شیزۆفرینیا (به‌شی چواره‌م و کۆتایی)
شیزۆفرینیا
به‌شی چواره‌م و کۆتایی
د . که‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی
چۆنێتی خۆپاراستن لە شیزۆفرینیا
خۆپاراستن زۆر پێویستە بۆ ئەو خێزانانەی كە بۆماوە یەكێك یان زیاتر لە یەكێك لە بەرەباب و ئەندامانی خێزانەكانیان تووشی شیزۆفرینیا بوون, چونكە ئەگەری ئەوە هەیە كە لە ڕێگای بۆ ماوەوە بۆ تاكەكانی تری ئەو بەرەباب و منداڵەكانیان بگوێزرێتەوە, ئینجا بۆ ئەوەی ئەگەری گواستنەوە و تووشبوونی تاكەكانی تری خێزانەكانیان كەم بكەینەوە ئەوا زۆر پێویستە خۆیان بپارێزن و ڕەچاوی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە بكەن:- درێژە
ئازار 29, 2010
(ئاگاداری.. ئاگاداری) سه‌ندیکای کارمه‌ندانی ته‌ندروستی کورد له‌ئه‌وروپا و کۆنفرانسێکی ته‌ندروستی
سه‌ندیکای کارمه‌ندانی ته‌ندروستی کورد له ئه‌وروپا و
کۆنفرانسێکی ته‌ندروستی
سه‌ندیکای کارمه‌ندانی ته‌ندروستی کورد له ئه‌وروپا به هاوکاری کۆمه‌ڵه‌ی کوردستانی له شاری ئێسکلستونه و کۆمه‌ڵه‌ی ڤێرداندی هه‌ڵداستێ به سازدانی دووه‌مین کۆنفرانسی ته‌ندروستی خۆی له شاری ئێسکلستونه له سوید.
له‌م کۆنفرانسه‌دا چه‌ند سیمینارێك ده‌گێڕین و پشودان له نێوان سیمیناره‌کاندا ده‌بێت و له‌سه‌ر بابه‌ته‌کان وتووێژ ده‌کرێت. درێژە
ئازار 29, 2010
تێکچوونی که‌سێتی (Personality Disorder)
personality desorder) تێكچونی كەسێتی
به‌شی یه‌که‌م
د. ئه‌فرام محمد حسن
پسپۆری نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان
زۆر كات گوێ بیستی ئەوە دەبین كەسێك كەسێتی بەهێزەو یەكێكە تر لاوازە, كەسێك زۆر عاتفیەو یەكێكی تر دڵڕەق, یەكێك زۆر كراوەیە و یەكێكی تر زۆر ووشك, ئەمانەو گەلێ تایبەتمەندی تر كەلە كەسێتی تاك دا هەیە.
هەندێ تێبیتی گرنگ:
1. باس كردن لەم بابەتە مانای ئەوە نیە هەر كەسێكمان دی بڕێك لەم نیشانانەی هەبوو واتە تێكچوونی كەسێتی هەیە.
2. مەرج نیە تاك عەموو تایبەنمەندیەكانی جۆرێكی هەبێت دەشێ نیشانەی دوو جۆر كەسێتی یان زیاتری هەبێت بەبێ ئەوەی پێناسەی تێك چونی كەسێتی بەسەردا بسەپێت. درێژە
ئازار 28, 2010
لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی ده‌رباره‌ی په‌روه‌رده‌ی ڕه‌گه‌ز، یه‌کسانی و کاریگه‌ری کۆمه‌ڵگه

لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی ده‌رباره‌ی په‌روه‌رده‌ی ڕه‌گه‌ز، یه‌کسانی
و کاریگه‌ری کۆمه‌ڵگه
له‌سه‌ر ئاستی ماجستێر
ئاسۆ بیاره‌یی
به‌هاری 2009 سوێد
Reverse Socialization
په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی پێجه‌وانه
توێژینه‌وه‌یه‌کی کوالیتی ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی کاریگه‌ری فێرگه‌ی بنه‌ڕه‌تی سوێدی، له‌سه‌ر بۆچون و دیتنی خێزانه بێگانه‌کانه‌کان ده‌رباره‌ی چه‌مکی یه‌کسانی له چه‌ند گه‌ڕه‌کێکی جیاوازدا و به‌راوردکردنیان. درێژە
ئازار 27, 2010
ئایا ئافره‌ت ده‌یه‌وێت له‌پیاوسالاری ڕزگاری بێت یان به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێت؟
ئایا ئافره‌ت ده‌یه‌وێت له‌پیاوسالاری ڕزگاری بێت یان به دوایدا ده‌گه‌ڕێت؟
کامه‌ران چروستانی
ئه‌ڵمانیا – شتوتگارت
ئایا کۆمه‌ڵگای ئێستامان و به تایبه‌تی ئافره‌تان ده‌یانه‌وێت خۆیان له ده‌سه‌ڵاتی پیاو و پیاوسالاری کۆمه‌ڵگاڕزگاری بێت؟ ئایا ئه‌و کێشانه چین، که دێنه پێش خێزانێکی مۆدێرن: پیاوێکی هۆشمه‌ندی دوور له پیاوسالاری و ئافره‌تێک، که له ناخی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌وه هاتبێت ده‌ره‌وه؟ بۆچی هه‌ندێک ئافره‌ت ناتوانن به‌هایه‌ک بۆ ئه‌و سه‌ربه‌ستی و مامه‌ڵه‌یه دابنێن، که به هه‌ردووکیان له ناو خێزانه تازه‌که‌دا بنیاتیانناوه؟ هۆکار چییه، که پاڵ به ئافره‌تێکه‌وه ده‌نێت، دژایه‌تی ئه‌و پیاوه بکات، درێژە
ئازار 27, 2010
شیزۆفرینیا / به‌شی سێیه‌م
شیزۆفرینیا
به‌شی سێیه‌م (ماویه‌تی)
د . که‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی
دکتۆرا له‌ده‌روونناسیدا
جۆرەكانی شیزۆفرینیا:-
نیشانە و خاسیەتەكانی هەموو ئەو كەسانەی كە تووشی شیزۆفرینیا دەبن وەك یەك نین و جیاوازی لە نێوانیان هەیە و لە جۆر و گروپێكەوە بۆ جۆر و گروپێكی تر دەگۆڕێ, دەروونزان و پزیشكەكان شیزۆفرینیا بەسەر چەند گروپێكدا دابەش دەكەن كە ئەمانەی لای خوارەوەن:-
1- هیبیفرینیا (Hebephrenia):-
ئەم جۆرە بە زۆری لە قۆناغی لاوێتیدا سەرهەڵدەدات و ڕەفتاری ئەو كەسانەی لە ئەم جۆرەن زۆر منداڵانەیە و پەنا بۆ میكانیزمی دەروونی (گەڕانەوە, نكوص) دەبەن واتە دەگەڕێنەوە درێژە
ئازار 26, 2010
کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی خوێندنی باڵای سکاندینافیا و ماسته‌ری نێوده‌وڵه‌تی بۆ یه‌که‌مجار

کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی خوێندنی باڵای سکاندینافیا
Scandinavian International University
و ماسته‌ری نێوده‌وڵه‌تی بۆ یه‌که‌مجار
چۆپی مه‌جید
خوێندکاری خوێندنی باڵای سکاندینافیای نێوده‌وڵه‌تی
له ڕۆژانی 19 و 20- 3-2010 دا کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی خوێندنی باڵای سکاندینافیا له شاری ئۆره‌برو له سوید به‌ڕێوه چوو. له‌م کۆنفرانسه‌دا نزیکه‌ی 110 که‌سایه‌تی و لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی ده‌روونی و چه‌ندین پزیشکی ده‌روونی و پڕۆفیسۆر له بواره ده‌روونیه‌کان درێژە
ئازار 26, 2010
شیزۆفرینیا / به‌شی دووه‌م
شیزۆفرینیا
به‌شی دووه‌م (ماویه‌تی)
دکتۆر که‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی
دکتۆرا له‌ده‌روونناسیدا
ئایا دەتوانرێت لە سەرەتای ژیان و لە تەمەنێكی بچو‌وكدا كەسی تووشبوو دەست نیشان بكرێت؟
ئەگەر دایك و باوك هەر لە منداڵییەوە سەرنجی ڕەفتار و هەڵس و كەوتی منداڵەكانیان بدەن, ئەوا دەتوانن لە كاتی خۆیدا كەم و كورتییەكانیان دەست نیشان بكەن و زوو فریایان بكەون, بەڵام پشتگوێخستنی نیشانەكانی تووشبوون بە نەخۆشییەكان دەبێتە هۆی دواخستنی دەست نیشانكردن و چارەسەركردنی منداڵەكانیان ئینجا بۆ ئەوەی دایك و باوك لە ئەم كارەیاندا سەركەوتوو بن, دەبێت بزانن نیشانەكانی نەخۆشی شیزۆفرینیا كامانەن, لە گرنگترین نیشانەكانیش ئەمانەی لای خوارەوەن:- درێژە
ئازار 22, 2010
شیزۆفرینیا / به‌شی یه‌که‌م
شیزۆفرینیا
به‌شی یه‌که‌م
دکتۆر که‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی
دکتۆرا له‌ده‌روونناسیدا
شیزۆفرینیا لە ترسناكترین نەخۆشییە ژیرییەكانە (الامراض العقلیة), لەبەرئەوەی لەلایەك تاوەكو ئێستا هۆكارەكانی نەزانراوە, لەلایەكی تریشەوە بە زۆری تووشی ئەو كەسانە دەبێت كە لەوپەڕی لاوی و قۆناغی بەرهەم هێنان و چالاكیدان. شیزۆفرینیا زاراوەیەكی پزیشكی دەروونییە و لە هەردوو ووشەی (شیزۆ) بەمانای دابەش بوون وە (فرینیا) بەمانای ژیری (عقل) پێكهاتووە, واتە مانای دابەش بوونی ژیری مرۆڤە.
بەڵام دابەش بوونی ژیری مانای ئەوە ناگەیەنێت كە ئەو مرۆڤەی تووشی شیزۆفرینیا بوو, ئیتر دەبێت بە چەند كەسێك درێژە
ئازار 22, 2010
ده‌شنێ و لۆکه و باخان کولتورێکی نامۆ دێننه کوردستانه‌وه
دەشنێ‌و لۆكە‌و باخان كولتورێكی نامۆ دێننە كوردستانەوە
راپۆرتی شیكاری: تەها حسەین والی
مامۆستای سایكۆلۆژیا لەپەیمانگای هونەرجوانەكانی سلێمانی
هونەری موسیقای‌و گۆرانی، ئەو زمانەیە كە كلتوری‌و رەسەنایەتی نەتەوەیەكی پێ دەناسرێتەوە، یاخود بریتییە لەنمایشێكی نەتەوەیی لەرووی كلتور‌و وشەو جوڵە‌و رێتم‌و موزیكەوە، چونكە جیاوازییە كلتوری‌و كۆمەڵایەتیەكانی نێوان نەتەوەكان دەبێتەهۆی جیاوازی لەمۆسیقا‌و جوڵە‌و ئاواز‌و رێتم‌و هەر نمایشێكیتری هونەری كە هەیە، هەر ئەمەیش وادەكات كەنەتەوەیەك بەزمانی هونەرەكەی بناسرێتەوە‌و جیابكرێتەوە لەنەتەوەیەكی دیكە، بۆیە ئەركی هونەرمەندان‌و ئاوازدانەران‌و گۆرانی بێ‌ژان پاراستنی رەسەنایەتی نەتەوەییە درێژە
ئازار 21, 2010
خه‌مه‌کانی کیژۆڵه‌یه‌کی کورد
خه‌مه‌کانی کیژۆڵه‌یه‌کی کورد
کامه‌ران چروستانی
ئه‌ڵمانیا شتوتگارت
کچم کۆشت داپۆشه حه‌یات چوو، کچم بازمه‌ده با تووشی نه‌گبه‌تییه‌ک نه‌بین و قوڕ به‌سه‌ر خێزانه‌که‌شدا بکرێت.
ئه‌مانه ووشه‌کانی ده‌ستپێکردنی ژیانی کیژۆڵه‌یه‌که له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا که به گوێیدا ده‌درێت وه هه‌تا بێت دیواری سنووره‌کان زیاتر و به‌رزتر ده‌بن، هه‌تا وای لێ دێت ئافره‌ت جه‌سته‌ی خۆی به هی خۆی نازانێت و له بری ئه‌ویش برا، باوک، ئامۆزا، پورزا، دراوسێ، دابونه‌ریت هه‌ن که له بری ئه‌و بیر ئه‌که‌نه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و کیژۆڵه‌یه درێژە
ئازار 20, 2010
دراماکان په‌نجه‌کان تێکده‌شکێنن
دراماكان پەنجەكان تێكدەشكێنن
ته‌ها حسێن
مامۆستای دەروناسی لەپەیمانگەی هونەرەجوانەكانی سلێمانی‌و توێژەری دەروونی لەسەنتەری راوێژكاری خێزان.
بەریەككەوتنی كولتورەكان‌و ئاوێتەبوونیان یەكێكە لەدەرهاویشتەكانی جیهانگیری‌و پێشكەوتنی تەكنۆلۆژیا‌و پەیوەندی به‌جۆرێک كارێكی وایكردوە كە تاكەكانی هەریەكە لەكۆمەڵگاكان ئاشنا ببن بەبەشێك لەكولتورو یەكترو هەندێكیشیان هێندە لەیەكتر نزیك بونەتەوە وەك یەكن، بەڵام زۆرجار لەئەنجامی سەرسامبون‌و پرۆسەی لاسایكردنەوەی تاك جۆرێك لەرەفتارو شێوە ژیان هەڵدەبژێریت كە نامۆیە بەكلتور‌و بەهای كۆمەڵگاكەی خۆی یاخود هێشتا پراكتیزەكردن‌و هەڵبژاردنی ئەو رەفتارو شێوە درێژە
ئازار 20, 2010
نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان له‌نێوان شاردنه‌وه و ڕاوێژکردندا

نەخۆشییە دەروونییەكان لەنێوان شاردنەوە و ڕاوێژكردندا
صلاح حسن – چارەسازی دەروونی
شێوازی پەروەردەییی لەكۆمەڵی كوردەواریدا شێوازێكی ناتەندروستە بەواتا پەروەردەییەكەی,ئەمەش پەیوەندی بەو ناهاوسەنگیەوە هەیە كە لەنێوان پەروەردەی واقیعی و داب‌و نەریتەكاندا هەیە, دابونەریتەكان كە سیاقێكی دوور‌و درێژی هەیە و بوەتە خوو, ڕۆژانە سیخناخە بەسەر تێكڕای ڕەنگدانەوەكانی ڕەفتارماندا, لەونێوەندەدا ( ناخ ) پڕە لە شاراوەی سەیر و سەرسوڕهێنەر كە بەدەیان ( ئەكلینیكی ) سەرودەری لێ دەرناكەن, شەرم وەكو دێوەزمەیەك لەبەردەم هەناسە قوڵەكاندا خۆی مەڵاس داوە ناهێڵێ بەڕاشكاوی منداڵان, درێژە
ئازار 18, 2010
له‌نێوان جه‌سته و ده‌رووندا
لە نێوان جەستە و دەروونـدا
Between body and psych
د. ئەفرام محمد حسن
پسپۆری نەخۆشییە دەروونیەكان
مرۆڤ لەكۆنەوە دەركی بەوە كردووە كەپەیوەندییەكی ئاشكرا هەیە لەنێوان جەستەو دەرووندا، ئەم ڕاستییە رۆژ بە رۆژ روونتر و بەرجەستەتر بووە و زانستی دەرونزانی لەمرۆدا ئەو پەیوەندییە روونتر دەسەلمَێنێ بە جۆرێك كەس ناتوانێ نكوڵی لەو ڕاستییە بكات.
ئەم پەیوەندییە بە هەردوو ئاڕاستەكە هەیە واتە نەخۆشییە جەستەییەكان كاریگەریان هەیە لەسەر شلەژان و نیشانە دەرونییەكان لەهەمان كاتدا پەشێویە دەرونییەكان دەبنە هۆی نەخۆشی و نیشانەی جەستەییەكان. درێژە
ئازار 16, 2010
فۆبیا (تۆقین) / به‌شی سێیه‌م و کۆتایی
فۆبیا (تۆقین)
به‌شی سێیه‌م و کۆتایی
د . که‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی
خۆپاراستن
دایك و باوكی بەڕێز ئەگەر دەتانەوێت منداڵەكانتان تووشی فۆبیای كۆمەڵایەتی نەبن و لە داهاتوو كەسێتیەكی سەركەوتویان هەبێت, ئەوا دەبێت لە هەموو ئەو هۆكارانەی كە دەبنە هۆی تووش بوون بە فۆبیای كۆمەڵایەتی دوور بكەونەوە و ڕەچاوی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە بكەن:-
1- هەتا دەتوانن لە توند و تیژی و سزا و ئازاردانی منداڵەكانتان دوور بكەونەوە و نازدار بە خێویان مەكەن و كاتێك هەڵە دەكەن لەكاتی خۆیدا هەڵەكانیان بۆ ڕاست بكەنەوە و ئەگەر هەر لەسەریشیان بەردەوام بوون, درێژە
ئازار 13, 2010

دوا سەرنجەکان: