و دواتر ئالۆز بونی رێگاكانی چارەسەر كردنی.
بێگومان هۆكاری ئەم كێشانە هیچ پەیوەندیەكیان بەو هۆكارانەی باسمان كرد نیە ، لە هیچ توێژینەوەیكدا ئەو هۆكارانە درێژە
ته‌مموز 31, 2010
ئاگادارییه‌ک له‌ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسییه‌وه
ئاگادارییه‌ک له‌ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسییه‌وه
ڕۆژی (1/8) سێ ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر ته‌مه‌نی ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسیدا، له‌م ڕۆژه‌دا ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسی وه‌ک ڕۆژنامه‌یه‌کی ئه‌له‌کترۆنی زانستیی تایبه‌ت به ده‌روونناسی هاته بواری ڕۆژنامه‌نووسیی کوردیی ئه‌له‌کترۆنییه‌وه، هه‌تا ئه‌مڕۆش وه‌ک پێشه‌نگی ماڵپه‌ڕ و گۆڤار و ڕۆژنامه‌کانی کوردستان له‌بواری ده‌روونناسیدا ماوه‌ته‌وه، له‌م یاده‌دا داوا له‌نووسه‌ر و خوێنه‌ره به‌ڕێزه‌کانی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ین، هه‌ر سه‌رنج و تێبینییه‌کیان هه‌یه به‌مه‌به‌ستی زیاتر گه‌شه‌کردنی ئه‌م ماڵپه‌ڕه و پڕکردنه‌وه‌ی هه‌ر که‌لێنێک که بوونی هه‌بێت، بۆمان ڕه‌وانه بکه‌ن له‌ڕێگه‌ی پۆستی ئه‌له‌کترۆنی به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕه‌وه.
له‌گه‌ڵ ڕێز و خۆشه‌ویستیمان
s.siwaily@gmail.com
ته‌مموز 30, 2010
سڵ مه‌که‌ره‌وه له‌خه‌ونه‌کانت
سڵ مەکەوە لەخەونەکانت
نوسینی/ دێڤد سکوت
وەرگێرانی لەعەرەبییەوە/فرمێسک مستەفا
خەونەکانت لانکەی داهێنانەکانتن.
باوەڕ هێنانت بەخەونەکان دەیانکاتە حەقیقەت.
خۆت بدەرە دەستی خەونەکانت.
بەرهەڵداری خۆت بکە بۆی ..
ئەو خەونە ببینە کە هەمیشە دەیانبینیت و لە ناوەوەتدا خەونێکی ئەزەلی تۆ بووە ..
وەک منداڵ بە لەناو خەونەکانتدا. درێژە
ته‌مموز 30, 2010
فۆبیای شه‌وی په‌رده
فۆبیای شەوی پەردە
توێژەری دەروونی
سامان سیوەیلی
لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا، لەنێو ئەو كێشە دەروونیانەی ڕوویان كردۆتە سەنتەری ڕاوێژكاریی خێزان، ڕێكەوتی سێ حاڵەتم كردووە لەڕەگەزی مێینە كە دووچاری فۆبیای شەوی پەردە هاتبوون، یەكەمیان ساڵێك و شەش مانگ تێپەڕیبوو بەسەر ژیانی هاوسەرگیرییدا بەڵام هێشتا هیچ پرۆسەیەكی سێكسیی لەگەڵ هاوسەرەكەیدا ئەنجام نەدابوو، تەنانەت پاش مانگێك لەدەستپێكی ژیانی هاوسەریی بۆ چارەسەركردنی ئەم حاڵەتە و ڕەواندنەوەی ترسەكەی چۆتە لای پزیشكی ژنان و بەنەشتەرگەری پەردەی كچێنی درێژە
ته‌مموز 29, 2010
به‌ره‌و ئه‌زموونکردنه‌وه‌یه‌کی تری عیشقی
بەرەو ئەزموونكردنەوەیەكی تری عیشقی
ئەمیر رەزا
سروشتی ئەو كایانەی كە پەیوەندییان بە زانستی ماددەكانەوە هەیە وەك بابەتەكانی فیزیا وكیمیا و پزیشكی و…….هتد هەمیشە مەودایەكیان هەیە بۆ ووردبوونەوە تیایدا و دەرئەنجامە یەك لەدوایەكەكان تاراددەیەك جیاوازی تێدا دەبینرێت، ئەگەر ئەو بابەتانە بەپێی سەردەم و پێشكەوتنەكان وابخوازێت كە هەمدیسان لێكدانەوەیەكی تری بۆ بكرێت، ئەوا ئەو بابەتانەی كە پەیوەندییان بە ناوەوەی مرۆڤ و ئاگایی ناخەوە هەیە وەكو ئەخلاق و عەدالەت و عیشق و…..هتد، پێویستیان بەوە هەیە هەم جارێكی تر ئەزموون بكرێنەوە نەك تەنها لێكدانەوە و بەس ، هەربۆیە باسەكەم ناوناوە (بەرەو ئەزموونكردنەوەیەكی تری عیشقی) ، بابەتێكی وەكو عیشق یان باشتر بڵێم جیهانی عیشق درێژە
ته‌مموز 25, 2010
خه‌ته‌نه‌کردنی مێینه
خەتەنەكردنی مێینە
توێژەری دەروونی
سامان سیوەیلی
چەند ستەمێكی گەورەیە نزیكترین كەسی منداڵ كە دایك و باوكە ئەو بوێرییەیان هەبێت، ئەو دڵڕەقییە پیادە بكەن، لەسەر نەخشەی جەستەی جگەر گۆشە مێینەكانیان ئەندامێك بسڕنەوە كە بەیەكێك لەئەندامە سەرەكییەكانی جەستەی مێینە دادەنرێت، بەجۆرێك دەتوانین بڵێین ئەندامی سێكسیی سەرەكی مێینەیه و بەرامبەر (چووك)ی ڕەگەزی نێرە. خەتەنەكردنی مێینە بریتییە لەبڕینی بەشێك لەو ئەندامەی جەستەی مێینە كە به(قیتكه) ناسراوە لەگەڵ هەردوو لێوی بچوكدا. درێژە
ته‌مموز 23, 2010
کاریگه‌ریی فشار له‌سه‌ر ده‌روون
كاریگه‌ریی فشار له‌سه‌ر ده‌روونی مرۆڤ
د. ریدار محه‌مه‌د ئه‌مین
پسپۆر(بۆرد) ی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان
هیچ كه‌سێك نیه له ئێمه ڕۆژانه تووشی فشار یان دڵه‌ڕاوكێ نه‌بێـت، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و ئاسته‌نگ‌وگرفتانه‌ی دێنه ڕێمان، زۆرجار گۆڕانكارییه‌كی كه‌م له‌كاری ڕۆژانه‌ی مرۆڤ فشار دروست ده‌كات، وه‌ك گه‌شتێك بۆ شوێنێك كه یه‌كه‌مجار بۆی ده‌چێت، یان ماڵ گواستنه‌وه بۆ گه‌ڕه‌كێكی تر، فشار به‌مانا فراوانه‌كه‌ی، بریتیه له‌هه‌ر هێزێك كه‌وا ده‌خرێتـه سه‌ر ته‌نێك‌و گۆڕان دروست ده‌كات، فشاری ده‌روونیش، بریتیه له‌و هێزه‌ی ده‌خرێته سه‌ر مێشكی مرۆڤ و گوڕانكاریی ده‌روونی‌و جه‌سته‌یی دروست ده‌كات، ئه‌گه‌رچی فشار هه‌ستێكی ناخۆشه‌و وا له مرۆڤ ده‌كات هه‌ست به گرژی‌و دڵته‌نگی، درێژە
ته‌مموز 23, 2010
سه‌ربه‌ستی، سێکس، ئایین و دابونه‌ریت: کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له‌کوێی ئه‌م ئاوێته ئاڵۆزه‌دایه؟
سەربەستی، سێکس، ئاین و دابونەریت: کۆمەڵگای کوردی لە کوێی ئه‌م ئاوێتە ئاڵۆزەدایه؟
کامەران چڕوستانی
chrostani@hotmail.com
هەرکاتێک دەرگای وتووێژ واڵا دەکرێت بۆ ئەم چوار دەستەواژەیە، هێڵە سوورەکان دەردەکەون و سنوورەکان خۆیان پیشان دەدەن، بڕیارە پێشەکییەکان و بۆچوونە قاڵبکراوەکان دووبارە دەکرێنەوە. ئەوەی زۆر زەق و ئاشکرا بێت، بریتییە لە ڕادیکاڵیزم لە بیرۆکەکاندا، چونکە زۆربەی جار هێڵێکی مامناوەند لە شیکردنەوەی ئەم باسانەدا نادۆزرێتەوە، بەڵکو بیروبۆچوونەکان لە قوڵایی ئایدۆلۆجییەکانەوە دێنە دەرەوە، دوور لە واقیعییەتی کۆمەڵگاکە. واتا مامەڵەکردن لەگەڵ بنەماکان دوورە لە مرۆڤ: ئەو یەکەیەی کە بنچینەی یەکلاکردنەوەی ئەم دەستەواژانەن. هەوڵ دەدەم هەندێک ڕاستی بخەمە بەردەمی خوێنەر، ئەگەرچی هەندێک لەوانە نەیانەوێت ئەو وشانە بەر چاویان بکەوێت و هەندێکی تریش هەوڵ دەدەن درێژە
ته‌مموز 21, 2010
ناسۆر مه‌کێشه
ناسۆر مەکێشە
نوسینی /دێڤد فیسکوت
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە/ فرمێسک مستەفا
هەموو ئەکەسانەی لە ژیانیاندا خەمبارن ، ئه‌م ڕه‌وشه ده‌روونیه‌یان پەیوەسته بەو ڕووداوانەی کەله‌ژیانیاندا ڕوویانداوە. زۆربەی ژانکۆکانیشیان پەیوەندی بە ڕووداوه له‌مێژینه‌کانی ژیانیانه‌وه هه‌یه.
تۆ بۆ ئەوە نەهاتوویتە دنیاوە تا بەخەمباری بژیت. ئەوە تەنها هەستێکە کە هەندێ کات خۆت ئەیدەیت بەخۆت، گەر ئازارەکانی خۆت بە ژیاویی بهێڵیتەوە ئه‌وا تۆ خەمبار دەبیت. خەمە کپ بوووەکانت لە ناوەوەتدا دەژین، لەبەر ئەوەی جێگایەکی دیکەی تریشیان نیە که‌واته ئازارت ئەدەن.. درێژە
ته‌مموز 17, 2010
بۆچی له‌سه‌ر به‌ساڵاچووان نانوسین؟

بۆچی له‌سه‌ر به‌ساڵا چووان نانوسین؟
عه‌بدوڵا تۆفیق/ ڕاهێنه‌ری ده‌روونی
سوید
هه‌ر وه‌ك ئه‌زانین مرۆڤ به چه‌ند قۆناغێکی ته‌مه‌ندا ده‌ڕوات که ئه‌وانیش بۆ نمونه ( له سکی دایکدابوون، ساوا، مناڵی، لاوی، گه‌نجی، پێگه‌شتوو، گه‌وره‌ساڵ و دواتر چوونه ته‌مه‌ن و پیری)یه.
ئێمه وه‌ك نوسه‌ر، پسپۆڕ، پزیشك، کۆمه‌ڵناس، ده‌روونناس و شاره‌زا و کارمه‌ندی بواری ته‌ندروستی زۆرجار باس له په‌روه‌رده ، ته‌ندروستی ده‌روونی و فیزیکی، ڕۆشنبیری مناڵ و هه‌رزه‌کار ئه‌که‌ین به‌ڵام بۆ من هه‌میشه جێگای سه‌رنج و تێڕوانین بووه و پرسیارم لا دروست ئه‌بێت که ئایا کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا ( پیری) تیانیه؟ ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه ڕاست ناکه‌ین، ئه‌گه‌ر هه‌یشه بۆ وا په‌راوێزکراون؟ درێژە
ته‌مموز 17, 2010
وه‌همی خه‌فه‌ت له‌کوێوه دێت و چاره‌سه‌ره‌که‌ی چییه؟
وەهمی خەفەت لە كوێوە دێت و چارەسەرەكەی چیە ؟
ن/ یۆگی هاوبیر كامەران
پێشكەوتنی تەكنەلۆژی و زیادبونی ئەو هەمو ئامێرەو گەورەبونی شارەكان و كۆچی گوندنشینەكان بۆ شار‌و بەرزبونەوەی خەرجی تاكەكەس و پێگەیشتنی هەندێ وڵاتی مامناوەند لەڕوی ئابوریەوە و بڵاوبونەوەی شەڕو دوبەرەكی سیاسی وەك پەتایەكی كوشندە و هەندێ هۆكاری دیكە ، وایان كردوە (مرۆڤی ڕەق) واتە (مرۆڤی سەردەم) ئالودەی سەدان جۆر گرفتی دەرونی و جەستی و ڕۆحی ببێتەوە . گرفتەكان بەكۆ لەگەڵ ئەو هۆكارانەی سەرەوە سەرەنجامی فشاری ژیانی ڕۆژانەو نەبونی هۆشیاری و هەڵەتێگەیشتنی ئێمەن لە ژیان و چوار دەوروبەرمان ، درێژە
ته‌مموز 15, 2010
ئاگاداربه … هه‌ناسه ده‌ده‌یت “”" (ڕاهێنانێک بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی قه‌له‌ق و نائارام و توندوتیژن)
ئاگاداربە …هەناسە دەدەیت !!!
(ڕاهێنانێك بۆ ئەوكەسانەی قەلەق و نائارام و توندوتیژن)
ن/ یۆگی هاوبیر كامەران
یەكێك لەهەرە داماویەكانی ئینسانی سەردەم ئەوەیە كە بێ ئاگایە… مرۆڤ بێ ئاگایە لە خواوەند.. لە هەقیقەتی خۆی.. لە زیندوێتی و شعوری بەرامبەرەكەی.. لە ئازاری خەڵكانی دیكە.. بێ ئاگایە لە لێدانی دڵی.. لەو هەمو هەست و خەیاڵاتەی بەمێشكیدا دێت.. مرۆڤ بێ ئاگایە لە هەڵچونە عاتیفی و هەستەكیەكانی.. بێ ئاگایە لە هەناسەهەڵمژین و هەناسەدانەوەی.. بێ ئاگایە لەوەی كە شەڕ تەنها ڕێگەی لەناوچون و خاكەساریە.. بێ ئاگایە لەو هێزە گەورەیەی كە لەناخیدا وجودی هەیەو دەتوانێت بۆ ئاشتی جیهانی بەكاری بهێنێت.. درێژە
ته‌مموز 15, 2010



دوا سەرنجەکان: