په‌شیمان بوونه‌وه له‌هاوسه‌رگیری
په‌شیمان بوونه‌وه له‌هاوسه‌رگیری
توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه هه‌موویان وه‌ک یه‌ک له‌پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ناڕوانن، ئه‌م جیاوازییه‌ش له‌دید و تێڕوانیندا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جیاوازی له ته‌مه‌ن و ڕه‌سینی هه‌ڵچوونی و سۆزداری، ئاستی ڕۆشنبیری، ئاستی کاریگه‌ر بوون به به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، ئاستی پابه‌ندبوون به‌ئایین، پایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئاستی ئابوری. که‌واته ده‌کرێت بڵێین بوونی جیاوازی له‌دیدی تاکه‌کاندا بۆ پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری دیارده‌یه‌کی ئاساییه. وه‌لێ گشت ئه‌م جیاوازییانه ده‌بێت له‌ناو چێوه‌ی ئه‌و بازنه‌یه‌دا بێت که کۆبیری کۆمه‌ڵگه و ڕێککه‌وتنێکی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵهێنجراوی ناو هه‌ناوی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ی له‌سه‌ره. درێژە
حوزه‌یران 29, 2010
زۆرانبازی له‌پێناو وشه‌یه‌کی تردا – کێشه‌ی ئاخاوتن لای منداڵان
زۆرانبازی لە پێناو وشەیەکی زیاتردا
کێشەی ئاخاوتن لای منداڵان
نووسینی: ماختهێلد کلاین
وەرگێڕان: کامەران چڕوستانی
chrostani@hotmail.com
منداڵان وشەیان کەمە، بەڵام هەرچۆنێک بێت لە کۆتاییدا هەر دەبێت بدوێن، لە پاش ئەمەش بخوێننەوە و بنوسن. گەر منداڵێک لە هاوتەمەنەکانی خۆی دوا کەوت، ئەمە هێمایەکە بۆ لاوازی و کێشەیەکی خوێندنەوە و نووسین.
ئایا منداڵەکەت وشەیەک هەڵدەگەڕێنێتەوە یاخود هەندێک دەستەواژەی لە بیر دەچێتەوە، کە لە پێشدا توانیویەتی؟ ئایا منداڵەکەت بە ناڕوونی قسە دەکات و حەز درێژە
حوزه‌یران 29, 2010
نه‌عله‌کانی پاشا و چه‌ند چیرۆکێکی تر
چیرۆكی پاشا‌و چەند چیرۆكێكی تر
توێژەری كۆمەڵایەتی
بیلال ئەبوبەكر موحەمەد
(1)
نەعلەكانی پاشا
دەگێرنەوە لە كۆندا پاشایەك دەبێت حوكمی دەوڵەتێكی گەورە دەكات … ئەم پاشایە دەیەوێت گەشتێكی فراوان بە وڵاتەكەیدا بكات ، پاش ئەوەی دەگەرێتەوە قاچی توشی هەوكردن (التهاب) دەبێت بەهۆی ئەوەی زۆر دەروات بە رێگای وشك و گڵ دا، بۆیە بریارێك دەردەكات كە هەموو رێگاكانی شار داپۆشن بە پێستی ئاژەڵ درێژە
حوزه‌یران 22, 2010
بیرکردنه‌وه (Thinking) / به‌شی سێیه‌م و کۆتایی
بیرکردنه‌وه (Thinking)
به‌شی سێیه‌م و کۆتایی
دکتۆر که‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی
دکتۆرا له‌ده‌روونناسی
1-بیرکردنه‌وه‌ی بابه‌تییانه ( التفكير الموضوعي }
مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه، ده‌بێت مرۆڤ له‌بیرکردنه‌وه‌و بریارداندا بابه‌تی ( موضوعي ) بێت.
هه‌موو لایه‌نه‌کانی گرفت و بابه‌ته‌که تاو‌و توێ بکات دواتر بڕیار بدات، ئینجا ئه‌گه‌ر ده‌رکه‌وت راو بۆ چوون و بیرکردنه‌وه‌و بڕیاره‌کانی له‌گه‌ڵ واقیع و یاسا زانستییه‌کاندا ناگونجێت ، ئه‌وا ده‌بێت وازیان لێ بهێنێ و له‌سه‌ریان به‌رده‌وام نه‌بێت و به‌پێچه‌وانه‌وه به‌دوای رێگا چاره‌و شێوازێکی تردا بگه‌ڕێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی که‌س درێژە
حوزه‌یران 22, 2010
بیرکردنه‌وه (Thinking) / به‌شی دووه‌م
بیرکردنه‌وه (thinking)
به‌شی دووه‌م
دکتۆر که‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی
دکتۆرا له‌ده‌روونناسی
1-بیرکردنه‌وه‌ی داهێنه‌رانه ( التفكير الإبداعي ) ( Creative Thinking )
ئه‌م جۆره بیرکردنه‌وه‌یه ده‌بێته هۆی داهێنان و دۆزینه‌وه‌ی شتێک که پێشتر نه‌بوبێت ، یان پێشتر هه‌بووه ، به‌ڵآم له ئه‌نجامی ده‌ستکاری و هه‌ندێک گۆڕانکاری شتێکی پێشکه‌وتووی لێ دروست کراوه. هه‌ندێک جار بریتییه له به‌رهه‌م هێنانی زۆرترین شت ، یان بریتییه له نه‌رمی بیرکردنه‌وه‌و گۆڕانکاری کردنی پێویست له‌راو بۆچوون و لێکدانه‌وه‌کان و چه‌ق نه‌گرتن له‌سه‌ر یه‌ک جۆر بیر‌و بۆ چوون و لێکدانه‌وه،سه‌ره‌ڕای هێنانه کایه‌ی بیر‌و بۆ چوون و به‌رهه‌می ره‌سه‌ن و دانسقه‌و درێژە
حوزه‌یران 22, 2010
بیرکردنه‌وه (Thinking) / به‌شی یه‌که‌م
بیرکردنه‌وه (thinking)
به‌شی یه‌که‌م
دکتۆر که‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی
دکتۆرا له‌ده‌روونناسی
پێشه‌کی :
بیرکردنه‌وه یه‌کێکه له‌گرنگترین خاسیه‌ته‌کانی مرۆڤ و له‌بوونه‌وه‌ره‌کانی تری جیا ده‌کاته‌وه ، مرۆڤ له‌رێگه‌ی بیرکردنه‌وه چاره‌سه‌ری گرفت و کێشه‌کانی ژیان ده‌کات و هه‌ر له‌رێگه‌ی ئه‌ویشه‌وه خۆی له‌گه‌ڵ دیارده‌و گۆرانکارییه‌کانی جیهانی ده‌ره‌وه ده‌سازێنێ و ده‌گاته ترۆپکی داهێنان . هه‌مووشمان باش ده‌زانین که سه‌رجه‌م
شارستانییه‌ته‌کان به‌رهه‌می عه‌قڵ و بیرکردنه‌وه‌ی مرۆڤن و به‌بێ بیرکردنه‌وه‌ی زانستی درێژە
حوزه‌یران 22, 2010
ته‌نگژه‌ی ده‌روونی
تەنگژەی دەروونی
ئامادەكردنی: ڕێكخراوی هارتلاند ئەلایەنس بۆ پێداویستی مرۆیی و مافی مرۆڤ
ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤ پڕە لە تەنگژە و گیروگرفتی بەردەوام، ئەگەر هەندێك شوێن بە هۆی كارەساتی دەستكردی مرۆڤ وەكو شەڕ و كوشتار و دەستدرێژی، یاخود ڕوداوی سروشتی وەكو بومەلەرزە و لافاو توشی تەنگژە و قەیران ببن، لەوانەیە چەندین شوێن و جێگەی ئەم دنیایە بە عێراقیشەوە، بە هۆی كەموكورتی لە پێداویستییە سەرەكییەكانی ژیانی ڕۆژانە تا دەگاتە جەنگ و توندوتیژی بەشێوەیەكی درێژە
حوزه‌یران 17, 2010
بێ خودی
بێ خودی
عه‌بدوڵا تۆفیق/ ڕاهێنه‌ری ده‌روونی
سوید
مه‌به‌ست له بێ خودی چیه؟
ئایا پێویست ده‌کات که هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ین خودی خۆمان نه‌هێڵین؟ ئه‌ی به‌چ شێوه‌یه‌ك ده‌بێت و بۆچی ئه‌مه بکه‌ین؟
من له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم که پێویست بکات ناته‌بابین له‌گه‌ڵ خودی خۆماندا. وه پێویستیش ناکات ئازادبکرێین له خود یان دووری بخه‌ینه‌وه له درێژە
حوزه‌یران 17, 2010
چۆن و چه‌ند له‌خۆشه‌ویستی تێده‌گه‌ین؟
چەند و چۆن لە خۆشەویستیی تێدەگەین؟
کامەران چروستانی
دیاردەیەکی ئاسایی نییە، کە مرۆڤ بکەوێتە خۆشەویستی شتێکەوە، کە خۆی موڵکدارێتی.
(ئەناتۆلی فرانس)
لەو بڕوایەدام وشەی خۆشەویستی زۆرترین بەکارهێنانی هەبێت لە سەرتاپای جیهاندا، کە ڕۆژانە لە سەر زاری هەموو کەسێکە و چەند جارێک بەکاردەهێنرێت، خۆ ئەگەر ئەم وشەیە ڕۆژێک لە لایەن کەسێکەوە بەکارنەهێنرێت، ئەوا لایەنی کەم ڕۆژانە چەندەها جار گوێمان لەو وشەیە دەبێت لە گۆرانییەکانەوە، بابەتەکانەوە، ڕادیۆ، تەلەڤزیۆن … هتد. هەرچەندە کۆمەڵگا جیاوازەکان تێڕوانینیان بۆ لێکدانەوەی وشەی خۆشەویستی جیاوازە و هەروەها مامەڵەکردنی ناو ئەو پەیوەندییەکەش جیاواز تەفسیری دەکەن، جگەلەوەی سنوورە جیاوازەکانی کەسایەتیش درێژە
حوزه‌یران 15, 2010
خراپ ڕه‌فتارکردن له‌گه‌ڵ منداڵ Child Abuse / به‌شی سێیه‌م و کۆتایی

خراپ رەفتار كردن لەگەڵ منداڵChild Abuse
بەشی سێهەم و كۆتایی
توێژەری كۆمەڵایەتی
بیلال ئەبوبەكر موحەمەد
خراپ رەفتار كردنی سێكسی( Sexual Abuse) :
وەك پێناسەكردنێك بۆ ئەم چەمكە كۆمەڵەی پزیشكی ئەمەریكی (AMA) بەم جۆرە پێناسەی دەكات، “هەوو ناچاركردنێكی منداڵە لە كاتێكدا منداڵ بە هیچ شێوەیەك ئامادەیی تیدا نیە هەروەرها بەهیچ جۆرێك توانای پشان دانی رەزامەندی نیە بۆ ئەم كارە” بەم شێوانە وەسف دەكرێت هەڵخەڵاتاندن ، بەكارهێنانی هێز ، یان ناچاركردن. درێژە
حوزه‌یران 15, 2010
ناپاکی هاوسه‌ریی / به‌شی چواره‌م و کۆتایی
ناپاکی هاوسه‌ریی
خۆپارێزی و چاره‌سه‌ر
به‌شی چواره‌م و کۆتایی
نووسینی
توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
خۆپارێزی و چاره‌سه‌ر:
کاتێک قسه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌کی جه‌سته‌یی یان ده‌روونی یان کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌که‌ین، دروست وایه سه‌ره‌تا باس له‌خۆپارێزی بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ربه‌ست دابنرێت له‌به‌رده‌م دروستبوونی نه‌خۆشییه‌که‌دا، ئه‌وجا باس له‌چاره‌سه‌ر بکرێت که بۆ کاتی بڵاوبوونه‌وه و درێژە
حوزه‌یران 12, 2010
ناپاکی هاوسه‌ریی / به‌شی سێیه‌م
ناپاکی هاوسه‌ریی
خه‌سڵه‌ته‌کانی هاوسه‌ری ناپاک و دوو نموونه له‌ناپاکی هاوسه‌ریی
به‌شی سێیه‌م
نووسینی
توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
خه‌سڵه‌ته‌کانی هاوسه‌ری ناپاک و دوو نموونه له‌ناپاکی هاوسه‌ریی:
کاتێک تاک له‌ژیانی هاوسه‌رییدا دووچاری ناپاکی هاوسه‌ریی ده‌بێت، بێگومان چه‌ندین گۆڕانکاریی باڵ به‌سه‌ر ئه‌م که‌سه‌دا ده‌کێشێت، هه‌ر له‌لایه‌نی هه‌ڵسوکه‌وت و سۆز و خۆشه‌ویستی و په‌یوه‌ندی سێکسیی و هه‌ڵچوون و توڕه‌بوونه‌وه هه‌تا ده‌گاته نه‌مانی ئینتیمای ده‌روونی بۆ هاوسه‌ره‌که‌ی خۆی و ژیانی خێزانی و خۆدزینه‌وه له‌به‌رپرسیارێتییه‌کان. درێژە
حوزه‌یران 12, 2010
خراپ ڕه‌فتارکردن له‌گه‌ڵ منداڵ Child Abuse/ به‌شی دووه‌م
خراپ رەفتار كردن لەگەڵ منداڵChild Abuse
بەشی دووەم
توێژەری كۆمەڵایەتی
بیلال ئەبوبەكر موحەمەد
شێوازەكانی خراپ رەفتار كردن:
توندوتیژی و خراپ رەفتار كردن زۆربەی كات لەناو چوارچێوەی خێزاندا روودەدات ، كە كاردانەوەكانی زۆر خراپ دەشكێنەوە بەسەر منداڵدا ، توندوتیژی ناوخۆیی دەرەنجامێكی راستەوخۆی لێدانە فیزیقیەكانە (لاشەیی) یان ئازارە دەروونیەكانی منداڵە، ئەم شێوازە ئازاریانە بەشێوەیەكی ناراستەوخۆ كار دەكاتە سەر دایك و باوك و دەرەنجامەكەی پشت گوێ خستنی منداڵ و خراپ رەفتار كردنە لەگەڵ ئەم كائنە.
1-خراپ رەفتار كردنی جەستەیی (Physical Abuse) : درێژە
حوزه‌یران 9, 2010
خراپ ڕه‌فتارکردن له‌گه‌ڵ منداڵ Child Abuse / به‌شی یه‌که‌م
خراپ رەفتار كردن لەگەڵ منداڵChild Abuse
بەشی یەكەم
توێژەری كۆمەڵایەتی
بیلال ئەبوبەكر موحەمەد
بەردەوام منداڵ وەك قوربانیەكی تاوانكاریەكانن بە درێژایی مێژوی مرۆڤایەتی، خراپ رەفتاركردنی منداڵ لە رۆژڤاری ئەمرۆدا وەك كێشەیەكی كۆمەڵایەتی سەردەمە، و هەروەها وەك تاوانێكی سەردەم سەیردەكرێت لە سەر ئاستی نێو دەوڵەتی، ئەم كێشەیە لە رۆژگاری ئەمرۆدا زۆر پەرەی سەندوەو بەربلاوە ئەویش بەهۆی شكست هێنانی خێزان لە جێبەجێ كردنی ئەركەكانی خۆی بەهۆی گۆرانە كۆمەڵایەتیەكان و درێژە
حوزه‌یران 5, 2010
ڕۆڵی فاکته‌ری سێکسیی له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزاندا
ڕۆڵی فاکته‌ری سێکسیی له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزاندا
توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
سه‌رۆکی سه‌نته‌ری ڕاوێژکاریی خێزان
خوێنه‌ری به‌ڕێز باپێکه‌وه گه‌شتێک به‌ناو چه‌ند ڕاز و گازنده‌یه‌کی چه‌ند به‌ڕێزێکدا بکه‌ین که‌فاکته‌ری سێکس هۆکارێکی ڕاسته‌وخۆ بووه له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزانه‌کانیاندا:
1- مێرده‌که‌م زۆر خۆپه‌رست بوو له‌کاتی جووت بووندا، هیچ پێشه‌کییه‌کی نه‌بوو ، ڕاسته‌وخۆ سێکسی خۆی ده‌کرد درێژە
حوزه‌یران 4, 2010

دوا سەرنجەکان: