کۆمه‌ڵناسی چۆن ده‌ڕوانێته به‌کارهێنانی ماده هۆشبه‌ره‌کان ؟
زانستى کۆمەڵناسی چۆن دەڕوانێتە بەکار هێنانى ماددە هۆشبەره‌کان ؟
لوقمان سیوه‌یلی
قوتابی ماسته‌ر له‌بواری کۆمه‌ڵناسی ده‌رمان و ماده‌هۆشبه‌ره‌کان
زانکۆی سلێمانی
بەر لە خستنە رووى بینشی کۆمەڵناسیانە بۆ ئەم دیاردەیە ،دەمەوێت سەرەتا دوو خاڵى بنچینەیی بخەمە ڕوو کە رەنگە لە ڕووى ئەکادیمیەوە یارمەتیدەرمان بن لە باشتر ناسینى دیاردەى بڵاو بوونەوەى ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێمى کوردستاندا .
1. دەستەواژەى بەکار هێنان لە بوارى ماددە هۆشبەرەکاندا ڕەنگە مەدلولى راستەقینەى خۆى لە دەست بدات بەو پێیەى بەکارهێنان زیاتر مانا‌و مەبەستى پزیشکى دەگەیەنێت بە پێى ڕەچەتەى پزیشکى ، لە کاتێکدا ئێمە بۆ ماددە بێهۆشکەرەکان مەبەستمان لە بە کار هێنانى نایاسایی و نا پزیشکى دوور لە رێنمایی تەندروستیە ، هەر لە بەر ئەوە رەنگە دەستەواژەى درێژە
ته‌مموز 31, 2008
هه‌ره‌مه‌که‌ی ( ماسلۆ ) و پێداویستییه‌کانی لاوانی کورد
هه‌ره‌مه‌که‌ی ماسلۆ و پێداویستییه‌کانی لاوانی کورد
مامۆستا سه‌مه‌د ئه‌حمه‌د
کۆلیژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی / چه‌مچه‌ماڵ
زاناى بەناوبانگى ئەمریکی بوارى سایکۆلۆژى (ئەبراهام ماسلۆ-1908-1970) پێداویستییەکانى مرۆڤى لەشێوەى هەرەمێکدا نەخشەکێشاوەء خستویەتیە روو ، کە دەتوانین لەسەر رۆشنایی هەرەمەکەى (ماسلۆ) بۆ پێداویستیەکانى مرۆڤ ، قسە لەسەر کەسێتىء پێگەى مرۆڤ لە کۆمەڵگەدا بکەین…
(ماسلۆ) پێی وایە هەندێک لەو پێداویستیانە زکماکء خۆڕسکن ، لەگەلڕ لەدایکبوونی مرۆڤدا ئەمانیش لەدایک دەبن ، دواجاریش کاریگەرى زۆرى لەسەر رەفتارء بیرکردنەوەى مرۆڤ دەبێت… بەڵام زۆرێکى تر لە پێداویستیەکان خۆڕسک نین ، واتا دەستکردى مرۆڤ درێژە
ته‌مموز 31, 2008
که‌سێتی دووره‌په‌رێز
کەسێتى دوورەپەرێز(AVOIDANT PERSONALITY DISORDER
نووسینی : د.دانیال سه‌عدی حا،د
پزیشکی ده‌روونی
ئەم کەسێتیە بەوە ناسراوە کە دوورە پەرێزە لەکۆمەڵگا ،هەست بە ناتەواوى وکەمى خۆى دەکات لەچاو ئەندامانى تر‌ى خێزانەکەى وکۆمەڵگاکەیدا!!،زۆر هەستیارە بەرامبەر بەوەى کە بە شێوەیەکى نێگەتیڤى(سلبى)وخراپ حیسابى بۆبکرێ وقلەبەند بکرێت لەلایەن خەڵکانى ترەوە …
دوور دەکەوێتەوە لەهەمووکاروچالاکیەکى کۆمەڵایەتى و درێژە
ته‌مموز 31, 2008
ئاگاداریه‌ک له ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسییه‌وه
ئاگاداریه‌ک له ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسییه‌وه
ئاگاداری سه‌رجه‌م خوێنه‌ره به‌ڕێزه‌کان ده‌که‌ین که ڕۆژی 01/ 08 / 2008 ساڵێک تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر ته‌مه‌نی ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسیدا ، به‌م بۆنه‌یه‌وه ده‌مه‌وێت سوپاسێکی گه‌رم ئاڕاسته‌ی هه‌موو ئه‌و نووسه‌ر و پسپۆر و توێژه‌ره ده‌روونی و کۆمه‌ڵا‌یه‌تیانه بکه‌م که له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵه‌دا به‌رده‌وام به‌نووسینه به‌سوود و به‌نرخه‌کانیان خزمه‌تێکی گه‌وره‌یان به‌خوێنه‌رانی خۆشه‌ویستی ده‌روونناسی کردووه ، هه‌روه‌ها سوپاسی بێپایانمان بۆ گشت خوێنه‌رانمان له‌هه‌ر کوێیه‌کی ئه‌م جیهانه بن ، سوپاس بۆ ئه‌و نامه ڕه‌نگین و ده‌ستخۆشییانه‌یان که ڕۆژانه به‌پۆستی درێژە
ته‌مموز 29, 2008
چۆن ڕووبه‌ڕووی ڕه‌فتاری کارمه‌نده‌کان ده‌بیته‌وه
چۆن ڕووبه‌ڕوی ڕه‌فتاری کارمه‌نده‌کان ده‌بیته‌وه؟
له ڕێنمایه‌کانی عه‌بدوڵا تۆفیق/پسپۆڕی ڕاهێنانه ده‌روونییه‌کان
سوید
ئێمه به‌تاسه‌وه داوای کارده‌که‌ین بۆئه‌وه‌ی دووچاری بێ‌کاری نه‌بینه‌وه، ئه‌مه‌ش زۆرجار واده‌کاتکه هه‌رکارێکمان بۆ هه‌ڵکه‌وێت ده‌ستبه‌جێ په‌سه‌ندی بکه‌ین. ئاکامی ئه‌م جۆره کارانه‌ش وه‌ك سه‌ره‌تا جۆرێك له دڵخۆشی تیایه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌ك له‌سه‌ر کاره‌که‌مان د‌رك به هه‌ندێ شت ده‌که‌ین و به‌شێوه‌یه‌کیتر له ناوه‌ڕۆکی کاره‌که‌مان و ڕه‌فتارو قسه‌کردنی کارمه‌نده‌کان ده‌ڕوانین. لێره‌دا من ده‌مه‌وێت ئه‌وکارمه‌ندانه‌تان بخه‌مه ڕوو که هه‌میشه ده‌بنه هۆی بێزارکردن و درێژە
ته‌مموز 29, 2008
سێکس لای کورد حه‌رام و بڤه و تابووه
سێکـس لاى کورد حەرام و بڤە و تابووە….!
توێژەرى کۆمەڵایەتى : حەمەی ئەحمەد ڕەسوڵ
زایەندە، یاخود سێکس یەکێکە لە رەمەک و غەریزە گرنگەکانى ژیان، مانا و داتاکەشی، چوونە قوڵایی و تێگەیشتنە لە سێکس وەکو زانستێک پاشان وەکو پێداویستییەک لە ژیاندا و رەنگدانەوەیەتی لە کار و کردەوە و بیرکردنەوەی مرۆڤدا..!
بێگومان سێکس لە کۆمەڵگاى مرۆڤایەتیدا یەکێک بووە لە دۆزە حەرامکراو و تابووە هەرە گرنگەکان و گفتووگۆى ئاشکرا سەبارەت بە سێکس ، لە بابەتە قەدەغە و یاساغ کراوەکان و ئێمەش سەدان و هەزاران ساڵە نەوە دوای نەوە پیادەی ئەکەین و ئەو بیرە وشک و ئیفلیجە تۆخ ئەکەینەوە … درێژە
ته‌مموز 29, 2008
دیارده‌ی ژن کوشتن : به‌رهه‌می توندوتیژییه‌کی به‌رکه‌ماڵه له‌کوردستاندا
![]()
دیاردەى ژنکوشتن : بەرهەمی توندوتیژییەکى بەرکەماڵە لە کوردستاندا
توێژەرى کۆمەڵایەتى : حەمەى ئەحمەد رەسوڵ
ژنکوشتن ، بەرهەمی توندوتیژییە ء بەرزتین حاڵەتی توندوتیژییە ، دەرکردنی ڕۆحە لە جەستەی ژن بە بێ خواستء ئیرادەی خاوەنی ڕۆح ، کە ئەمەش کردار‌و هەڵوێستێکی ناڕەوایە !
دژ بەو چارەنووسەیە کە لە دەرەوەی ئیرادەی مرۆڤدا دیاریدەکرێت ! ئاشکرایە لە روانگەی ئایینەوە ، گیانء رۆح نیعمەتێکە لە نیعمەتە سەرەکییەکان ، بەڵام ژنکوژ بکەری کافراندنی نیعمەتەء تاوانبارە بە هەموو پێوەرەکان ، پێوەرى مرۆڤایەتى و ئاسمانیی .. رۆحی تاوانباریی ژنکوژێک کە : کە بڕیاری ناوەختء نابەجێی بەجێهێشتنی جەستە ئەدات ، درێژە
ته‌مموز 29, 2008
میدیاکان و نه‌وه‌یه‌کی نه‌خۆش
میدیاکان و نەوەیەکى نەخۆش
هاوبیر کامەران
مامۆستای کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ری یۆگا
پاش ڕاپەرین ئێمەى هاوڵاتى کەوتینە بەردەم لێشاوێکى زۆرى تەلەفزیۆن و میدیاکانى راگەیاندن ، ئەوانیش بەزانایى و نەزانى خۆیانەوە و بەچاک و بەخراپ کەوتنە وێزەى هاوڵاتیان . دەمێ بۆ بانگەشە بۆ براکوژى و دەمێ بۆ جنێو‌و نیوە ناتۆرە بەحیزبى بەرامبەر ، چونکە تەلەفزیۆنەکان لەسەرەتادا تەنها دەنگێکى حیزبى روت بون و هیچى تر و لەپاڵ ئەمەشدا جارناجارێک چەند گۆرانیەک دادەبەزێنران . پاش ماوەیەک ئەم تەلەفیزیۆنانە زیادیان کرد‌و هەریەک بە پرۆگرامێک و پرەنسیپێکى تایبەت کاریان دەست پێ‌کرد. هەر یەکیان بۆ ئەوەى خەلکێکى زۆرتر بەلاى خۆیاندا راکێشن بەرنامەو راگەیاندنى تایبەتیان درێژە
ته‌مموز 29, 2008
ترس و درۆ
ترس و درۆ
نووسینی :
د . سابیر بۆکانی
نەک هەر مرۆڤی ڕاستگۆ، درۆزان و درۆزنیش لەگەڵ ئەو ڕایەن کە هەموو ڕەفتارێکی دزێو و ناشیرین لە درۆوە سەرچاوە دەگرێت، کەچی زۆر کەس باس لەدرۆی سپی و درۆی بەرژەوەندی دەکەن؛ لەکاتێکدا ئامانجی هەموو درۆیەک خەڵەتاندن و چەواشەکردنە بۆ دەستکەوتن و پاراستنی بەژەوەندی هەنوکەیی یان ئایندەیی. یاخود بۆ ڕزگار بوون لەبارو دۆخێکی ناخۆش کە مرۆڤەکەی تێدایە. بۆیە هیچ درۆیەک نییە جگە لە ڕەش، ڕەنگیتری هەبێت. درێژە
ته‌مموز 29, 2008
هۆکاره‌کانی توشبوونی مناڵ به کێشه ده‌روونیه‌کان
هۆکارەکانى توشبوونى منداڵ بە کێشە دەروونییەکان
ئاماده‌کردنی :
چاره‌سه‌ره‌سازی ده‌روونی
سه‌ڵاح حه‌سه‌ن
هۆکارى زۆرێک لە کێشە دەروونى و هەڵچونییەکانى منداڵ بریتییە لە شێوازى پەروەردە و پێگەیاندنى منداڵ لە نێو دەزگا کۆمەڵایەتییەکاندا بە گشتى و ژینگەى خێزان بەتایبەتى، لە بەرئەوە خێزان پشکێکى گەورەى بەردەکەوێت. دروستکردنى ژیانى هاوسەرێتى بریتییە لە پێکەوە کۆبونەوەى دووکەس بەشێوەى ژیانێکى نوێ، لەژێر چەترى پێکهاتەیەکدا کە ئەویش بریتییە لە خێزان ، بەهۆى بوونى جیاوازییەکى زۆر لە نێوان تاکەکاندا، لەکاتى دروستکردنى خێزاندا زۆرترین حاڵەتى خۆگونجاندن پێویستە بۆ دایکان و باوکان تاکو بتوانن ژیانێکى سەرکەوتوو دروست بکەن، درێژە
ته‌مموز 29, 2008
هێزی سێکسی لای پیاوان
هێزی سێکسی لای پیاوان
توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
ئاشکرایه که سێکس فه‌رمانێکه له‌و فه‌رمانانه‌ی که جه‌سته‌ی مرۆڤ ئه‌نجامی ئه‌دات . بۆ ئه‌وی ئه‌م پرۆسه‌یه به‌شێوه‌یه‌کی ته‌واوکار ئه‌نجام بدرێت پێویسته چه‌ند فاکته‌رێک بوون یاخود ئاماده‌ییان هه‌بێت . هه‌ندێک له‌م فاکته‌رانه جه‌سته‌یین و هه‌ندێکیان ده‌روونین . لاسه‌نگی یان ناته‌واوی له‌هه‌ر لایه‌کیاندا هه‌بێت کار له‌پرۆسه‌ی سێکسی ده‌کات و ناته‌واوی ده‌کات . به‌گشتی هێزی سێکسی لای پیاوان ( نێر ) به‌نده به کۆمه‌لێک فاکته‌ره‌وه که ئه‌مانه‌ن : درێژە
ته‌مموز 17, 2008
سێکسی کۆم ( جووت بوون له‌پشته‌وه )
سێکسی کۆم
د-ئەفرام محمد حسن
پسپۆری نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌کان
مەبەستمان لەم زاراوەیە جووت بوونی نێر‌و مێیە بەجۆرێک لە کاتی جووت بوندا کۆمی مێیە دەکرێتە بەشێک لە کاری سێکی هەرچەندە ئەم کارە لەنێوان نێر‌و نێریشسدا دەکرێ(لە سەربازگە و بەندیخانەکاندا کە نێر ونێر بۆ ماوەیەکی زۆر پێکەوە دەمێننەوە ئەگەری روودانی ئەم کارە زۆرە) و مێژووی ئەم کارە زۆر کۆنە و بەلگەنامە مێژوویییەکان لەزیاتر لە سەرچاوەیەکدا باسی دەکەن.. بەڵام لەم چەند ساڵەی دوایدا بەهۆی کاریگەری هۆکانی راگەیاندن و نیشان دانی ئەم کارە لە کەنالەکانەوە و باسی کردن لەو چێژەی لەم کارە دەست دەکەوێت ، درێژە
ته‌مموز 17, 2008
سایکۆلۆژیای قومار Psychology Gambler
سایکۆلۆژیای قومار psychology Gambler
و: د. سابیر بۆکانی
قومارچی دەیەوێت بەئاسانی و لەڕێی فێڵ و خەڵەتاندنەوە پارەو پولی دەستکەوێت، بۆ هێنانەدی ئەو مەبەستە، بەشەو تێدەکۆشێت و هەوڵی بۆ دەدات. جاران لەبەر ڕۆشنایی تیشکی مانگەشەودا ئەو کەسانە شەونخوونییان دەکردو دەمانەوە بۆ قومارکردن. چەمکی قومار لە( من یقمر)و لەووشەی (قمر)ی عەرەبییەوە وەرگیراوە، واتا ئەو کەسەی لەمانگەشەودا، بێدارەو ناخەوێت و بەڵێنی داوە ساویلکەیی کەسایتر بسەلمێنێت ولێیان بباتەوە. هەروەها (المیسر) کە لە(الیسر) وە هاتووە بەمانای ئاسانی وخۆشگوزەرانی، یان درێژە
ته‌مموز 17, 2008
ته‌ندروستیمان له قه‌یراندایه ( له‌سلێمانیه‌وه بانگه‌وازێ بۆ د . زریان )
![]()
تەندروستیمان لە قەیراندایە …. ( لە سلێمانییەوە بانگەوازێ بۆ د. زریان
توێژەرى کۆمەڵایەتى : حەمەى ئەحمەد رەسوڵ
کایەى تەندروستى ، گرنگترین بوارێکە کە راستەوخۆ پەیوەندى بەمرۆڤـــ ء ژیان ء شێوازى گوزەران ء کارکردنییەوە هەیە … بێگومان ، کایەى تەندروستى بەپێوەرێکى گرنگء هەستیارى پلەى پێشکەوتنى هەر کۆمەڵگایەکى مرۆڤایەتى دادەنرێ لە جیهاندا …!
گەورەترین گرفتء کۆسپێک کە لەمجۆرە درێژە
ته‌مموز 17, 2008
بوژاندنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی وڵات له‌په‌روه‌رده‌وه ده‌ستپێده‌کات
بوژاندنەوەو گەشەپێدانى وڵات لە پەروەردەوە دەست پێدەکات
عەزیز ئالانى
چالاکوان له‌بواری په‌روه‌رده‌دا
کاتێک مێژووى پەروەرده دەخوێنینەوە ، بۆمان دەردەکەوێت کە پەروەردەکردن سیستمێکمى جەوهەرى بوە لە کار‌و پرۆژەى بە کۆمەڵایەتیکردنى مرۆڤ و ڕەنگ ڕێژکردنى داتاکانى بونیادى شارستانیە جۆراو جۆرەکان ، درێژە
ته‌مموز 17, 2008

دوا سەرنجەکان: