ئالووده‌بوون به‌ئه‌لکهول
ئالوودەبوون بەئەلكهول
د.رێدار محەمەد ئەمین
پسپۆر(بۆرد)ی نەخۆشیە دەروونیەكان
سەرەتا پێویستە ئەوە بڵێین، كە ئالودەبوون بەئەلكهول یەكێكە لەگەورەترین ئەو گرفتانەی جیهانی ئەمڕۆ پێیەوە دەناڵێنێت، ئالوودەبوونیش هەر بەپێكی یەكەم دەست پێدەكات، واتە تەنها ئەوە زەحمەتە یەكەم پێك بخۆیتەوە، پاشان سەیر دەكەیت كەوتوویتە ناو گرفتی ئالوودەبوون، زۆر خەڵكیش بەم گرفتەوە دەناڵێنن، بەڵام یان هەستی پێناكەن، یاخود نازانن تووشی بوونە، بۆ زانینی ئالوودەبوون بەئەلكهول پێویستە ئەم نەخۆشە چوار پرسیار لە خۆی بكات:
1- ئایا هیچ كاتێك بیرت لەوەكردۆتەوە بە تەواوی واز لە خواردنەوە بهێنێت؟ درێژە
نیسان 26, 2010
ئالووده‌بوون به‌ئینته‌رنێت له‌نێوان گرفتی ده‌روونی و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیدا
ئالووده‌بوون به ئینته‌رنێت
له‌نێوان گرفتى ده‌روونى و کێشه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تیدا
نووسینی :
هێمن مه‌لا که‌ریم به‌رزنجى
بێگومان ژماره‌ى به‌کارهێنه‌رانى ئینته‌رنێت ڕۆژ له دوواى ڕۆژ ڕووله‌زیادبوون ده‌کات و،ژماره‌ى وڵاتانى به‌شدار بووش به‌هه‌مان شێوه‌یه‌و،واى لێهاتووه له زۆربه‌ى وڵاتانى جیهاندا ئینته‌رنێت بۆته به‌شێک له پێکهاته‌ى هه‌ر ماڵێک و،له‌م باره‌شدا وه‌ک هه‌ر داهێنراوێکى تر لایه‌نى باش و،لایه‌نى خراپى ده‌بێت و،باشییه‌که‌ى به‌گوێره‌ى ئاستى ڕ‌ۆشنبیرى به‌کارهێنه‌ر و که‌لتور و وڵاتى به‌کارهێنه‌ر دیاریی ده‌کرێت،خراپییه‌که‌شى درێژە
نیسان 26, 2010
پیرۆزبایی
جه‌ژنی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی له‌سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستان پیرۆز
له‌ساڵیادی ده‌رچوونی یه‌که‌م ڕۆژنامه‌ی کوردی‌دا جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌نووسان و که‌ناڵه جیاجیاکانی ڕاگه‌یاندنی کوردی ده‌که‌ین، ئه‌و ڕۆژنامه‌نووس و گۆڤار و ڕۆژنامه و ماڵپه‌ڕانه‌ی ڕاستگۆیانه خزمه‌تی خوێنه‌رانی کورد ده‌که‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌و گۆڤار و ڕۆژنامه و ماڵپه‌ڕانه‌ی گرنگی به‌گرفته ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌ییه‌کان ده‌ده‌ن.
شکۆدار بێت (22/4) ساڵڕۆژی ده‌رچوونی یه‌که‌م ڕۆژنامه‌ی کوردی. شایانی وتنه (112) ساڵ پایانی وتنه (112) ساڵ پێش ئێستا درێژە
نیسان 22, 2010
له‌نێوان بوک و خه‌سوودا
ده‌روونناس
سامان سیوه‌یلی
یه‌کێک له‌گه‌وره‌ترین کێشه چاوه‌ڕوانکراوه‌کان له‌سه‌روبه‌ندی دروستبوونی هه‌ر خێزانێکی نوێ له‌کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ئه‌و کێششانه‌یه که‌له‌نێوان بوک و خه‌سوودا له‌ئایینده‌دا ده‌بێته ڕاستییه‌کی تاڵ، کێشه‌کانی نێوان بوک و خه‌سوو ئه‌و کێشانه‌ن ده‌بنه دێوه‌زمه‌یه‌ک به‌سه‌ر ژیانی تازه بوک و زاواکانه‌وه و ئاماژه‌ی هه‌ڵایسانی جه‌نگێکی کۆمه‌ڵایه‌تی درێژ خایه‌نه که ده‌رهاویشته‌ی زۆر نێگه‌تیفی لێده‌که‌وێته‌وه تائه‌ندازه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان. درێژە
نیسان 22, 2010
خوێندنه‌وه‌ی کتێب بۆ منداڵه‌که‌ت و قۆناغه‌کانی گه‌شه‌کردنی ئه‌م کارامه‌ییه لای منداڵان
خوێندنەوەی كتێب بۆ منداڵەكەت و قۆناغەكانی گەشەكردنی ئەم كارامەییە لای منداڵان
توێژه‌ری ده‌روونی
ته‌لار که‌مال مه‌دحه‌ت
چیرۆك بەگرنگترین هاندەر دادەنرێت بۆ منداڵ كە كاردەكاته سەر وەرگرتنی رێژەیەكی زۆر لەلێهاتوویی و گەشەی توانا هزریەكان و گەشەی كۆمەڵایەتی و دەروونی و هەڵچوونی لای منداڵ. لەبەرئەوە دەتوانین بڵێین چیرۆك لەپێكهاتە بنچینەییەكانی ژیانی منداڵە, وادەكات لایەنەكانی ژیان بهێنێتە بەرچاوی خۆی و سۆزە مرۆڤایەتییەكان دەرببرێت، هەروەها چیرۆك باسی سروشت دەكات و ژیانی كۆمەڵایەتی ڕووندەكاتەوەو یارمەتیدەرە بۆ گەیشتن بەو نموونە باڵایانه‌ی كاریگەری جێده‌هێڵێت لەسەر قوڵایی دەروون, درێژە
نیسان 22, 2010
پرسیار و وه‌ڵام ده‌رباره‌ی سێکس
پرسیار و وه‌ڵام ده‌رباره‌ی سێکس
پ: ئایا ژن لەكاتی گەیشتن بەئۆرگازمدا چی تیا ڕوودەدات؟
• لەرزی ژن لەو كاتەدا دەبێت كە تۆواو پیاو دەچێتە ناو زێیەوە ئەو لەرزەش بۆ ئەوەیە كە تەواوی تۆواوەكە بەرەو برە و ملی منداڵدان بەرێت, بۆئەوەی تۆواكەن بە منداڵداندا سەربكەون بەرە و جۆگەی فالوب تا دەگەنە بە هێلكەكە. كاتێك بەركەوتنێك لە دوای یەكەكانی چوك بە دیوار و ناپۆشی زێدا ڕوودەدات, ماسولكە و دەمارەكانی ناوچەكە, تا ڕاەدەیەكی زۆر دەهروژێن بەوەش دەرچەی زێ دێتەوە یەك بۆ ئەوەی درێژە
نیسان 18, 2010
ڕه‌وشی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی ژنی ئه‌نفالکراو
((بۆ یادی بیست و دوو ساڵەی ئەنفالی نەفرەت))
رەوشی كۆمەڵایەتی و دەروونی ژنی ئەنفالكراو
توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی:
حەمەی ئەحمەد ڕەسوڵ
بیست و دوو ساڵ لەمەوبەر، كارەساتێكی زۆر تراژیدیی لەرۆژهەڵاتی ناڤین‌دا ڕوویدا، دیكتاتۆر وایدەزانی ئەگەر بێتوو سەدو هەشتاودوو هەزار مرۆڤی كوردی دەستوپێ سپی قاتوقڕ بكات نیوەیان هەر بە زیندە بەچاڵكردن و بەكۆمەڵ قەتلو عام بكات و دوور لە میدیاكانی دونیا دەتوانێت هەتا سەر ئەو جینۆسایدە دیزە بەدەرخۆنە بكات و لە تاریكی‌دا، ڕووناكی ئەو هەموو درێژە
نیسان 18, 2010
پرسیار و وه‌ڵام ده‌رباره‌ی سێکس
پرسیار و وەڵام ده‌رباره‌ی سێكس
پ: ئایا بوونی تەنها وەتەیەك (گونێک) كێشەیەك نییە بۆ وەچە خستنەوە؟
• مرۆڤ بە تاكە وەتەیەك دەتوانێت منداڵی ببێت چونكە تۆوەكان بۆ دروست بوونیان پێویستیان بە دوو وەتە نییە لەبەرئەوەی لە هەردوو گونەكەوە تۆ‌و دروست دەبێت, گرنگ تەنها ئەوەیە كە لێنۆڕین و شیتەڵكاری تۆواودا ژمارەی تۆوەكان تەواو بن و ساغ بن و توانای جوڵەیان باش بێت. ئەوەش بزانە زۆر كەس بە تاكە وەتەیەكەوە زیاتر لە شەش تا حەوت منداڵیان بووە و هیچ دڵەڕاوكێیەكت لەو بارەیەوە نەبێت. درێژە
نیسان 18, 2010
بۆچی گه‌نجان خۆکوژی ئه‌نجام ده‌ده‌ن؟ (دیارده و چاره‌سه
بۆچی گەنجان خۆكوژی ئەنجام دەدەن؟ (دیاردەو چارەسەر)
توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی
حەمەی ئەحمەد رەسوڵ
پێناسی خۆكوژی:
ئایا بە خۆكوشتنمان كێشەكانمان چارەسەر دەبێت؟ ئایا خۆكوژی دەتوانێ هۆكاری گۆڕانكاری لەكۆمەڵگادا بێت؟ كێ‌لە بەرامبەر خۆكوژیی‌تاكەكاندا بەرپرسیارە، كۆمەڵگا یان خودی‌تاك؟ مرۆڤ بۆچی‌پەنا دەباتە بەر خۆكوژی؟ ئەم پرسیارانە‌و دەیان پرسیاری لەمجۆرە، لە كاتێكدا دێنە گۆڕێ‌كە دیاردەی‌خۆكوژی‌لە پەرەسەندندایە‌و رۆژانە لە هەموو شوێنێكی‌جیهاندا، گوێبیستی هەواڵی خۆكوژی دەبین. بەڵام پێناسی خۆكوژی‌چییە؟ خۆكوژی وەك دیاردەیەكی كۆمەڵایەتی، درێژە
نیسان 18, 2010
سایکۆلۆژیای خه‌و / فره خه‌وی / Hypersomnia
سایکۆلۆژیای خه‌و
Hypersomnia
ده‌روونناس
سامان سیوه‌یلی
ئه‌گه‌رچی هه‌موو تاکه‌کان وه‌ک یه‌ک پێویستیان به‌خه‌و نییه و بڕی کاتی پێویست به‌خه‌و له‌تاکێکه‌وه بۆ تاکێکی تر ده‌گۆڕێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا بیروڕایه‌کی هه‌ڵه هه‌یه که زۆرجار له‌زاری خه‌ڵکه‌وه ده‌بیسترێت به‌وه‌ی هه‌تا کاژێره‌کانی نووستن زیاد بێت ئه‌وا بۆ ته‌ندروستی باشتره یاخود تاک وای پیشان ده‌دات کاتێک زۆر ده‌خه‌وێت ئه‌وا باش خه‌وتووه و باش حه‌واوه‌ته‌وه. له‌ڕاستیدا ئه‌م بۆچوونه دووره له‌ڕاستییه‌وه درێژە
نیسان 13, 2010
دڵه‌ڕاوکێ / به‌شی سێیه‌م و کۆتایی
دڵه‌ڕاوکێ
به‌شی سێیه‌م و کۆتایی
د . که‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی
دکتۆرا له‌ده‌روونناسیدا
12- ڕێگای ڕاست گرتن و گوێ لە قسە و قسەڵۆك نەگرتن:-
زۆر كەس خۆی كردووە بە (جەحاو) دەیەوێت دڵی هەموو كەس ڕازی بكات, كە ئەمەش مەحاڵە و دوایی بە زیانی خۆی تەواو دەبێت. دەگێڕنەوە جارێكیان كەسێك بە ناوی (جەحا) كەرێكی پێدەبێت و لەگەڵا كوڕەكەیدا بەرەو ماڵەوە دەڕۆنەوە. جەحا یەكەمجار خۆی سواری كەرەكە دەبێت و منداڵەكەشی بە پێ دەڕوات, كاتێك بە كۆمەڵێك خەڵك دەگەن, پێی دەڵێن (سەیری ئەو كابرا بێ ویژدانە خۆی سواری كەرەكە بووە و ئەو منداڵەش بەپێ دەڕوات). كاتێك (جەحا) گوێی لە ئەو قسانە دەبێت, درێژە
نیسان 13, 2010
شه‌ڕه‌نگێزی
شەڕه‌نگێزی
توێژه‌ری ده‌روونی
ته‌لار که‌مال مه‌دحه‌ت
ڕەفتارێكی مەبەستدارە که‌لەلایەن تاكەوە ئه‌نجامده‌درێت بەمەبەستی گەیاندنی ئازار یاخود کارێکی تێكده‌رانه‌یه، هەروەها بەیەكێك لەهەڵچوونەكانی سۆز دادەنرێت له‌مرۆڤدا، كە لەهەموو قۆناغەكانی ژیاندا دووچاری دەبێت، ئەم هەڵسوكەوتە بەسروشتی دادەنرێت، منداڵ لەتەمەنی (2)ساڵیدا دەكێشێت بەبەرامبەرەكەیدا، یاخود لێیدەدات، واتە رەفتاری شەرانگێزی جەستەییێوەی نازارەكی دەبێت، لەتەمەنی (3- 4) ساڵیدا شەرەنگێزیبەشێوەی زارەكی، واتە بەكارهێنانی قسەی ناشرین، یاخود گاڵتەپێكردن دەبێت، لەپێناو بێزاركردنی بەرامبەرەكەی، هەروەها لەنێوان (8-9) ساڵی درێژە
نیسان 13, 2010
ئاگاداری … ئاگاداری
ئاگاداری
ڕۆژی پێنچ شه‌ممه 15-4-2010 کاتژمێر4.30 پاش نیوه‌ڕۆ به‌کاتی هه‌ولێر چاوپێکه‌وتنێکی نوێی عه‌بدوڵا تۆفیق پسپۆڕ له ڕاهینانه ده‌روونیه‌کان به ڕاسته‌وخۆ له که‌ناڵی ئاسمانی نه‌ورۆز تیڤی له به‌رنامه‌ی (ئێواره باش کوردستان) ده‌بینن. ئه‌وه‌ی شایانی باسه ئه‌مه‌ش یه‌کێك ده‌بێت له‌و زنجیره چاوپێکه‌وتنه‌ی که که‌ناڵی نه‌ورۆز له‌گه‌ڵ ناوبراودا سازی ده‌کات. دووباره بوونه‌وه‌ی چاوپێکه‌وتنه‌که سه‌رله به‌یانی ڕۆژی دوای/ هه‌ینی کاتژمێر 8.30 ده‌بیننه‌وه.
هه‌ر شادبن
نیسان 13, 2010
کێشه‌کانی خێزانی کوردی له‌هه‌نده‌ران / به‌شی کۆتایی / کێشه‌کانی هه‌رزه‌کار و لاوانی کورد له‌هه‌نده‌ران
کێشه‌کانی خێزانی کوردی له‌هه‌نده‌ران
کێشه‌ی هه‌رزه‌کار و لاوانی کورد له هه‌نده‌ران
دوا به‌ش و کۆتایی
کامه‌ران چروستانی
ئه‌ڵمانیا – شتوتگارت
گه‌ر زانیارییه‌کی ته‌واومان هه‌بێت سه‌باره‌ت به‌و گۆڕانکارییه جه‌سته‌یی و ده‌روونیی و که‌سایه‌تییانه‌ی که به سه‌ر هه‌ر هه‌رزه‌کار و لاوێکدا دێت، ده‌توانم بڵیم لاو و هه‌رزه‌کاری کورد ئه‌و به‌شه‌ن، که زۆرترین کێشه‌یان هه‌یه و گه‌وره‌ترین قوربانی ده‌ده‌ن له ژیانی کۆمه‌ڵگای درێژە
نیسان 13, 2010
کێشه‌کانی خێزانی کوردی له‌هه‌نده‌ران / به‌شی سێیه‌م / کێشه‌کانی منداڵانی کورد له‌هه‌نده‌ران
کێشه‌کانی خێزانی کوردی له‌هه‌نده‌ران
به‌شی سێیه‌م
کێشه‌ی منداڵانی کورد له‌هه‌نده‌ران
کامه‌ران چروستانی
ئه‌ڵمانیا – شتوتگارت
کاتێک باسی منداڵ و کێشه‌کانی ده‌که‌ین، وا پێویست ده‌کات له‌وه تێ بگه‌ین، که باسی که‌سایه‌تییه‌ک ده‌که‌ین، که هێشتا له زۆر هه‌نگاودا له میانی گه‌شه‌سه‌ندن و پێگه‌شتن و تێکه‌ڵاوبووندایه. بۆ زۆر هه‌نگاو له ژیانیدا پشت به ده‌وروبه‌ره‌که‌ی ده‌به‌ستێت و ده‌وروبه‌ری هه‌میشه ده‌کات به قوتابخانه‌یه‌ک و نموونه‌یه‌ک بۆ خۆی. واته بارودۆخی ده‌وروبه‌ر کاریگه‌رێکی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر منداڵ ده‌بێت درێژە
نیسان 9, 2010


دوا سەرنجەکان: