دڵه‌ڕاوکێ / به‌شی دووه‌م
دڵه‌ڕاوکێ
به‌شی دووه‌م (ماویه‌تی)
د. که‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی
دکتۆرا له‌ده‌روونناسی
6- خاوكردنەوەی ماسوولكەكانی لەش:-
دەبێت هەموومان ئەو ڕاستییە بزانین كە پەیوەندییەكی پێچەوانە لە نێوان دڵەڕاوكێ لەلایەك و خاوبوونەوەی ماسوولكەكانی لەش لەلایەكی تر هەیە, واتە كاتێك مرۆڤ تووشی دڵەڕاوكێ دەبێت, ئەوا زۆربەی ماسوولكەكانی لەش تووشی گرژی و ڕەقبوون دەبن و مرۆڤ تووشی بێزاری و سەرئێشە دەكەن, ئینجا بۆ ئەوەی لە ئەو گرژی بێزارییە ڕزگارمان بێت, ئەوا زۆر گرنگە كە لە ڕێگای چالاكییەكانی وەك (یۆگا, وەرزش و ڕاكردن و مەلەكردن و خۆشووشتن و خەیاڵی خۆش… هتد) ماسوولكەكانی لەشمان بەرەو خاوبوونەوە بەرین. درێژە
نیسان 9, 2010
دڵه‌ڕاوکێ / به‌شی یه‌که‌م
دڵەڕاوكێ
به‌شی یه‌که‌م
د. که‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی
دکتۆرا له‌ده‌روونناسیدا
دڵەڕاوكێ (القلق) هەستێكی گشتی پڕ لە ترس و تۆقاندن و گومان و گرژییە, بەبێ ئەوەی سەرچاوەكەی زانراوبێت وە كۆمەڵێك گۆڕانكاری جەستەیی و فسیۆلۆژی هاوشانی دەبێت. مرۆڤ لە ڕێگەی دڵتەنگی و نائارامی و پێشبینی كردنی ڕوودانی زەرەر و زیان و ناخۆشی و كارەسات هەست بەم حاڵەتە هەڵچوونییە دەكات. دیاردە و خاسیەتەكانی ترس و لە زۆر لایەنەوە له‌گه‌ڵ دڵه‌ڕاوکێ لەیەك دەچن, تەنها جیاوازی سەرەكی لە نێوان ترس و دڵەڕاوكێدا ئەوەیە كە ترس سەرچاوە و هۆكارەكانی زانراوە.
بۆ نموونە مرۆڤ (لە ئاژەڵی دڕندە یان ئاگر یان مار… هتد) دەترسێت, بەڵام سەرچاوە و هۆكارەكانی دڵەڕاوكێ ڕوون و ئاشكرا و زانراو نییە و ئەو كەسەی تووشی دەبێت هەستی پێناكات و نازانێت لەبەرچی بەو شێوەیە تووشی دڵەڕاوكێ بووە, چونكە درێژە
نیسان 7, 2010
کێشه‌کانی خێزانی کوردی له‌هه‌نده‌ران / به‌شی دووه‌م / کێشه‌کانی ئافره‌تانی کورد له‌هه‌نده‌ران
کێشه‌کانی خێزانی کوردی له‌هه‌نده‌ران
به‌شی دووه‌م
کێشه‌کانی ئافره‌تان له‌هه‌نده‌ران
کامه‌ران چروستانی
ئه‌ڵمانیا- شتوتگارت
ئافره‌ت له‌کۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتدا ئه‌و مرۆڤه‌یه، که له‌سنورێکی زۆر ته‌سکی ژیاندا په‌روه‌رده ده‌بێت و زۆر دووره له سه‌ربه‌ستیی و مافه ڕه‌وا مرۆڤایه‌تییه‌کانی خۆی، چونکه هه‌رچی په‌یوه‌ندییه‌کی به سه‌ربه‌ستیی مرۆڤه‌وه هه‌بێت هێڵێکی سووری تێدا بۆ ئافره‌ته‌که دانراوه، که نابێت لێی تێپه‌ڕبێت. جا به موڵکایه‌تی کردنی ژیان و جه‌سته‌ی ئافره‌ت له هزر و نه‌ستی به‌شێکی زۆری کۆمه‌ڵگادا به‌دی ده‌که‌ین، درێژە
نیسان 7, 2010
خۆخستنه ناو خه‌یاڵ (Visualization)

خۆخستنه ناو خه‌یاڵ
visualization
چۆپی مه‌جید
خوێندکاری خوێندنی باڵای سکاندینافیا بۆ ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان له سوید
(ڤیسوالیزاشون) به مانای خۆخستنه ناو بارێکه‌وه به هۆی خه‌یاڵه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تۆ دوربکه‌ویته‌وه له‌و باره‌ی که ئێستا تۆی تیایت. یان ده‌توانین بڵێین خه‌یاڵێك بۆ خولقاندنی بارێکی باشتر بۆ خۆشی وه‌رگرتنی ده‌روونی، که له‌و کاته‌دا تۆ ته‌نها له‌شت له‌وێدا ده‌مێنێت و ده‌روونت ده‌ڕوات بۆ شوێنێك که خۆت خوازیاریتی.
له‌م باره‌دا تۆ ووشه‌ی باش ئاراسته‌ی خۆت ده‌که‌یت ، که دوباره‌کردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕاهێنانه ڕاستیه‌ك له تۆدا دروست ده‌کات درێژە
نیسان 7, 2010
کێشه‌کانی خێزانی کوردی له‌هه‌نده‌ران / به‌شی یه‌که‌م

کێشه‌کانی خێزانی کوردی له‌هه‌نده‌ران
به‌شی یه‌که‌م
کامه‌ران چروستانی
ئه‌ڵمانیا – شتوتگارت
بودا ده‌ڵێت: هه‌موو هه‌نگاوێکمان بۆ لاوانه‌وه‌ی دڵ و ده‌روونمانه و ئامانجمان هه‌میشه که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌شکه‌نجه و ئازار و کێشه‌کانمانه. ئه‌م وته‌یه دوو ڕووی هه‌یه: یه‌که‌میان هێمنکردنه‌وه‌ی خۆمان و ڕاکردن به دوای خۆشی‌دا ئامانجی هه‌موو یه‌کێکه، دووهه‌میان هه‌رچییه‌ک بکرێت کێشه وه‌ک به‌شێکی سه‌ره‌کی له ژیانماندا ده‌مێنێته‌وه. بێگومان له هه‌ر شوێنێک و هه‌ر چۆنێک بژین، کێشه و گرفت هه‌میشه درێژە
نیسان 4, 2010
په‌شێوی مه‌زاژ (Mood Disorder) / به‌شی دووه‌م و کۆتایی
په‌شێوی مه‌زاژ (Mood Disorder)
به‌شی دووه‌م و کۆتایی
د. ئه‌فرام محه‌مه‌د حه‌سه‌ن
پسپۆری نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان
نیشانەكانی شادی بوون:
1. تاك هەست بە شادمانی دەكات وجوڵەی زۆر دەبێت زۆر جار بێ مەبەست یان بۆ هەندێ چالاكی كە پێویست ناكات.
2. قسە زۆر دەكات ودەنگی لە ئاسایی بەرزترە.
3. لەڕەفتارەكانیدا گوێ نادات بەدەوروو بەروو پۆشاكی سەیر و ڕەنگاو ڕەنگ لەبەر دەكات و لە ماوەیەكی كورت دا چەند جارێك پۆشاكەكانی دەگۆرێت بەبێ ئەوەی پێویست بكات. درێژە
نیسان 1, 2010
په‌شێوی مه‌زاژ (Mood Disorder) / به‌شی یه‌که‌م
په‌شێوی مەزاژ (Mood disorder)
به‌شی یه‌که‌م
د. ئه‌فرام محه‌مه‌د حه‌سه‌ن
پسپۆری نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان
پەشێوی مەزاژ بەیەكێك لەنەخۆشییە گرنگەكانی سەردەم دادەنرێت بەهۆی زۆری ڕێژەی تووشبوان لەلایەك وكاریگەری بەرچاوی لەسەر ژیانی تاك لەڕووی كۆمەڵایەتی و كاركردن و چالاكی و ئەو نەهامەتییانەی لەم نەخۆشییە دەكەونەوە لەلایەكی تر.
پەشێوی مەزاج كۆمەڵە نەخۆشییەكە لەسەرانسەری جیهاندا هەیە. مێژوویمرۆڤایەتی بێ ئەم نەخۆشییە نەبووە. بۆ یەكەم جار هیبۆكرات زاراوەی(شادی_ڕەش بینی) بەكارهێنا بۆ وەسف كردنی تێكچوونە دەروونییەكان, پاشان لەساڵی (1899) ئیمل كرپلن وەسفی حاڵەتی درێژە
نیسان 1, 2010
تێکچوونی که‌سێتی (Personality Disorder) / به‌شی دووه‌م و کۆتایی
تێکچوونی که‌سێتی (Personality Disorder)
به‌شی دووه‌م و کۆتایی
د. ئه‌فرام محه‌مه‌د حه‌سه‌ن
پسپۆری نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان
هۆكاری توشبوون :
پەشێوی ( شڵەژانی ) كەسێتی وەك سەرجەم حاڵەتە دەرونییەكانی تر زیاتر لە هۆكارێك دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی , گرنگترینیان :
1. پەروەردەكردن :
پەروەردەكردنی منداڵ كاریگەری ئاشكرای هەیە لەس ,ەر ژیانی ئایندە , توندوتیژی جەستەی و سێكسی , توند‌و تیژی خێزانی , حواردنەوەی مەی بە رێژەیەكی زۆر لەلایەن باوانەو هاندانی منداڵە بۆ بە كارهێنانی ئەو مادانە دەشێ سەرەتایەك بێت بۆ پەشێوی (شڵه‌ژانی ) كەسێتی . درێژە
نیسان 1, 2010

دوا سەرنجەکان: