فۆبیا (تۆقین) / به‌شی دووه‌م

فۆبیا (تۆقین)
به‌شی دووه‌م
د. که‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی

نیشانەكانی فۆبیای كۆمەڵایەتی
فۆبیای كۆمەڵایەتیش وەك زۆربەی زۆری هەڵچوونەكانی تر لە ڕێگەی كۆمەڵێك نیشانەوە دەناسرێتەوەی و دەست نیشان دەكرێت, لە گرنگترین نیشانەكانی تووش بوون بە فۆبیای كۆمەڵایەتی ئەمانەی لای خوارەوەن:-
1- زوو زوو چوون بۆ ئاودەست. 2- دەست و قاچ لەرزین. 3- ئارەقكردنەوەی زیاد لە پێویست.
4- دەم و لێو وشك بوون. 5- هەندێك جار لە هۆش خۆچوون. 6- زیاد بوونی پاڵەپەستۆی خوێن و لێدانی دڵ. 7- دەم و چاو و ڕوومەت زەرد هەڵگەڕان. 8- تەنیایی و گۆشەگیری. 9- سەرگێژ بوون و نزیك بوونەوە لە حاڵەتی ڕشانەوە. درێژە

ئازار 13, 2010

فۆبیا (تۆقین) / به‌شی یه‌که‌م

فۆبیا(تۆقین)
به‌شی یه‌که‌م
د. که‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی
فۆبیا ووشەیەكی یۆنانییە و زاراوەیەكی دەروونییە, بریتییە لە حاڵەتێكی تری لەڕادەبەدەر كە سەرچاوە و هۆكارەكانی ئەوەندە ترسناك نین و پێویست بەو هەموو ترس و تۆقینە ناكات, چونكە فۆبیا(تۆقین,رهاب) نەخۆشییەكی دەروونییە, لەبەرئەوە هەڵس و كەوت و بیركردنەوەی ئەو كەسانەی تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن ئاسایی نییە و زۆر گەورەی دەكەن و بەزەقی لە بیرو بۆچوون و ڕەوشتیاندا ڕەنگ دەداتەوە, فۆبیا ترۆپێك و پۆپەی ترسە و بیر و هۆشی مرۆڤ تووشی ئیفلیجی دەكات, بەڵام ترسێكی بێ مانا و بێ بنەمای واقعی و مەنتیقیە, ئەم خاڵانەی خوارەوە ترس لە فۆبیا جیا دەكاتەوە:- درێژە

ئازار 13, 2010

چه‌مکی توندوتیژیی له‌نێو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا

چەمكی توندوتیژیی لەنێو پرۆسەی هەڵبژاردنەكاندا
بابان عەبدولكەریم
خوێندكاری بەشی دەرووناسی-خانەقین

لەسیستمی دیموكراسیدا هەڵبژاردن پرۆسەیەكی گرنگ و بنچینەیە بۆ بەڕێوەچونی دەسەڵات و هیچ دەوڵەت و حكومەتێك ناتوانێت بەبێ‌ ئەنجامدانی ئەم پرۆسەیە باس لەدیموكراسی بوون و نوێنەرایەتی راستەقینەی سەرجەم چین و توێژەكانی كۆمەڵگە بكات،
لەم نوسینەمدا دەمەوێت بەكورتی ئاماژەیەك بۆ چەمكی توندوتیژیی بكەم لەنێو پرۆسەی هەڵبژاردنەكاندا و بپرسین بۆچی سیمایی توندوتیژیی بووە بەبەشێك لەنەریتی پرۆسەی هەڵبژاردن لەوڵاتی ئێمەدا.؟
یاخود دەكرێت بەبێ‌ بەكارهێنانی جۆرەكانی توندوتیژی خولێكی پرۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت.؟ درێژە

ئازار 12, 2010

چه‌مکه‌ ده‌روونییه‌کان / منداڵی نه‌ویستراو

چەمكە دەروونیەكان
منداڵی نەویستراو Unwanted child
توێژەری كۆمەڵایەتی
بیلال ئەبو بەكر موحەمەد

دەتوانین بڵێن سەرهەڵدانی ئەم چەمكە دەگەرێتەوە بۆ ئەو توێژینەوانەی كە زاناكان لە تشیكوسلوفاك پێی هەستان لە سەرەتای ساڵەكانی 1971 ئەویش لەرێگای توێژنەوەیەكی بەراوردكاریانە لەنێوان ئەو منداڵانەی كە نەویستراو بون لە لایەن دایك و باوكیان و ئەو منداڵانەی بە پێچەوانەی ئەوان جێگە بایەخی دایك و باوكیان بون، لە ئەنجامدا چەند جیاوازیەكی گەورەیان بەدی كرد.
لە كۆمەڵگا پێشكەوتوەكان كاتێك پیاوو ژن پەیوەندی هاوسەرگیری پێكەوە دەیان بەستێتەوە زۆر بەی كات یەكەم پرسیار لە یەكتری دەكەن : درێژە

ئازار 12, 2010

گه‌شه‌ی جه‌سته‌یی

گەشەی جەستەیی
توێژه‌ری ده‌روونی
ته‌لار که‌مال مه‌دحه‌ت

ئەگەر بمانەوێت وێنەیەكی تەواوی گەشەی منداڵ‌و رەفتارەكانیمان دەستبكەوێت، پێویستە لەپێشەوە لەگەشەی جەستەییی تێبگەین، چونكە گەشەی جەستەیی بەشێوەیەكی راستەوخۆ بێت، یاخود ناڕاستەوخۆ كاریگەری لەسەر هەڵسوكەوتی منداڵ هەیە.
- گاریكەری ڕاستەوخۆ:
تواناكانی منداڵ دیاریدەكات، بۆ نموونە ئەگەر منداڵەكە تەندروستی باش بێت، توانای یاریكردن‌و بەكارهێنانی جەستەییی باش دەبێت، ئەگەر هاتوو بەپێچەوانەوە بوو، ئەوا منداڵەكە دوورەپەرێزو كەم چالاك دەبێت. درێژە

ئازار 12, 2010

گه‌شه‌ی هه‌ڵچوون

گەشەی هەڵچوون
ئاماده‌کردنی: توێژه‌ری ده‌روونی
ته‌لار که‌مال مه‌دحه‌ت

لێكۆلێنەوەكان دەریانخستوە، كەهەڵچونەكان رۆڵی گرنگیان لەژیانماندا هەیە، لەزۆربەی چالاكیەكانی رۆژانەمان رەنگدەداتەوە، خۆشی ،غەمباری، هیواو خۆشەویستی‌و ترس، هەموو ئەمانە‌و زۆری دیكەی هەڵچونەكان لەژیانی رۆژانەماندا دەردەكەون، هەڵچونەكان بەوەدەناسرێن، كە بارێكی بەگاریگەربوونی گشتییە‌و دەردەكەوێت جەستەییێوەی گۆرانگاری لەتوندی هەستەكان‌و هاوكات درێژە

ئازار 10, 2010

گونجانی ده‌روونی

گونجانی دەروونی
پسپۆری ده‌روونی
یوسف عوسمان حه‌مه‌د

گونجانی دەروونی پرۆسەیەكی دینامیكی بەردەوامی ڕەوشت وژینگەیە,یاخود سروشت وكۆمەڵایەتیە كەڕەوشتی مرۆڤ دەست بەگۆڕان وچاك بوونەوە دەكات تادەگاتە پلەی پارسەنگ لەنێوان تاك وژینگە.
هەندێ‌ لەزانایانی دەروونزانی وا لەگونجانی دەروونی گەیشتوون كەوا تەندروستی دەروونیە, وەبۆ دیاریكردنی هێڵی بەیانی ( كێرڤ ) سلبی یان ئیجابی ئەم خۆ گونجانە دەوەستێتە سەر ئەو شێوازانەی كەئەو كەسە دەیگرێتەبەر بۆ گەیشتن بەپارسەنگی رێژەیی لەگەڵ ژینگە. درێژە

ئازار 10, 2010

قوتابخانه‌ و مامۆستا و ده‌رووندروستی

قوتابخانە و مامۆستا و ده‌رووندروستی
توێژه‌ری ده‌روونی
ته‌لار که‌مال مه‌دحه‌ت

رۆڵی قوتابخانە تەنها لەفێركردندا خۆی نابینێتەوە، بەڵكوگوزەردەكات بەرەو پەرورەدەو رۆشنبیریش، بێگومان فێركردنی زانیاری یەكێكە لەڕۆڵە بنچینەییەكان، گەرچی لەم ساڵانەی دوایدا رۆڵی قوتابخانە بریتیبووە لەفێركردن لەچوارچێوەی ژوورە داخراوەكانی بینایی قوتابخانەكاندا، كەهەمووكاتەكانی منداڵی داگیركردوە .بەجۆرێك هیچ روبەرێكی كات‌و سەردەم بۆ قوتابیەكان نەمابووە، لەبەرنامەی دیاریكراوی خوێندن زیاتر نەبێت، هەروەها زۆری ژمارەی خوێندكاران بووەهۆی لابردنی ژووری مۆسیقاو وێنەو ئیشی دەست‌و شانۆ‌و تەنانەت وەرزەش، درێژە

ئازار 10, 2010

گوشاری ده‌روونی دوای زه‌بر


گوشاری دەروونی دوای زەبر
به‌رنامه‌ی ده‌رووندروستی ڕێکخراوی ئای ئار دی

كاریگەریە دەروونیەكانی ململانێ،خراپ مامەڵەكردن و توندوتیژی دەبنە هۆی چەند گۆرانكاریەك لە هەڵس وكەوت و رەفتارو هەستكردن بە ترس و بێ ئومێد بوون لە یارمەتی و بەهانا هاتن،ئەمانەش دەبنە هۆی گرفت و نارەحەتی و نەتوانینی ئەنجامدانی كاری ئەركی كۆمەڵایەتی یان هەر بوارێكی تری گرنگ لە ژیانی مرۆڤ.
لە گوشاری دەروونی دوای زەبر،مرۆڤەكە رووبەرووی رووداوێكی كاریگەر بۆتەوە كەوا هەردووك لە مانەی خوارەوە دەبێت هەبن،كەسەكە هەستی پێكردووە،بینیویەتی،یاخود رووبەرووی رووداوێك یان چەند رووداوێك بۆتەوە كەوا هەرەشەی لە ژیان یان ئازارێكی زۆری جەستەیی بەخۆی یان چەند كەسانێكی دەوروبەری گەیاندوە،كاردانەوەی ئەم كەسەش بریتی بووە لە ترسێكی زۆر،تۆقین یان هەست كردن بە بێ ئومێد بوون لە بەهانا هاتن و یارمەتی دان. درێژە

ئازار 9, 2010

سایکۆلۆژیه‌تی دواکه‌وتن له‌خوێندن

سایكۆلۆژیەتی دواكەوتن لە خوێندن
پسپۆری ده‌روونی
یوسف عوسمان حه‌مه‌د

دواكەوتن لەخوێندن دوو جۆرە :
1. دواكەوتنی گشتی : كەلەهەموو لایەنەكانی فێربوون وانەكان دوا دەكەوێت وسەرناكەوێ‌ كە هۆیەكەی دەگەڕێتەوە بۆ مێشك كەپلەی زیرەكی لەنێوان ( 70-85) دایە بەپێی پلەی هێڵی كێرڤی زیرەكی كەلە(20 پلەوە تا 140) دەست پێدەكات, رێژەی زیرەكی 020) پلە واتە گێل بەڵام (130 یان 140 ) واتە بلیمەت( عبقری ) لەهەمان كاتدا زیرەكی منداڵی ئاسایی لەنێوان (95-110) پلە دایە.
2. دواكەوتنی تایبەتی: كەئەمەش لەیەك ڕووەوە دوا دەكەوێت وەكو تەنها لەبیركاری تەمەڵ بێت بەڵام لەوانەی ڕاڤە كردن درێژە

ئازار 9, 2010

ئاگادارییه‌ک له‌ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسییه‌وه‌

ئاگادارییه‌ک له‌ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسییه‌وه‌
ئاگاداری خوێنه‌رانی ئازیز ده‌که‌ینه‌وه‌ هه‌تا ‌ڕۆژی (9/3) ماڵپه‌ڕه‌که‌مان نوێ ناکرێته‌وه‌، بۆیه‌ له‌ڕۆژی (9/3)وه‌ به‌کۆمه‌ڵێ ‌بابه‌ت و وتاری نوێ و پرسیار و وه‌ڵام ده‌رباره‌ی سێکس ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ لای خوێنه‌ره‌ به‌ڕێزه‌کانمان، دڵنیاتان ده‌که‌ین که‌ درێغی ناکه‌ین له‌ خزمه‌تی خوێنه‌رانی به‌ڕێزدا.
هیوای ده‌رووندروستی بۆ هه‌مووان ده‌خوازین، شاد و سه‌رفرازبن.

ئازار 3, 2010

« پەڕەی پێشوو