ئاگاداری … ئاگاداری
کۆنگره
بۆ سه‌رجه‌م کارمه‌ندانی کورد له بواری ته‌ندروستیدا له‌ئه‌وروپا
له‌ژێر دروشمی بوژاندنه‌وه‌و گۆڕین و داهێنان
ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری سه‌ندیکای کارمه‌ندانی ته‌ندروستی بڕیاری دا که‌له‌ڕۆژی شه‌مه کاتژمێر 12.30 ده‌قیقه‌ڕێکه‌وتی 15/11/2008 له‌وڵاتی سوید له‌ستۆکۆڵم کۆنگره‌ی یه‌که‌می خۆی ببه‌ستێ.
بۆ زیاتر پێشخستن و سه‌رکه‌وتن و گۆڕین و داهێنان له‌بواری ته‌ندروستی درێژە
تشرینی یه‌كه‌م 29, 2008
کورته‌یه‌کی مێژوویی ده‌رباره‌ی فێ
کورته‌یه‌کی مێژوویی ده‌رباره‌ی فێ
وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردنی :
توێژه‌ری ده‌روونی : سامان سیوه‌یلی
له‌وه‌ته‌ی زانسته پزیشکییه‌کان ناسراون نه‌خۆشی ( فێ )ش ناسراوه ، له‌و ده‌مه‌وه هه‌تا ئێستا ئه‌م نه‌خۆشییه بۆته مایه‌ی مشت‌ومڕ و کێشمه‌کێشی نێوان زانست و جادووگه‌ری .
له چاخه کۆنه‌کاندا فێ به‌گه‌لێک ناو ناوزه‌د کراوه ، درێژە
تشرینی یه‌كه‌م 29, 2008
فێ و که‌سێتی فێدار Epileptic Personality
فێ و که‌سێتی فێدار
Epileptic Personality
وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردنی :
توێژه‌ری ده‌روونی : سامان سیوه‌یلی
ڕاوبۆچوونی زۆر هه‌یه سه‌باره‌ت به‌که‌سێتی تووشبوو به فێ ، به‌شێک له‌توێژه‌ره‌وان پێیان وایه ئه‌و که‌سانه‌ی تووشی فێ هاتوون هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێک جیاکه‌ره‌وه‌ن که که‌سێتییان جیاده‌کاته‌وه له که‌سانی دیکه و ئه‌م که‌سایه‌تییه‌یان به که‌سایه‌تی فێدار درێژە
تشرینی یه‌كه‌م 29, 2008
ئاگادارییه‌ک له سه‌نته‌ری ڕاوێژکاریی خێزان بۆ گرفته ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌ییه‌کانه‌وه
ئاگادارییه‌ک له سه‌نته‌ری ڕاوێژکاریی خێزانه‌وه
له‌گه‌ڵ هیوای ته‌ندروستییه‌کی ده‌روونی باش و ژیانێکی کۆمه‌ڵایه‌تی بێ گرفت بۆ هه‌مووان ،
سه‌نته‌ری ڕاوێژکاری خێزان بۆ گرفته ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌ییه‌کان که له‌م ماوه‌یه‌دا مۆڵه‌تی کارکردنی وه‌رگرتووه و تیایدا چه‌ند پسپۆر و درێژە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2008
ڕه‌گوڕیشه سایکۆلۆژییه‌کانی کۆمه‌ڵکوژی ( جینۆساید ) / به‌شی سێیه‌م و کۆتایی
ڕه‌گوڕیشه سایكۆلۆژییه‌کانی کۆمه‌ڵکوژی (جینۆساید)
- به‌شی سێیه‌م و کۆتایی-
د. سه‌ڵاحی گه‌رمیان/ سیدنی
سایکۆلۆژیای ملکه‌چی
له‌گه‌ڵ بیرکردنه‌وه له هۆکاره‌کانی به‌رپاکردنی ئه‌و تاوانانه‌ی به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی کۆمه‌ڵانێکی زۆر له مرۆڤ ئه‌نجامئه‌درێن، پرسیارگه‌لێک سه‌رهه‌ڵئه‌ده‌ن و خۆیان ئه‌سه‌پێنن به‌سه‌ر هزر و هۆشماندا: ئه‌و هۆیانه‌ی ئه‌بێ چیبن که وائه‌کات هه‌زاران له‌و که‌سانه‌ی پله‌وپایه‌دار نین، درێژە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2008
پادشایه‌کی ئاشق به
پادشایەکى ئاشق بە ..
نوسینى : ئۆشۆ
وەرگێرانى : یۆگى هاوبیر کامەران
B.hawbir@yahoo.com
تۆ ئەبێت ببیتە فەرمانڕەواى دەرونى خۆت ، چونکە دەرونى هەمومان سەڵتەنەتى پادشایەتیە، پادشایەتیەکى راستەقینە . هەمومان دەمانەوێت پادشابین ، بەڵام بەردەوام لەسەر رێگەیەکى هەڵەو لەدەرەوەى بونمان دەگەرێین بەشوێن پادشایەتیدا . مرۆڤ دەتوانێ لەدەرەوە سەرکردەو پادشابێت بەڵام لەناخیدا هەست بەکەمى دەکات. لەگەڵ بەپادشابونیشدا هێشتا هەژارە ، هێشتا بەتاڵە و تێر نەبوە . چونکە لەکاتێکدا سەرقاڵى درێژە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2008
سۆز بۆ ڕابردوو یان دڵه‌ڕاوکێی مردن
سۆز بۆ ڕابردوو یان دڵه‌ڕاوکێی مردن
نووسینی : توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
بۆچی ئێمه که باسی ڕابردوو ده‌که‌ین زۆربه‌ی جار ئاخی بۆ هه‌ڵده‌کێشین نه‌ک هه‌ر بۆ ڕووداوه خۆشه‌کانی ڕابردوومان که چێژمان لێوه‌رگرتوون ، ته‌نانه‌ت بۆ ناخۆشییه‌کانیش . ده‌بێت نهێنی ئه‌م سۆزه بۆ ڕابردوو له‌چیدا بێت ؟ تۆ بڵێیت حه‌سره‌تێک بێت بۆ ته‌مه‌نمان درێژە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2008
ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له‌ده‌روون و هه‌نگاوه‌کانی به‌خته‌وه‌ربوون
ئاوڕدانەوەیەک لەدەروون و هەنگاوەکانى بەختەوەربوون
نووسینی : زاهیر زانا
دەروون یەکێکە لەچوار ڕەگەزە سەرەکیەکەى پێکهاتنى مرۆڤ [ڕووح و عەقلڕ و دەروون(نەفس) و لاشە]، بێگومان تەواوى و کامڵى ئەم چوار ڕەگەزە بەشدارى دەکەن لە وێنەکێشانى تابلۆى مرۆڤێکى کامڵ و تەواو، دەبێت ئەوەش بزانین جەستە تەنها لایەنى مادى مرۆڤە و وەک کیسێک هەڵگرى لایەنەکانى ترە
مرۆڤ بەردەوام لەئەنجامى بوونى چەندەها کێشە و بەربەست و رێگرى سروشتى درێژە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2008
ئۆتۆمبێل و کورد ( خوێندنه‌وه‌یه‌کی سۆسیۆلۆژیانه )
ئۆتۆمبێل و کورد ( خوێندنه‌وه‌یه‌کی سۆسیۆلۆژیانه )
توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی
حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د ڕه‌سوڵ
زۆربەمان لەم جەژنى رەمەزانەدا ، مەرگى ناوادەى ” گۆران عومەرى کارمەند و بێژەرى کەناڵى کوردسات” هەژاندنى و خەفەتبارى کردین ، هەر ئەم کارەساتە دڵتەزێنەش بووە هەوێنى ئەم ستوونەم و دەمەوێت خوێندنەوەیەک بۆ ئامێرى ئۆتۆمبێل بکەم درێژە
تشرینی یه‌كه‌م 17, 2008
دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ خاتوو خه‌ندان جه‌زا ده‌رباره‌ی هه‌ردوو دیارده‌ی له‌شفرۆشی و ناپاکی هاوسه‌ریی له‌کوردستان / به‌شی دووه‌م
دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ توێژه‌ر و چالاکوانی بواری ژنان خاتوو ( خه‌ندان جه‌زا سه‌رپاچ )
ده‌رباره‌ی هه‌ردوو دیارده‌ی له‌شفرۆشی و ناپاکی هاوسه‌ریی له‌کوردستان
به‌شی دووه‌م
ده‌روونناسی : کاتێک باس له‌دیارده‌ی له‌شفرۆشی ده‌کرێت هه‌ندێک جار باس له‌گرتووخانه‌کان یان دوکان و ئارایشتگاکانی ژنان یان زه‌ره‌نگه‌ڕ و پۆشاک فرۆشان و مۆبایل فرۆشه‌کان ده‌کرێت ، ئه‌م په‌یوه‌ندیه چۆنه ؟
خه‌ندان جه‌زا : له‌میانی لێکۆڵینه‌وه‌که‌مدا و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆک بانده‌کان ، ئه‌وان زۆر باسیان له ئارایشتگاکان و پۆشاک فرۆشان و بازرگان و زه‌ڕه‌نگه‌ره‌کان ده‌کرد ، من بۆ خۆم ئامارێکم کرد و زیاتر له 800 فۆرمم بڵاوکرده‌وه درێژە
تشرینی یه‌كه‌م 17, 2008
دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ خاتوو خه‌ندان جه‌زا ده‌رباره‌ی دیارده‌ی له‌شفرۆشی و ناپاکی هاوسه‌ری له کوردستان / به‌شی یه‌که‌م
دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ توێژه‌ر و چالاکوانی له‌بواری ژنان و ئافره‌تاندا
خه‌ندان جه‌زا سه‌رپاچ
ده‌رباره‌ی هه‌ردوو دیارده‌ی له‌شفرۆشی و ناپاکی هاوسه‌ریی له‌کوردستان
به‌شی یه‌که‌م
ده‌روونناسی : به‌ڕێزتان وه‌ک توێژه‌ر و نووسه‌ری یه‌کێک له‌دیارترین ئه‌و توێژینه‌وه‌یانه‌ی که له‌کوردستان ئه‌نجام دراوه ئه‌ویش ( ئۆقیانووسێک له تاوان )ه که ده‌نگێکی زۆری دایه‌وه له‌ناو خوێنه‌ران و ناوه‌نده ڕه‌سمی و میدیاکاندا ، گرنگترین ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه چین که پاش ئه‌نجامدانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه لای ئێوه دروست بوو ؟ درێژە
تشرینی یه‌كه‌م 17, 2008
له‌به‌ر ڕۆشنایی سۆسیۆلۆژیادا / که‌سێتی گه‌نجی کورد / به‌شی دووه‌م
لەبەر رۆشنایى سۆسیۆلۆژیادا
کەسێتى گەنجى کورد
توێژەى کۆمەڵایەتى :حەمەى ئەحمەد رەسوڵ
به‌شی دووه‌م
پردى ئاخاوتن و دیالۆگ لە نێوان گەنج و باواندا لە یەکەمین هەنگاوەوە و لە نێو خێزانە خانە خوێکەى خۆیدا تووشى هەرەس و رووخان دەبێت…. ئەمەش زۆر مەترسیدارە و گەنج تووشى ونبوون و نامۆبوون دەکات، سست و لاوازى دەکات، وای لێدیت باوەڕى بە دەورووبەر و خێزانەکەى خۆى کاڵتر و کزتر دەبێتەوە، ئیدى ئاکام ئەو کەش و هەوایە بەرکەماڵ دەبێت کە گەورە گوێ لە بچووکى نێو خێزان ناگرێت، گەنجى کورد بە تایبەت کچان هەست بە پەراوێزبوون و نەخوێندنەوە دەکەن، هەستدەکەن مامەڵەى مرۆڤیان لەگەڵدا ناکرێت! درێژە
تشرینی یه‌كه‌م 17, 2008
له‌به‌ر ڕۆشنایی سۆسیۆلۆژیادا / که‌سێتی گه‌نجی کورد / به‌شی یه‌که‌م
لەبەر رۆشنایى سۆسیۆلۆژیادا
کەسێتى گەنجى کورد
توێژەى کۆمەڵایەتى :حەمەى ئەحمەد رەسوڵ
به‌شی یه‌که‌م
زۆرن ئەوانەى کە باس لە پێگە و رۆڵى گەنج دەکەن لە کۆمەڵگادا ، بەڵام زۆر گرنگە پێش ئەوەى بتوانین پێگە و رۆڵى گەنج بخوێنینەوە لە هەر کۆمەڵگەیەکدا بێت، پێویستە تواناى ئەوەمان هەبێت کەسێتى گەنج بنووسینەوە و شرۆڤەى بکەین، بۆ ئەم مەبەستەش هەر توێژەرێک بیەوێت لە کەسێتى توێژێک یان کەسێک بنواڕێت و قووڵتر شۆڕ بێتەوە بە نێو نهێنییەکانیدا، پێویستە لە دەوروبەرى ژینگەى ئەو کەسایەتیەى درێژە
تشرینی یه‌كه‌م 17, 2008
مێژووی په‌روه‌رده
مێژووی په‌روه‌رده
نووسینی : عه‌زیز ئالانی
چالاکوان له‌بواری په‌روه‌رده‌دا
مرۆڤ وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی بایۆلۆژی له‌دایک ده‌بێت و وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی ژیر و کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌مرێت ، ئه‌وه‌ی له‌نێوان بوون و مه‌رگیدایه ناوی مێژووه .
مێژوو ئه‌لبومێکی پڕ له‌وێنه و یاده‌وه‌رییه ، مرۆڤ ژیری به‌کارده‌هێنێ ، که‌واته کارلێکی دوو جه‌مسه‌ر له‌نێوان به‌ره‌کانی مرۆڤدا دروست ده‌بێت و درێژە
تشرینی یه‌كه‌م 17, 2008
لێکدانه‌وه‌ی وشه‌ی ( په‌روه‌رده )
لێکدانه‌وه‌ی وشه‌ی ( په‌روه‌رده )
نووسینی : عه‌زیز ئالانی
چالاکوان له‌بواری په‌روه‌رده
ئه‌گه‌رچی وشه‌ی په‌روه‌رده له‌زمانی ئینگلیزی‌دا ئه‌و چه‌مکه واتاییه فراوانه‌ی نیه که له‌زمانی فه‌ره‌نسیدا هه‌یه‌تی ، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ زمانی ئینگلیزی بووه‌ته زمانێکی جیهانی ، واباشه بنه‌چه‌ی وشه‌ی په‌روه‌رده له‌و زمانه‌دا ڕوون بکه‌ینه‌وه . درێژە
تشرینی یه‌كه‌م 17, 2008










دوا سەرنجەکان: