له په‌راوێزییه‌وه بۆ مه‌رگ
د. سابیر بۆکانی
ئەو دڵە چەند ڕەقەو ئەو بڕیارە چەند قورس و سەرسوڕهێنەرە کەوا لەمرۆڤێک دەکەن خۆی بکوژێت و کۆتایی بەژیانی خۆی بهێنێت. سەرەڕای هەموو تابۆ ئایینی و کۆمەڵایەتی و ئاکاری و یاساییەکان، کەچی ڕێژەی خۆکوشتن لەجیهاندا، بەپێی نوێترین ئاماری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO هەموو ڕۆژێک لەهەزار کەس تێدەپەڕێت، جگە لەژمارەیەکی مەزنتر، کە لەبەر هۆکاری کۆمەڵایەتی و ئایینی و درێژە
ئاب 28, 2008
پێوه‌ری دڵه‌ڕاوکێی دواڕۆژ Future Anxiety Scale
Future Anxiety Scale پێوه‌ری دڵه‌ڕاوکێی دواڕۆژ
د. سه‌ڵاحی گه‌رمیان به‌زمانی ئینگلیزی دایناوه وگۆڕیوێتی بۆسه‌ر زمانی کوردی
بڕگه‌کان به‌ته‌واوه‌تی وایه(5 ) وایه (4) وه‌ڵامم نیه(3) وانیه(2) هیچ وانیه (1)
ژماره‌ی
بڕگه
1 دواڕۆژم نادیاره و هه‌ست به نائارامی و نه‌بوونی ئاسوده‌یی ده‌روونی ئه‌که‌م
2 له‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی خۆشی و شادی‌دا، ترسی ئه‌وه‌م لێدێت که ناخۆشی به‌دوادابێت
3 ئه‌ترسم له‌وه‌ی ئاخۆ ڕۆژ و مانگ و ساڵانی داهاتوو له‌گه‌ڵ خۆیاندا چی دێنن درێژە
ئاب 28, 2008
پێوه‌ری تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی که‌سێتی
پێوه‌ری تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی که‌سایه‌تی
Personality Traits Scale
د. سه‌ڵاحی گه‌رمیان
له ئینگلیزییه‌وه کردویه‌تی به کوردی – له (لیستی پێنجه گه‌وره‌که)The Big Five Inventory (BFI)
له دانانی “جون و دوناهو وکینتل John، Donahue، and Kentle (1991)”
ژماره‌ی
بڕگه بڕگه‌کان زۆر هاوڕام هاوڕام نازانم هاوڕا نیم هیچ هاوڕا نیم
من خۆم ئه‌بینم وه‌ک که‌سێک .. یان که‌سێکی :: زۆرهاوڕام ( 5 ) هاوڕام ( 4 ) نازانم ( 3 ) هاوڕانیم ( 2 ) هیچ هاوڕانیم ( 1 )
1 زۆر بڵێ
2 حه‌زئه‌کات هه‌ڵه‌ی که‌سانی تر بخاته ڕوو
3 کاری ته‌واو ئه‌نجامئه‌دات
درێژە
ئاب 28, 2008
دۆزی په‌روه‌رده له‌گه‌ڵ به‌ره‌به‌یانی فه‌لسه‌فه‌دایه / به‌شی دووه‌م
دۆزى پەروەردە لەگەڵ بەرەبەیانى فەلسەفەدایە ….
توێژەرى کۆمەڵایەتى : حەمەی ئەحمەد رەسوڵ
بەشی دووەم
جۆرەکانى فەلسەفە کامانەن ؟ مێژووى فەلسەفە بە چەند جۆرێکى زۆر ئاشنا بووە ، هاتنە ئاراى ئەم جۆرانەش یان پشت بەو بابەتە دەبەستن کە فەلسەفە لێى دەکۆڵێتەوە یاخود بەو میتۆدەى بەکار دەهێنێت ،یان لەسەر ئەو پلەء جۆرێتیەى یەقین کە فەلسەفە مەبەستیەتى پێى بگات ، ئێمە لێرەدا چەند جۆرێک لەوانە باس دەکەین کە دەسەڵاتى خۆیانیان بەسەر مێژووى فەلسەفەدا سەپاندووەء ، بریتین لە :. درێژە
ئاب 28, 2008
دۆزی په‌روه‌رده له‌گه‌ڵ به‌ره‌به‌یانی فه‌لسه‌فه‌دایه
دۆزى پەروەردە لەگەڵ بەرەبەیانى فەلسەفەدایە ….
توێژەرى کۆمەڵایەتى : حەمەی ئەحمەد رەسوڵ
بەشی یەکەم
چەمکى فەلسەفە چییە ؟ فەلسەفە لەسەرەتاوەء بەر لەهەر شتێک ، زاراوەیەکى یۆنانیە کەلە دوو واژە “لفڤ” پێکدێت : فیلا philo کە بەماناى خۆشەویستیەء ، سوفیا sophy کە دانایى دەگەیەنێ . بەمەش فەلسەفە دەبێتـە “خۆشەویستى دانایى” .
چەمکى فەلسەفە تووشى دەسکاریى زۆر هاتووە بەشێوەیەک کە بووە بەکارێکى سەخت مرۆڤ درێژە
ئاب 23, 2008
پێکه‌نین له کاری هونه‌ریدا
پێکەنین لەکاری هونەریدا
د . سابیر بۆکانی
پێکەنین، تا ئەندازەیەکی زۆر دیاردەیەکی کۆمەڵایەتییە، ڕاستە هەریەک لەئێمە لەناخی خۆماندا بیر لەشتێک دەکەینەوە کە پێکەنینی تێدایە، بەڵام زۆر دەگەمەن بەو شتە پێدەکەنین ئەگەر کەسانیتر لەدەوروبەرماندا نەبن، ڕەنگە ئەو کەسانەی لەهەڵوێستەکەشدان ئامادە نەبن لەگەڵماندا پێبکەنن. لەئەزموون و درێژە
ئاب 17, 2008
چاو و په‌یوه‌ندی
چاو و پەیوەندی
د . سابیر بۆکانی
رەنگە چاو بەهێزترین ئامێری ناردنی ئاماژە کۆمەڵایەتییەکان بێت، بۆیە هەندێک جار بەپەنجەرەکانی ڕۆح Windows of the soulناوی دەبرێت. دکتۆرو چارەسازەکان کە دەیانەوێت ڕەفتاری کۆمەڵایەتی نەخۆشەکانیان چاک بکەنەوە، هەر لەسەرەتاوە ئەو کەموکورتییانە هەموار دەکەن کە پەیوەندی بەچاو تێبڕین یاخود جێگیرکردن و دابەشکردنی ڕوانینەوە هەیە. هەمان ئەرکیش لەئەستۆی ئەو دەرهێنەرانەدایە کە لەگەڵ ئەکتەری کەم ئەزمووندا ڕەفتارو مامەڵە دەکەن. هەندێک لەخەڵکی نایانەوێ لەڕێی چاوەوە پەیوەندی لەگەڵ کەسانیتردا بگرن هەروەک ئەوەی لەحاڵەتی شەرم و شڵەژاندا بن. درێژە
ئاب 17, 2008
خوێندنه‌وه‌یه‌کی سۆسیۆلۆژیانه بۆ پێگه‌ی مناڵان له کوردستانی دوای ڕاپه‌ڕیندا
![]()
خوێندنەوەیەکى سۆسیۆلۆژییانە بۆ
پێگەى منداڵان لە کوردستانى دواى ڕاپەڕیندا
توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی
حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د ڕه‌سوڵ
کۆمەڵناسێکى رۆژاوایی وتوویە : لە هەر کۆمەڵگایەکدا منداڵ ئاسوودە و بەختەوەر بوون ئەوجا دەتوانین بڵێین : ئەو جڤات و کۆمەڵگایە ئاسوودەو بەختەوەرە !
( 1 ) ڕەوشی مناڵ
پسپۆڕان بۆ خوێندنەوەى هەر کۆمەڵگایەک لە دونیادا پێویستییان بە ڕووپێو و ئامارى زۆر ورد هەیە سەبارەت بە ڕەوشی ژیان و گوزەرانى ژنان و منداڵانى ئەو کۆمەڵگایە ، تاقە پێوەر بۆ زانینى ڕادە و ئاستى پێشکەوتن و گەشەسەندنى هەر کۆمەڵگایەک بێ قەید و مەرجێکى ئەوتۆ ، پێشکەوتن و پەرەسەندنى گوزەران و ڕەوش و ئاستى ژیانى ئابوورى و کۆمەڵایەتى ژن و منداڵە ..گوزەرانى ژینى ژنان هاوسەنگە لەگەڵ گوزەرانى ژینی منداڵان چەوساندنەوەى ژن بە واتاى چەوساندنەوەى منداڵیش دێت .. توندوتیژى بەرانبەر ژنان دەستبەجێ و یەکسەر توندوتیژى و تۆقاندن و درێژە
ئاب 17, 2008
به‌ئاگابه له‌و شتانه‌ی به‌خۆت ده‌ڵێیت .
![]()
به ئاگابه له‌و شتانه‌ی که به خۆت ده‌ڵێیت!
له ڕێنماییه‌کانی عه‌بدوڵا تۆفیق
پسپۆڕی ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان
ئه‌گه‌ر چی ئێمه هه‌ندێ جار به بێئاگایانه هه‌ندێ ده‌سته‌واژه به خۆمان ئه‌ده‌ین سه‌باره‌ت به تواناکانمان، ئه‌مه وائه‌کات که ئێمه وابین هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی که خۆمان بیرمان لێکردوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به خۆمان.
ئه‌وکاته‌ی که تۆ ده‌ڵێیت: نازانم فڵان شتم له‌کوێداناوه، له‌وانه‌یه زۆر به‌دوایدا بگه‌ڕێیت هه‌تا ده‌یدۆزیته‌وه. که ده‌ڵێیت له ماتماتیکدا ته‌مه‌ڵم تۆ خراپتر مێشکت ماتماتیك وه‌رده‌گرێت. درێژە
ئاب 17, 2008
ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی پاش 30 خولی یۆگا و چاودێری به‌ده‌ستهاتن
ئەو ئەنجامانەى پاش 30 خولى یۆگا و چاودێرى بەدەستهاتن
یۆگی : هاوبیر کامه‌ران
مامۆستای کۆمه‌ڵه‌ی یۆگای گۆسوامی
سلێمانی
پاش ئەزیەتێکى زۆر لە 1/8/1999 یەکەمین کۆمەڵەى یۆگامان لە عیراق و کوردستان لەژێر ناوى (کۆمەڵەى هونەرى یۆگا) دامەزراند و لە 1/6/2008 لە کۆنفرانسێکى تایبەتدا ناوى ئەم کۆمەڵەیەمان گۆڕى بۆ (کۆمەڵەى یۆگاى گۆسوامى) . ئەمە رێگەیەکى زۆر باش بوو بۆ گەیاندنى ئەو یۆگایەى درێژە
ئاب 7, 2008
خۆت مه‌ده‌ره ده‌ست خه‌یاڵ
![]()
خۆت مه‌ده‌ره ده‌ست خه‌یاڵ!
ڕێنماییه‌کانی عه‌بدوڵا تۆفیق/ پسپۆڕی ڕاهێنانه ده‌روونییه‌کان
من له نوسینه‌کانمدا زۆر جار وشه‌ی به‌ئاگای و نائاگای به‌کارده‌هێنم ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که من وه‌ک ڕاهێنه‌رێکی ده‌روونی باشترین ئاسانکاری بکه‌م بۆ خوێنه‌ران و ئاره‌زومه‌ندانی وه‌رزشه ده‌روونییه‌کان.
ئه‌وه‌ی که 24 کاتژمێری مرۆڤ پێکده‌هێنێت له بواری ده‌روونیدا (بیرکردنه‌وه‌و هه‌ست و وێنه‌یه)، که هه‌ریه‌ک له مانه‌یه ده‌بنه میوانمان درێژە
ئاب 7, 2008
سێکس و چێژ
سێکس و چێژ
د . سابیر بۆکانی
دکتۆرا ده‌روونناسی
زانکۆی سلێمانی
ئەگەر ئامانج لەپڕۆسەی سێکسیدا، تەنها زاوزێ و وەچەخستنەوە بووایە، دەبووایە جۆری مرۆڤایەتیش وەکو زۆرێک لەمێرووەکان، یەکجار نێر‌و مێ جووت بوونایەو پاشان نێرەکە کۆچی بکردایەو یان وەک ژەمەخواردنێک مێیەکە بیخواردباو زەرورەتی بوونی نەمایە. بەپێچەوانەی تەواوی گیانلەبەرانەوە، لەلای مرۆڤ ئامانجی سەرەکی لەپڕۆسەی جووت بوونی سێکسیدا؛ چێژوەرگرتنە نەک زاوزێ، ڕێگاکانی وەرگرتنی چێژی سێکسی لەنێوان نێرومێی مرۆڤدا، یاخود لەلای هەر یەکێکیان دوور لەویتر، زۆر‌و هەمەڕەنگن. تەنها زاوزێیە؛ یەکڕەنگەو یەک ڕێگای هەیەو زۆرجاریش دەبێتە ڕێگرو چێژی درێژە
ئاب 4, 2008
که‌سێتی هزر داسه‌پاوی ناچارکراو ( الوسواس القهري )
کەسێتى هزربەسەرداسەپاوى ناچارکراو
د . دانیال سه‌عدی حامد
پزیشکی ده‌روونی
نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی / به‌شی ده‌روونی
یەکەم کەس کە بەم مانایەى ئێستا لەزانستى پزیشکى دەروونیدا بەکارى هێنا سیگمۆند فرۆید بوو کەدەیووت ئەم جۆرە کەسێتیە لەقۆناغى مناڵیدا دەچەسپێت،زیاتر لەو مناڵانەى کەزۆر دەمێننەوەلەکاتى پیسایى کردندا(لەسەر قەعدەى پیسایى کردن)…..
ئەم جۆرە لە تێکچوونى کەسێتیى بەوە ناسراوەو جیادەکرێتەوەکەبارى سایکۆلۆژیان زۆر توندە وکەسەکان ڕەقن لەبیرکردنەوەو بڕیاردانیانداو بەشێوەیەکى حەرفیى پابەندن بەهەموو ڕێنمایى ویاساییەکەوە درێژە
ئاب 4, 2008
نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌کان له‌نێوان شاردنه‌وه و ڕاوێژکردندا
نەخۆشییە دەروونییەکان لەنێوان شاردنەوە و ڕاوێژکردندا
سه‌ڵاح حه‌سه‌ن
چاره‌سه‌رسازی ده‌روونی
شێوازى پەروەردەییى لە کۆمەڵى کوردەواریدا شێوازێکى ناتەندروستە بەواتا پەروەردەییەکەى،ئەمەش پەیوەندى بەو ناهاوسەنگیەوە هەیە کە لەنێوان پەروەردەى واقیعى و داب‌و نەریتەکاندا هەیە، دابونەریتەکان کە سیاقێکى دوور‌و درێژى هەیە و بوەتە خوو، ڕۆژانە سیخناخە بەسەر تێکڕاى ڕەنگدانەوەکانى ڕەفتارماندا، لەونێوەندەدا ( ناخ ) پڕە لە شاراوەى سەیر و سەرسوڕهێنەر کە بەدەیان ( ئەکلینیکى ) سەرودەرى لێ دەرناکەن، شەرم وەکو دێوەزمەیەک لەبەردەم هەناسە قوڵەکاندا خۆى مەڵاس داوە ناهێڵێ بەڕاشکاوى منداڵان، کچان و کوڕان، دایکان و باوکان، ئەوانەى کە ناخییان نەخۆشە بدوێن، درێژە
ئاب 4, 2008
سایکۆلۆژیای ژنکوژ
سایکۆلۆژیای ژنکوژ
توێژەرى کۆمەڵایەتى : حەمەى ئەحمەد رەسوڵ
ئامادەگی بۆ هەر کار‌و کردەوەیەک ، لەرووی دەروونیەوە ، پاڵنەرو فاکتەری سەرەکییە بۆ ئەنجامدانی ئەو کار‌و کردەوەیە ….. هەبوونی زەمینەیەکی لەبار بۆ حاڵەتی کوشتن چ بەشێوازی گەیشتنە حاڵەتی هیستیریایی ناکاو یان چ بەشێوازی پلان بۆ کێشراو کە دواجار ئامادەیی دەروونیء ئامادەیی فیکریء جەستەیی دروستدەکات لە کەسی بکوژدا … !
دۆزینەوەی ئەم زەمینەسازییە یاخود ئەم ئامادەگیە ، کارێکی هەروا ئاسان نیە ، پێویستی لە شرۆڤەکردنء یەکلاکرنەوەو لێکدانەوەی کەسێتیء میزاجء هەڵچوونء داچوونء ئاستی رۆشنبیریء درێژە
ئاب 4, 2008


دوا سەرنجەکان: