ئاگاداریه‌ک له ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسیه‌وه
ئاگاداریه‌ک له‌ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسیه‌وه
به‌داوای لێبوردنه‌وه که ئه‌م ماوه‌یه وه‌ک پێویست نه‌مانتوانیوه بابه‌ت بڵاوبکه‌ینه‌وه و ماڵپه‌ڕه‌که به‌ڕێوه‌به‌رین ئه‌ویش به‌هۆی سه‌رقاڵیمانه‌وه‌یه بۆ کردنه‌وه‌ی سه‌نته‌رێکی ڕێنمایی ده‌روونی له‌شاری سلێمانی ، به‌هیوای ئه‌وه‌ی بتوانین له‌چه‌ند ڕۆژێکی که‌می داهاتوودا وه‌ک جاران له‌خزمه‌تی خوێنه‌رانی ئازیزدا بین ، هه‌روه‌ها داوای لێبوردن له‌هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌که‌ین که‌پرسیار و کێشه‌کانیان ئاڕاسته‌ی درێژە
ئایار 11, 2008
ده‌ستدرێژی سێکسی بۆ سه‌ر مناڵ
دەست درێژی سێکسی بۆ سه‌ر منداڵ
نووسینی : د . ئه‌فرام محه‌مه‌د حه‌سه‌ن
پسپۆری نه‌خۆشییه ده‌روونیه‌کان
وەک دەزانین هەندێ جار حەزەکانی مرۆڤ بەوەوە ناوەستێ تەنها داست درێژی بکاتە سەر تاکێکی پێگەشتوو بەلکو پەنا دەباتە بەرپەلاماردانی منداڵ ومێرد منداڵ بۆ تێر کردنی حەزەکانی تاوێک زمانی هەرەشە و تاوێَکی تر زمانی پیاهەڵدان بەکاردێنێ و هەرکاتێ گەشتە مەرامە بۆگەنەکانی زمانێکی تر بەکاردێنێ.
بێگەمان ئەم کارە کاریگەری گەورەی هەیە لەسەر ژیانی مندالڕ گرنگترینین بریتیییەلەوەی دەشێ منداڵ چێژ لەم بارە وەرگرێ و بەردەوام بێت درێژە
ئایار 4, 2008
دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ توێژه‌ر خاتوو خه‌ندان جه‌زا / به‌شی یه‌که‌م
دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ توێژه‌ر و چالاکوانی له‌بواری ژنان و ئافره‌تاندا
خه‌ندان جه‌زا سه‌رپاچ
ده‌رباره‌ی هه‌ردوو دیارده‌ی له‌شفرۆشی و ناپاکی هاوسه‌ریی له‌کوردستان
به‌شی یه‌که‌م
ده‌روونناسی : به‌ڕێزتان وه‌ک توێژه‌ر و نووسه‌ری یه‌کێک له‌دیارترین ئه‌و توێژینه‌وه‌یانه‌ی که له‌کوردستان ئه‌نجام دراوه ئه‌ویش ( ئۆقیانووسێک له تاوان )ه که ده‌نگێکی زۆری دایه‌وه له‌ناو خوێنه‌ران و ناوه‌نده ڕه‌سمی و میدیاکاندا ، گرنگترین ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه چین که پاش ئه‌نجامدانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه لای ئێوه دروست بوو ؟
خه‌ندان جه‌زا : سه‌ره‌تا سوپاس بۆ ئێوه ، له‌ڕاستیدا من خۆشحاڵم به‌وه‌ی توانیومه بابه‌تێک بڵاو بکه‌مه‌وه که کاریگه‌ری خۆی هه‌بێت له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه ، هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ش بۆ خوێنه‌ر و درێژە
ئایار 4, 2008
چۆن به‌ره‌نگاری ڕه‌خنه ده‌بیته‌وه ؟
![]()
چۆن به‌ره‌نگاری ڕه‌خنه ده‌بیته‌وه؟
له ڕێنماییه‌کانی عه‌بدوڵا تۆفیق
زۆربه‌ی زۆرمان به ڕه‌خنه په‌ست ده‌بین و جۆرێک له زوویری و ناڕه‌حه‌تی و تووڕه‌بوون
ده‌مانگرێت. هه‌ر بۆیه ئێمه نامانه‌وێت گوێمان له‌و ڕه‌خنانه‌بێت که له‌ئێمه‌ی ده‌گرن.
کاتێک که یه‌کێک ره‌خنه‌یه‌کت لێده‌گرێت، هه‌ندێ شێوه‌ی جیا جیا هه‌یه که بتوانیت خۆتی بۆ درێژە
ئایار 4, 2008
ناوبانگ و خودناسین
ناوبانگ…خودناسین
نووسینی : د . سابیر بۆکانی
مامۆستای زانکۆی سلێمانی
ناوبانگ وەک میراتێکی کۆمەڵایەتی لەکۆمەڵگا لۆکاڵییەکاندا، بەمانای شوناسنامەی تاک وخێزان و گروپەکان دێت لەدیگاو تێڕوانین و بڕیاری کەسانیترەوە. بەهۆی ناوبانگەوە بەتاکەس ڕادەگەیەنرێت سەر بەچ تیرەو خێڵ و بنەماڵەیەکەو نەوەی کێیەو کێی پێدەڵێن. ناسینی خودە لەزاری خەڵکییەوە بەهۆی هەڵوێستێکی باش یان خراپەوە کە بینیویانە یان لەدەمی کەسێکیترەوە بیستوویانە، بۆتە مۆرک وشوناسی درێژە
ئایار 4, 2008
گوناهه گرێ و گه‌ڕان به‌دوای سزادا / به‌شی دووه‌م و کۆتایی
گوناهه گرێ و گه‌ڕان به‌دوای سزادا / به‌شی دووه‌م و کۆتایی
توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
1- هه‌ندێک له‌و نه‌وجه‌وانانه‌ی که به‌ند ده‌بوون و له قۆناغه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌دا ده‌بوون زۆر به تامه‌زرۆوه پرسیاریان ده‌کرد سه‌باره‌ت به‌و ماده یاساییانه‌ی پێی به‌ند کرا بوون و ئه‌و سزایانه‌ی وه‌ریده‌گرن واته ماوه‌ی حوکمدانیان ، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی له‌مجۆره بوون به په‌رۆش بوون بۆ ڕۆژی دادگایی کردن و ده‌رچوونی بڕیاری دادوه‌ر و به‌ند کردنیان به پێی ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌نجامیان دابوو ، وه‌ک ئه‌وه‌ی درێژە
ئایار 4, 2008
گوناهه گرێ و گه‌ڕان به‌دوای سزادا / به‌شی یه‌که‌م
گرێ ده‌روونیه‌کان
گوناهه گرێ و گه‌ڕان به‌دوای سزادا / به‌شی یه‌که‌م
توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
گرێی ده‌روونی کۆمه‌ڵێکی تێکه‌ڵاوه له بیره‌وه‌ری و ڕووداوی چه‌پێندراو(1) که بارگاوین به هه‌ڵچوونی به‌هێزی وه‌ک ترس ، تۆقاندن ، تووڕه بوون ، بێز لێکردنه‌وه ، ڕق لێبوون ، کینه کێشی ( ئیره‌یی ) (2) ، هه‌ست کردن به که‌مسه‌ری یان گوناه . گرێ ی ده‌روونی ئاماده‌گیه‌کی نه‌ستی چه‌پێندراوه که شێوازی ناوازه له ڕه‌فتار وهه‌ست و بیرکردنه‌وه ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ر تاکدا .
ده‌روونه گرێ ڕه‌نگه له خورپه‌یه‌کی درێژە
ئایار 4, 2008

دوا سەرنجەکان: