ئاگاداری

ئاگاداری
چاوپێکه‌وتن
ئاگاداریه‌ك له ماڵپه‌ڕی (وه‌رزشی ده‌روونی) بۆ هه‌وادارانی ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان و میوانه به‌ڕێزه‌کانی ماڵپه‌ڕ. له که‌ناڵی نه‌ورۆز تیڤی له ڕۆژی پێنج شه‌مه 25/2 کاتژمێر 15.30 به کاتی ئه‌وروپا یه‌که‌مین دیداری ڕاسته‌وخۆی عه‌بدوڵا تۆفیق ده‌بینن. ئه‌وه‌ی شایانی باسه نه‌ورۆز تیڤی زنجیره دیدارێك له‌گه‌ڵ ناوبراو سازده‌کات. ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی تێگه‌یشتنێکی باشتر و سه‌رنج ڕاکێشانی بینه‌رانی به‌ڕێز بۆ بابه‌ت و شیکردنه‌وه زانستی و ئه‌کادیمیه‌کان سه‌باره‌ت به‌م زانسته‌ی که هێشتا له کوردستاندا تاڕاده‌یه‌ك نامۆیه. ئه‌گه‌ر هه‌رپرسیارێکتان هه‌یه ئه‌توانن ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به به‌رنامه‌که‌وه بکه‌ن.
شوبات 24, 2010
چۆن بیر ده‌که‌یته‌وه؟ به‌شی یه‌که‌م
چۆن بیر ده‌که‌یته‌وه؟
به‌شی یه‌که‌م
د . فازیل جاف
ڕاوێژکار له‌وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
چۆن بیر ده‌كه‌یته‌وه … ئاكامیش ئاوا ده‌بێت:
بێ ئومێدیی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئاكامی بیركردنه‌وه‌ی نێگه‌تیڤه، له‌م ئه‌وروپایه‌دا كه‌هه‌ندێك ئه‌زموونم له‌بواری كاركردن له‌گه‌ڵ گه‌نجدا هه‌یه، زۆر جار سه‌رم له‌وه سوڕ ده‌مێنێت كه‌گه‌نجێك ده‌یه‌وێت كارێك بكات، خه‌ونێكی هه‌یه و ده‌یه‌وێت بیهێنێته دی، هه‌رچه‌نده هه‌موو مه‌رجه‌كانی سه‌ركه‌وتنیشی بۆ ڕه‌خساوه، به‌ڵام ده‌ڵێت: ناتوانم،باوه‌ڕناكه‌م سه‌ربكه‌وم.
من ده‌ڵێم: چی ڕێگره؟
-هیچ.
ده‌ڵێم: ئه‌ی كێشه چییه؟ درێژە
شوبات 23, 2010
باسی هه‌ڵه‌ی خۆت بکه

باسی هه‌ڵه‌ی خۆت بکه!
له ڕێنماییه‌کانی عه‌بدوڵا تۆفیق
ڕاهێنه‌ری ده‌روونی/سوید
هه‌ر وه‌ك کورد وته‌نی گوڵ بێ دڕك نابێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی پرسیاری منه ئه‌وه‌یه که بۆچی که‌سێکمان نه‌بینی له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا ڕۆژێك باس له هه‌ڵه‌کانی خۆی بکات. هه‌ڵبه‌ته من به‌تایبه‌ت باس له‌وانه ده‌که‌م که گه‌نجه‌کانمان ئه‌وانیان وه‌ك نمونه‌ی که‌سایه‌تی مه‌زن داناوه. جا هونه‌رمه‌ندبێت، سیاسی بێت، پزیشك بێت، له ڕاگه‌یاندنێکدا کاربکات، یان و یان و یان…. درێژە
شوبات 23, 2010
خه‌و لای ژنانی دووگیان
خه‌و لای ژنانی دووگیان
توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
به‌و پێودانگه‌ی ژنان ڕووبه‌ڕووی چه‌ند گۆڕانکارییه‌کی فسیۆلۆژی وه‌ک (سوڕی مانگانه، دووگیانیی، وه‌ستانی سوڕی مانگانه) ده‌بنه‌وه، بۆیه ئه‌م فاکته‌رانه کاریگه‌رییان ده‌بێت له‌سه‌ر به‌پیتی خه‌و لای ژنان، چونکه ئه‌م فاکته‌رانه ده‌بنه هۆی گۆڕانکاری له‌ئاستی هۆرمۆنه‌کان، هه‌روه‌ها سه‌رقاڵی ژنان به‌کاروباری ماڵ و منداڵ و کارکردن له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵ کاری کردۆته سه‌ر که‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی کاژێره‌کانی نووستنیان.
دووگیانیی له‌گه‌ڵ خۆیدا چه‌ندین گۆڕانکاری ده‌هێنێت که‌کاریگه‌رییان ده‌بێت بۆ سه‌ر خه‌و، ئازاری هه‌ردوو قاچ و ماسولکه‌کان و درێژە
شوبات 21, 2010
ستراتیژه‌کانی ژیان / به‌شی سێیه‌م و کۆتایی
ستراتیژه‌کانی ژیان
به‌شی سێیه‌م و کۆتایی
د . فازیل جاف
ڕاوێژکار له‌وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
ڕه‌هه‌ندی زه‌ینی… ئاسته‌كانی بیركردنه‌وه‌ت… فه‌لسه‌فه‌ی ژیانت:
بیركردنه‌وه‌ت، هزرو بۆچوونه‌كانت، هه‌ڵوێسته‌كانت، لێكدانه‌وه‌و ڕامان و مه‌زه‌نده و به‌ها و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانت، ئاستی ڕۆشنبیریی و فه‌لسه‌فیت، هه‌موو ئه‌و پێكهاتانه‌ی كه یارمه‌تیت ده‌ده‌ن باشتر و ڕونتر بیر بكه‌یته‌وه و له‌خۆت و له‌جیهان تێبگه‌یت، ده‌ڕژێته ناو چوارچێوه ڕه‌هه‌ندی زه‌ینییه‌وه..
گه‌شه‌كردن و نه‌شونماكردنی باری زه‌ینیت گه‌لێ گرنگه بۆ تێگه‌یشتن له‌خۆت و ده‌روبه‌ر و جیهان له سه‌ر بنامه‌ی عه‌قڵانییه‌ت درێژە
شوبات 14, 2010
له‌ڕێنماییه‌کانی به‌رنامه‌ی ده‌رووندروستی ڕێکخراوی IRD
له‌ڕێنماییه‌کانی به‌رنامه‌ی ده‌رووندروستی ڕێکخراوی IRD
زۆرجار گرفت و کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان کار له‌نه‌ست و ناخی مرۆڤ ده‌که‌ن به‌تایبه‌تی له‌ژناندا به‌جۆرێک که ئه‌و که‌سه بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی له‌هۆش خۆی ده‌چێت یان ئه‌ندامێکی له‌شی له‌کار ده‌که‌وێت وه‌ک: کوێر بوون، یان شه‌له‌ل بوون، له‌م کاتانه‌دا پێی ده‌گوترێت هیستیریا و پێویستی به‌چاره‌سه‌ری پسپۆری ده‌روونی هه‌یه.
به‌رنامه‌ی ده‌رووندروستی
ڕێکخراوی IRD
شوبات 14, 2010
کیژۆڵه‌ی کورد له‌بازاڕی خێزانی کوردی‌دا
کیژۆڵه‌ی کورد له بازاڕی خێزانی کوردی‌دا
کامه‌ران چروستانی
ئه‌ڵمانیا – شتوتگارت
- له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی، که داوام کردوون، هه‌ر له پشتێن و دوانزه تاک بازن، گه‌ر یه‌ک مسقاڵی که‌م بێت، ئه‌وا با نه‌یه‌ته‌وه به‌م ناوه‌دا و ڕازی نیم شووی پێ بکه‌م.
- کاروان ده‌چێت بۆ داوای ناز، پاش په‌یدابوونی په‌یوه‌ندییه‌ک له نێوانیاندا، دایکه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه له به‌یه‌کگه‌شتنیان بگرێت، داواکاریییه‌کی وا قورس ده‌خاته به‌رده‌می کوڕه، که به هیچ شێوه‌یه‌ک له توانای جێبه‌جێ کردنیدا نابێت و له پاشانیشدا دایکه زۆر به‌ئاشکرا ده‌ڵێت، من ڕازی نابم کچی خۆم بده‌م به یه‌کێک، که له هه‌نده‌ران بژی. درێژە
شوبات 14, 2010
هه‌واڵێک له سه‌نته‌ری هۆڵه‌ندی بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له‌سلێمانی
پرۆژه‌ی ئاماده‌كرنی خوێندكارانی پۆلی شه‌شه‌م ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد
دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو سه‌نته‌ری هۆڵه‌ندی بۆگه‌شه‌پێدانی مرۆیی له‌هه‌رێمی كوردستان لقی خۆی كرده‌وه‌و له‌ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ره‌كه‌دا به‌ڕێز دكتۆر روخۆش غه‌ریب به‌رپرسی سه‌نته‌ره‌كه چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی ڕاگه‌یاند، یه‌كێك له‌و پرۆژانه ئاماده‌كردنی خوێندكارانی پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی بوو له‌ڕووی ده‌روونیه‌وه، دوای ئاماده‌سازیكردن له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانیه‌وه سه‌نته‌ری هۆڵه‌ندی له‌سه‌ر پرۆژه‌كه ده‌ست به‌كاربوو، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌سه‌نته‌ره‌كه پێی ڕاگه‌یاندین درێژە
شوبات 10, 2010
ئاگادارییه‌ک له‌سه‌ندیکای کارمه‌ندانی ته‌ندروستی کورد له‌ئه‌وروپا
بۆ سه‌رجه‌م کارمه‌ندانی ته‌ندروستی کورد له ئه‌ڵمانیا و ده‌وروبه‌ری
بابه‌ت/ به‌ستنی کۆنفرانسێك له لایه‌ن کارمه‌ندانی ته‌ندروستی کورد له ئه‌وروپا و له ئه‌ڵمانیا.
خوشك و برایانی خۆشه‌ویست ، کارمه‌ندانی ته‌ندروستی کورد له وڵاتی ئه‌ڵمانیا و ده‌وروبه‌ری، به پێویستی ده‌زانین که هه‌مولایه‌ك بانگهێش و ئاگادار بکه‌ین که له داهاتویه‌کی نزیکدا سه‌ندیکای کارمه‌ندانی ته‌ندروستی کورد له ئه‌وروپا کۆمیته‌ی خۆی ده‌ستنیشان ده‌کات. هه‌ربه‌و هۆیه‌وه دا ده‌که‌ین له سه‌رجه‌م کارمه‌ندانی ته‌ندروستی کورد له ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌ر که‌سێك که له‌هه‌ر بوارێکی ته‌ندروستیدا کارده‌کات به‌شداری بکات. درێژە
شوبات 10, 2010
ستراتیژه‌کانی ژیان / به‌شی دووه‌م
ستراتیژه‌کانی ژیان
به‌شی دووه‌م
د . فازیل جاف
ڕاوێژکار له‌وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
ده‌بێ هه‌ر خۆت پڕۆژه‌ی ژیانی خۆت دابڕێژیت:
كه‌س وه‌كو خۆت له‌ژیان و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ژیانت ناگات، بۆیه هه‌ر ده‌بێت خۆت مه‌به‌ست و ئامانجه‌كانی ژیانت ده‌ستنیشان بكه‌یت، چوارچێوه‌یه‌ك بۆ پڕۆژه‌ی ژیانت دابڕێژیت، گه‌ر كه‌سێكی دیكه ئه‌م كاره‌ت بۆ ئه‌نجام بدات، یان لاسایی كه‌سێكی دیكه بكه‌یته‌وه، ئیدی خۆیه‌یی و تاكه كه‌سی وتایبه‌تمه‌ندی خۆت له‌ده‌ست ده‌ده‌یت، چونكه ده‌بێت له‌هه‌موو هه‌نگاو و قۆناغ ووێستگه‌یه‌كدا هه‌ر خۆت و خودی خۆت بیت و هه‌وڵ نه‌ده‌ی ببی به‌كه‌سێكی دیكه، یان لاسایی كه‌سێكی دیكه بكه‌یته‌وه، درێژە
شوبات 9, 2010
په‌ککه‌وته‌یی سێکسیی لای پیاوان
په‌ککه‌وته‌یی سێکسیی لای پیاوان
توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
له‌کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دازۆر جار قسه له‌سه‌ر ساردی سێکسیی ژنان ده‌کرێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌م که‌موکوڕییه سێکسییه ته‌نها لای ڕه‌گه‌زی مێینه بوونی هه‌بێت و پیاوانی کۆمه‌ڵگه هه‌موو له‌سه‌رپێ و ته‌واو و بێ که‌موکوڕی بن له‌لایه‌نی سێکسییه‌وه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا وانیه، ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاویش له‌پیاوان ناته‌واوی و ژانکۆی جۆراوجۆریان هه‌یه له‌بواری په‌یوه‌ندییه سێکسییه‌کانیاندا.
مه‌به‌ست له‌په‌ککه‌وته‌یی سێکسیی لای پیاوان ئه‌و لاوازی و ناته‌واویانه‌یه که له‌چه‌ند ئاست و پله‌یه‌کی جیاوازدا خۆیان به‌رجه‌سته ده‌که‌ن له‌کاتی ئه‌نجامدانی چالاکییه سێکسییه‌کاندا. درێژە
شوبات 8, 2010
ستراتیژه‌کانی ژیان
ستراتیژه‌کانی ژیان
به‌شی یه‌که‌م
د . فازیل جاف
ڕاوێژکار له‌وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
ژیان پڕۆژه‌یه‌كه به ده‌ستی خۆت دایده‌ڕێژیت:
بۆ یه‌كه‌م جار له ده‌ورانی هه‌رزه‌كاریدا، له‌فه‌یله‌سووف و نووسه‌ر فه‌ره‌نسایی ،جان پۆل سارته‌ره‌وه فێری ئه‌وه بووم كه‌ژیان پڕۆژه‌یه‌كه خۆت ئاراسته‌ی ده‌كه‌ی، تۆ خۆت سه‌نته‌ریت و بایارده‌ده‌ریشیت هه‌بێ، تۆ خۆت له هه‌ڵبژارندا سه‌رپشكی و هه‌ڵده‌بژێریت، تۆ خۆت هه‌ڵوێست ده‌ستنیشان ده‌كه‌یت، خه‌ون و هیوا و ئامانج ومه‌به‌سته‌كانت ده‌خۆڵقێنی. هه‌ر بۆیه تۆ له هه‌موو ساتێك‌دا داهێنه‌ری، داهێنه‌ری یه‌كه‌می ژیانی خۆتی، درێژە
شوبات 7, 2010
محرومون یا سادة من بکاء
محرومون یا سادة من بکاء
میدیا کدو
نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس
میدیا کدو نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس کچه کوردێکی خه‌ڵکی شاری قامیشلی له‌ئێستادا نیشته‌جێی هه‌رێمی کوردستانه، چه‌ند بابه‌تێکی بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ناردووه، ئه‌گه‌رچی به‌هۆی سیاسه‌تی داگیرکاری و به‌عه‌ره‌ب کردنه‌وه له‌خوێندن و زمانی شیرینی کوردی بێبه‌شکراون وه‌ک ملیۆنه‌ها هاوڵاتی کوردی پارچه‌کانی تری کوردستان، به‌م هۆیه‌وه به‌زمانی عه‌ره‌بی نووسین و وتاره‌کانی بڵاوده‌کاته‌وه، وه‌ک ڕێز لێنانێک له‌م کچه کورده ئێمه چه‌ند بابه‌تێکی گونجاو له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی ماڵپه‌ڕه‌که‌ماندا بڵاو ده‌که‌ینه‌وه. درێژە
شوبات 7, 2010
سایکۆلۆژیای خۆکوشتن
سایکۆلۆژیای خۆکوشتن
توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
ئه‌گه‌ر مردن نه‌بوایه مرۆڤ به‌دوای نهێنییه‌کانی ژیان و نه‌مریدا نه‌ده‌گه‌ڕا. ئه‌گه‌ر کوشتن نه‌بوایه مرۆڤ په‌ی به‌ماناکانی خۆشه‌ویستی و ئاشتی و دادپه‌روه‌ری نه‌ده‌برد. ساته‌کانی مردن لای زۆربه‌ی مرۆڤه‌کان ئه‌و ساتانه‌ن که‌نه‌خواستراو و قێزه‌ونه، به‌ڵام له‌وه‌ش قێزه‌ونتر ئه‌وه‌یه ئه‌و مردنه به‌ده‌ستی مرۆڤێک ڕووبدات، له‌وه‌ش قێزه‌ونتر ئه‌وه‌یه که‌سه‌که قوربانی ده‌سته‌کانی خۆی بێت. درێژە
شوبات 7, 2010
زێن مێدیتاشون
چۆپی مه‌جید
خوێندکاری خوێندنی باڵای سکاندینافیا بۆ ڕاهێنانه ده‌روونییه‌کان
سوید
ئه‌م ڕاهێنانه‌ساڵ دوای مه‌سیح گه‌شه‌ی کردووه‌و تێکه‌ڵه‌یه‌که‌له‌یۆگای هیندیه‌کان و مێدیتاشونی بودیزمه‌کان و تاویزم.ناوی ته‌واوی ئه‌م مدیتاشونه (زا-زێن)ه‌مانای ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێت که‌دانیشیت له‌ته‌رکیزکردنتا یان بۆ ته‌رکیزکردنت.
بۆ به‌جێ هێنانی ئه‌م ڕاهێنانه‌شێوه‌ی دانیشتنه‌که‌ت زۆرگرنگی هه‌یه درێژە
شوبات 7, 2010

دوا سەرنجەکان: