توڕه‌بوون و مێشک
توڕه‌بوون ومێشك
نووسینی : عه‌بدوڵا تۆفیق
پسپۆری وه‌رزشه ده‌روونیه‌کان
سوید
هه‌موویه‌کێ له ئێمه هه‌ندێ جار تووڕه ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی توڕه‌بوون هه‌ستێکی سروشتیه و بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زاییه له‌وشتانه‌ی که به‌پێچه‌وانه‌ی ویسته‌کانی ئێمه‌وه ده‌ڕوات. ئه‌م هه‌سته‌ش له‌به‌شێکی مێشکمانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت که ناوده‌برێت به (ئه‌میگه‌دال). له‌م به‌شه‌وه ئیشاره ته‌کان وه‌رده‌گیرێن و ده‌نێردرێن بۆ زۆر به‌شی تری مێشك. ئه‌م به‌شه‌ی مێشك به‌هۆی توڕه بوونه‌وه کاریگه‌ری ده‌که‌وێته‌سه‌ربۆنمونه درێژە
ئازار 5, 2008
کێ ڕۆشنبیره ؟
کێ رۆشنبیرە ؟!!
نووسینی/هاوبیر کامەران
(مامۆستاى کۆمەڵە هونەرى یۆگا-سلێمانى)
پێش ئەوەى باس لەو مەسەلەیە بکەم کە خەتەرێکى گەورەیە لەسەر رۆشنبیریمان ، دەمەوێت داواى لێبوردن لەهەمو ئەو کەسانە بکەم کە دڵگرانن بە بیستنى واقیع لەکاتێکدا ئەبێت ئێمە ئەو واقیعە باس بکەین و شاردنەوەى ئەو ڕاستیانە خەتەرێکى واقیعیە لەسەر ئێستا و داهاتومان . ئەمە لەلایەک و لە لایەکى دیکەشەوە ئەمە ڕاى من و هەندێک لەوانەیەکە بروایان بە ئیشراق و روناک بونەوەى ئەم وجودە مرۆییە هەیە ، درێژە
ئازار 4, 2008
ڕه‌نگ و کاریگه‌رییه‌کانی
ڕەنگ و کاریگەریەکانى
نووسینی : هاوبیر کامەران
مامۆستای کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ری یۆگا / سلێمانی
ڕەنگ یەکێکە لەو بابەتە گرنگانەى کە لە هێماناسى و کۆسمۆلۆجى دا باسى کراوەو گرنگى پێدراوە ئەوەتا لە تەوراتدا خودا رەنگەکانى پەلکەزێرینە بە “بەڵیننامە”ى نێوان خودا‌و مرۆڤ وەسف دەکات . لە کۆسمۆلۆجى هیندى و یۆنانی دا ڕەنگ یەکێک بوە لەو رەگەزانەى کە لێوەى باسى خەلق بون و دروست بونى بونەوەر و ژیان کراوە. لە کۆندا و ئێستاش هەمو دین و بیروباوەرێک خاوەنى ڕەنگى تایبەت بە درێژە
ئازار 4, 2008
پرسیار و وه‌ڵام له‌سه‌ر سێکس
پرسیار و وه‌ڵام له‌سه‌ر سێکس
د . سه‌مه‌د
تێبینی / ئه‌م پرسیار و وه‌ڵامانه هیچ په‌یوه‌ندی به ماڵپه‌ڕی ده‌روونناسیه‌وه نیه ، به‌ڵکو له‌گۆڤاری زانستی سه‌رده‌م ژماره 33 دا بڵاوبۆته‌وه ، بۆ سوودی خوێنه‌ران ئێمه لێره‌دا بڵاومان کرده‌وه .
پ:ئایا دەتوانین بۆماوەیەکى زۆر بروا بە “ماوەى بێ پیتى “بکەین لە کارى دژە سکپربوندا؟
بیُگومان مەبەست لە ماوەى بێ پیتى ،ئەو دوو وچانەن کە یەکەمیان دەکەوێتە پێش هێلکەدانانەوەو دوەمیشیان دەکەوێتە دواى هێلکەدانانەوە لەبەر ئەوە دەتوانین سوڕى مانگانەى ژن بکەین بە سێ قۆناغەوە :
ا-رڕستەوخۆ دواى وەستاندنەوەى لێکەوتنە سەر خوێن (بێ نوێژى ) تا دەگاتە هێلکەدانان کە ئەمە بەزۆرى بریتیە لە 7-5 رۆژ (ئەگەر واى دابنێیت سوڕى مانگانەى ژنەکە 28 ڕۆژە)
ب-ماوەى پیتێتى کە بریتیە لە دوو ڕۆژ پێش هاتنە خوارەوەى هێلکەو دوو ڕۆژیش دواى هاتنە خوارەوەى هێلکەو دوو ڕۆژیش دواى هاتنە خوارەوە کە بە هەمووى دەکاتە 5 رۆژ. درێژە
ئازار 1, 2008
ڕه‌وشتی غیره له‌لای مناڵ
ڕه‌وشتی غیره له‌لای مناڵ
نووسینی : نیاز عه‌لی حه‌سه‌ن
غیرە چییە؟
حاڵەتێکى هەڵچونە مرۆڤ هەستى پێ دەکات و دەیەوێت بیشارێتەوە تەنها لە هەڵس و کەوت و ڕەوشتیدا دەردەکەوێت،ئاوێتەیە لە هەست کردن بە شکست هێنان و هەڵچونى توڕەیى.غیرە یەکێکە لە هەستە سروشتیەکان لە مرۆڤدا هەیە وەکو خۆشەویستى بۆیە پێویستە لەسەر دایک و باوک ئەوە وەک ڕاستیەک پەسەند بکات،لە هەمان کاتدا ڕێنادرێت بەزیادکردنى ، درێژە
ئازار 1, 2008
متمانه به‌خۆکردن له‌مناڵیدا ( به‌شی سێیه‌م و کۆتایی )
متمانه به‌خۆکردن له‌مناڵیدا
نووسینی : جه‌مال هه‌ڵه‌بجه‌یی
به‌شی سێیه‌م و کۆتایی
ئەگەر وێناکردنى منداڵان سەبارەت بەخۆیان خراپ بێت،چ دەرئەنجامێکى لێ دەکەوێتەوە؟
1- هەر کارێک بکەیت ئاکامێککى هەیە !!ئەگەر چى ڕەنگە ئەم ئاکامە کە بەزۆرى کاریگەرى دەرونیان هەیە لە بەرژژەوەندى تۆ نەبن بەڵام بەم حاڵەوە هەمیشە دەرئەنجامێکى بۆتۆ هەیە کە بەرهەمى رەفتارى تۆیە ئەگەر وەک باوک یان دایک حەز دەکەیت دەرونبەرزی و باوەڕبەخۆبوونى منداڵەکانت بەرز بکەیتەوە دەبێت سەیرى دەورى خۆت بکەیت،تاوەکو بە وردى ئاگەدار بیت کە چۆن ڕەفتار دەکەیت و درێژە
ئازار 1, 2008

دوا سەرنجەکان: